سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیردۆزى داروین و هه‌ڵس و که‌وتى گیانله‌به‌ران :
ئه‌ندازیار عوسمان
پێش سه‌د و په‌نجا ساڵ که داروین بیردۆزى په‌ره‌سه‌ندنى ڕاگه‌یاند , مادده په‌رستان و دوژمنانى ئاین دڵیان پێخۆش کرد ودنیایان پڕکرد و خرایه ناو به‌رنامه‌ى قوتابخانه و زانکۆکانه‌وه ، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێک ورده‌ورده ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌وتن و ئه‌و بیردۆزه هه‌ره‌سی هێنا به جۆرێک که ئێستا له چه‌ند ویلایه‌تێکى ئه‌مریکادا ناخوێنرێت و هیچ گوێى پێ‌نادرێت ..
یه‌کێ له‌و هۆیانه‌ى که ئه‌و بیردۆزه‌ى هه‌ره‌س پێهێنا ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وته غه‌ریزیه‌ى گیانله‌به‌ران بوو , که ته‌نانه‌ت دارونیشی سه‌رسام کردبوو , ئه‌وه‌تا داروین خۆی ده‌ڵێت :
(أغلب الغرائز تمتاز بتأثير بالغ وتثير درجة كبيرة من الحيرة ، وكيفية نشوءها وتطورها ربما تبدو لقارىء نظريتى كافية لهدم نظريتي من الأساس) ل/21 التضحية .
ئه‌وه‌تا داروین دان ده‌نێ به‌مه‌سه‌له‌ى غرائزدا که چۆن جێى سه‌رسوڕمانه و وردبوونه‌وه لێى وا ده‌کات که خوێنه‌ری ئه‌و بیردۆزه بڕواى پێى نه‌مێنێ و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ره‌سی پێ بهێنێت .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت (إنه لخطأ كبير أن نتحدث عن فرضية اكتساب الأنماط السلوكية الغريزية بالطبع وتوريثها إلى أجيال لاحقة ، لاننا كما نعلم هناك غرائز محيرة للغاية كتلك التي عند النمل أو النحل ولايمكن أكتسابها بالطبع) ( ل/26 هةمان سةرضاوة).
لێره‌شدا ده‌ڵێ : هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه که باس له‌و گریمانه بکه‌ین که ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وته غه‌ریزیه سه‌رسوڕهێنه‌رانه ، وه‌ک ئه‌وه‌ى که لاى مێرووله و هه‌نگ هه‌یه به په‌ره‌سه‌ندن ورده‌ورده په‌یدا بووبێ .
دۆزینه‌وه‌کان ڕاستیه‌کان ده‌سه‌لمێنن :
هه‌وڵى زانایان به‌رده‌وامه و به‌ملیاره‌ها دۆلار بۆ دیراسه و گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه خه‌رج ده‌کرێت و زۆر له دۆزینه‌وه‌کان بوونه‌ته مایه‌ى هه‌ره‌سهێنانى بیردۆزى داروین .. چونکه ده‌بوایه له‌و دۆزینه‌وانه‌دا که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و گیانله‌به‌رانه بدۆزرانایه‌ته‌وه که په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و له‌حاڵه‌تێکه‌وه گۆڕاون بۆ حاڵه‌تێکى تر , هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى جینات و کێشه‌ى بازدان (طفرات) و زۆر ڕاستى تر که جاران نه‌ده‌زانرا قوڕىدا به‌ده‌مى ئه‌وانه‌ى که‌دواى ئه‌و بیروبۆچوونانه که‌وتبوون .
له‌و به‌به‌ردبوانه‌ى دوَزراونه‌ته‌وه :
١. به به‌ردبوویه‌کى هه‌نگێک که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ملیۆن ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر و دیاره که هه‌نگ پێش ئه‌و هه‌موو ماوه درێژه هه‌روه‌ک خۆى بووه .
