سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌ره‌نجدانى سوننه‌ت و سیڕه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم
نوسینى:م. عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌ڵێ به‌رێزان ! بۆ چاک تێگه‌یشتنى قورئان و تێگه‌یاندنى خه‌ڵک له قورئان ده‌بێ ته‌ماشاى سیره و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بکه‌ین چونکه خوا ده‌فه‌رموێ (بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُڕ ۗ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُ‌ونَ)واته: وه قورئان (ذكر)مان ناردۆته خوار بۆ تۆ تاکو ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵک هاتۆته خوار بۆیان روون بکه‌یه‌وه وه بۆ خۆشیان بیر بکه‌نه‌وه به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم که پێشتریش باسمان کردوه سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ته‌فسیرى قورئان نیه و پێغه‌مبه‌رى خوا قورئانى ته‌فسیر نه‌کردوه و ئه‌گه‌ر پێویست بایه بێگومان ته‌فسیرى ده‌کرد ئه‌دى یانى چى که د‌ڵێن پێغه‌مبه‌رى خوا روون که‌ره‌وه‌ى قورئانه ؟ واته: ئێمه کاتێک له قورئان تێده‌گه‌ین که چۆن کارى پێه‌کرێ و چۆن به‌رجه‌سته ده‌کرێ له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع که ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى خوا بکه‌ین بانگه‌واز چۆن ده‌کرێ؟
ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى خوا بکه سه‌ره‌تا خه‌ڵک بۆلاى چى بانگ ده‌کرێ؟ ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى خوا بکه عیباده‌ت چۆن ده‌کرێ؟ ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بکه کۆمه‌لگا چۆن ده‌گۆردرێ؟ و چاکسازیى و پاکسازیى ده‌کرێ؟ ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى خوا بکه ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت چۆن ته‌شکیل ده‌کرێ؟ ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بکه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌هلى کوفردا جه‌نگ و جیهاد ده‌کرێ؟ ته‌ماشاى قۆناغه‌کانى جه‌نگ و جیهادى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بکه که‌واته: هۆکارى دووه‌م بۆ چاک لێ تێگه‌یشتنى قورئان ئه‌وه‌یه که باش سه‌رنجى سوننه‌ت و رێباز و فه‌رمایشته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بده‌ین که قورئانیان به به‌رجه‌سته کراویى تێدایه پێشتریش باسم کرد که قورئان و سوننه‌ت دوو شتى له‌یه‌ک جیا نین به‌ڵکو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وشه‌ى سوننه‌ت واته رێباز بریتیه له به‌رجه‌جه‌سته‌کردنى قورئان له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع نه‌ک بڵێى قورئان شتێکه و سوننه‌ت شتێکى دیکه‌یه به‌ڵکو سوننه‌تیش هه‌ر قورئانه به‌ڵام به به‌رجه‌سته کراوه‌یى و به ته‌تبیق کراویى و به زیندوویى له‌سه‌ر ئه‌رزى و به زیندوویى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم قورئانى به‌رجه‌سته کردوه.

