سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ج- هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى چاک و شیاو
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
ئیسلام به‌و شه‌ریعه‌ته به‌ناوبانگه‌ى خۆی و, ئه‌و یاسا‌و رێسا گشتیه‌ى.. چه‌ند بنه‌ماو یاسا‌و رێسایه‌کى داناوه بۆ داواکه‌رو داواکراو, ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌سه‌رى ئه‌و رێنماییانه بڕۆن و هه‌نگاوهه‌ڵگرن ئه‌وا هاوسه‌رێتیه‌که‌یان ئه‌بێته مایه‌ى پێکه‌وه گونجان و خۆشه‌ویستى و لێک تێگه‌یشتن.. ئه‌و کاته خانه‌واده پێکدێ له کوڕان و کچانێ ئیمانیان جێگیر ده‌بێ و ده‌گاته چڵه‌پۆپه, جه‌سته‌یان ساغ و سه‌لامه‌ت ده‌بێ, خاوه‌نى خوڕه‌وشتى به‌رزو جوان ده‌بن, ژیرییان پێگه‌یشتوو ده‌بێ, ده‌روونیان پوخت و ئارام ده‌بێ..(1) .
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌و ئه‌حکام و بنه‌ما گرنگانه:
١- هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌ماى دیندارى:
مه‌به‌ست له وشه‌ى دین تێگه‌یشتنه له حه‌قیقه‌تى ئیسلام, په‌یڕه‌وکردنى کرده‌وه چاکه‌کان و ئاکاره به‌رزه‌کانیه‌تى به‌کرده‌وه.. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته‌ى هه‌ڵیده‌بژێرى پابه‌ندبێ به‌ئایینى ئیسلامه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌کردارو گوفتاردا, شایه‌تى بۆ بدرێت له‌لایه‌ن
که‌سانى باوه‌ڕ پێکراوه‌وه, وه ده‌بێ داواکه‌رو داواکراو له ئاستى ئه‌و پابه‌ندبوون و تێگه‌یشتن و په‌یڕه‌ویکردنه‌دا بن.. ئه‌و کاته شایه‌نى ئه‌وه ده‌بن پێیان بوترێت خاوه‌ن ئایین و خاوه‌ن خووڕه‌وشتى به‌رز.. به‌لآم ئه‌گه‌ر له ئاستى ئه‌و پابه‌ندبوون و په‌یڕه‌وکردن و تێگه‌یشتنه‌دا نه‌بن ئه‌وا بێگومان حوکمى لادان و پابه‌ندنه‌بوون و دوور له ئیسلام ده‌درێ به‌سه‌ریاندا, هه‌رچه‌نده لاى خه‌ڵک خۆیان واپیشان بده‌ن که پابه‌ندن به ئیسلامه‌وه‌و خاوه‌ن ته‌قوان..
چه‌نده وردبووه خه‌لیفه‌ى عادل عومه‌رى کورى خه‌تتاب خواى لێ رازى بێ که ته‌رازووى راست و هاوسه‌نگى داناوه بۆ ناسینى مه‌ردوم و خستنه رووى حه‌قیقه‌تى پیاوان, پیاوێک هاته لاى بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌تى بدات بۆ پیاوێکى تر.. عومه‌ر فه‌رموى: ئه‌م پیاوه ده‌ناسی؟ وه‌لآمى دایه‌وه‌و گوتى: به‌ڵآ! فه‌رموى: ئایا دراوسێیه‌تیت کردووه‌و رێَگاى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى و هاتنه‌وه‌ى بۆ ماڵ ئه‌زانى؟ گوتى: نه‌خێر نایزانم. فه‌رموى: ئایا سه‌فه‌رت له‌گه‌ڵ کردوه تا ره‌وشته به‌رزه‌کانى بزانى؟. وتى: نه‌خێر سه‌فه‌رم له‌گه‌ڵ نه‌کردووه؟ فه‌رموى: ئایا به‌دینارو درهه‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ کردووه تا شاره‌زاى خۆپارێزى بیت له حه‌رام ؟ گوتى نه‌خێر, عومه‌ر به‌ده‌نگى به‌رزو به‌توڕه‌ییه‌وه فه‌رموى: له‌وانه‌یه له مزگه‌وت بینى بێتت نوێژى کردبێ چه‌ند جارێک هه‌ستابێت و دانیشتبێت, چه‌ند جارێکیش سه‌رى نه‌وى کردبێت و به‌رزى کردبێته‌وه, پیاوه‌که وه‌لآمى دایه‌وه‌و گوتى: به‌ڵێ!!.. عومه‌ر فه‌رموى: بڕۆ به‌راستى تۆ نایناسی, ئاوڕى دایه‌وه به‌لاى پیاوه‌که‌داو فه‌رموى: بڕۆ پیاوێکى ترم بۆ بێنه بابت ناسێ.
عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێ به رووخسار‌و شکڵ و شێوه‌ى پیاوه‌که نه‌خه‌ڵه‌تا, به ترازووى هاوسه‌نگ و پێوه‌رى راسته‌قینه حاڵه‌ته‌که‌ى بۆ ده‌رکه‌وت, ئایین و ره‌وشتى ده‌رخست!!..
* ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوایه صلی الله علیه وسلم که ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه: (إِنَّ اللَّهَ لَا يَنْظُرُ إِلَى صُوَڕكُمْ وَأَجسَامِكُمْ وَلَكِنْ يَنْظُرُ إِلَى قُلُوبِكُمْ وَأَعْمَالِكُمْ)(2) . واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره سه‌یرى رووخسار‌و شێوه‌تان ناکات, به‌ڵکو ته‌ماشاى دڵ و ده‌روون و کرده‌وه‌کانتان ده‌کات.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم رێنمایی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که ده‌یانه‌وێ ژن بهێنن به‌وه‌ى که هاوسه‌رى خاوه‌ن ئایین هه‌ڵبژێرن, بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه هه‌ستێ به‌ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانى خێزان و سه‌رپه‌رشتیارى به‌ته‌واوى, له به‌جێهێنانى مافی مێرد و مندالآن و, وه به‌جێهێنانى مافی ناوماڵ بدات به‌و شێوه‌یه‌ى ئیسلام داوایکردووه‌و, پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم هانى خه‌ڵکى بۆ داوه.
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (تُنْكَحُ الْمَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ لِمَالِهَا وَلِحَسَبِهَا وَلِجَمَالِهَا وَلِدِينِهَا فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَڕبَتْ يَدَاكَ)(3) . واته: ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ده‌خوازرێت: له‌به‌ر سامان و ماڵه‌که‌ى, یا له‌به‌ر ناودارى بنه‌ماڵه‌که‌ى, یان له‌به‌ر جوانى و شۆخ و شه‌نگی ئافره‌ته‌که, یاخود له‌به‌ر دین و ره‌وشتى, جاتۆش ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌ته‌وێ ژن بهێنى دینداره‌که هه‌ڵبژێره‌و ئاوڕ مه‌ده‌ره‌وه به‌لاى ماڵ و سامان و شتى تردا تاده‌ستت پڕ به‌ره‌که‌ت بیت, ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌یت ده‌ستت به‌قوڕدا چێت.
* ئه‌نه‌س ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (من تزوج امرأة لعزها لم يزده الله إلا ذُلاً ومن تزوجها لمالها لم يزده الله إلا فقرا ومن تزوجها لحسبها لم يزده الله إلا دناءة ومن تزوج امرأة لم يرد بها إلا أن يغض بصره ويحصن فرجه أو يصل رحمه بارك الله له فيها وبارك لها فيه)(4) . واته: هه‌ر که‌سێک ژن بهێنێت له‌به‌ر ده‌سه‌لآت و خواى گه‌وره هیچى بۆ زیاد ناکات جگه زه‌لیلى و بێ ده‌سه‌لآتى, هه‌ر که‌سێک ژن بهێنێت له‌به‌ر سامان و داراییه‌که‌ى ئه‌وه خواى گه‌وره هیچى بۆ زیاد ناکات جگه له هه‌ژاری, هه‌ر که‌سێک ژن بهێنێت له‌به‌ر ناودارى بنه‌ماڵه‌که‌ى ئه‌وه خواى گه‌وره هیچى بۆ زیاد ناکات جگه له ریسوایی, هه‌ر که‌سێک ژن بهێنێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له نامه‌حره‌م و, داوێنى بپارێزێت له زیناو, سیله‌ى ره‌حم به‌جێ بهێنێ ئه‌وه خواى گه‌وره فه‌ڕو به‌ره‌که‌تى تێده‌خات.
