سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ده‌ب و ئاکارى موسڵمان له‌گه‌ڵ خوادا
نوسینى/نه‌وا محمد
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دیاره گه‌ر چاکه له‌گه‌ڵ یه‌کێک کرا ئه‌وا رێز‌و ئه‌ده‌ب به‌رامبه‌ر به چاکه‌کاره‌که ده‌نوێنرێ پێویستیشه رێز‌و ئه‌ده‌بى به‌رانبه‌ر بنوێندرێ له هه‌موو که‌سیش شایسته‌ترو پێویست تر که رێز‌و ئه‌ده‌بى به‌رانبه‌ر بنوێندرێ خواى به‌خشنده‌یه که چاکه‌و به‌خششه‌کانى نایه‌ته ژماردن (وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ)النحل ئه‌گه‌ر هه‌رچى چاکه‌ى خودایه بژمێرن, له ژماردن دوایى نایه. ئه‌ده‌ب و ئاکارى به‌رزنواندن به‌رانبه‌ر به خواى به‌خشش کار به‌م شێوه‌یه.
١- به‌ندایه‌تى کردنى و په‌رستنى:
ئه‌مه‌ش به‌وه دێته‌دى که به ته‌واوى ملکه‌چى فه‌رمانه‌کانى بیت و به گه‌وره‌ى دابنێ له هه‌موو کارێک‌دا. دیاره په‌رستنیش ته‌نها له نوێژ‌و رۆژوو و حه‌ج و زه‌کات کورت هه‌ڵنه‌هاتوه به‌ڵکو مانا فراوانه‌که‌ى په‌رستن ئه‌وه‌یه.که مرۆڤى موسڵمان هه‌ر کارێک ئه‌نجام ده‌دات, له کارى رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵى, له‌گه‌ڵ هاورێکانى, له کرین و فرۆشتنى و له کارى فه‌رمانبه‌ریى و مامۆستایه‌تى مه‌به‌ستى پێ ره‌زامه‌ندى خوا بێت و به پێى به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جى شه‌ریعه‌تى خوا بێت.
جا که په‌رستن (العبادة) ئه‌م مانا فراوان و گشتگیریه‌ى هه‌بێت ئه‌وا خواى به‌خشنده کردویه‌تیه مه‌به‌ستى به‌دیهێنان و هێنانه‌بوون, وه‌ک ده‌فه‌رموێ: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ)الژاریات... من هه‌ر بۆیه جندۆکه‌و مرۆم دروست کرد تا بمپه‌رستن. شه‌رع ناسانیش ئه‌م فیکره‌یان به‌م گوته‌یه گوزارش کردوه, که ده‌ڵێن (النية الصالحة تقلب العادة عبادة...)نیه‌ت پاکى و باشى عاده‌ت و خوو نه‌ریت بۆ په‌رستن وه‌رده‌چه‌رخێنێ, که‌واته نان خواردنمان به مه‌به‌ستى به‌هێزبون بۆ جێبه‌جێ کردن و پیاده‌کردنى فه‌رمانه‌کانى خوا, عیباده‌ته خوێندن و فێرخوازى به مه‌به‌ستى خزمه‌تکردن به موسڵمانان عیباده‌ته جیهادو خۆبه‌ختکردن له پێناوى به‌رزکردنه‌وه‌ى دینى خوا, عیباده‌ته لا بردنى شتێک له رێگا که ئازار به مسوڵمان بگه‌یه‌نێ عیباده‌ته. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى (انما الاعمال بالنيات وانما لكل امرى مانوى, فمن كانت هجرته الى الله ورسوله فهجرته الى ما هاجر الى ورسوله, ومن كانت هجرته الى دنيا يصبها, او امراة ينكحها فهجرته الى ما هاجر اليه) به‌راستى ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌کان به پێى نیه‌ته‌کانه هه‌رکه‌سه‌و به پێى نیه‌تى خۆى, هه‌ر که‌سێ کۆچکردنى بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى بێت, ئه‌وا کۆچه‌که‌ى بۆ خوا‌و پبَغه‌مبه‌ره, هه‌رکه‌سێکیش کۆچه‌که‌ى به‌مه‌به‌ستى ده‌ستکه‌وتنى دنیا بێت, یان بۆ ئه‌وه‌ى ژنێک ماره بکات, ئه‌وا کۆچه‌که‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه, که کۆچى بۆ کردووه. متف علیه.
٢- تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵى:
گوێڕایه‌ڵى خوا به‌جێبه‌جێ کردنى فه‌رمانه‌کانى و یاسا به‌پێزه‌کانى دێته‌دى, هه‌روه‌ها به‌دورکه‌وتنه‌وه له‌و کارانه‌ى, که قه‌ده‌غه‌یه‌و حه‌رامى کردون. هه‌ندێ له زانایان تاعه‌ت به به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر کارى چاکه‌و پیاده‌کرنى به‌رنامه‌ى خوا راڤه ده‌که‌ن. (إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ)فصلت ئه‌وانه‌ش که گوتویانه په‌روه‌ردگارمان خوایه‌و له گفتیان لایان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر چاکه فریشته دێنه لایان و پێیان ده‌ڵێن نه بترسن نه خه‌م بخۆن مژده‌تان لێ بێ گه‌یشتونه ئه‌و به‌هه‌شته‌ى که به‌ڵێنتان پێدراوه. تاعه‌تى خوا به‌ڵگه‌ى راستیى خۆشویستنه سه‌رپێچى و گوناهیش به‌ڵگه‌ى ناراستى خۆشویستنه گوتراویشه (ان المحب لمن يجب مطيع) ئه‌و که‌سه‌ى یه‌کێکى خۆش بوێ به‌گوێى ده‌کات. خوا به‌خشنده‌ش به‌ڵێنى به به‌نده گوێڕایه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌کانى داوه که به‌هه‌شتى رازاوه‌یان پێ ببه‌خشێت, وه‌ک ده‌فه‌رموێ (وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا)النساْ هه‌رکه‌سێکى به‌رفه‌رمانى خودا‌و ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌بێ ده‌بێته هاورێى ئه‌وانه‌ى خودا چاکه‌ى ده‌گه‌ڵ کردون له رێزى پێغه‌مبه‌ران و خوداپه‌رستانى راستى و شه‌هیدان و پیاوچاکان چ هاورێ یانێکى چاکیشن ئه‌مانه! هه‌روا ده‌فه‌رموێ (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ)ال عمران.... بڵێ ئێوه ئه‌گه‌ر خوداتان خۆشده‌وێ شوێن من که‌ون هه‌تا خودا‌ش خۆشى بوێن له گوناهانیش بتان بورێ.

