سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ
نووسینى: ناصح ئیبراهیم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت( إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَاباً مَّوْقُوتاً) [النساء : 103] واته: به‌راستى نوێژ هه‌میشه له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزێکى کات بۆ دیاریکراوه.
نوێژ له دواى ئیمان له هه‌موو ئه‌رکانه‌کان زیاتر گرنگى پێدراوه, نوێژ میعراجى موسڵمانه, گه‌وره‌ترین سوره‌ت که له نوێژدا ده‌خوێنرێت فاتیحه‌یه روکنێکه له روکنه‌کانى نوێژه‌که, مانا‌و مه‌به‌ستى هه‌موو قورئان ده‌گه‌یه‌نێ, دوعایه‌کى شیفا به‌خشه, نوێژ گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ى جه‌سته‌ییه, کۆڵه‌که‌ى دینى ئیسلامه, حه‌وانه‌وه‌یه بۆ دڵ و ده‌روون, پاک و خاوێنی یه, به‌رگریکه‌رى تاوانه..
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له دوا ساته‌کانی ژیانیدا له‌به‌ر گرنگى و گه‌وره‌یى نوێژ بوو ده‌یفه‌رموو: (الصَلاّة! الصَلاّة!..) (1). واته: نوێژه‌کانتان!! نوێژه‌کانتان!!. ئه‌وه‌ش دوا وه‌سیه‌ت و ئامۆژگارى بوو بۆ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانى.
هه‌روه‌ها له نه‌خۆشى ماڵ ئاوایدا که تایه‌کى زۆز تینى بۆ هێنا بوو تا چوار جار ده‌ستنوێژى گرت ویستی بڕوات بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت ده‌که‌وت و بێهۆش ده‌بوو, کاتێک ده‌هاته‌وه سه‌رخۆ ده‌یفه‌رموو: (أَصلى الناس) (2) ئایا خه‌ڵک نوێژیان کرد !!. ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ى روون و ئاشکران بۆ گه‌وره‌یى و گرنگى پله‌و پایه‌ى نوێژ.
یان هه‌رکاتێک توشى به‌لآو ناخۆشى بوایه هاناى بۆ نوێژ ده‌برد و بانگى بیلالى ده‌کرد ده‌یفه‌رموو: (أقم الصلاةَ يا بلالُ ، أڕحْنا بها) (3). واته: ئه‌ى بیلال! هه‌سته بانگ بده‌و قامه‌ت بکه با به‌کردنى نوێژه‌کان دڵخۆش و ئارام بین.
نوێژ رووناکى چاوى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بوو, مایه‌ى حه‌وانه‌وه‌ى گیانى بوو.. نوێژ مایه‌ى سه‌رفرازیى و سه‌رکه‌وتن و فراوانى و رزق و رۆزیى و به‌خته‌وه‌ری یه, هۆى که‌فاره‌ت و شۆردنه‌وه‌ى گوناه و تاوانه.
نوێژ گه‌وره‌ترین فه‌رمانى خودایه، روکنی دووه‌مه له روکنه‌کانى ئیسلام, له راستیدا چاک بوونى ده‌روونه‌کان له چاککردنى عه‌قیده‌و رێک و پێک به‌جێهێنانى نوێژه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات, چونکه نوێژ ئاوێنه‌ى کرده‌وه‌کانى موسڵمانه..
نوێژ یه‌که‌م شته له قیامه‌تدا پرسیار و موحاسه‌به‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێت, هه‌رکه‌سێ نوێژه‌کانى رێک و پێک ئه‌نجام دابوو ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فرازه, ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو خوا په‌نامان بدات سه‌ره‌نجامى دۆزه‌خ و سه‌رگه‌ردانیه.
