سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا ئێستا دۆزه‌خ دروست کراوه
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌ڵێ زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى زانا پێشینه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئێستا دۆزه‌خ دروست کراوه‌و هه‌رگیز له‌ناوناچێت, وه خواى گه‌وره پێش دروست کردنى ئاده‌میزاد و جنۆکه دۆزه‌خى دروست کردووه. له راستیدا چه‌نده‌ها ئایه‌تى پیرۆزیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌م ڕاستیه کردووه له فه‌رموده‌یه‌کى به‌نرخیشدا هاتوه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى (والذى نفسى بيده لو رايتم ما رايت لضحكتم قليلا و لبكيتم, قالو ما رايت يارسول الله؟ قال: رايت الجنة والنار) واته : سوێند به‌و که‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى من بینیومه ئێوه‌ش بتان بینیایه ئه‌وا که‌م پێ ده‌که‌نین و زۆر ده‌گریان فه‌رموویان چیت بینیوه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رمووى به‌هه‌شت و دۆزه‌خم بینیوه که‌واته ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا دۆزه‌خ دروست کراوه له فه‌رموده‌یه‌کى تردا هاتوه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى (ان احدكم اذا مات عرض عليه مقعده بالغداة والعشي, ان كان من اهل الجنة فمن اهل الجنة, وان كان من اهل النار فمن اهل النار..) واته هه‌ریه‌ک له ئێوه که ده‌مرێت له گۆڕا جێ ى خۆى نیشان ده‌درێت گه‌ر له به‌هه‌شتى بێ ئه‌وه له ئه‌هلى به‌هه‌شته وه‌ئه‌گه‌ر دۆزه‌خى بێت ئه‌وا له‌ئه‌هلى دۆزه‌خه
له (صحيح مسلم)دا هاتوه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى (رايت فى مقامى كل شىء وعدتم به, حتى لقد رايتني اخذ قطفا من الجنة حين رايتمونى تقدمت ولقد رايت النار يحطم بعضها بعضا حين رايتمونى تاخرت) واته له‌م جێ یه‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى په‌یمانتان پێ دراوه بینیم هه‌تا هێشووى ترێ به‌هه‌شتم ده‌گرت که‌منتان بینى به‌ره‌و پێش رۆیشتم وه به‌راستى ئاگرم بینى به‌شێکى به‌شێکى تر‌ى تێک ده‌شکاند, کاتێ که‌منتان بینى بۆ دواوه ده‌گه‌رامه‌وه به‌ڵگه‌ى تر له‌سه‌ر دروست کراوى به‌هه‌شت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى (لما خلق الله الجنة قال لجبريل: اذهب فانظر اليها...الحديث) واته کاتێ خودا به‌هه‌شتى دروست کرد فه‌رمووى ئه‌ى جوبره‌ئیل برۆ سه‌یرى ناو به‌هه‌شت بکه.. فه‌رمووده‌که به‌ڵام له‌باره‌ى شوێنه‌که‌یه‌وه زاناکان چه‌ند بۆچونێکى جیاوازیان هه‌یه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن له‌به‌شى خواره‌وه‌ى زه‌وى دایه هه‌ندێکى تریشیان ده‌ڵێن دۆزه‌خ له‌ئاسماندایه به‌ڵام راى په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک راسته‌و خۆ نه‌هاتوه له‌سه‌ر دیارى کردنى شوێنه‌که‌ى کاتى کۆبونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ى خوانه‌ناسان کۆتایى هات ویستیان به‌سه‌ر پردى (صراط)دا که‌به‌سه‌ر دۆزه‌خ دا ده‌روات بپه‌رنه‌وه وه‌ک باوه‌رداران ئه‌وا فریشته‌کان وازیان لێ ناهێنن به ئاسانى بپه‌رنه‌وه به‌ڵکو قولاپیان لێ گیرده‌که‌ن و رایانده‌کێشن بۆ دۆزه‌خ ئه‌و دۆزه‌خه که‌جێ سه‌رشۆرى و سزا‌و ریسوایى یه که هه‌موو جۆره سزایه‌کى تێدایه وه‌ئه‌وانه‌ى که‌له‌ناو دۆزه‌خدا ده‌بێت کێم و خوێن و زووخاوى پاشماوه‌ى سوتێنراوانى تر بخۆن. سوێند به‌خوا دۆزه‌خ شه‌رێکى کوشنده‌یه که‌لاشه بێ هێزه‌که‌ت له‌به‌رامبه‌ر که‌مترین سزایدا راناگرێت ئاگاداربه وریابه هه‌وڵ و کۆشش بکه بۆ خۆت رزگار ناکه‌یت؟! ئه‌وه‌تا میکائیل که فریشته‌یه‌که له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه له تاوان پارێزراوه له‌و ڕۆژه‌ى دۆزه‌خ دروست کراوه پێ ناکه‌نێت عن ابن عباس ره‌زاى خواى لێ بێت عن رسول الله صلى الله علیه وسلم (قال لجبريل: ما لى لا راى ميكائيل ضاحكا؟! قال: ما ضحك ميكائيل منذ خلقت النار) واته پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به جوبره‌ئیلى فه‌رموو بۆچى هه‌رگیز میکائیل نابینم پێ بکه‌نێت؟ ئه‌ویش فه‌رموى میکائیل له رۆژى دروست بوونى ئاگره‌وه پێ نه‌که‌نیوه.

