سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێناسه‌ی ئیعجاز
نوسینی: زغلول نه‌جار وه‌رگێرانی: محمد علی احمد
ووشه‌ی ئیعجاز بریتیه له (المعجزات) به‌وه‌ی كارێكی له ئاسا به‌ده‌ره (واته له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆفدایه) و به‌رهه‌ڵستی ناكرىَ و له توانای مرۆفدایه نییه هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌و موعجیزه‌یه.
(اعجاز) ی قورئانی واتا بىَ توانایی و لاوازیی هه‌موو دروستكراوه‌كان - مرۆف و جنۆكه‌كان - به‌وه‌ی شتێك بهێننه‌وه وه‌ك ئه‌و موعجیزه‌یه، هه‌ربۆیه په‌روه‌ردگاری به‌رزو پیرۆزمان له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت :
)قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً( [الإسرا‌ء : 88]
واته : ئه‌ی محمد (د.خ) پێیان بڵىَ : سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاد و جنۆكه‌كان كۆببنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئانێكی وه‌ك ئه‌مه دانێن ناتوانن له وێنه‌ی ئه‌و بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌كیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر.
له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمووێت:
)وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُواْ شُهَدَاءكُم مِّن دُونِ اللّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ 23 فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ وَلَن تَفْعَلُواْ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِڕينَ( سوره‌تی البقره (23و24)
واته : جا ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م قورئانه پیرۆزه هه‌یه كه دامان به‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (د.خ) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سوڕه‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێننه‌وه، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانیشتان جگه له خوا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز ناشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن) و خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی سونه‌مه‌نییه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌رده، كه بۆ بىَ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده‌كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت:
)وَمَا كَانَ هَـذَا الْقُرْآنُ أَن يُفْتَرَى مِن دُونِ اللّهِ وَلَـكِن تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لاَ رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ الْعَالَمِينَ 37 أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّثْلِهِ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ( سوڕه‌تی یونس (37و38)
واته : وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه داڕێژراوبێت و هه‌ڵبه‌سترابێت جگه له خوا، به‌ڵكو ڕاستی و ڕه‌وانی كتێبه ئاسمانییه‌كانی پێش خۆیشی دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوون كه‌ره‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو ئه‌ركه‌كانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه كراوه، یان ده‌ڵێن كه محمد (د.خ) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، بڵىَ : ده ئێوه‌ش سوره‌تێك وه‌ك سوڕه‌ته‌كانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بكه‌ن له هه‌ر كه‌سێكی تر كه ده‌توانن جگه له خوا (كه یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :
)أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْڕ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ( [هود : 13]
واته: یان ده‌ڵێن كه محمد (د.خ) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵىَ: جا ئێوه‌ش ده سوڕه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ركه‌سیش له خوای گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن بانگ بكه‌ن (بۆ هاوكاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ته‌واویی قورئانی پیرۆز هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْڕ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً ( [النساء : 82]
واته : ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن ه لێكی ناده‌نه‌وه و لێی وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه بوایه جگه له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تییه‌كی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
)إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَڕيمٌ 77 فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ 78 لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ 79 تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ([الواقعة :-79-78-77 80]
واته : به‌ڕاستی ئه‌وه قورئانێكه زۆر پیرۆز و به‌ڕێزه، له كتێبێكی شاراوه‌دا كه (لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ ) ه پارێزراوه، (هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها نسخه‌كانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه) ته‌نها پاكان نه‌بێت كه‌س ده‌ستی لىَ نادات ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ 21 فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ ([البروج : -2122]
واته : به‌ڵكو ئه‌وه قورئانێكی به‌رزو بڵندو پایه‌داره له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی پارێزراوه له (لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ ) دا.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ( [البقرة : 2]
واته : ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانی تێدا نییه ، مایه‌ی ڕێنمویی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌نه بۆ خواناسان.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللّهُ وَلاَ تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيماً ( [النساء : 105]
واته : ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بكه‌یت له نێوان خه‌ڵكیدا به‌و شێوه‌ی خوا نیشانی داویت و به گونجاوی ده‌زانیت و نه‌كه‌یت به‌رگری له ناپاكان بكه‌یت.
