ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

حه‌وانه‌یه‌ک بۆ ده‌روون

حه‌وانه‌یه‌ک بۆ ده‌روون

نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
پارانه‌وه‌ى رزگاربوون له‌ ناخۆشییه‌کان باسى خودا په‌رستى ته‌نها ئه‌و ده‌گرێته‌وه‌ خۆ باسى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌کان ده‌گرێته‌ خۆ واته‌ (توحيد الالوهية وتوحيد الربوبية) باسنامه‌ى په‌روه‌ردگارى پاک و بێگه‌رد ده‌گرێته‌ خۆى که‌ خاوه‌ن گه‌وره‌یى و به‌خشین و دادپه‌روه‌رییه‌ ئه‌م باسکردنه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌واوى توانا و میهره‌بانى و پاککارى و لێبورده‌ى و چاو لێپۆشینى خودا. به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌سف و باسى خوداى تیادایه‌ له‌ ته‌واوى و به‌هێزى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌کان بۆ هه‌موو جیهان (توحيد الاسماء والصفات)جیهانى سه‌ره‌وه‌ و جیهانى خواره‌وه‌ که‌ باس له‌ گه‌وره‌یى (عةرش)ى خودا ده‌کات سه‌رماڵه‌ بۆ هه‌موو دروستکراوه‌کان و له‌ هه‌موویشیان گه‌وره‌تره‌.

په‌روه‌ردگارى ته‌واوه‌تى ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌بێ خودا یه‌ک و ته‌نها په‌رستى بپه‌رسترێ که‌ ئه‌و خودایه‌ به‌ ته‌نها شیاوى په‌رستنه‌کانه‌ و که‌سى تر نییه‌ شیاوى په‌رستن بێ له‌و په‌رستنانه‌ وه‌ک په‌رستنه‌کانى په‌رستن و خۆشه‌ویست و لێ ترسان و به‌ هیوابوون و به‌ گه‌وره‌دانان فه‌رمانره‌وایى و فه‌رمان به‌جێى ته‌نها ئه‌و خودایه‌ نه‌بێ هى تر نییه‌و نابێ. گه‌وره‌یى ته‌نها بۆ ئه‌و خودایه‌یه‌ که‌ ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ هه‌موو سیفه‌ت و ته‌واوى ته‌واوتییه‌ک ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌و بووه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌و هه‌یه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا هه‌تایى هه‌موو که‌موکورتى و نه‌نگى و عه‌یب خه‌وشێک له‌ خودا دووره‌ پاک و بێگه‌رد به‌ هیچ یه‌کێ ناچێ له‌ دروستکراوه‌کانى هه‌ر بۆیه‌ خودا ده‌فه‌رموێت (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ)الشورى/١١ واته‌ خواى گه‌وره‌ هیچ هاووێنه‌ى نییه‌. و به‌ڵام بیسه‌ر و بینه‌رى ته‌واوه‌تى هه‌ر ئه‌وه‌ که‌ هیچ نه‌نگى و که‌موکورتیى به‌ سه‌ر دانایه‌ت سه‌رجه‌م دروستکراوانى تر بیستن و بینییان سنورداره‌ و بۆ کاتێکى دیاریکراوه‌ له‌ کات و زه‌مانێکا لێبورده‌یى خودایى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌و په‌رى توانا و ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌ و به‌ڕه‌حم و به‌ به‌زه‌ییه‌ و چاکه‌ له‌گه‌ڵ دروستکراوان ده‌کات له‌ کاتێکا که‌ ئه‌و خودایه‌ هیچ پێویستى به‌ ئێمه‌ و هیچ دروستکراوه‌کانى تر نییه‌ به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو دروستکراوان هه‌رده‌م و هه‌رکات پێویستییان به‌ خودا نه‌بڕوه‌ و نابڕێ. ئه‌گه‌ر دڵه‌کانمان فێرى ئه‌م زانسته‌ پیرۆز و جوانانه‌ بکه‌ین دڵه‌کان ئه‌م زانستانه‌ فێر ببن ئه‌و کات پێویست ده‌بێ له‌سه‌ریان خۆشه‌ویستى و گه‌وره‌یى ته‌نها ئه‌و خودایه‌ تایبه‌ت که‌ین به‌ هه‌موو جۆره‌کانى په‌رستن ئه‌و کات ده‌روونه‌کان هه‌ست به‌ خۆشییه‌کان ده‌که‌ن له‌زه‌ت و شادمانى ده‌که‌وێته‌ سه‌ر دڵ و رۆحمان بۆیه‌ له‌و کاته‌دا ئازار و ناسۆرى ناخۆشى یه‌کان و کارتێکراوانى غه‌م و خه‌م بۆ سه‌ر ده‌روون و جه‌سته‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ یان هه‌ر بنبڕى ده‌کا و نایهێڵێ. هه‌ر بۆیه‌ تۆ کاتێ ناساغێک ده‌بینیت ئه‌گه‌ر شتێکى واى لێ به‌ سه‌ردا هات که‌ دڵشادى و دڵخۆشى بخاته‌ دڵیه‌وه‌ ده‌روونى پێ به‌ هێز بکات ئه‌ى چۆن  سروشت ده‌بێته‌ پاڵنه‌ر بۆ نه‌خۆشیى جه‌سته‌ هه‌ستپێکراو؟ ئا به‌م شێوه‌یه‌ دڵه‌کانیش به‌ ئاوى فێنکى میهره‌بانى خودا شیفا و ساغ و سه‌لامه‌ت ده‌بن له‌ هه‌موو ئازاره‌کانى رۆح و دڵه‌کاندا ساغى دڵ و رۆح چاکتره‌ له‌ ساغى جه‌سته‌یى.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز