سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌به‌ستمان له شوێن که‌وتنى قوڕئان چییه؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
مه‌به‌ستمان له شوێنکه‌وتنى قورئان شوێن که‌وتنى سه‌رجه‌م ڕێنمایى و ئاراسته‌کانییه‌تى به‌بێ هه‌ڵاوه‌رادن هه‌روه‌ها مه‌به‌ستمان له پێوه پابه‌ند بوونى قورئان دیسان پابه‌ند بوونه به تێکراى فه‌رمانه‌کانى قورئان و یاساکانى قورئانه‌وه له هه‌موو بوار و لایه‌نه‌کانى ژیان و گوزه‌رانماندا. ژیانى تاکییمان ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که به‌ته‌نێ جێبه‌جێ ده‌کرێ له قورئان, بۆ خۆت جێبه‌جێى بکه, وه ئه‌وه‌ى له چوار چیوه‌ى ماڵ و خێزانت دایه له‌وێ دا جێبه‌جێى بکه وه ئه‌وه‌ى له چوار چیوه‌ى کۆمه‌ڵگادایه له‌وێ دا جێبه‌جێى بکه ئه‌وه‌ى به ته‌نێ پێت ده‌کرێ بیکه و ئه‌وه‌ى که به کارى هه‌ره‌وزى و کارى به کۆمه‌ڵ نه‌بێ جێبه‌جێ ناکرێ ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ى هه‌ره‌وزى بۆ بکه‌ى و کۆمه‌ڵى بۆ په‌یدا بکه‌ى چونکه خوا ده‌فه‌رموێ قورئانمان ناردوه بۆ ئه‌وه‌ى که په‌ندى لێ وه‌ربگرن و پێى به‌ڕێوه بچن بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆت ده‌کرێ بیکه‌ى و ئه‌وه‌ى پێت ناکرێ ده‌بێ به کۆمه‌ڵى بۆ په‌یدابکه‌ى با ته‌ماشاى ئه‌م ئایه‌تانه بکه‌ین.
١- خوا سبحان تعالى به پێغه‌مبه‌رى خاته‌م صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَأَعْڕضْ عَنِ الْمُشْڕكِينَ)واته شوێن ئه‌وه بکه‌وه که له په‌روه‌ردگارته‌وه به وه‌حى بۆت هاتوه بێجگه له‌و هیچ په‌رستراوێکى دیکه نیه وه واز له‌هاوبه‌ش دانه‌ران بێنه و پشتیان تێبکه واته له‌به‌ر زه‌خت و فشارى هاوبه‌ش دانه‌ره‌کان و له‌ترسى ئه‌وان له‌به‌ر رازى کردنى ئه‌وان نه‌چى واز له شوێن که‌وتنى بێنى به دواى قورئانه بکه‌وه و گوێ مه‌ده ئه‌وه که کێ پێى خۆشه و کێ پێى ناخۆشه. جا ئه‌وه خوا سبحانه وتعالى به پێغه‌مبه‌رى خاته‌م صلى الله علیه وسلم وا ده‌فه‌رموێ و بۆیه‌ش فه‌رمویه‌تى هاوبه‌شدانه‌ره‌کان پشتگوێ بخه (وَأَعْڕضْ عَنِ الْمُشْڕكِينَ ) چونکه به‌راستى ئینسان کاتێک ده‌توانێ به ته‌واویى به دواى قورئان بکه‌وێ که نابێ زه‌خت و فشارى خه‌ڵکى کافر و بێدینى به‌سه‌ره‌وه بێ و له‌وان بترسێ یاخودا بێه‌وێ ئه‌وان رازى بکا چونکه به‌راستى قورئان بۆ ئینسانى ژێرده‌ست و ترسنۆک نه‌هاتوه و که‌سێک ده‌توانێ به‌دواى قورئان بکه‌وێ که بێجگه له خوا له‌که‌س نه‌ترسێ و خوا به‌یه‌کگر (موحد)بێ بۆیه ده‌فه‌رموێ (اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ) کێ ده‌توانێ به‌دواى قورئان بکه‌وێ؟ که‌سێک که ته‌نیا خوا به په‌رستراوى خۆى بزانێ ئینسانى خوا به یه‌کگر و یه‌کتاپه‌رست ده‌توانێ که به‌راستى به‌دواى قورئان بکه‌وێ که‌سیێک که گوێ نه‌داته موشریک و کافر و لاڕێیه‌کان ده‌بێ ئاوا سه‌رنجى ئایه‌ته‌کانى قورئان بده‌ین ئه‌گه‌رنا ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌گه‌ر ئاوا هه‌ر سه‌رپێى ته‌ماشایان بکه‌ین ده‌ڵێین باشه ئه‌وه خوا ده‌فه‌رموێ به‌دواى ئه‌وه بکه‌وه که به‌وه‌حى له په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت هاتوه به‌ڵام (مناسبة)ى چى یه که دوایى ده‌فه‌رموێ (لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ)وه دواتریش ده‌فه‌رموێ (وَأَعْڕضْ عَنِ الْمُشْڕكِينَ) هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه که باسمان کرد که‌سێک ده‌توانێ به‌دواى قورئان بکه‌وێ که به‌ڕاستى یه‌کتاپه‌رست بێ و بێجگه له خوا هیچ په‌رستراوێکى دیکه‌ى نه‌بێت و هیچ که‌سى دیکه و شایسته‌ى په‌رستن نه‌زانێ وه ئاماده‌ش بێ پشت له کافران بکا و ڕوویان لێ وه‌رگێڕێ و گوێیان پێنه‌دات.