٢. به به‌ردبوویه‌کى مێشى (التنين) که ته‌مه‌نى به‌به‌ردبووه که (135)ملیۆن ساڵه و هه‌روه‌کو ئه‌مانه‌ى ئێستا وایه .
٣. به‌به‌ردبوویه‌کى مێرووله‌یه‌ک دۆزراوه‌ته که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌د ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و هه‌روه‌ک مێرووله‌ى ئێستایه (ل/46 خديعة التطور) .
٤. ماسىیه‌کى جۆری ( كولاكانث ) دۆزرایه‌وه که بووه به‌به‌رد و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (410)ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر , له‌کاتێکدا له‌هه‌مان جۆر ماسی له‌ساڵی (1938)ه‌وه چه‌ند جار ڕاو کراوه له‌لایه‌ن ماسىگرانه‌وه ( ل/52 هةمان سةرضاوة ).
داروین ده‌یووت: ئه‌گه‌ر بیردۆزه‌که‌م ڕاست بێ ئه‌وا له‌داهاتوودا (متحجرات) ده‌دۆزرێته‌وه و ئه‌و گیانله‌به‌رانه ده‌رئه‌که‌ون تیایانا که په‌ره‌یان سه‌ندووه .. که‌چی واده‌رنه‌چوو دوَزینه‌وه‌کان سه‌لماندیان که ئه‌و گیانله‌به‌رانه په‌ره‌یان نه‌سه‌ندووه‌و له‌پڕ په‌یدا بوون و هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێستابوون .. ئه‌مه‌ش زاناى متحجراتى ئینگلیزى به‌ناوبانگ (ديريك اجر) دانى پیاده‌نێ و هه‌روه‌ها زاناى متحجرات (مارك سيزارنكى)یش ده‌ڵێ: (إن المشكلة الأساسية في اثبات النظرية تكمن في سجل المتحجرات ، أي آثار الانواع المنقرضة المحفوظة فى التكوينات الجغرافية للأرض ولم يكشف هذا السجل قط اية آثار للأشكال المتوسطة التي افترضها دارون، وعوضاً عن ذلك تظهر الاجناس وتختفي فجأةً ويدعم هذا الشذوذ حجة دعاة الخلق القائلة بأن الأنواع قد خلقها الله) ل٤٦/ خدیعه التگور .
٥. له‌ساڵی١٩٧٧دا مارىلیکى له‌ناوچه‌ى (لاتولى) له ته‌نزانیا له چینه‌کانى زه‌ویدا پاشماوه‌ى جێ پێى مرۆڤێکى دۆزیه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ى (3.6)ملیۆن ساڵ , ئه‌وه‌ى سه‌یره که وه‌ک جێ پێى مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه وایه .. ئه‌مه‌ش جه‌ختى کرایه سه‌ر له‌لایه‌ن زاناى به‌ناوبانگ (لويس روبنز) له زانکۆی سه‌رووى کالیفورنیا و (راسل تاتل)یش که لێکۆڵینه‌وه‌ى کرد له‌سه‌ر ئه‌و جێ پێیه له‌ساڵی١٩٩٠دا له وتارێکدا نووسی که ئه‌و جێ پێیه هى ئاده‌میزادێکه که له (3.6) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ژیاوه .. ل٩٨ خدیعه التگور .
٦. شه‌ویلگه‌یه‌کى خوارووى ئاده‌میزادێکیش دۆزرایه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (2.3)ملیۆن ساڵ , له‌ناوچه‌ى (هادار) له أپیوبیا و ئه‌م ژماره‌یه‌ى بۆ دانرا ( AL666-1 ) ل٩٩ هه‌مان سه‌رچاوه .
ئه‌م دۆزینه‌وانه و هه‌زاره‌هاى تر که‌بوار نیه باسیان بکه‌ین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و ئایه‌ته‌ى که په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق , أولم يكف بربك أنه على كل شيءٍ شهيد) ٥٣ فصلت

