سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گۆڤاری چرپه له‌سه‌ر ئه‌و بێ ڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ئاینی ئیسلام كردی داخرا
كوردی‌و ـ سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی و نوێنه‌ری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و ستافی گۆڤاری چرپه كۆبوونه‌وه، بڕیاری داخستنی گۆڤاره‌كه درا.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردی‌و وتی" له‌سه‌ر ئه‌و بێ ڕێزیه‌ی ئه‌و گۆڤاره به‌رامبه‌ر به‌ئاینی ئیسلام ئه‌نجامیدا ئێمه ئه‌مرۆ وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئه‌نجامدا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌و دانیشتنه‌دا بانگهێشتی ستافی گۆڤاری چرپه كرا و بۆ به‌دواداچوون و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، وتیشی "له‌كۆتایدا ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه ، چه‌ند بڕیارێك درا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، بڕیاردرا به‌داخستنی گۆڤاره‌كه، بڕیاریشماندا به‌زوترین كات په‌رله‌مان به‌زوترین كات پرۆژه یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره ده‌ستدرێژی و ته‌جاوزاتێك بۆ سه‌ر پیرۆزیه‌كان".