قورئانی پیرۆز په‌ڕاوێكی ده‌رئاسایه له ڕوونكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌كه‌ی وشێوازی ڕه‌وانبێژیه‌كه‌ی و له ته‌وه‌اوی په‌یام و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی دابه‌زیوه به‌و ئایینه ئیسلامه‌ی په‌روه‌ردگاری به‌رزو پیرۆزمان فێری باوكمان ئاده‌م سه‌لامی خوای لىَ بێت كرد له كاتی دروستكردن و به‌دیهێنانی، دووباره دایبه‌زاندووه‌ته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه‌كراوانی و له‌م په‌یامه كۆتاییه كه دابه‌زێنراوه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (سه‌لامی خوای لىَ بێت) ته‌واوی كردووه‌و پاراستوویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش قورئانی پیرۆز موعجیزه‌و ده‌رئاسایه له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی بانگهێشتی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ په‌یوه‌ست بوون پێیه‌وه و له هه‌موو ئه‌و په‌رستشانه‌ی كه بانگهێشتی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ری و ده‌رئاسایه له ده‌ستووره خوڕه‌وشته بىَ هاوتاكه‌ی و هه‌موو یاسا دانانێك له یاسایه پڕشنگداره ورده‌كه‌ی و یه‌كسانی و گشتگیری و ڕوونكردنه‌وه‌كانی......!!
هه‌روه‌ها قورئانی پیرۆز ده‌رئاسایه له نیشاندانی مێژوویی ژماره‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی ڕابردوو، چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رانی خوا و له شێوازی پاداشتدانه‌وه و سزادان، ده‌رئاسایه له شێوازه په‌روه‌ردییه‌كه‌ی و وتاره ده‌روونیه‌كه‌ی و له هه‌وڵدانی به شتی په‌نهان (غیب)، هه‌روه‌ها ئاماژه‌دانی زۆری بۆ گه‌ردوون و پێكهاته و دیارده‌كانی، ئه‌مه لایه‌نی كۆتاییه له لایه‌نه‌كانی ئیعجاز له په‌ڕاوی خوادا كه مه‌به‌ست پێی (ئیعجازی زانستی قورئانی پیرۆزه) و مه‌به‌ست پێی پێشه‌نگیی قورئانی پیرۆزه به ئاماژه‌دانی به ژماره‌یه‌ك له ڕاستییه گه‌ردوونیه‌كان و دیارده‌كانی، كه‌وا زانستی وه‌ده‌ستكه‌وتوو نه‌یتوانیوه لێی تێبگات ته‌نها دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی دوور و درێژ له هاتنه خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆز نه‌بێت كه له ده سه‌ده‌ی ته‌واو زیاتره به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، ناگونجێت كه‌سێكی هۆشمه‌ندیش وا لێك بداته‌وه كه ئه‌م ڕاستییه زانستییانه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری هه‌بێت جگه لخوای به‌دیهێنه‌ری پاك و بێگه‌رد، له جێگیركردنی ئه‌وه‌ی كه به دڵنیاییه‌وه قورئانی پیرۆو وته‌ی خوای به‌دیهێنه‌ره و به‌ڕاست دانانی پێغه‌مبه‌ر و كۆتا نێردراو محه‌مه‌د (د.خ) له پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یامه‌كه‌ی و له ڕاگه‌یاندن و بانگه‌واز بۆ رێگای په‌روه‌ردگاری.
ئیعجازی زانستی به قورئانی پیرۆز شێوازێكه له بانگه‌واز بۆ ئایینی خوا به‌زمانێكی گونجاو بۆ سه‌رده‌می شانازیكردن به زانیاری زانستی و په‌ره‌سه‌ندنی هۆكاره ته‌كنیكیه‌كانی ژیانمان، قورئان هه‌ر زوو ئاماژه‌ی به‌مه كردووه‌و ده‌فه‌رمووێت:
) فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَڕحُواْ بِمَا أُوتُواْ أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ ( [الأنعام : 44]
واته : جا كاتێك ئه‌و به‌رنامه و رێبازه‌ی كه یادیان خرابووه‌وه فه‌رامۆشیانكرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌كانی هه‌موو شتێكمان بۆ واڵاكردنه‌وه هه‌تا كاتێك دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی پێیان درا، ئیتر له ناكاو گرتمانن و تۆڵه‌مان لىَ سه‌ندن ئه‌وانیش نا‌ئومێد و سه‌رگه‌ردان بوون.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ 5 وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ( [سبأ :-5 6]
واته ئه‌وتنه‌ی هه‌وڵ و كۆششیان داوه تا به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌دا، وا ده‌زانن له‌سزای ئێمه ڕزگاریان ده‌بىَ، ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌كی زۆر به‌سۆ و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه زانست و زانیاریان پىَ دراوه (چ زانستی ئایینی، وه‌ك گاوڕ و جووله‌كه، یان ئه‌وانه‌ی له زانسته مادیه‌كاندا ڕۆده‌چن) چاك ده‌زانن ئه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌دگارنه‌وه بۆت ڕه‌وانه‌كراوه هه‌ر ئه‌وه حه‌ق و ڕاسته، هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ رێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایسته‌ی سوپاس و ستایش.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :
) سَنُڕيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ( [فصلت : 53]
واته : ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا و له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشكرایه له سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنییه‌كانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه، زاناكان به گشتی و زاناكانی ئه‌ستێره ناسی سه‌رگه‌ردانن له وورده‌كاری و دامه‌زراویی و گه‌وره‌یی فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن ئه‌و زاته ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نییه كه بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێك؟
له‌ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمووێت:
) لَّـكِنِ اللّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ وَالْمَلآئِكَةُ يَشْهَدُونَ وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيداً ( [النساء : 166]
