سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنى خوایى له سوره‌تى (محمد)دا
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئه‌م سوره‌ته‌ش مه‌ده‌نییه و ناوێکى تریشى هه‌یه (القتال)وه ناونراوه سوره‌تى(محمد صلى الله علية وسلم) چونکه ناوى (محمد) له دووه‌م ئایه‌تیدا هاتوه. ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵێنێکى تیادایه وه‌ک
- (فَإِذا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ (4) سَێهْدِیهِمْ وَیُصْلِحُ بَاڵهُمْ (5) وَیُدْخِلُهُمُ الْجَنَّه‌َ عَرَّفَهَا ڵهُمْ)محمد/٤-٦ هه‌رکات له جه‌نگدا تووشى کافران بوون له ملیان ده‌ن زه‌برى کوشنده‌یان لێ بده‌ن ئینجا دیله‌کانیشیان باش شه‌ته‌ک بده‌ن با ڕانه‌که‌ن ئه‌وسا یا به‌چاکه‌و پیاوه‌تى ئازادیان بکه‌ن یا به‌رخوێنیان لێ بستێنن هه‌تا شه‌ڕ کۆتایى پێ دێت ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بۆ خۆى تۆڵه‌ى لێ ده‌سه‌ندن به‌ڵام ویستى به‌یه‌کترى تاقیتان بکاته‌وه ئه‌و که‌سانه‌ش له‌ڕێى خوادا شه‌هید بوون
کرده‌یان به‌فێڕۆ نادات به‌م زووانه ڕێیان پیشان ده‌دات و کاروبارى ژیانیان بۆ چاک ده‌کا و ده‌شیانباته ئه‌و به‌هه‌شته‌ى که پێشه‌کى بۆى باس کردوون. موسڵمانان ده‌بێت هه‌میشه به‌هێزبن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کافران وه له جه‌نگا زه‌برێکى وا له دوژمن بده‌ن که ده‌ستى خراپه‌کاریان بکێشنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ى جه‌نگ نامێنێت.. هه‌رچه‌ند کێشمه‌کێش و جه‌نگى نێوان هه‌ق و ناهه‌ق به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوازى جۆراوجۆر هه‌تا قیامه‌ت. کاتێک خواى گه‌وره فه‌تحى گه‌وره‌ى بۆ موسڵمانان کرد, هه‌ندێ هاوه‌ڵ چه‌کیان دانا و پشتیان لێکرده‌وه به حساب ئیتر جه‌نگ کۆتایى هاتووه حه‌زره‌تیش صلى الله علیه وسلم که ئه‌وه‌ى بیست فه‌رمووى جه‌نگ کۆتایى نه‌هاتوه‌تا قیامه‌ت کۆمه‌ڵێک له ئومه‌تم له‌سه‌ر هه‌ق ده‌بن و سه‌رکه‌وتوو ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بن کۆمه‌ڵێکیش لائه‌ده‌ن و جه‌نگ ده‌که‌ن له گه‌ڵیانداو ده‌ستکه‌وتیان ده‌بێت شامیش ده‌بێت به په‌ناگه‌ى موسڵمانان و ئه‌سپیش که بۆ جیهاد به‌کاردێت تا قیامه‌ت خێر به ناوچه‌وانیه‌وه‌یه‌تى
- (أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلِلْكَافِڕينَ أَمْثَالُهَا (10) ژَلِکَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْڵى الَّژِینَ آَمَنُوا وَأَنَّ الْکَافِڕینَ ڵا مَوْڵى ڵهُمْ)محمد/١٠-١١ پێش ئه‌م ئایاته جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر دینى خوا سه‌ربخه‌ن خوا سه‌رتان ده‌خات ئه‌وانه‌ش که دوژمنن به‌شیان هه‌ر نه‌گبه‌تى ده‌بێت و کاره‌کانى لێ پووچ کردوون چونکه ئه‌وان له‌مه‌ى که خوا ناردوویه خۆشیان نایه ئه‌وسا ئه‌ویش کاره‌کانى لێ تێک داون (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (7) وَالَّژِینَ کَفَرُوا فَتَعْسا ڵهُمْ وَأَچَلَّ أَعْمَاڵهُمْ (8) ژَلِکَ بِأَنَّهُمْ کَڕهُوا مَا أَنْزَڵ اللَّهُ فَأَحْبَگَ أَعْمَاڵهُمْ)محمد/٧-٩ دیاره ئه‌وه‌ش سوننه‌ت و باو‌و یاساى خوایه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا چونکه گه‌لانى پێشووش به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه ئاخۆ ئه‌وان به زه‌میندا نه‌گه‌ڕاون تا بڕوانن پێشینانى ئه‌وان چی‌یان به‌سه‌رهات؟ خودا ته‌فروتوناى کردن بۆ له‌دین لاده‌رانیش هه‌ر شتێکى ئاوا هه‌یه چونکه خودا سه‌روه‌رى ئه‌و که‌سانه‌یه که باوه‌ریان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ى خودانه‌ناسن بێ سه‌روه‌رن.
- (فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ)محمد/٣٥ سست مه‌بن و داواى شه‌ڕ وێستان مه‌که‌ن واته ئاشتى داوامه‌که‌ن له‌به‌ر لاوازى ئه‌گه‌ر داواشتان کرد له هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه داواى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى دوژمن شروتى خۆى فه‌رز نه‌کات ئێوه به‌رزو باڵان و له‌سه‌ره‌وه‌ن نه‌ک ئه‌وان ئێوه خواتان له‌گه‌ڵه هاوکاریتان ده‌کات و هه‌رگیز پاداشتى خه‌باته‌که‌تان لێ که‌م ناکاته‌وه ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکى گه‌وره‌ى قورئانیه که بڕواداران به یارمه‌تى خوا هه‌میشه به‌رزو باڵا‌و شکۆمه‌ندن که ئه‌م ڕاستیه‌ش مێژووى کۆن و نوێ شایه‌تى بۆ ده‌دات