له به‌رامبه‌ردا پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلی الله علیه وسلم رێنوومایی که‌سوکارى ئافره‌ت ده‌کات که پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌ى ره‌وشت و دیندارى ئه‌و که‌سه‌ى داواى کچه‌که‌یان ده‌کات, چونکه پاراستنى شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تى ئافره‌ت مافێکى سه‌ره‌کى ئافره‌ته به‌سه‌ر پیاوه‌که‌یه‌وه‌و به‌رپرسه لێى, هه‌ستێ به‌ئه‌رکى په‌روه‌رده‌ى مندالآن, هه‌روه‌ها ده‌بێ پێویستیه‌کانى ماڵى بۆ دابین کات و خه‌رجى بکێشێ و دیاریشى پێ ببه‌خشێ.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إذا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَزَوِّجُوهُ إِلَّا تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ عَڕيضٌ)(5) . واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێَک خوازبێنى کچه‌که‌تانى کرد‌و ئێوه‌ش له ئایین و خوڕه‌وشتى رازیبوون, ئه‌وا بیکه‌نه هاوسه‌رى کچه‌که‌تان, ئه‌گه‌ر واشتان نه‌کرد ئه‌وا فیتنه‌و خراپه‌کارى له‌سه‌ر زه‌وى بلآوده‌بێته‌وه. زیناو به‌دڕه‌وشتى گه‌وره رووده‌دا, وه‌ک له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌بینین به‌چاوى خۆمان که چۆن خراپه سه‌ر زه‌وى و وشکانى و ده‌ریاشی گرتۆته‌وه..
ده‌ى ئیتر چ به‌لآو فیتنه‌یه‌ک له‌وه گه‌وره‌تره بۆ سه‌ر ئایین و په‌روه‌رده و ره‌وشت که ئافره‌تى موسڵمان بکه‌وێته ژێر چنگى پیاوێکى گومڕاو به‌دڕه‌وشت, مێردێکى بێ به‌ڵێن و په‌یمان شکێن به‌رامبه‌ر به ئافره‌تێکى ئیماندار که هیچ رێزێک دانه‌نێ بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تى به‌بێ نرخ ته‌ماشاى بکات؟!.
چ به‌لآو فیتنه‌یه‌ک له‌وه گه‌وره‌تره ئافره‌تى چاکى ئیماندار بکه‌وێته ده‌ستى پیاوى بێ شه‌ره‌ف و بێ ره‌وشت, به‌زۆر ناچاری بکات به‌ره‌لآبێ و تێکه‌لآوى پیاوانى نامه‌حره‌م بکاو له‌گه‌ڵیان رابوێرێ, ناچار بکرێ مه‌ى و عه‌ره‌ق و ماده سه‌رخۆشکه‌ره‌کان بخواته‌وه‌و سه‌ما بکا له‌گه‌ڵ پیاواندا, به‌زۆر ناچار بکرێ ره‌شمه‌و په‌تى ئایین و ره‌وشت له‌گه‌ردن داماڵێ و به‌ره‌لآ بکرێ وه‌ک حه‌یوانى به‌ره‌لآ به‌چ لایه‌کدا ئه‌ڕوا با بڕوات؟
به‌داخه‌وه چه‌نده‌ها ئافره‌تى به‌دین و داوێن پاک و به‌ڕه‌وشت هه‌بوون له ماڵى خۆیاندا, کاتێ که‌وتونه‌ته ناو ماڵێکى بێ ره‌وشت و به‌ره‌لآوه, بوون به‌ژنى پیاوانى بێ ناموس و خراپه‌کار, گۆڕاون و بوونه‌ته ئافره‌تانى به‌ره‌لآ و داوێن پیس, هیچ به‌هاو نرخ و رێَزێکیان بۆ بنه‌ماکانى ئایین دانه‌ناوه, هیچ ئیعتبارێکیان بۆ داوێن پاکى و شه‌ره‌ف نه‌هێشتۆته‌وه!!.