واته ئه‌ی محه‌مه‌د(د.خ) هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵكه باوه‌ڕت پىَ ناكه‌ن، به‌ڵام خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی ڕه‌وانه‌ی كردووه، فریشته‌كانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن (له‌سه‌ر ئه‌وه، هه‌رچه‌نده) خوا خۆی به‌سه بۆ ئه‌و شایه‌تییه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت:
) قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادةً قُلِ اللّهِ شَهِيدٌ بِيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لأُنذِرَكُم بِهِ وَمَن بَلَغَ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللّهِ آلِهَةً أُخْرَى قُل لاَّ أَشْهَدُ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَـهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَڕيءٌ مِّمَّا تُشْڕكُونَ ([الأنعام : 19]
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌وانه بڵىَ كه شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ چ شتێك گه‌وره‌تر و ڕاستتره له شایه‌تیدا؟! هه‌ر خۆت بڵىَ: (الله) ڕاستترین شایه‌ته، كه شایه‌تی نێوان من و ئێوه‌یه، من ئه‌م قورئانه‌شم به وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه ئاگادار‌و بێ‌دار بكه‌مه‌وه، ( له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوونكردنه‌وانه‌دا) ئایا ئێوه ئیتر شایه‌تی ده‌ده‌ن كه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌كی تر هه‌بێت؟! بڵىَ : من خۆم شایه‌تی ناڕه‌وای وا ناده‌م و بڵىَ : به ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێكی تاك و ته‌نهایه و من به ڕاستی بىَ تاوانم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئێوه ده‌یانكه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتای ئه‌و زاته).
) وَكَذَّبَ بِهِ قَوْمُكَ وَهُوَ الْحَقُّ قُل لَّسْتُ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ 66 لِّكُلِّ نَبَإٍ مُّسْتَقَرٌّ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ( [الأنعام : 67-66 :]
واته : قه‌ومه‌كه‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به درۆزانی له كاتێكدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی، پێیان بڵىَ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگاركردنی ئێوه‌م نییه و من پشتیوانی ئێوه نیم، بۆ هه‌موو هه‌واڵێك (كه له‌قورئاند هاتووه) كات وشوێنی به‌دیهاتنی خۆی هه‌یه، له‌ئاینده‌شدا ده‌یزانن.
هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمووێت :
) أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْڕ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ 13 فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا أُنزِلِ بِعِلْمِ اللّهِ وَأَن لاَّ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ( [هود :-13 14]
واته : به‌ڵكو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن محه‌مه‌د قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵىَ: جا ئێوه‌ش ده سوڕه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ركه‌سیش له خوای گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن، بانگ بكه‌ن (بۆ هاوكاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن كه به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به‌ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌كی تر نییه، ئایا ئێوه (بىَ باوه‌ڕان) ملكه‌چ ده‌بن؟
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) قُلْ أَنزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ غَفُوراً رَّحِيماً ([الفرقان : 6]
واته : تۆ ئه‌ی محه‌مه‌د (د.خ) بڵىَ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌زانێت له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌وه‌یش هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
هه‌روه‌ه ده‌فه‌رمووێت :
) وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُڕيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْڕفُونَهَا وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ( [النمل : 93]
واته : بڵىَ سوپاس وستایش بۆ خوا، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه ( كه هه‌مووی ده‌ستكارو به‌دیهێنراوی خوایه)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بىَ ئاگا نییه له‌و كار و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت :
) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ 87 وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ ( [صـ :-87 88]
واته: ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهانله هه‌موو كات و شوێنێكدا، به‌ڕاستی له داهاتوویه‌كی نزیكدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له ڕۆژی دواییشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشكرا و ڕوون ده‌بێت:
هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته‌ش دا ده‌فه‌رمووێت :
) وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَابَّةٍ وَهُوَ عَلَى جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ ( [الشورى : 29]
واته : له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا: دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه كه تیایاندا بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته كاتێك بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌یاندا هه‌یه.
ئامادةكردنى :هيَما نجم

