سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه ده‌ست هێنانى زانیارى و شاره‌زایى
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئینسان چه‌ند ئاسۆى عه‌قڵى کراوه‌تر بێ و چه‌ند زانیارى زیاتر بێ ده‌رباره‌ى ئه‌و واقیعه که تێیدا ده‌ژى ده‌رباره‌ى ته‌وژمه فکرییه‌کان و ته‌وژمه سیاسییه‌کان ده‌رباره‌ى خێر و شه‌ڕى ئه‌و کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ره مێژووى کلتور و فه‌رهه‌نگى هتد وه ده‌رباره‌ى زانسته جۆراو جۆره‌کان مرۆڤ چه‌ند عه‌قڵى فراونتر بێ و پڕ مه‌علوماتتر بێ و چه‌کدراتر بێ به زانیارى زیاتر له قورئان تێده‌گا. یه‌کێک ته‌ماشاى سوره‌تێک له قورئان ده‌کا ته‌نیا مانایه‌کى ساده‌ى لێ وه‌رده‌گرێ به‌ڵام یه‌کێکى دیکه ته‌ماشاى ده‌کا یه‌ک بار ماناى لێ وه‌رده‌گرێ چه‌نکه عه‌قڵه‌که‌ى چه‌کداره به شاره‌زایى و زانیارى زۆر با لێره‌دا دوو نموونه بێنینه‌وه:
١- ئه‌گه‌ر به‌چاوت ڕووت سه‌یرى دڵۆپه ئاوێک بکه‌ى هه‌ر دڵۆپه ئاوێکه و ده‌ى بینى به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردبین میکرۆسکۆب ته‌ماشاى بکه‌ى مه‌خلووقات و زینده‌وه‌رى زۆرى تێدا ده‌بینى
٢- له دووره‌وه ته‌ماشاى ده‌ریا بکه: ته‌نیا مه‌خلوقێکى شین یان سه‌وز ده‌بینى به‌ڵام کاتێک ده‌چى به سه‌رى ته‌ماشا ده‌که‌ى زینده‌وه‌ر و ماسى و جڕ و جانه‌وه‌ر زۆرى تێدایه وه ئه‌گه‌ر بچیه نێوى ته‌ماشاى ده‌که‌ى شتى عه‌جایه‌بتریش له بنه‌وه هه‌یه‌و گه‌وهه‌ر و مرواریشى تێدایه! بۆیه به‌ڕاستى ئێمه هه‌تا زانیارییمان زیاتر بێ و هه‌تا ئاسۆى بیر و عه‌قڵمان فراوانتر بێ زیاتر له قورئان تێده‌گه‌ین وه‌ک خواى زانا ده‌فه‌رموێ (وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْڕبُهَا لِلنَّاسِ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ)العنکبوت/٤٣ واته وه ئه‌و وێنانه بۆ خه‌ڵک دێنینه‌وه به‌ڵام ته‌نیا زانایه‌کان لێیان تێده‌گه‌ن که‌واته ئینسان به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه که عیلمى هه‌یه له وێنه هێنانه‌وه‌ى قورئان تێده‌گا هه‌روه‌ها خوا ده‌فه‌رموێ: (وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ)سبا/٦ واته: وه ئه‌وانه‌ى که زانیاری‌یان پێدراوه ده‌زانن که ئه‌وه‌ى له په‌روه‌ردگارته‌وه هاتوه حه‌قه و رێنمایى ده‌کا بۆ راسته شه‌قامى خواى زاڵى ستایش کراو. هه‌روه‌ها خوا عزوجل ده‌فه‌رموێ (كِتَابٌ فُصِّلَتْ آَيَاتُهُ قُرْآَنًا عَرَبِيًّا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ)فصلت/٣ واته: ئه‌مه کتێبێکه ئایه‌ته‌کانى ڕۆشن کراونه‌وه قورئانێکى عه‌ره‌بیى یه بۆ که‌سانێک که بزانن که‌واته: ئه‌و که‌سه‌ى که نه‌زانێ ئیستفاده‌ى لێ ناکا. ئینجا لێره‌ش دا مه‌سه‌له‌یکى گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م هۆکار و هه‌نگاوه‌کانیش واته چ قورئان به قورئان ته‌فسیر بکه‌ین چ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سوننه‌ت چ بگه‌رێینه‌وه بۆ قسه‌ى زانایان چ بمانه‌وێ زانست و شاره‌زایى وه ده‌ست بێنین هه‌مووى پێویستى به عه‌قڵه و بۆ هه‌مووى ده‌بێ عه‌قڵى خۆمان به‌کاربێنین عه‌قڵ و هۆشێکى کراوه و چالاک بۆیه خوا سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا)محمد/٢٤ واته ئایا له قورئان ورد نابنه‌وه یاخود له‌سه‌ر دڵیان عه‌قڵیان قفڵ هه‌یه؟ یانى ئایا عه‌قڵیان قفڵ دراوه یان لێ ورد نابنه‌وه؟ هه‌ر که‌سێ له قورئان ورد بێته‌وه به عه‌قڵێکى کراوه و ئازاده‌وه له‌ڕاستى دا لێى تێده‌گا و لێى به‌هره‌مه‌ند ده‌بێ ئینجا له کۆتایى دا ده‌ڵێن خوا ده‌فه‌رموێ (كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ)البقره/٢٤٢ واته: ئاوا خوا ئایه‌ته‌کانى خۆى بۆ ئێوه ڕوون ده‌کاته‌وه به‌ڵکو عه‌قڵتان هه‌بێ که‌واته بایى ئه‌وه‌نده که ئینسان عه‌قڵى هه‌یه و عه‌قڵى خۆى به‌کاردێنێ چونکه هه‌موومان عه‌قڵمان هه‌یه به‌ڵام بایى ئه‌وه‌نده که ئینسان که عه‌قڵى خۆى به‌کاردێنێ و خۆى به‌کاردێنى و خۆى ماندوو ده‌کا زیاتر له قورئان به‌هره‌مه‌ند ده‌بێ خوا به لوتف و که‌ره‌مى خۆى ئێمه له‌و که‌سانه بگێڕێ که هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه به‌رانبه‌ر به قورئان به چاکترین شێوه جێبه‌جێ ده‌که‌ن وه خوا به لوتف و که‌ره‌مى خۆى خه‌ڵکى موسڵمانى کوردستان و عیراقیش له ده‌ورى چراى قورئان کۆ بکاته‌وه و خوا یارمه‌تى ئه‌و خه‌ڵک میلله‌ته‌ى ئێمه بدا که باش له کتێبى خوا تێبگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفرازیى و به‌خته‌وه‌ریى دنیا و دوارۆژ بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
