سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه‌ستانێک
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
وه‌ره خۆم و خۆت به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار و بانگ بکه‌ین به‌م پاڕانه‌وه گه‌رم و ڕاسته‌قینه ئه‌م پاڕانه‌وه‌ش بۆ لابردن و نه‌هێشتنى ناخۆشییه‌کان و په‌ژاره و غه‌م و خه‌ه‌تبارییه (لا اله الا الله العظيم الحليم, لا اله الا الله رب العرش العظيم, لا اله الا الله رب السموات و رب الارض و رب العرش الكريم, يا حى ياقيوم لا اله الا انت برحمتك اسغيث) واته: هیچ خودایه نیه ته‌نها الله نه‌بێت خاوه‌نى عه‌رشى گه‌وره هیچ خودایه نییه ته‌نها الله نه‌بێت گه‌وره‌یى هه‌ر بۆ ئه‌وه, ئه‌و په‌ڕى به‌زه‌یى هه‌ر له خوداوه‌یه, هیچ خودایه‌ک نیه ته‌نها الله نه‌بێت, خاوه‌نى ئاسمانه‌کان و زه‌وى و خاوه‌نى عه‌رشى میهره‌بانه, ئه‌ى خواى هه‌رده‌م زیندووى هه‌رده‌م به‌کارى, هیچ خودایه‌ک نییه جگه له تۆ به میهره‌بانى خۆت په‌ناده‌گرم.
(اللهم رحمتك ارجوا, فلاتكلنى الى نفسى طرفة واصلح لى شانى كله لا اله الا انت) واته: په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهان هیواى ڕه‌حم و میهره‌بانى تۆم هه‌یه, نه‌م ده‌یه ده‌ستى خۆم ئه‌گه‌ر بۆ چاوتروکانێکیش بێت, هه‌موو کاره‌کانم بۆ ئاسان که‌ى هیچ خوایه‌ک نییه بێجگه له تۆ.
استغفرالله الژى لا اله الا هو الحى القیوم واتوب الیه) واته ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ لاى ئه‌و ئه‌ڵلایه‌ى که هیچ خودایه‌ک نییه بێجگه له‌ئه‌و هه‌میشه زیندوو بێ و هه‌میشه به‌کار بێ, داواى لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له ئه‌و ده‌که‌م.
(لا اله الا الله انت سبحانك انى كنت من الظالمين) واته: هیچ خودایه‌ک نیه جگه له تۆ پاک و بێگه‌ردى هه‌ر بۆ تۆیه, من یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ى که سته‌مکاربوون.
(اللهم انى عبدك ابن عبدك ابن امتك ناصينى بيدك ماضى فى حكمك, عدل فى قضاوك, اسالك بكل اسم هو لك سميت بة نفسك او انزلته فى كتابك او علمته احدا من خلقك, او استاثرته بة فى علم الغيب عندك ان تجعل القرا‌ن العظيم ربيع قلبى, ونور صدرى, وذهاب همى وجلاء حزنى) واته: ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان, به‌نده و کورى به‌نده‌ى تۆم, دایکم به‌نده‌ى تۆیه ناوچاوانم به‌ده‌ست تۆیه, فه‌رمانه‌کان له مندا به‌جێ بوون, داده‌ورى له دادگایى کردنم, لێت ده‌پارێمه‌وه به هه‌موو ناوه‌کانى خۆت که بۆخۆت ناوى خۆتت لێناوه, یان له قورئانا ناردوته خوارێ, یان هه‌ر دروست کراوێکى خۆت پیناساندبێ, یان ته‌نها لاى خۆتت هێڵابێته‌وه له زانینه نادیاره‌کاندا که لاى خۆتن, قورئان بکه‌ى به به‌هارى دڵم, ڕووناکیى سینگم,بۆ لابردن و نه‌هێشتنى نیگه‌رانیم, وه‌ده‌رنانى خه‌فه‌تم.
(اللهم انى اعوذ بك من الهم و الحزن, والعجز و الكسل, والبخل والجبن وضلع الدين و غلبة الرجال) واته: ئه‌ى خودامان من په‌نات پێده‌گرم له‌وه‌ى تووشى نیگه‌رانى و خه‌فه‌تخواردن بم به هه‌مان شێوه په‌نات پێده‌گرم له‌وه‌ى بێده‌سه‌ڵاتى و ته‌مه‌ڵى و ته‌وه‌زه‌لى وچاو چنۆکى و ترسنۆکى, قه‌رزبارى ته‌نگم پێ هه‌ڵجنێ, خه‌ڵکان به‌سه‌رمان زاڵ بن, تۆ په‌نام بده له‌مانه هه‌مووى.
(حسبنا الله ونعم الوكيل) واته: ته‌نها خوامان به‌سه‌و خوایش باشترین که‌سه خۆمانى پێ بسپێرین.

