سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نموونه‌كان له قورئانى مه‌زن (الامثال فى القرآ‌ن)
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووىَ):وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ([الزمر : 27]
واتا ((سوێند به خوا به‌ڕاستى ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو نموونویه‌كمان بۆ خه‌ڵكى هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بیرێك له راسته‌یه‌كان بكه‌نه‌وه و تىَ بگه‌ن)).
نموونه (مثل):بریتیه له
چه‌ند قسه‌یه‌كى رێك و پێك هه‌ڵده‌ستىَ به وێك چواندنى شتێك به شتێكى تر، واته: وێك چواندنى بارودۆخ و حاڵه‌تى دووه‌م به بارودۆخ وحاڵتى یه‌كه‌م،جا یه‌كیك له شێوازه‌كانى قورئانى مه‌زن له دواندندا هێنانى نموونه‌یه ، تایبه‌ت و ئه‌ركێكى گه‌وره‌ی هه‌یه كه ناتوانرىَ نكۆلى له سووده‌كانى بكڕىَ، وه كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆى هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونى گوێ‌گران ،ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌خشینى ئه‌و واتا رێك و پێكه‌ی كه ده‌رووندا جێگه‌ى بۆ ده‌كرێته‌وه له مابه‌ینى دوو باروودۆخدا .
دیاره ئامانجى سه‌ره‌كى خواى گه‌وره‌ش له‌هێنانى ئه‌م نموونانه یاد خستنه‌وه و ئامۆژگارى و په‌ند وه‌رگتن و چه‌سپاندن و نزیك خستنه‌وه‌ى مه‌به‌سته بۆ عه‌قڵ و بیر و هۆش به شێوه‌كێشانىئه‌و بابه‌تانه له شێوه‌ى بیندراو و دیارده‌ییدا ، چونكه شتى هه‌ست پيَكراو زیاتر ویژدانى پىَ داده‌سه‌كنىَ و ئارامى ده‌گرىَ.
نمونه‌كانى قوڕئانى پیرۆز دوو جۆرن:
جۆرى یه‌كه‌م:
نموونه‌ى ئاشكرا(ظاهر) و له‌وێچوو (المشبه) و له‌و چوو (المشبه به) پێكهاتوو ةو په‌یوه‌ندیان له نێواندا هه‌یه ،وه‌كو ئه‌م دوو نموونه‌ى قوڕئانى مه‌زن كه چۆن په‌روه‌رگارمان حاڵ و چۆنیه‌تى به ناو هه‌ڵگرانى قوڕئانمكان بۆ روون ده‌كاته‌وه :
نموونه‌ى یه‌كه‌م: ( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ [ 175] وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَـكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ذَّلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ [ 176] سَاء مَثَلاً الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُواْ يَظْلِمُونَ ) [الأعراف :175-176- 177]
واتا ((ده‌نگ و باسى ئه‌و كه‌سه‌یان بۆ بگێره‌وه كه زانا‌و ئاشنامان كرد به ئاییه‌ت و ئایینى خوا‌و له دوایى وازى هێناو فه‌رامۆشى كرد و ئیمان و باوه‌رى له‌خۆ داماڵى ،ئه‌وكاته شه‌یتان دواى كه‌وت و سه‌رگه‌ردان بوو ،ئه‌گه‌ر بمانویستایه به‌و زانین و ئایه‌تانه به‌رزمان ده‌كرده‌وه ،به‌ڵام خۆى نه‌یویست و بووه به‌نده‌ى دونیا و به‌دواى ئاره‌زوه‌كانى خۆى كه‌وت ،نموو نه‌ى ئه‌و كه‌سه وه‌ك نموونه‌ى سه‌گێكه ئه‌گه‌ر په‌لامارى بده‌یت و بیتارێنى یان وازى لێبهێنى و هیچى لىَ نه‌كه‌یت ، هه‌ر زمانى ده‌رهێناوه‌و هه‌ناسه بڕكێیه‌تى و ماندووه ... ئه‌وه وێنه‌و نموونه‌ى گه‌ل و كۆمه‌ڵێكه كه بڕوایان نه‌هێناوه به ئاییه‌ته‌كانى ئێمه‌و به درۆیان زانى ،جا تۆ ئه‌و نموونه‌و به‌سه‌ر هاته‌یان بۆ باس بكه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه ،زۆر بةدو خراپه وێنه‌ىو نموونه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕوایان به ئاییه‌ته‌كانمان نه‌هێناوه‌به درۆیان زانى .. وه ئه‌وانه سته‌میان له ده‌روون و نه‌فسى خۆیان كردووه )).
