سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیرکردنى قوڕئان به قوڕئان
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
توێژه‌ره‌وانى قورئان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگن و له‌وباره‌وه گوتوویانه (ان القرا‌ن يفسر بعضه بعضا)قورئان هه‌ندێکى هه‌ندێکى روون ده‌کاته‌وه بۆ نموونه خوا له قورئان دا باسى خۆڕاگریى (صبر)چییه؟ ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ئایه‌ته‌کانى قورئان بکه‌ین خوا بۆمان باس ده‌کات و بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که ده‌بێ له چى و چى دا خۆمان ڕابگرین بۆ وێنه له سوره‌تى (البقرة)دا ده‌فه‌رموێ (وَالصَّابِڕينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ)البقره/١٧٧ واته ئه‌وانه‌ى خۆڕاگرن له‌کاتى نه‌داریى و نه‌خۆشیى و ناخۆشیى و له‌کاتى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا که‌واته خۆراگریى ته‌نیا شتێک و دووشتان ناگرێته‌وه به‌ڵکو هه‌موو بواره‌کانى دین و ژین ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ها هه‌ر له سوره‌تى (البقرة) دا خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ (وَبَشِّڕ الصَّابِڕينَ (155) الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)البقره
واته وه موژده بده به خۆراگران ئه‌وانه‌ى که به‌ڵایه‌کیان تووش بوو ده‌ڵێن ئێمه هى خواین و بۆلاى خواش ده‌چینه‌وه که‌واته شوێنێکى دیکه‌ى که ده‌بێ صبرى تیدا بگیرێ گرفتاریى و به‌ڵاو موسیبه‌ته هه‌روه‌ها هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى هه‌موو ئه‌و شوێنانه بکه‌ى که باسى (صبر) ده‌که‌ن تێده‌گه‌ى که (صبر) ماناى چییه؟ هه‌روه‌ها خوا سبحانه وتعالى باسى ته‌قوا ده‌کات و باسى پارێزکاران ده‌کات بۆ وێنه له سوره‌تى (ال عمران) دا خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ (ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ)واته وه خێرایى بکه‌ن به‌ره‌و لێبوردنێک له خواوه و به‌هه‌شتێک که پانییه‌که‌ى به‌قه‌ده‌ر ئاسمان و زه‌وى یه ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران ئنجا ئایا پارێزکاران کێن؟ (الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134)وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ )ال عمران که‌واته ئه‌وانه پارێزکارانن ئه‌وانه‌ى که ماڵى خۆیان له‌کاتى هه‌رزانیى و گرانیى یاخود له‌کاتى هه‌بوون و نه‌بوون دا ده‌به‌خشن وه توره‌یى خۆ قوتده‌ره‌وان و لێبوردووان له خه‌ڵکى وه خوا چاکه‌کارانى خۆشده‌وێن وه ئه‌وانه‌ى ئه‌گه‌ر گوناهێکیان کرد یان سته‌میان له خۆیان کرد نا‌ئومێد نابن له ره‌حمه‌تى خوا‌و داواى لێبوردن بۆ گوناهه‌کانیان ده‌که‌ن وه ده‌شزانن که بێجگه له خوا که‌س له گوناهیان نابوورێ وه به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کردوویانه له حاڵێک که ده‌شزانن چه‌ند خراپه! که‌واته پارێزکار ئه‌وه نیه که به باڵان بفڕێ! به‌ڵکو ئه‌ویه که خاوه‌نى ئه‌و سیفه‌تانه بێت غه‌ڵه‌تیش ده‌کا به‌ڵام ده‌گه‌رێته‌وه بۆلاى خوا ئینجا که ده‌ڵێین قورئان هه‌ندێکى هه‌ندێکى ته‌فسیر ده‌کا ده‌بێ ته‌ماشاى سیاقى ئایه‌ته‌کان بکه‌ین با له‌وباره‌وه یه‌ک نمونه‌تان بۆ بێنمه‌وه زۆربه‌ى مامۆستایان ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ى ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى جوان دێننه‌وه (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا)الاحزاب هه‌رچه‌نده به داخه‌وه زۆربه‌یان ده‌ڵێن (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ)له‌حاڵیک دا که (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ) به‌س له‌یه‌ک ئایه‌ت دا هاتوه ئه‌ویش ئه‌م ئایه‌ته‌یه! خوا ده‌فه‌رموێ بێگومان له پێغه‌مبه‌رى خوادا بۆ ئێوه سه‌رمه‌شقى یه‌کى باش هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک به ئومێدى خوا و رۆژى دوایى بێ و زۆریش یادى خوا بکات به‌ڵێ زۆرجار ئه‌م ئایه‌ته وه‌ک به‌ڵگه له‌سه‌ر ره‌وشتى جوان ده‌هێنرێته‌وه که ئێمه‌ش