گومانى تێدا نیه ئه‌گه‌ر منداڵان له‌ناو ماڵێکى ئاوا هه‌ڵوه‌شاوه‌و بێ ئابڕوو خراپه‌کاردا گه‌وره بوون و پێگه‌یشتن, ئه‌وا ئه‌و مناڵانه گه‌شه‌ده‌که‌ن له‌سه‌ر لادان و به‌ره‌لآیی و به‌دره‌وشتى, وه له‌سه‌ر تاوان و خراپه‌کارى په‌روه‌رده ده‌بن.
چاکترین شتێ که ئافره‌تى له‌سه‌ر بخوازرێت بریتیه له دینه‌که‌ى و ره‌وشتى چاک و له‌خوا ترسانى, جا به‌م جۆره ئافره‌ته چاو رۆشن ده‌بێته‌وه, ئه‌میندار ده‌بێ له‌سه‌ر خۆى و ماڵ و سامانى و مێرده‌که‌ى به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌کانى ده‌کات, به‌خته‌وه‌ر ئه‌بن, شه‌ره‌فیان دامه‌زراو ئه‌بێ, ئارام ئه‌گرن و ئه‌حه‌وێنه‌وه(6).
٢- هه‌لبژاردن له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌ره‌ف و خانه‌دانى:
یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌ڵبژاردنى هه‌ریه‌کێ له هاوسه‌ر بۆ ئه‌وى تریان که ئیسلام دایناوه, ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ر بۆ هاوه‌ڵى ژیان له خێزانێکى خاوه‌ن ڕێز‌و خانه‌دان بێ و بنه‌ماڵیه‌کى به‌شه‌ره‌ف و ناسراو بن به‌چاکى ره‌وشتیان, چونکه مرۆڤه‌کان وه‌ک کانزا وان جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا ئه‌گه‌ر چاک و خاوه‌ن شه‌ره‌ف بوون ئه‌وا مناڵه‌کانیشیان وه‌ک ئه‌وان ده‌رئه‌چن, هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خراپ بوون ئه‌وا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ى ئه‌وان ده‌بن!!..
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باسی ئه‌وه‌ى کردووه که خه‌ڵک وه‌ک کانزان جیاوازن له‌ڕووى شه‌ره‌ف و ره‌چه‌ڵه‌ک و خێر‌و خراپه‌وه:
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (النَّاسُ مَعَادِنٌ كَمَعَادِنِ الذَّهَبِ وَالفِضَّةِ ، خِيَارُهُمْ في الجَاهِلِيَّةِ خِيَارُهُمْ في الإسْلاَمِ إِذَا فَقهُوا)(7) . واته: خه‌ڵک کانزان, وه‌ک کانزاى ئاڵتون و زیو وان له‌خێرو خراپه‌دا, ئه‌وه‌یان له نه‌فامیدا چاک و باش بێ له ئیسلامیشدا هه‌ر چاک ده‌بێ ئه‌گه‌ر تێکه‌یشت له ئایین و موسڵمان بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خه‌ڵکى هانداوه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى چاک و خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌ى خانه‌دان و به‌شه‌ره‌ف و ناسراو.. ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ش چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کن له‌و باره‌وه:
* ئه‌بو سه‌عیدى خودری ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (إيّاكُم وخَضراء الدِّمَن). واته: ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه له(خضرا‌ء الدِّمَن), وتیان: (خضرا‌ء الدِّمَن)چیه؟ فه‌رموى: (المرأة الحَسناء في المنبت السو‌ء)(8) . واته:گیایه‌که له‌ناو پیسایدا گه‌شه‌ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت. جا گیاى ناو پیسایى و سه‌ره‌نوێلک زوو به‌رز ده‌بێ و گه‌شه‌ده‌کات به‌لآم سودى نیه, ئه‌وه‌ش کینایه‌یه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که خاوه‌نى قه‌دو بالآى به‌رزو جوانن به‌لآم روکارى ناوه‌وه‌یان هیچ نیه‌و به‌که‌ڵکى هاوسه‌رى نایه‌ن.
