سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هاوسه‌رى نموونه‌یى و په‌یوه‌ندى به‌په‌روه‌رده‌وه
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
پێش ئه‌وه‌ى باسی ئه‌و بنه‌مایانه بکه‌ین که ئیسلام دایناون بۆ په‌روه‌رده‌کردنى مندالآن چاکتر وایه له پێشه‌وه کورته باسێکى هاوسه‌رگرتنتان بۆ بکه‌م له‌م سێ رووه‌وه:
أ- هاوسه‌رگرتن له فیتره‌تى مرۆڤه‌کانه.
ب- هاوسه‌رگرتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌لآیه‌تیه.
ج- هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى چاک و شیاو.
چونکه خستنه‌رووی وێنه‌ى ئه‌مانه له‌و بوارانه‌وه ده‌ریده‌خات که چه‌نده په‌روه‌رده په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌ڵگرتنى ئه‌رکى سه‌رشان و, خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌و, داننان به‌ره‌چه‌ڵه‌کى مندڵ و, سه‌لامه‌تى جه‌سته‌و ره‌وشتی و, جولآندنى هه‌ست و سۆزى ده‌روونى دایک و باوک به‌رامبه‌رى و, هاوکاریکردنى ژن و مێرد له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و راستکردنه‌وه‌ى لاریه‌کانى و, ئاماده‌کردنى تا ده‌بێته مرۆڤێکى چاک بۆ ژیان..
أـ هاوسه‌رگرتن له فیتره‌تى مرۆڤه‌کانه
یه‌کێک له کاره ئاشکراو دیاره‌کانى دروشمى شه‌ریعه‌تى پاکى ئیسلام ئه‌وه‌یه, که به‌راستى شه‌ریعه‌ت دژایه‌تى و ره‌به‌نى و هاوسه‌رنه‌گرتنى کردووه
, چونکه یه‌کناکه‌وێ له‌گه‌ڵ فیتره‌تى پاکى مرۆڤه‌کاندا, ناگونجێت له‌گه‌ڵ شه‌وق و زه‌وق و ئاره‌زوو غه‌ریزه‌کانیاندا.
* سه‌عدى کوڕی ئه‌بی وه‌قاص ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إنّ الله أبدلنا بالرهبانية الحنفيّة السمحة) (1) . واته: خواى گه‌وره له ره‌هبانیه‌ت و گۆشه‌گیریه‌وه ئێمه‌ى گۆڕیوه بۆسه‌ر ئایینى راست و ئاسانکاری.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَنْ كَانَ مُوسِرًا لأَنْ يَنْكِحَ ثُمَّ لَمْ يَنْكِحْ فَلَيْسَ مِنِّي)(2) . واته: هه‌ر که‌سێک تواناى ژن هێنانى هه‌بێت و نه‌یهێنێت, ئه‌وه له من نیه, واته له‌سه‌ر سوننه‌ت و رێبازى من نیه.
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (النِّكَاحُ مِنْ سُنَّتِي فَمَنْ لَمْ يَعْمَلْ بِسُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي وَتَزَوَّجُوا فَإِنِّي مُكَاثِرٌ بِكُمْ الْأُمَمَ) (3). واته: هاوسه‌رگرتنى حه‌لآڵ و ژن هێنان له‌سوننه‌تى منه, جا هه‌رکه‌سێ کار به‌سوننه‌تى من نه‌کات ئه‌وه له‌من نیه, ژن بهێنن با منداڵی زۆرتان ببێ, چونکه من شانازى به‌زۆریتانه‌وه ده‌که‌م له‌لاى نه‌ته‌وه‌کانى تردا..
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموى: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ التَّبَتُّلِ) (4). واته: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ژیانى ره‌به‌نى و ژن نه‌هێنانى قه‌ده‌غه‌کردووه.
وه‌ک ده‌بینیت ئه‌م فه‌رموودانه‌و چه‌ندهاى تریش ده‌ریده‌خه‌ن که به‌راستى شه‌ریعه‌تى ئیسلام ره‌به‌نى و ژن نه‌هێنانى له‌سه‌ر موسڵمان حه‌رام کردووه, به‌نیه‌تى گۆشه‌گیرى و زوهدو خۆیه‌کلایکردنه‌وه بۆ خوا په‌رستى و, نزیک بوونه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار, به‌تایبه‌تى له کاتێکدا موسڵمان تواناى هاوسه‌رگرتنى ببێ و, هۆکاره‌کانى بۆ ره‌خسابێت و به‌ئاسانى بتوانێ بیهێنێت.
ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له هه‌ڵوێسته‌کانى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلی الله علیه وسلم له‌باره‌ى چاودێریکردنى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵ و, چاره‌سه‌رى ده‌روونى مرۆڤه‌کان زیاتر دڵنیاده‌بین که ئه‌و چاره‌سه‌رى و چاودێریکردنه له‌سه‌ر ناسینى حه‌قیقه‌تى ئاده‌میزادو, ده‌سنیشانکردنى حه‌زو ئاره‌زوو شه‌وق و زه‌وقێتى, تا هیچ که‌سێک له تاکه‌کانى کۆمه‌ڵ له سنورى فیتره‌تى خۆى ده‌رنه‌چێت, کارێک نه‌کات له تواناى خۆی به‌ده‌ربێت, به‌ڵکو له‌سه‌ر رێگاى راست به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى و گونجاوو مام ناوه‌ندى هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.. کاتێک خه‌ڵک رۆشتن ئه‌و نه‌که‌وێت, کاتێک خه‌ڵک پێشکه‌وتن ئه‌و دوانه‌که‌وێ و نه‌به‌زێت, کاتێک نه‌وه‌کانى ژیان به‌هێزو چالاک بوون ئه‌و بێ هێز نه‌بێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ]. الروم:٣٠. واته: دینێکى بنه‌ڕه‌تیه‌و له سروشتدا خوا ئه‌و خه‌ڵکه‌ى هه‌ر له‌سه‌ر یه‌کتا په‌رستى وه‌دى هێناوه, کارى خودا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه, دینى پته‌وو پایه‌دار هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵک ئه‌م راستیانه نازانن.
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلی الله علیه وسلم که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێستى چاکسازى و په‌روه‌رده‌یی بۆ چاره‌سه‌رى خوو نه‌ریته خراپ و نه‌شیاوه‌کان و, تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌تى ئاده‌میزاد:
* سێ پیاو چونه ماڵى خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم, له چۆنیه‌تى خوا په‌رستى پێغه‌مبه‌ریان پرسی, کاتێک چۆنیه‌تى خوا په‌رستیه‌که‌یان پێ گوترا, ئه‌وانیش گوتیان: ئێمه له کوێین له‌چاو خوا په‌رستى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم, له کاتێکدا خواى په‌روه‌ردگار له گوناهه‌کانى رابردوو داهاتوی خۆش بووه؟!.
یه‌کێک له‌و پیاوانه گوتى: که‌واته هه‌موو شه‌و به‌رده‌وام شه‌ونوێژ ده‌که‌م.
یه‌کێکى تر گوتى: به‌درێژایی ساڵ هه‌موو رۆژێک به رۆژوو ده‌بم.
ئه‌وى تریشیان گوتى: هه‌رگیز ژن ناهێنم به‌ڕه‌به‌نى خوا په‌رستى ده‌که‌م.
کاتێک پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌م قسانه‌ى پێ گه‌یشته‌وه فه‌رموى: (أَنْتُمْ الَّذِينَ قُلْتُمْ كَذَا وَكَذَا أَمَا وَاللَّهِ إِنِّي لَأَخْشَاكُمْ لِلَّهِ وَأَتْقَاكُمْ لَهُ لَكِنِّي أَصُومُ وَأُفْطِرُ وَأُصَلِّي وَأَرْقُدُ وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي) (5) . واته: ئێوه ئه‌م جۆره قسه‌یه‌تان گوتووه؟! سوێند بێت به‌خوا من له هه‌مووتان زیاتر له‌خوا ئه‌ترسم, به‌لآم من به‌رۆژوو ده‌بم و ده‌یشکێنم, شه‌ونوێژ ده‌که‌م و ده‌شخه‌وم, ژنیش ده‌هێنم, هه‌ر که‌سێکیش واز له سوننه‌ت و رێبازى من بهێنێ ئه‌وه ئه‌و که‌سه له من نیه.
ئه‌م ده‌قانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌ریده‌خه‌ن بۆ هه‌موو که‌سێکى خاوه‌ن ئاوه‌زو زیره‌ک و به‌رچاو روون که بێگومان هاوسه‌رگرتنى حه‌لآڵ له فیتره‌تى مرۆڤه‌کانه, بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان هه‌ستێ به‌هه‌ڵگرتنى ئه‌رکى ئه‌و ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌یه‌ى که له‌سه‌ر شانیه‌تى به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ى که حه‌قى په‌روه‌رده‌و چاودێریان له گه‌ردنیایه‌تى.. وه‌لآمى ئه‌م فیتره‌ت و غه‌ریزه جنسیه بداته‌وه‌و, له‌سه‌ر سوننه‌تى ئه‌م ژیانه هه‌نگاو هه‌ڵگرێ!!.
[1]صحيح ررواه البيهقي.
2-ضعيف رواه البيهقي والطبرانى في معجم الكبير: 18355, سلسلة الضعيفة: 4/406 برقم : 1934.
3- صحيح سنن إبن ماجة: 1496, سلسلة الصحيحة: 2383.
4- صحيح سنن النسائي: 6/58 برقم 3213, والترمذي: 3/393 برقم: 1082.
5- أخرجه البخاري في النكاح:7/2 ( 5063 ) ، ومسلم 4/129 ( 1401 )

