سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌وڵ بده بۆ رۆزى به‌ڵام له سنورى هه‌وڵدان ده‌رمه‌چۆ به‌لاى هه‌ڵه‌ش و په‌ڵه‌ش
نوسینى\ د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى\ سانا حمدامین
کرم له‌ناو قورولیته, په‌روه‌ردگار رۆزیى خۆى بۆ ده‌نیرى خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ڕزْقُهَا)هود/٦ واته: هیچ شتێک نیه‌رۆح له‌به‌ر بێت و به‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌گه‌ر رۆزى دانى له‌سه‌ر خوداى گه‌وره نه‌بێت. باڵنده‌کان له‌ناو هێلانه‌کاندا خودا به‌به‌زه‌یى رۆزییان ده‌دات (كما يرزق الطير تغدو خماصا وتروح بطانا) واته: وه‌ک چۆن رۆزى باڵنده ده‌دات له به‌ره‌به‌یاندا ده‌رده‌چێ به سکى خاڵییه‌وه و ئێواران ده‌گه‌رێته‌وه به تێرى. ماسى له ئاودا خودا رۆزى بۆ ده‌نێرى چونکه خودا خاوه‌نى زه‌وى و ئاسمانه (وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْڕكِينَ)الا‌نعام/١٤ واته: رۆزى ده‌ره بۆتان به‌ڵام که‌س رۆزیى ئه‌و نادا. تۆ ئه‌ى مرۆڤ ! باشتر و چاکترى له‌و کرم و باڵنده و ماسییانه مه‌ترسه رۆزیى تۆ له‌سه‌ر خودایه.
خه‌ڵکانێک ده‌ناسم که دووچارى هه‌ژارى و ناخۆشییه‌کانى ژیان و دڵته‌نگى نه‌بوونه‌ته‌وه ته‌نها به هۆى دوورییان نه‌بێت له خودا کاتێ ده‌بینى یه‌کێک له ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند و زه‌نگینه رۆزیى زۆربه‌ى پێ دراوه و ئه‌وپه‌رى له‌شولار ساغه که خودا پێى به‌خشیوه و چاکه‌ى خودایه به‌سه‌ریه‌وه زۆرى پێ ناچێ فه‌رمانى خودا ده‌شکێنێ و ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زلى ده‌کات له نوێژه‌کانى به‌وه‌ش راناوه‌ستى و هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانى گوناهه گه‌وره‌کان. بۆیه خوداى گه‌وره هه‌موو به‌هره‌کانى لێ وه‌رده‌گرێته‌وه له‌ماڵ و سامان و له‌شساغى و ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌رجه‌م شته‌کانى تر. به‌ڵکو خودا تاقى ده‌کاته‌وه به هه‌ژارى و ته‌واوى خه‌م و په‌ژاره و په‌رۆشى هاوه‌ڵى ڵى نابڕین. له‌م ناخۆشى بۆ ئه‌و ناخۆشى و له‌م به‌ڵا بۆ ئه‌و به‌ڵا خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى)گه/١٢٤ واته: هه‌رکه‌سێ پشت و بایه‌خ نه‌دات به به‌رنامه‌مان ئه‌وا ژیانى تاڵى و کوێره‌وه‌رى و ده‌رده‌سه‌رى ده‌باته سه‌رى. خودا ده‌فه‌رموێت (ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ)الانفال/٥٣ واته: ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌راستى خودا به‌هره‌کانى ناگۆرێ له‌سه‌ر که‌س هه‌تا خۆیان نه‌ى گۆرن ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ى که‌له‌سه‌ریانه. خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ)الشورى/٣٠ واته: ئێوه تووشى هه‌ر به‌ڵایه‌ک بن به‌هۆى کارى ده‌ستى خۆتانه‌وه‌یه خوداى گه‌وره له زۆر تاوانتان خۆش ده‌بێ. خودا ده‌فه‌رموێت: (وَأَنْ لَوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّڕيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا)الجن/١٦ واته: ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر رێگه‌ى راستى خودا بمانایه‌وه ئێمه ئاومان ده‌ده‌ن و بۆمان ده‌ناردن به تێر‌و ته‌سه‌لى و به پیت و به‌به‌ره‌که‌ت