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (تَخَيَّرُوا لِنُطَفِكُمْ وَانْكِحُوا الْأَكْفَاءَ )(9) . واته: ئافره‌تانى گونجاو بۆ نوتفه‌کانتان هه‌ڵبژێرن, وه با هاوکوفی خۆتان بن.
* ئافره‌تانى چاک و گونجاو هه‌ڵبژێرن چونکه نه‌خۆشیه بۆماوه‌کان له باوانه‌وه بۆ نه‌وه‌کانیان ده‌گوێزرێنه‌وه هه‌روه‌ک له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه: (تَخَيَّرُوا لِنُطَفِكُمْ فإن العِرقَ دسَاس)(10) .
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (تَخَيَّرُوا لِنُطَفِكُمْ فإن النِساء تلدن أشباه إخوانهن وأشباه أخواتهن)(11) . واته: ئافره‌تانى چاک بۆ نوتفه‌کانتان هه‌ڵبژێرن, چونکه ئافره‌تان هاوشێوه‌ى براو خوشکه‌کانى خۆیان ده‌بێت.
* له‌ریوایه‌تێکى تردا فه‌رمویه‌تى: (اطلبوا موضع الاكفاء لنطفكم, فإن الرجل ربما أشبه أخواله)(12))((١(12) . واته: ئافره‌تانى چاک و هاوشان بۆ نوتفه‌کانتان هه‌ڵبژێرن, چونکه له‌وانه‌یه پیاو بچێته‌وه سه‌ر خاڵوانى.
* ئافره‌تانى چاک و په‌روه‌رده‌کراو هه‌ڵبژێرن, چونکه نه‌خۆشیه بۆماوه‌کان ده‌گوێزرێنه‌وه له باوانه‌وه بۆ نه‌وکانیان هه‌روه‌ک له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه: (تزوجوا في الحجر الصالح فإن العِرقَ دسَاس) .
ئه‌م فه‌رموودانه هه‌موویان به‌کۆ رێنوومایین بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێ هاوسه‌ربگرن, با هاوسه‌رى چاک و هاوه‌ڵى باش بۆ خۆیان ده‌ست نیشان بکه‌ن که له خانه‌واده‌یه‌کى خاوه‌ن شه‌ره‌ف و خانه‌داندا په‌روه‌رده‌بووبن, له نوتفه‌ى چاک و حه‌لآڵ بن, نهێنى ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه تا پیاو کوڕ‌و کچى خاوه‌ن ره‌وشت و ئیمانداری وه‌ک ئه‌وانى ببێ, دابونه‌ریتى ئه‌وان په‌یڕه‌و بکات, به‌ئاکارو ره‌وشته به‌رزه‌کانى ئه‌وان خۆى بڕازێنێته‌وه..!!
- هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه بووه عوسمانى کوڕى ئه‌بو عاصى سه‌قه‌فى ئامۆژگارى منداڵه‌کانى کردووه ئافره‌تى چاک و گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ نوتفه‌کانیان, به‌دوور بن له‌ڕه‌گ و ریشه‌و بنه‌چه‌ى خراپ.. ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌و وته‌یه‌ى که گوتى به منداڵه‌کانى: رۆڵه‌کانم! ژنخواستن وه‌ک نه‌مام ناشتن وایه, ئه‌بێ پیاو بزانێ له کوێدا ئه‌و نه‌مامه ئه‌چێنێ, شوێنه‌که‌ى ئه‌بێ له‌بارو گونجاو بێت ره‌گ و ریشه‌ى خراپ که‌م جار نه‌جیب و نایاب ده‌رده‌چێ, شوێنى له‌بارو گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ نوتفه‌کانتان با له‌پاش ماوه‌یه‌کى زۆریش بێ, په‌له‌مه‌که‌ن هه‌تا له‌و جۆره‌تان ده‌سده‌که‌وێ.