به‌راستى ئه‌مه وێنه‌و نموونه‌ى كه‌سێكى سیفه‌ت سه‌گانه‌یه كه خواى گه‌وره ئایه‌ته‌كانى خۆى پىَ ببه‌شىَ و چاكه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و فێرى زانستى بكات بڵام ئه‌و به‌د نمه‌ك بىَ و كاریان پىَ نه‌كاو شوێن هه‌واو ئاره‌زووى خۆى بكه‌وێت .. وه توره‌یى و خه‌شمى خواى گه‌وره به‌سه‌ر ره‌زامه‌ندییه‌كانى هه‌ڵبژێرىَ و ئاخیره‌ت و رۆژى دوایى به كه‌مێكى دونیا بفرۆشىَ ...وه‌دروستكار به‌دروست كرا‌و بگۆرێته‌وه.
نموونه‌ى دووه‌م:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووىَ : ( مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَاڕ يَحْمِلُ أَسْفَاراً بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )[الجمعة : 5]
واته((نموونه‌ى داستانى ئه‌وانه‌ى كه ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا له‌پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت -ڕه‌فتاریان پىَ نه‌كرد- وه‌كو نموونه‌ى گوىَ درێژه‌كان كه كتێبێكى زۆرى هه‌ڵگرتبىَ ... نموونه‌یه‌كى خراپى قه‌ومێكه كه ئاییه‌ته‌كانى خوایان به‌درۆ زانى ،وه خوا رێنموونى گه‌لى سته‌م كار ناكات )).
له‌م ئامۆژگاریه‌دا ده‌بینین خواى گه‌وره نموونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كتێبى خۆى به‌سه‌ردا ناردن بۆ ئه‌وه‌ى ئیمانى پىَ بهێنن و لێى ووردببنه‌وه و كارى پىَ بكه‌ن به‌لاَم به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه جولانه‌وه‌و هه‌ڵیان نه‌گرت ته‌نها به خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردنێكى رووت و دوور له سه‌رنج و تێگه‌یشتن و شوێن كه‌وتن و جىَ به‌جىَ كردن و ته‌حكیم كردن ، ئا نموونه‌ى ئه‌وانه وه‌كو نموونه‌ى گوىَ درێژه‌ێكه كه كۆمه‌ڵه كتێبێكى زۆرى له‌سه‌ر پشت بار كرابێت و نه‌زانىَ ئامانج و مه‌به‌ست له هه‌ڵگرتنى ئه‌م كتێبى خوا وه‌كو پشك و به‌شى ئه‌و گوێ درێژه وایه كه بێگومان له هه‌ڵگرتنى كتێبه‌كان به‌س ماندووبوونى پىَ ده‌بڕێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م نوونه‌یه بۆ جووله‌كه‌كان هێنراوه‌ته‌وه و باسى ئه‌وان ده‌كات بڵام له رووى ناوه‌ڕۆك و به شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به ناو هه‌ڵگرى قوڕئانن و له ژیانى رۆژانه‌یاندا كارى پىَ ناكه‌ن و ئاماده‌نین هه‌ق و مافه‌كانى بپارێزن.
