سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نهێنیه‌كانی كات له قورئاندا
نوسینی: مسته‌فا مه‌حمود
وه‌رگێرانی: جه‌مال محه‌ممه‌د ئه‌مین
خوای گه‌وره ڕه‌هه‌ندی(دوورى) كاتی(البعد الزمنی) به‌سه‌رداگوزه‌ر ناكات ، چونكه زاتی خوایی په‌یوه‌ست نیه به كاته‌وه وه‌ك ئێمه ، خوای گه‌وره ڕوَژ و شه‌و ئێستا و ڕابردوو و داهاتووی بوَ نیه ، كات به‌سه‌ر خوای گه‌وره ڕاگوزار نابێت ، گوَرانی به‌سه‌ر دا نایه په‌ره ناسێنێت ، و پیر نابێت وه گه‌وره‌ش نابێت هه‌روه‌ها ده‌ست پێكردن و كۆتایشى نیه ، كاتێك قورئان باس له خودا ده‌كات (الاول والاخر) لێره‌دا مه‌به‌ست سه‌ره‌تا و كۆتایی كاتی نیه ، چونكه بۆ خودای گه‌وره پێش و پاش نیه
كات هه‌مووی دروست كرا‌و و به‌دی هێنراوه له گه‌ردووندا ، بوونى خوایی پێش دروست كراوانه و به‌دی هێنراوانه و هه‌ر ده‌شمێنێت پاش له‌ناو چونیان ، بوونی خوایی پێش و پاشى كاتی نییه چونكه خوای گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ی كاته.
خوای گه‌وره له ئێستای خواییدا بوونی به‌رده‌وام و هه‌تا هه‌تاییه و به‌لاَم ئێمه‌ى مرۆڤ له دوێنىَ و ئێستا و سبه‌ینێدا ده‌ژین . به‌لاَم سه‌باره‌ت به مێژوو و ڕووداوه‌كانی به دوور‌و درێژی ، ئه‌وانه هه‌موویان له تۆمارى خوایی كه به (ام الكتاب) ناوبراوه تۆمار كراون پێش ڕوودانیان ، و له ئێستای خوایشدا زۆر به ووردی و دیقه‌ت و درێژی هه‌مووی باس كراوه.
كاتێك خودای گه‌وره به مو‌سا (سه‌لامی خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت:[وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ(5)] ابراهيم/5
لێره‌دا مه‌به‌ست له (ایام) ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه تیایدا كاره‌سات ڕویداوه به مه‌به‌ستی په‌ند لێوه‌رگرتنی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ، وه له‌و ڕۆژانه‌دا خاڵی وه‌رچه‌رخان ڕوویدا كه تیایدا ڕێڕه‌وى مێژوو گۆرانكارى به‌سه‌ردا هات ، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام له یادماندا بێت و په‌ندیان لێ وه‌ربگرین ، و (داهاتوو)ش به گوێره‌ى زانیارى خوایی ڕوویداوه و كۆتایی پێ هاتووه ، هه‌رچیه‌ك له داهاتووی نزیك و دووردا ڕووده‌دات به گوێره‌ى خودای گه‌وره ڕوویداوه‌و ته‌واو بووه !!
هه‌ر بۆیه كه ده‌بینین كه خوای گه‌وره باس له ڕووداوه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌كات به شێوه‌ى فرمانی ڕابردوو باسیان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن وه‌ك ده‌فه‌رموێت:[وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّوڕ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعاً (99)]الكهف:99
[وَنُفِخَ فِي الصُّوڕ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَوَاتِوَمَنْ فِي الأَرْضِ إِلاَّ مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَى فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ]الزمر:68
[وَانشَقَّتْ السَّمَاءُ فَهِيَ يَوْمَئِذٍ وَاهِيَةٌ]الحاقة:16
[وَبُرِّزَتْ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ (91)]الشعراْ:91
[وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفّاً صَفّاً (22)]الفجر:22
[أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْڕكُونَ (1)]النحل:1
