سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سوودەکانی گێڕانەوەی چیرۆک لە قورئان
خوای گەورە چیرۆكێكی زۆری بۆمان باسكردووە لە قورئاندا، ئەمەش بێ گومان سوودی زۆری هەیە:.
1. جێگیركردن و شایەتیدان لەسەر ڕاستی یەتی پەیامی پێغەمبەرایەتی محمد صلى الله عليه وسلم چونكە هەواڵی نەتەوەكانی ڕابردوو تەنها خودا دەی زانێ، جا هەر چیرۆكێك لە چیرۆكەكانی نەتەوەكانی ڕابردوو بەڵگەی تەواوە لەسەر ڕاستی یەتی پێغەمبەرایەتی محمد صلى الله عليه وسلمچونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەو جۆرە چیرۆكانە بۆ كەسانی دەوروپشتی خۆی دەگێڕایەوە
لە دۆست و دوژمنی لەگەڵ ئەوەشدا كتێبی هیچ كەسێكی نەخوێندبوو، وە لای كەسیش وانەی نەخوێندبوو، لەهەمان كاتیشدا قەومەكەی بەیانی و ئێوارە دەیان بینی لە نێوان خۆیاندایە، وە دەیان زانی پێغەمبەرێكە نە توانای خوێندنی هەیە نەنووسین، لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، وە گێڕانەوەی بۆ چیرۆكەكانی وەكو هەواڵ و چیرۆكی كتێبەكانی پێغەمبەرانی(علیهم الصلاة والسلام) پێش خۆی بووە.
2. ڕوونكردنەوەی دانایی خودا لەوەی كە چیرۆكەكان لەخۆی گرتووە هەروەكو خوای گەورە ئەفەرمێت:
[وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنَ الْأَنْبَاءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ] (القمر: 4-5).
واتە: بەڕاستی بێ باوەڕان هەواڵی زۆریان پێ گەیشتووە لە هەواڵی ڕابردوو هەواڵی دێ، وە لەجۆرەها (معجیزات)، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو شتانە ببێت بە قەدەغەلێكەرێك بۆیان لە بێ باوەڕی و نەزانیان، هێنانەوەی ئەم هەواڵ و ڕووداوانە لە لایەن خودا لەسەر زاری پێغەمبەرانی(علیهم الصلاة والسلام) داناییەكی زۆر مەزنە لە لایەن خوداوە، بۆ ئەوەی بەڵگەی خودا جێگیر بێت لەسەر بێ باوەڕان، وە هیچ كەسێك لە دوای هاتنی پێغەمبەران(علیهم الصلاة والسلام) پاساوی نەمێنێت.
3. ڕوونكردنەوەی دادپەروەری خودا لە سزادانی بێ¬باوەڕان. هەروەكو خودا دەفەرمێت:
[وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آَلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ لَمَّا جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ] (هود: 101).
واتە: كاتێك ئێمە بێ باوەڕانمان لە ناوبرد ئەوا ستەممان لێیان نەكرد، بەڵام خۆیان ستەمیان لەخۆیان كرد بەئەنجام دانی جۆرەها هاوەڵ بڕیاردان و بێ باوەڕی و بەرەنگار بوونەوەی پێغەرمبەران(علیهم الصلاة والسلام)، جا كاتێك فەوتاندنیان بەسەر هات ئەوا ئەو پەرستراوە ناڕاستانەی كە دەیان پەرست هیچ سودێكی پێیان نەگەیاند.
4. ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە خودا چۆن پاداشتی باوەڕدارانی داوەتەوە، هەروەكو چیرۆكی باوەڕدارانی قەومی (لوط) عليه لاسلام دەفەرمێت:
[إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّا آَلَ لُوطٍ نَجَّيْنَاهُمْ بِسَحَرٍ نِعْمَةً مِنْ عِنْدِنَا كَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ شَكَرَ] (القمر: 34-35).
واتە: دوژمنانی (لوط)مان لەناودا، بەڵام (لوط و شوێن كەوتووانیمان ڕزگار كرد لە سزای گەورە، بە هۆی سوپاس كردنیان بۆ خودا، وە بەهۆی پەرستنیان بۆ خودای گەورە.
5. دڵ نەوایی كردنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەوەی كە تووشی دەبێت لە ئازارو ناخۆشی لە لایەن بێ باوەڕانەوە. هەروەكو خوای گەورە دەفەرمێت:
[فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ جَاءُوا بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُڕ وَالْكِتَابِ الْمُنِيڕ] (آل عمران: 184).