خوێنه‌رانى سه‌نگین :له‌م دوو نموونه‌ى ڕابردوو چه‌ندان ئامۆژگارى به نرخ و گران به‌هاى تێدا بوو‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى سوود له زانینه‌كانى وه‌رناگرن و په‌یره‌وى به‌رنامه‌ى خوا ناكه‌ن .. وه بۆ ئه‌وه‌ى تا زووه فرمێسكى په‌شیمانى بڕژن و نێوانیان له‌گه‌ڵ خواى خۆیان چاك بكه‌ن. وه ئێمه‌ش با چاك سه‌نجيَكى ووردى خۆمان بده‌ین و بزانین هه‌ق و مافى قورئانى به‌رزو مه‌زنمان داوه به‌ر هه‌ره‌شه‌ى ئه‌م نموونه‌یه ناكةوین؟
جۆرى دووه‌م:
نموونه‌ى شاردراوه‌ن و ئاشكرا نین ، به‌ڵكو پێویست به‌وه ده‌كات لێیان وورد بینه‌وه ئینجا كه سه‌رنج ده‌ده‌ین ده‌بینین له‌گه‌ڵ ماناى په‌ندێكى پێشینان -كه پیاو چاكانى پیشوو زۆربه‌ى ئه‌و په‌ندانه‌یان هه‌ر له قورئان و سونه‌ت هه‌ڵیان هێنجاوه - یه‌ك ده‌گرێته‌وه ،وه‌كو ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه كه مشتێكه له خه‌روارێك:
نموونه‌ى یه‌كه‌م
ئیبراهیمى كورى موضاربده‌ڵىَ:له باوكم بیست ده‌یگوت:له حوسێًنى كورى فه‌زیله‌م پرسى و گوتم :بىَ گومان تۆ نموونه‌كانى عه‌ره‌ب وعه‌جه‌م له قورئان ده‌رده‌هێنى ،ئایا ئه‌م په‌نده له كتێبى خواى گه‌وره ده‌دۆزیته‌وه كه ده‌ڵىَ:(خير الامور أوسطها).
حوسه‌ینى كوڕى فه‌زل گوتى :به‌ڵىَ له چوار جێگادا مه‌به‌ستى له قورئاندا.
1-له‌سوره‌تى (البقره)كه ده‌فه‌رمووىَ(68). (قَالُواْ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لّنَا مَا هِيَ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لاَّ فَاڕضٌ وَلاَ بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَلِكَ فَافْعَلُواْ مَا تُؤْمَرونَ) [البقرة : 68]
2-له سوره‌تى (الاسرا‌ء) دا ده‌فه‌رمووىَ(29). (وَلاَ تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ وَلاَ تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُوماً مَّحْسُوراً) [الإسرا‌ء : 29]
3- له سوره‌تى (الاسرا‌ء) دا كه ده‌فه‌رمووىَ (110). (قُلِ ادْعُواْ اللّهَ أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَـنَ أَيّاً مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى وَلاَ تَجْهَرْ بِصَلاَتِكَ وَلاَ تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلاً ) [الإسرا‌ء : 110]
4- له سوره‌تى (الفرقان) دا ده‌فه‌رمووىَ (67). (وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْڕفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَاماً ) [الفرقان : 67]
نموونه‌ى دووه‌م
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووى: (اسْتِكْبَاراً فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلاً وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلاً ) [فاطر : 43]
په‌نده كوردیه‌كه ده‌ڵىَ:(چاڵ بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵكه‌نى خۆت تێى ده‌كه‌وى).
نموونه‌ى سێ یه‌م
(قال سيفان بن عيينة:لا تأتون بمثل مشهور للعرب ألآ جئتكم به من ألقرآن فقال قائل:فأين من ألقرآن "اعط أخاك تمرة ،فان لم يقبل فأعطه جمره"فقال فى قول تعالى(سورة الزخرف (36))
واته: (سوفیانى كوڕى عویه‌ینه‌ڕه‌حمه‌تى خواى لێبىَ ده‌ڵىَ:هه‌ر نموونه و په‌ندێكى دیارم له په‌نده به‌ناو بانگه‌كانى عه‌ره‌ب بۆ بهێنن ئه‌وا ئاماده‌م له قورئانى مه‌زن بۆتان بهێنمه‌وه ،ئیدى یه‌كێك له‌وان گووتى: كوا له قورئان كه ده‌ڵىَ:خورما بده براكه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌رى نه‌گرت پێى رازى نه‌بوو پشكۆى ئاگرى پێبده.سوفیان گووتى:له‌م ه‌فه‌رمووده‌ی خواى گه‌وره: ( وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْڕ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَاناً فَهُوَ لَهُ قَڕينٌ ) [الزخرف : 36]
واته :(هه‌ر كه‌س پشت له یادى خوا بكات ،ئيَمةشه‌یتانێكى بۆ ئاماده ده‌كه‌ین كه هه‌میشه له گه‌لى بێ و لێى جیا نه‌بێته‌وه) .

