سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ده‌ب و رێزنواندن به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم
نوسینى: نه‌وا محمد سیان
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
١- گوێرایه‌لى کردنى پێغه‌مبه‌رو شوێنکه‌وتنى له گشت کاروباره‌کانى دنیا‌و ئاخیره‌تدا, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّـهَ وَأَطِيعُوا الرَّ‌سُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ)محمد\٣٣ گوێرایه‌ڵى کردن و به‌رفه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر مسۆگه‌رى به‌هه‌شته‌و سه‌رپێچى کردنیشى مسۆگه‌رى دۆزه‌خه, وه‌ک له ئه‌بوهوریه‌ره ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى (كل امتى يدخلون الجنة الا من ابى, قيل او من يأبى يا رسول الله؟ قال: من اطاعنى دخل الجنة, ومن عصانى فقد ابى....) هه‌موو ئوممه‌تى من ده‌چنه به‌هه‌شت, مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى خۆى نه‌یه‌وێ بچێته به‌هه‌شت, گوتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا, کێ هه‌یه نه‌یه‌وێ بچێته به‌هه‌شت؟ فه‌رموى هه‌رکه‌سێ گوێرابه‌ڵى و به‌قسه‌ى من بکات ده‌چێته به‌هه‌شت, هه‌رکه‌سێکیش سه‌رپێچى من بکات و به‌قسه‌م نه‌کات, خوا نایه‌وێ بچێته به‌هه‌شت.رواْ البخارى. سه‌باره‌ت به شوێنکه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر له هه‌موو کاروبارێک, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّـهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّـهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ)ال عمران\٣١ بڵێ گه‌ر به‌راستى خواتان خۆشده‌وێ, شوێنى من بکه‌ون خوا خۆشتانى ده‌وێ و له گوناهیشتان خۆشده‌بێ.
٢- هیچ که‌س هێنده‌ى پێغه‌مبه‌رى ئازیز خۆش نه‌ویسترێ, ته‌نانه‌ت دایک و باوکیش. واته خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌رى نازدار. پێش خۆشه‌ویستى دایک و باوک و هه‌موو که‌سێکه وه‌ک خۆى صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (والذى نفسى بيده لا يؤمن احدكم حتى اكون احب اليه من ولده والناس اجمعين) سوێند به‌و که‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته ئیمانى هیچ کامێکتان ته‌واو نابێ, هه‌تا منى له منداڵى و باوکى و هه‌موو خه‌ڵک خۆشتر نه‌وێت. متفق علیه که‌واته ئه‌وکه‌سه‌ى پێغه‌مبه‌رى صلى الله علیه وسلم وه‌ک پێویست خۆشنه‌وێ ئه‌وا ئیمانى ته‌واو نیه‌و ده‌بێ چاو به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه.
٣- هیچ که‌س به سه‌ردارو پێشه‌واو رابه‌رو سه‌رکرده‌ى راسته‌قینه دانه‌نرێ, جگه له پێغه‌مبه‌ر چونکه خوا ئه‌وى هه‌ڵبژاردووه‌و ئه‌م نازناوانه هه‌ر له خۆى دێ. خوا ده‌فه‌رموێ (لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَ‌سُولِ اللَّـهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْ‌جُو اللَّـهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّـهَ كَثِيرً‌ا)الاحزاب\٢١ بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا سه‌رمه‌شقى چاکه بۆ ئێوه‌و بۆ هه‌رکه‌سێ که به خودا‌و رۆژى سه‌ڵا هیواداره‌و هه‌ر خه‌ریکى یادى خوایه.
٤- رازى بوون و ملکه‌چى هه‌ر حوکمێک و بریارێک که پێغه‌مبه‌رى خوا بڕاندویه‌تیه‌وه وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ: (فَلَا وَرَ‌بِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَ‌جًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا)النساْ \٦٥ نه‌خێر وانیه که خۆیان به باوه‌ڕدار پیشان ده‌ده‌ن. سوێند به په‌روه‌ردگارت, بڕوادار نین تا تۆ نه‌که‌نه دادوه‌ر له هه‌ر ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌کیه‌کى نێوانیاندا, له پاشان هه‌ست نه‌که‌ن له ده‌رونیاندا به هیچ بێزارییه‌ک له‌و بڕیاره‌ى تۆ داوته‌و ملکه‌چ نه‌که‌ن به ملکه‌چیه‌کى ته‌واو. ئه‌م حوکم و یاسایه, تا رۆژى دوایى به‌رده‌وامه بۆیه هه‌ر کێشه‌و گرفتێک بێته پێشه‌وه ده‌بێ بۆ قورئان و فه‌رموده‌کانى پێغه‌مبه‌ر بگه‌ڕێنرێته‌وه, نه‌ک بۆ یاساى ده‌ستکردى مرۆڤى عه‌قڵ سنوردار. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُ‌دُّوهُ إِلَى اللَّـهِ وَالرَّ‌سُولِ)النساْ \٥٩ گه‌ر له شتێک ناکۆک بوون و کێشه هاته پێشه‌وه ئه‌وا بۆ حوکمى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى بگه‌رێنینه‌وه.
٥- خۆشویستن و دۆستایه‌تى کردنى ئه‌و که‌سانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا خۆشى ده‌وێن, هه‌روا خۆش نه‌ویستن و دۆستایه‌تى نه‌کردنى ئه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌ر خۆشى ناوێن و ناحه‌زه پێان هه‌روا دڵخۆش بون به‌و شتانه‌ى حه‌زى پێ نه‌کردوه بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى (...فاذا نهيتكم عن شىء فاجتنبوه واذا امرتكم بامر فاتو منه ما استعطم) گه‌ر له شتێک قه‌ده‌غه‌م کردن لێى دورکه‌ونه‌وه گه‌ر فه‌رمانم به کارێکیش کرد بیکه‌ن ئه‌وا به پێى تواناتان جێبه‌جێ بکه‌ن متف علیه