وه‌ک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ره‌وشت و خوومان جوان بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى سیاقى ئایه‌ته‌کان بکه‌ین ده‌بینین پێش ئه‌م ئایه‌ته‌و ئایه‌ته‌کانى دوایش هه‌مووى باسى جه‌نگ و جیهاده که‌واته مه‌به‌ستى ئه‌سڵیى له‌م ئایه‌ته یانى له جه‌نگ و جیهادو فیداکاریى له‌پێناوى خوادا و له‌پێناوى دینى خوادا پێغه‌مبه‌رى خوا سه‌رمه‌شقه بۆ ئێوه چونکه له پێش ئه‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار باسى به‌سه‌رهاتى جه‌نگى خه‌نده‌ق ده‌کات جه‌نگى ئه‌حزاب که له‌سه‌رتاوه ده‌یهێنێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ ڕيحًا وَجُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا)الاحزاب دوایى ده‌فه‌رموێ (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا (21) وَڵمَّا رَأَى الْمُۆْمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَژَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِیمَانا وَتَسْلِیما (22) مِنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَڵیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَچَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ ێنْتَڤِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلا)الاحزاب مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که زۆرجار ئایه‌تێک له‌سیاقى خۆى ده‌رى دێنى و ئاگات له‌پێشى و له‌دواى نیه واتایه‌کى هه‌ڵه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات! یان بۆ نمونه ڕسته‌ى (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ)ال عمران واته بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆشده‌وێ شوێنم بکه‌ون خواش ئێوه‌ى خۆشده‌وى ئه‌م ڕسته‌یه له‌چ سیاقێک دا هاتوه؟ له‌م سیاقه‌دا که ده‌فه‌رموێ (لَا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِڕينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ إِلَّا أَنْ تَتَّقُوا مِنْهُمْ تُقَاةً وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ) واته بابڕواداران ێبڕوایان له جیاتى بڕواداران نه‌که‌ن دۆستیان وه هه‌رکه‌سێک ئه‌وه بکات ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندى – ئیمانى- ه‌خواوه نیه مه‌گه‌ر له حاڵێک وه‌ک خۆپاراستن خۆتانیان لێ بپارێزن وه به‌ڕووکوشیى به نزیکیى خۆتانیان پێشانبده‌ین وه خوا له سزاى خۆى ده‌تانترسێنێ و سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆلاى خوایه. دوایى به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌فه‌رموێ (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ) که‌واته ئه‌م ئایه‌ته مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش له‌وه‌دا به‌دواى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بکه‌ون که بێجگه له‌خواو ئیمانداران که‌سى به دۆست نه‌گرتوه و نه‌چن کافران به دۆست بگرن چونکه که‌سێک شوێنکه‌وتووى پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه وسلم که بێجگه له خوا‌و ئیمانداران که‌سى دیکه به دۆست و پشتیوانى خۆى نه‌زانێ که‌چى موسڵمانى وا هه‌یه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنێته‌وه و له حزبێکى عه‌لمانییش دایه وه هى وا هه‌یه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنێته‌وه وه ریشى به‌ده‌ست کافرێکه‌وه یان به‌ده‌ست مونافقێکه‌وه داوه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجى کۆى ئایه‌ته‌کان بدات ده‌زانێ که هه‌ڵوێسته‌که‌ى ڕاست دژ و پێچه‌وانه‌ى ئایه‌ته‌که‌یه چونکه ئایه‌ته‌کانى فه‌رمایشتى خوا وه‌کو ئه‌لقه‌مانى زنجیر یه‌کدى ده‌به‌ستنه‌وه خۆ حاشا له فه‌رمایشتى خوا هه‌ر تیره له که‌نده‌ڵانێک نیه به‌ڵکو هه‌موو ئایه‌ته‌کان پێکه‌وه په‌یوه‌ستن به‌ڵام ده‌بێ تۆ سه‌رنجى ئه‌وانه‌ى پێشى و ئه‌وانه‌ى دوایى بده‌ى وه هه‌ر وشه‌یه‌کى قورئان و هه‌ر رسته‌یه‌کى قورئان بته‌وێ مانایه‌کى به راست و دروستى بزانى ده‌بێ ته‌ماشاى هه‌موو ئایه‌ته‌کانى پێشووى و دواترى بکه‌ى ئه‌وکاته واتاکه‌ى چاکتر به ده‌سته‌وه ده‌دات