نوێژ عیباده‌تێکى زۆر کۆنه‌و هیچ دینێک نه‌ناسراوه به‌بێ نوێژکردن، گه‌لانى پێشوو به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نوێژ‌و عیباده‌تیان کردووه, له قورئاندا هاتووه ئیبراهیم سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ داواى له په‌روه‌ردگار کرد خۆى و نه‌وه‌کانى وا لێ بکات له‌سه‌ر نوێژکردن به‌رده‌وام بن: (رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاَةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاء )[إبراهيم : 40]
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره به موساى فه‌رمووه: نوێژه‌کانت به چاکى به‌جێ بێنه تا هه‌میشه منت له یاد بێت: (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي )[طه : 14].
فه‌رمانیشى کردووه به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌و قورئانه‌ى که به وه‌حى بۆى هاتووه بیخوێنێته‌وه بۆ ئومه‌ته‌که‌ى و نوێژ بکات: (اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَڕ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ )[العنكبوت : 45]
خه‌ڵک به دواى به‌خته‌وه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن, نازانن به‌خته‌وه‌ری و حه‌وانه‌وه‌یان له نوێژدایه, که نزیکترین شته لێیانه‌وه به‌داخه‌وه زۆربه‌یان فه‌رامۆشیان کردووه. وه‌ک ئه‌و وشتره به‌سته زمانه وان که له بیاباندا له تینواندا خنکا باره‌که‌شى ئاو بوو!.
هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم چاک له نوێژ گه‌یشتبوون ئه‌یانزانى چه‌نده گه‌وره‌یه, دلأ و ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌یان له نوێژدا ملکه‌چ بوو, هه‌ڵس و که‌وتیان هێمنانه‌و دامه‌زراو بوو, ره‌وشتیان به‌رزو جوان بوو, بۆیه بوونه گه‌وره و پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى.
با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نوێژه‌کانمان به‌راوردیان بکه‌ین له‌گه‌لأ نوێژه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و یارانى بزانین ئه‌وان چۆن نوێژیان کردووه, پێویسته ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه عیباده‌ت و نوێژه‌کانمان بکه‌ین, به‌و گۆڕانکاریه ده‌گه‌ینه چڵه پۆپه‌ى ژیان و سه‌ربه‌رزیى دنیا و قیامه‌ت.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم مامۆستا‌و سه‌رمه‌شقه بۆمان له هه‌موو کار‌و بارێک‌دا چ جاى له په‌رستشه‌کاندا.. بۆیه پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو شوێن پێى هه‌ڵگرین و شوێن به‌رنامه پیرۆزه‌که‌ى بکه‌وین: (صَّلوُا كَما رَأَيْتُمونِي أُصّلِي) (4). واته: نوێژ بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ى که من ده‌بینن ده‌یکه‌م.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى سه‌ره‌وه به باشمان زانى به پشتیوانى خواى گه‌وره باسێکى (فةزلَى نويَذ و كاريطةرى لةسةر ثةروةردة و تةزكيةى نةفس) به‌زمانى شیرینى کوردى بخه‌ینه به‌رده‌ستى خوێنه‌رانى خۆشه‌ویست, داوایان لێ ده‌که‌ین له دوعاى خێر بێبه‌شمان نه‌که‌ن, به‌تایبه‌تى دوعاى لێ خۆشبوون و سه‌رفرازیى دنیا و قیامه‌ت.
له په‌روه‌ردگارى بالآده‌ست ده‌پاڕێمه‌وه لێمان وه‌ربگرێت به صه‌ده‌قه‌ى جاریه و ، زانستى سوود لێ وه‌رگیراو, بمانخاته ریزى ئه‌وکه‌سانه‌ى که نوێژه‌کانیان به ملکه‌چى و بێدارییه‌وه بۆ خوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
إنه نِعمَ المَولى ونِعمَ النَصیر.
١- صحیح سنن أبو داود: (4295), وانڤر الإروا‌و: (2178).
2- أخرجه البخاری: (687), ومسلم: (418).
-3 صحیح سنن أبو داود: ٤١٧١ وصححه الألبانی فی المشکاه: ٢٥٣.
٤- أخرجه البخاری: (631).
سه‌رچاوه
کتێبى : فه‌زڵى نوێژ‌و کاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌روه‌رده و ته‌زکیه‌ى نه‌فس....چاپی پێنجه‌م