٢- وه له سوره‌تى (الاعراف) دا ده‌فه‌رموێ (مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ) واته به دواى ئه‌وه بکه‌ون که له په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زێندراوه پێشى ڕووى دواندن له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بوو به‌ڵام لێره‌دا به گشتى ده‌فه‌رموێ که هه‌م پێغه‌مبه‌ر و هه‌م ئۆممه‌ته‌که‌ى به‌دواى ئه‌وه بکه‌ون که له په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان دابه‌زێندراوه (وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ) وه جگه له‌و به‌دواى سه‌رپه‌رشتیارنى دیکه و مشور خۆرانى دیکه مه‌که‌وه‌ن (قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ)که‌م وایه بیربکه‌نه‌وه و په‌ند وه‌ربگرن ئه‌و که‌مانه‌ش ئه‌وانه‌ن که ئیمان دارن واته بڕوادارنێک که په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه که‌من و ئه‌وانى دیکه زۆریان ئیهمالن یاخود ئه‌ى کافره‌کان ته‌نانه‌ت که‌میش په‌ند وه‌رناگرن لێره‌دا جێى سه‌رنج ئه‌وه‌یه که خوا ده‌فه‌رموێ (مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ)که‌واته به‌دواى به‌رنامه و کتێبى کێ بکه‌وى ئه‌وت کردوه به وه‌لى خۆت وه‌لى واته ه‌رپه‌رشتیار و مشور خۆر کار هه‌ڵسوڕێنه‌ر بۆیه ده‌فه‌رموێ (وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ) چونکه ئه‌گه‌ر به‌دواى کتێب و به‌رنامه‌ى هه‌ر که‌سێکى دیکه بکه‌وێ ماناى وایه ئه‌وت کردوه به وه‌لى و سه‌رپه‌رشتیارى خۆت و مشورگێڕى خۆت.
٣- (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُوڕ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ)یونس لێره‌دا خوا سبحان و تعالى ڕووى دواندن ده‌کاته هه‌موى خه‌ڵک و هه‌موو مرۆڤایه‌تى و ده‌فه‌رموێ ئه‌ى خه‌ڵکینه! بێگومان له په‌روه‌ردگارتانه‌وه ئامۆژگارییتان بۆ هاتوه وه شیفاى ئه‌وه که له سینه‌کانتان دا هه‌یه شیفاى ئه‌و ده‌رد و نه‌خۆشییانه‌ى که له سینه‌کانتان دا هه‌یه وه ڕێنمایى و به‌زه‌یى بۆ ئیمانداران ته‌ماشابکه‌ن ئامۆژگاریى و شیفایه‌که به گشتى باس ده‌کا چونکه قورئان ئینسانى کافریش ده‌توانێ سودى لێوه‌ربگرێ پێتان وایه خه‌ڵکى ڕۆژئاوا که‌م له قورئان به‌هره‌مه‌ند بوون؟ زۆر لێى به‌هره‌مه‌ند بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که ئیمانیان پێى نیه به‌ڵام زۆریان سود لێ بینیوه پێتان وایه قورئان ده‌ورى نه‌بینیوه له‌وه‌دا که له زۆر نه‌خۆشیى یان ده‌ربازیان بکا نه‌خۆشى فکریى نه‌خۆشى کۆمه‌ڵایه‌تى نه‌خۆشى سیاسى؟ به ته‌ئکید قورئان زۆر ده‌ورى بینیوه بۆ وێنه ئێستا که ده‌ستا و ده‌ست پێکردنى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ى ئاشتیانه له رۆژئاوادا هه‌یه پێتان وایه هى خۆیانه! کاتى خۆى وڵاتانى رۆژئاوا ملیۆنان که‌سیان لێ کوژرا له‌سه‌ر داواکردنى ماف و ئازادییه‌کان وه کاتى خۆى خه‌ڵکى رۆژئاوا حوکمرانه‌کانى خۆیانیان وه‌کو خوا ته‌ماشا ده‌کرد یان نوێنه‌رى خوا یان سێبه‌رى خوا!! ئه‌دى فێرى کردن که حوکمران نوێنه‌ر و سێبه‌رى خوا نیه و نوێنه‌رى خه‌ڵکه؟ بێگومان ئیسلام فێرى کردن و قورئان فیرى کردن. که‌واته ئامۆژگاربوونى قورئان و شیفابوونى قورئان بۆ خه‌ڵکه به گشتى به‌ڵام (وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ) کێ قورئان ده‌کاته رێنمایى خۆى بۆ ژیانى وه کێ قورئان بۆى ده‌بێته مایه‌ى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى؟ دیاره ئیمانداران به‌ڵام خه‌ڵکى دیکه‌ش به‌گشتى ده‌توانێ په‌ند له قورئان وه‌ربگرێ و قورئان بکاته ئامۆژگاریى خۆى و بیکاته شیفا و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌کانى