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن ، به‌لاَم خوای گه‌وره به شێوه‌ى ڕابردوو باسیان ده‌كات ، چونكه خواى گه‌وره له‌سه‌روو كات و شوێنه‌وه ، بۆ كاتی وادروستكردووه كه به‌سه‌ر دروستكردنیدا بڕوات ، به‌لاَم ته‌واوى و پاكی هه‌ر بۆ خۆیه‌تى كاتیش به‌سه‌ریدا ناڕوات ، وهه‌موو شتێكیش به گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ڕوویداوه . ئینجا له میانه‌ی هه‌ندێك له‌و نهێنیانه كه قورئان بۆمانی ده‌رخستووه ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ هه‌ر جۆرێك له دروستكراوه‌كانی كاتێكى جیاواز هه‌یه ، بۆ نمونه (روح) كه ناوى یه‌كێكه له فریشته گه‌وره‌كان ڕۆژێكى دانراوه به (50) هه‌زار ساڵ له‌و سالاَنه‌ى ئێمه، هه‌روه‌ك ئه‌م ئاماژه قورئانیه: [) تَعْرُجُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَمِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ (4)] (المعارج:4) ، به‌لاَم فریشته‌ى دى (فریشته‌ى ڕاوێژ‌و كاروبار) رۆژێكیان هه‌زار ساڵی ئێمه ده‌بێت ، قورئان باس له یه‌كێك له‌وانه ده‌كات به‌م جۆره : [يُدَبِّرُ الأَمْرَ مِنْ السَّمَاءِ إِلَى الأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّاتَعُدُّونَ (5)](السجدة:5)
له ئاماژه‌یه‌كى دیكه‌دا باس له‌و فریشتانه ده‌كات كه لای زاتی خوای گه‌وره‌ن[) وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْماً عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (47)] (الحج:47)
كاتێك مرۆڤ ده‌مرێت و زیندوو ده‌كرێته‌وه ئه‌وا له ڕۆژ ژمێرێكی كاتی دیارى كراوه‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕۆژمێرێكى كاتی دی ، هه‌موو ئه‌و هه‌زاران ساڵه‌ى كه ڕایبواردووه له دونیادا هه‌ر هه‌مووى وه‌ك ڕۆژێك یان كاتژمێرێك دێته به‌ر چاو : [وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يُقْسِمُ الْمُجْڕمُونَ مَا لَبِثُوا غَيْرَسَاعَةٍ كَذَلِكَ كَانُوا يُؤْفَكُونَ (55)](الروم:55)
لة ئايةتيَكى ديكةدا: [فَاصْبِرْكَمَا صَبَرَ أُوْلُوا الْعَزْمِ مِنْ الرُّسُلِ وَلا تَسْتَعْجِلْ لَهُمْ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوا إِلاَّ سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ بَلاغٌ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلاَّالْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ (35)](الاحقاف:35) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و ئاگاداریه‌كه ته منه‌وه چونكه ئه‌وه ڕووداوێكی كتوپڕیه و له ڕۆژى دوایدا سه‌رتانی پێدا ده‌توقێت . له ئایه‌تێكی دیكه‌دا باس له بۆ چوونى بێ ِبَڕواكان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و سالاَنه‌ى كه له دونیادا به‌سه‌ریان بردووه و چۆن به سه‌عاتێكیان داناوة : [) وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَنْ لَمْ يَلْبَثُوا إِلاَّ سَاعَةً مِنْالنَّهَاڕ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (45)](يونس:45)و ه‌ئه‌گه‌ر پرسیار كرا له‌و زیندوو كراوانه [قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ (112)](الموْمنون:112 ) ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ى كه مرۆڤ له‌ژیانى دوونیادا به‌سه‌رى بردووه له سه‌ر زه‌وى له ساتی زییندوبونه‌وه‌دا هه‌روه‌ك ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند كاتژمێرێك دێته به‌ر چاو چونكه مرۆڤ له ڕۆژمێرێكی كاتیه‌وه ده‌چێته ڕۆژمێرێكی كاتی دیكه كه ڕۆژێكی ده‌كاته هه‌زار یان په‌نجا هه‌زار ساڵى كه مرۆڤ له سه‌رى ڕاهاتووه.
ئێستا بۆ ئێمه زۆر ئاسان بووه كه تێبگه‌ین چۆن كاته‌كان ده‌گۆڕێن ئه‌وه‌ش له‌ژێر ڕۆشنایی تیۆرى ڕێژه‌یی و زانستی نوێ‌دا ، به پێی تیۆرى ناوبراو بۆ هه‌موو سیستمێكی جولاَو ڕۆژمێرێكى تایبه‌ت به خۆی هه‌یه خۆر‌و هه‌ساره‌كانی سیستمێكی جولاَون كاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر گه‌شتكارێكی فه‌زایی له چوار چێوه‌ى ئه‌و سیستمه چووه ده‌ره‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك یان مه‌جه‌ڕه‌یه‌كى دى ڕۆیشت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌چێته ڕۆژمێرێكی كاتی جیاواز كه له جوڵه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵه نوێیه‌وه وه‌رگیراوه ، به پێى ئه‌و یاسا زانستیانه ده‌توانین ڕاڤه‌ى ئه‌وه بكه‌ین كه بۆجى كاته‌كان جیاوازن له نێوان مروَڤ و فریشته‌كان و له نێوان فریشته زومینیه‌كان و فریشته‌كانی نزیك به عه‌رشى خوایی . هه‌روه‌ها له قورئانه‌وه فێرى ئه‌وه ده‌بین كه خوای گه‌وره بالاَ ده‌سته به‌سه‌ر كاتدا و ده‌توانێت سه‌د ساڵی دروستكراوانی بكاته ڕۆژێك و یان ڕۆژێك درێژ بكاته‌وه بۆ سه‌د ساڵ به پێی گۆڕانی شوێن یان سیسته‌مى جوله‌كه ! كه ئه‌وه‌ش موعجیزه‌یه‌كه له موعجیزه‌كانی خوای گه‌وره هىروه‌ك ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر په‌یامبه‌ر (عه‌زرا) دا هات كه خوی به توانا سه‌د ساڵ مراندی و ئینجا زیندووى كردۆته‌وه هه‌روه‌ك قورئان باسی ئه‌وه ده‌كات له ئایه‌تی ژماره 259 ی سوڕه‌تى البقره‌دا[أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَمَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ قَالَ لَبِثْتُ يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَلَمْ يَتَسَنَّهْ وَانظُرْ إِلَى حِمَاڕكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ وَانظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْماً فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَعَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (259)]
ئه‌وه‌ى له‌و چیڕۆكه قورئا نیه‌دا ڕوویدا ئه‌وه‌بوو كه خودای گه‌وره بۆ ماوه‌ى سه‌د ساڵ (عه‌زرا) ی مراندو خواردن و خواردنه‌وه‌شى هه‌ر به نه‌گۆرى هێشته‌وه واته هۆكارى كات ی له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه و ژیانی هه‌ڵگرت به‌لاَم ئه‌و كاته‌ى به‌سه‌ر گوێدرێژه‌كه‌یدا گوزه‌ر كرد و مراندی و شیته‌ڵ بوه‌وه بۆ خۆڵ و دوایی زیندووى كرده‌وه له به‌رده‌م عه‌زرا . له ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌سه‌لاَت و توانایی خوا ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن بالاَده‌سته به‌سه‌ر كاتدا و به بێ گوێدانه سیستمه‌كانی جوڵه‌و شوێن ده‌یانجوڵێنێت !
هه‌مان دیارده به‌سه‌ر هاوه‌لاَنى ئه‌شكه‌وتدا ڕوویدا كه چۆن كاتی له‌سه‌ر ڕاگرتن بۆ ماوه‌ى سێ سه‌د ساڵ كه ئه‌وان له‌و ماوه زۆره‌دا له گه‌رمه‌ى خه‌و دابوون: [فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَداً (11)] الكهف:11
[وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظاً وَهُمْ رُقُودٌوَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ لَوْ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَاراً وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْباً] (الكهف:18) ، [وَلَبِثُوا فِيكَهْفِهِمْ ثَلاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعاً (25)] (الكهف:25)
كاتێك خوای گه‌وره بێدارى كردنه‌وه هه‌مان دیارده‌ى پێشوو دووباره بوه‌وه: [وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُواأَحَدَكُمْ بِوَڕقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَى طَعَاماً فَلْيَأْتِكُمْ بِڕزْقٍ مِنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَداً (19)] (الكهف:19)
كه ئه‌وان له خه‌وه درێژ خایه‌نه‌كانیان بێ‌دار بوونه‌وه پرسیار له كاتی مانه‌وه‌یان به‌و جۆره لێكرا له وه‌لاَمدا ووتیان ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێك چونكه ئه‌وان له ڕاگرتنی كاتیه‌وه ده‌رچونون به‌ره‌و به‌ره‌لاَكردن و جوڵه‌ى كاتی بۆیه پێوه‌ر و پێودانگه‌كانیان لێتێكده‌چێت و به‌و جۆره بۆ دیارده‌كه ده‌ڕۆن !!! .
له قورئاندا ئاماژه‌یه‌كی تر ده‌خوێنینه‌وه كه تیادا نهێنیه‌ك له نهێنیه‌كانی كاتمان بۆ ده‌رده‌خات كه په‌یوه‌ندی نێوان به دیهێنه‌رو كاته جیاجیاكانمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه هه‌ر خۆی به‌دیهێناون وه‌ك له سوڕه‌ى (الرحمان)دا ده‌فه‌رموێت :[) يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَوَاتِوَالأَرْضِ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (29)] (الرحمان:29) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌ترو به‌رزترو جیاوازتره له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كانی به‌لاَم له‌به‌ر سۆز‌و میهر و به‌زه‌یی چاودێریكردنیه‌تى بۆ دروستكراوه‌كانی خۆیه‌تی كه هه‌موو پرسیارى لێده‌كه‌ن له دانیشتوانی ئاسمانه‌كان كه ڕۆژێكیان هه‌زار یان په‌نجا هه‌زار ساڵه و دانیشتوانی سه‌ر زه‌وى كه رَۆژێكیان بیست و چوار كاتژمێره ، و هه‌ر له سه‌ر زه‌ویدا بونه‌وه‌رى وا بچوك هه‌ن كه ڕۆژێكیان به‌شێكه له سه‌د ملیۆن به‌شى چركه‌یه‌ك !! ئه‌وانه هه‌موو پرسیار له خوا ده‌كه‌ن و خوای گه‌وره‌ش وه‌لاَمی هه‌موویان ده‌داته‌وه وه‌ك یه‌ك ئیتر بۆ هه‌موویان ، ئه‌وه‌ى ڕۆژه‌كه‌ى زۆر كه‌مه و هیچ نیه به گوێره‌ى ئێمه و ئه‌وه‌ى ڕۆژه‌كه‌ى زۆر درێژه‌و درێژده‌بێته‌وه بۆ نا كۆتا ، خواى گه‌وره هیچی لێتێكناچێت و داوای هیچ كه‌سیش به داوای كه‌سێكی دی تێكه‌ڵ ناكات ، گه‌وره‌یی و بێگه‌ردى و پاكی بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه هیچ كاتێك له كاتێكی دی و هیچ شتێك له شتێكی دیكه‌ى ناكات .
ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى له‌م دوونیایه ده‌رچین ده‌توانین چێژ له‌و ڕۆژمێره كاتیه جیا جیانه وه‌ربگرین كه هه‌ن ، هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ده‌توانێت هه‌ست به‌وه بكات كه له چه‌ند ساتێك یان چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌ژى كه هه‌مووى بریتیه له ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت و سوودى تاكه كه‌سی به‌رته‌سك ، كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووی سه‌رچاوه‌ى ژیانی دوو دڵی و ڕاڕایی و خۆشی و ناخۆشیه‌كى كاتی و په‌شیمانبونه‌وه‌ى بێ هوده و حه‌سره‌ت و ئاخ كێشانه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م ژیانی (ئێستاییه‌مان) به خێرایی ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها ژیانیشمان له‌گه‌ل ناڕه‌حه‌تی و ماندووبووندا ڕاسته‌وانه ده‌گۆڕێت كه هه‌مووشیان له پێناوى هیچدایه ، له ڕاستیدا ئه‌وه ژیانی ئاره‌زوو بازانه‌ى كه‌سانێكه كه له زۆرانبازى و كوشتن دایه له پێناو ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ته‌كانیان دا كه هیچ چێژێكی ئارامی و هێمنی له‌م ژیانه‌دا نابینن و ئه‌وانه لوم دوونیایه‌دا ده‌بنه سوته‌مه‌نی ئاره‌زووه‌كانیان و له‌و دوونیاش ده‌بنه سوته‌مه‌نی ئاگر ! مرۆڤ ده‌توانێت له‌م دوونیایه‌دا خۆى ده‌ركات به‌ره‌و ژیانێكی به‌رزتر و ده‌رچێت له كاتی شه‌هوانی به‌ره‌و كاتی عه‌قلانی و ژیربێژی و به‌وه‌ش ده‌چێته نێو ژیانی ئاسووده‌یى ئارامیه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت كه له‌وه به‌رزتر بژی هه‌روه‌ك ێۆفیه‌كان و بگه‌نه به‌رزیه‌كی رۆحی وا كه ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سدا بژین به‌وه‌ى ده‌رچن له داخوزی و داواكاریه جیا جیاكانی ئه‌م دوونیایه‌و ڕۆیشتن به‌ره‌و ژیانی پیرۆزى خودایی كه له‌و پیرۆزیه‌وه ئه‌م بۆنی به‌هه‌شت بكات كه هێشتا ئه‌و له‌م دوونیایه ده‌رنه‌چووه ! ئه‌وه‌ش زانین و دڕكێكی وامان پێده‌به‌خشێت كه نزیك بین له‌وه‌ى چێژی شته‌كان بزانین هه‌روه‌ك چۆن چێژ‌و تام و بۆنی خوردنه‌كان ده‌ناسینه‌وه پێش خواردنیان .
خودای گه‌وره ئێمه‌و ئێوه‌ش به‌و كه‌سانه بگۆڕێت كه چێژ وه‌رگربن له ڕاستی شته‌كان و ڕووداوه‌كان تا ڕاستیه‌كان بزانین پێش ئه‌وه‌ى سه‌رمان بته‌قێت به‌و ڕۆژه‌ى كه به ڕۆژی دوایی ده‌ناسرێت ... له‌و ڕۆژه‌دا نه ماڵ و سامان و نه منداڵ و كه‌س فریای كه‌س ناكه‌ون ، له‌و ڕۆژه‌دا هیچ بڕو بیانویه‌ك ناخوات و كاروو ئیشه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه‌و بیرخستنه‌وه‌و ئامۆژگاریش كوڵكیان نامێنێت .

