سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بواره‌کانى پابه‌ندى به‌قورئانه‌وه
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: له بوارى بوون ناسیى دا ئێمه چۆن ته‌ماشاى بوون (وجود) ده‌که‌ین؟ چۆن ته‌ماشاى بونه‌وه‌ر ده‌که‌ین؟ چۆن ته‌ماشاى خوا ( سبحانه وتعالى) ده‌که‌ین؟ ژیانى دنیا ئینسان دواڕۆژ,.... هتد ده‌بێ قورئان بکه‌ینه چرایه‌ک وه‌کو قورئان پێمان ده‌ڵێ ئاوا ته‌ماشاى بوون بکه‌ین و ته‌ماشاى سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه بکه‌ین که وشه‌ى بوون (وجود) ده‌یانگرێته‌وه هه‌ر له خواى به‌رزو بێ وێنه‌وه بگره هه‌تا تێکرایى دروستکراوه‌کانى خواى به‌دیهێنه‌ر له ژیان, دنیا, مرۆڤ, دواڕۆژ....هتد. دیاره من له کتێبى ته‌وژمى ئیسلام و عه‌لامانیى و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازییه‌کانیان دا باسى بوونناسیى ئیسلامم کردوه بۆیه حواڵه‌ى ئه‌وێتان ده‌که‌م.
دووه‌م: له بوارى ئیمان و عه‌قیده دا ده‌بێ قورئان بکه‌ینه مامۆستا و چاوساغى خۆمان و بیکه‌ینه چرایه‌ک چونکه له قورئاندا عه‌قیده‌ى ئیسلامى جوان ڕوون کراوه‌ته‌وه وه‌ک من له کتێبى ئیمان و عه‌قیده‌ى ئیسلامى دا که شه‌ش به‌رگه, به ته‌فصیڵ باسى ئیمان و عه‌قیده‌ى ئیسلامیم کردوه له‌به‌ر رۆشنایى قورئان و سوننه‌ت دا.
سێ یه‌م: له بوارى خوا په‌رستیى دا چۆن خوا بپه‌رستین و به‌ندایه‌تیى بۆ بکه‌ین؟ نوێژمان چۆن بێ؟ ڕۆوومان حه‌جمان زه‌کاتمان دووعا و پاڕانه‌وه‌مان یادى خوامان چۆن بێ؟ قورئان هه‌مووى ڕوون کردۆته‌وه له هێله گشتى یه‌کانى دا وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم له لق و پۆپ و ورده‌کارییه‌کانى دا وه‌ک من له کتێبى خواپه‌رستیى ئیسلامیى دا که چوار به‌رگه به ته‌فصیڵ باسم کردوه.
چواره‌م: له بوارى خووڕه‌وشت دا خووڕه‌وشتى به‌رز و په‌سه‌ند چییه؟ ده‌بێ ته‌ماشاى قورئان بکه‌ین هه‌رچى ڕه‌وشتێک قورئان مه‌دحى کردوه بزانه که چاکه وه هه‌رچى کرده‌وه و ئاکار و ڕه‌فتارێک قورئان زه‌مى کردوه بزانه خراپه ده‌بێ قورئان ته‌رازوو و پێوه‌رى ئێمه بێ بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ڕه‌وشته به‌رزه‌کان و سیفه‌ته جوانه‌کان کامانه‌ن؟ تاکو خۆمانیان پێ بڕازێنینه‌وه وه‌سیفه‌ته خراپه‌کان کامانه‌ن و خووخده‌و خه‌صڵه‌ته نزمه‌کان کامانه‌ن؟ تاکو خۆمانیان لێ به‌دور بگرین که من له‌هه‌ر کام له کتێبى ڕێگاى صاڵح بوون و به‌راو خوا چوون و نامیلکه‌ى خووڕه‌وشتى به‌رزو په‌سند سه‌نگى مه‌حه‌کى موسڵمانه‌تییه دا باسى ئه‌م بابه‌ته‌م کردوه.
پێنجه‌م: له بوارى بارى که‌سێتى دا واته بوارى خێزانیى که من له کتێبى ئافره‌ت و خێزان له سایه‌ى شه‌ریعه‌ت دا که به‌رگى یه‌که‌مى چاپکراوه و هى دووه‌میشى به‌ڕێوه‌یه تا ڕاده‌یه‌کى باش ئه‌م بابه‌ته‌م شى کردۆته‌وه هه‌روه‌ها له نامیلکه‌ى سروشت و پایه‌کانى خێزان و مه‌سه‌له‌ى چه‌ند ژینى یش له‌و باره‌وه قسه‌م کردووه
شه‌شه‌م: له بوارى حوکم و سیاسه‌ت دا کۆمه‌لگا ده‌بێ چۆن به‌رێوه بچێ و و حوکمرانان چۆن هه‌ڵده‌بژێر درێن وکێ دایان ده‌نێ و چۆن حوکم ده‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ش بوارێکى دیکه‌یه و ده‌بێ ئێمه تێیدا به دواى قورئان بکه‌وین که من له زنجیره وتارى ئیسلام و ده‌وڵه‌تداریى و حوکمرانیى دا که ئێستا له که‌ناڵى ئاسمانیى په‌یامه وه له به‌رنامه‌ى سه‌رنج دا پێشکه‌شیان ده‌که‌ین و سه‌رگه‌رمى نووسینه‌وه و ئاماده‌کردنیشیانین له دوو توێى کتێبێک دا
حه‌وته‌م: له بوارى ئابووریى و مامه‌ڵه و بازرگانیى دا به‌کورتیى و به کوردیى ده‌بێ له هه‌موو بوار‌و لایه‌نه‌کانى دین و ژیانماندا قورئان مامۆستا و چاوساغ و چرامان بێت ئه‌و کاته ده‌یسه‌لمێنین که به‌دواى قورئان که‌وتووین وه شوێن پێى دوایین کتێبى خوامان هه‌ڵگرتوه شایانى باسیشه که من له کتێبى (الاسلام كما يتجلى فى كتاب الله)دا که له زیندانى ئه‌مریکاییه‌کان دا نوسیومه‌و هه‌شت به‌رگه‌و ده‌ورى چوار هه‌زار لاپه‌ره‌یه باسى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى ئیسلامم کردوه هه‌موویشى له‌به‌ر ڕۆشنایى قورئان دا وه سوپاس بۆ خوا ئێستا ئه‌و کتێبه له ژێر چاپه

