سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ناساندنى قورئان و بڵاوکردنه‌وه‌ى ڕاستى یه‌کانى
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
پێنجه‌مین ئه‌رکى سه‌رشانمان به‌رانبه‌ر به قورئان بریتیه له‌وه‌ى که ئێمه قورئان به خه‌ڵک بناسێنین وشه‌ى خه‌ڵکیش له پێشدا مه‌به‌ستم پێى خه‌ڵکى ده‌ورو به‌رى خۆمانه‌و ئینسان ده‌بێ له خێزانى خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات له برا و خوشکه‌کانى و له دۆست و ڕه‌فیقانى و له خزم و نزیکانییه‌وه قورئانیان پێ بناسێنین و ڕاستى یه‌کانى قورئانیان بخه‌ینه به‌رچاو. به‌ڵێ به‌رێزان! به‌راستى ئه‌و که‌سه له خواى په‌روه‌ردگا نزیکتره‌و له‌لاى خوا خۆشه‌ویستره که زیاتر له‌گه‌ڵ فه‌رمایشتى خوادا سه‌ر و کارى هه‌یه چونکه له‌دواى خوا هیچ شتێک له قورئان گه‌وره‌تر نیه له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه که قورئان سیفه‌تى خوا‌و فه‌رمایشتى خوایه ئینجا ئایا ئێمه چۆن له‌گه‌ڵ خوادا سبحان وتعالى ده‌توانین مامه‌ڵه بکه‌ین؟ له راستى دا به هۆى فه‌رمایشتى خواوه ده‌توانین مامه‌ڵه‌یه‌کى راست و دروست له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگار دا بکه‌ین و به‌ندایه‌تیى بۆ بکه‌ین دیاره محمد صلى الله علیه وسلم و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى دیکه‌ى پێش ئه‌ویش سه‌ڵات و سه‌لامى خوایان له‌سه‌ربێ هه‌ر به‌پێى فه‌رمایشتى خوا و به پێى ئه‌و وه‌حى و په‌یامه‌ى خوا بۆى ناردوون له‌گه‌ڵ خوادا هه‌ڵس و که‌وتیان کردوه بۆیه به‌راستى ئه‌وانه خوا پێداوو به‌خته‌وه‌رن که ته‌مه‌نى خۆیان زیاتر له‌گه‌ڵ فه‌رمایشتى خوادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن چونکه هیچ شتێ له فه‌رمایشتى خوا گه‌وره‌تر نیه‌و
هیچ شتێک له که‌لامى خوا به‌ره‌که‌تدارتر نیه وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى زانایانى ئیسلام بکه‌ین ده‌بینین ئه‌وانه‌یان که زیاتر خه‌ریکى فه‌رمایشتى خوا‌و خه‌ریکى کتێبى خوا بوون زیاتر توانیویانه خزمه‌ت بکه‌ن و زیاتر توانیویانه گۆرانکاریى به‌سه‌ر خۆیان دا بێنن که تێیدا ژیاون ئێستاش به ته‌ماشاى ئه‌م چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمایشتانه بکه‌ین که فه‌رمانمان پێ ده‌که‌ن قورئان به خه‌ڵک بناسێنن و راستى یه‌کانى قورئان به خه‌ڵک بگه‌یه‌نین:
یه‌ک: له سوره‌تى الا‌نعام دا خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ: (قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً قُلِ اللَّهُ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآَنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آَلِهَةً أُخْرَى قُلْ لَا أَشْهَدُ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَڕيءٌ مِمَّا تُشْڕكُونَ)به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ پێیان بڵێ کێ یان چ شتێک گه‌وره‌تر شایه‌دیى بدات؟ یان کێ ئه‌گه‌ر شایه‌دیى بدات شایه‌دیى له‌سه‌ر شتێک بدات که ئه‌و شته وایه ئه‌وه خوا گه‌وره‌ترین شایه‌ده تۆ بڵێ خوا شایه‌ده له نێوان من و ئێوه‌دا واته خوا شایه‌ده که من پێغه‌مبه‌رى خوام و ئه‌م فه‌رمایشته فه‌رمایشتى خوایه خواش به‌سه بۆ شایه‌دیى چونکه گه‌ره‌ترین شایه‌ده خوا له نێوانمان دا شایه‌ده وه ئه‌م قوڕئانه‌شم بۆ نێردراوه تاکو به ئێوه‌ى ڕابگه‌یه‌نم وه به هه‌ر که‌سێکى دیکه که پێى ده‌گات جا من له هێنانه‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌م ڕسته‌یه‌یه (وَمَنْ بَلَغَ)واته پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمانى پێکراوه که بفه‌رموێ (وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآَنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ)ئه‌م قورئانه‌م بۆ نێردراوه تاکو به ئێوه‌ى رابگه‌یه‌نم و ئێوه‌ى پێ بترسێنم و پێ هۆشیار بکه‌مه‌وه (وَمَنْ بَلَغَ) وه هه‌ر که‌سێکى دیکه‌ش که دوایى قورئانى پێ ده‌گات واته ئه‌ویش دیسان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌و قورئانه هۆشیارى ده‌کاته‌وه (لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آَلِهَةً أُخْرَى)پێیان بڵێ ئایا ئێوه شایه‌دیى ده‌ده‌ن که له‌گه‌ڵ خوادا په‌رستراوى دیکه هه‌ن؟ (قل لا اشهد) بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه شایه‌دیى بده‌ن شایه‌دییه‌که‌تان به ناحه‌قه به‌ڵام من شایه‌دیى ناده‌م ()بڵێ ته‌نیا یه‌ک په‌رستراو هه‌یه وه من به‌رییم له‌وه‌ى که ئێوه ده‌یکه‌ن به هاوبه‌ش بۆ خوا
دوو: له سوره‌تى (الزمر)دا خوا ده‌فه‌رموێ (إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ فَمَنِ اهْتَدَى فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ)واته: ئێمه کتێبمان به حه‌ق ناردۆته سه‌ر تۆ بۆ خه‌ڵکى واته ئه‌م قورئانه بۆ خه‌ڵک هاتوه که خه‌ڵک لێى تێبگات و پێى ئاشنا بێ و پێوه‌ى پابه‌ند بێ. (فَمَنِ اهْتَدَى فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا)جا هه‌ر که‌سێک رێى راستى گرت ئه‌وه سوده‌که‌ى بۆ خۆیه‌تى وه هه‌ر که‌سێک (وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ)جا هه‌ر که‌سێک رێى راستى گرت ئه‌وه سووده‌که‌ى بۆ خۆیه‌تى وه هه‌ر که‌سێک رێى ون کرد ڕێ لێ ون بوونه‌که‌ى به‌س به زیانى خۆى ته‌واو ده‌بێ () وه تۆ وه‌کیل نى به‌سه‌ر یانه‌وه که بیانپارێزى و نه‌هێڵى گومرابن و رێ‌یان لێ تێک بچێ.