- بۆ سه‌لماندنى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش عومه‌رى کوڕی خه‌تتاب ره‌زاى خواى لێ بێ له‌وه‌لآمى پرسیارى ئه‌و مناڵه‌دا که وتى حه‌قى کوڕ چییه له‌سه‌ر باوکى؟. فه‌رموى: دایکێکى چاکى بۆ هه‌ڵبژێرێ, ناوێکى چاکى لێ بنێ و, فێرى قورئان خوێندنیشى بکات.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئاراسته‌ى ئوممه‌تى کردووه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین حه‌قیقه‌ته زانستیه‌کان و, تێۆره‌کانى په‌روه‌رده‌یى ئه‌م سه‌رده‌مه.. زانستى بۆماوه سه‌لماندویه‌تى که منداڵ له سه‌ره‌تاى له‌دایک بوونیه‌وه سیفاتى باوانى ئه‌گوێزێته‌وه جا چ له‌ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه بێ یان له‌رووى ئه‌قڵی و ره‌وشتییه‌وه.. جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماڵه‌ى خاوه‌ن شه‌ره‌ف و چاک و گونجاو بوو, گومانى تێدا نیه مناڵه‌کان له‌سه‌ر چاکه و دامه‌زراوى و پاکى گه‌شه ئه‌که‌ن.. ئه‌گه‌ر مناڵ هۆکارى بۆماوه‌که‌ى چاک بوو, هۆکارى په‌روه‌رده‌که‌شى هه‌ر چاک بوو ئه‌و کاته ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ى ره‌وشتى جوان و دیندارى, نموونه‌ى خاوه‌ن ته‌قواو ئاکارى جوان و هه‌ڵسوکه‌وتى چاک و خوڕه‌وشتى به‌رز وشکۆدار ده‌بێ..
٣- باشتر وایه هاوسه‌ر خزمى نزیک نه‌بێت:
یه‌کێکى تر له ئاراسته‌کردنه پڕ له حیکمه‌ته‌کانى ئیسلام بۆ هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ر ئه‌وه‌یه فه‌زڵى ئافره‌تى بێگانه‌ى داوه به‌سه‌ر ئافره‌تانى خزم و خوێشدا, بۆ به‌ته‌نگه‌وه چوونى ره‌سه‌نى منداڵ و ده‌سته‌به‌رکردنى ساغ و سه‌لامه‌تى و پاراستنى جه‌سته‌ى له نه‌خۆشیه بۆ ماوه‌و درمه‌کان و, فراوان بوونى په‌یوه‌ندى و یه‌کترناسین له نێوان خانه‌واده‌کان و, به‌هێزى په‌یوه‌ندى کۆمه‌لآیه‌تیان.
به‌وه‌ش جه‌سته‌ى منداڵه‌کانیان به‌هێز ده‌بێ, برایه‌تى و خۆشه‌ویستیان پته‌و ده‌بێ, خزم و ناسیاوى له نێوان بنه‌ماڵه و هۆزه‌کاندا به‌ر فراوان ده‌بێ!!.. بۆیه ده‌بینن پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئاگادارى کردوینه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى خزم و نزیک, تاکو نه‌بێته هۆى لاوازى و بێ هێزى جه‌سته‌ی منداڵ و, سیفه‌ته بۆماوه‌یی و نه‌خۆشیه‌کانى باوانیان نه‌گوێزرێته‌وه بۆیان. یه‌کێک له ئاگادایه‌کانى ئه‌مه‌یه که ده‌فه‌رموێ له خزمه نزیکه‌کان ژن مه‌خوازن, چونکه منداڵه‌کانتان لاواز‌و نازیره‌ک ده‌بن: (لاتنكحوا القرابة فإن الولد يخلق ضاويا). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إغتربوا ولا تضووا)(14) .
زانستی بۆ ماوه‌زانى ده‌ریخستووه که خواستنی ئافره‌تى خزم ئه‌بێته هۆى لاوازى و بێ هێزى منداڵ له‌ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه, هه‌روه‌ها زیره‌کى که‌متر تێدا ده‌رده‌که‌وآ, سیفاته خراپه‌کانیش بۆ منداڵان ئه‌گوێزێته‌وه له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریته کۆمه‌لآیه‌تیه بێزراو‌و ناته‌واوه‌کان..
پێویسته له‌دوور که‌وتنه‌وه‌که‌دا خێزانى به‌هێزتر و خاوه‌ن تواناى عه‌قڵى وجه‌سته‌یی چاکتر بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مندالآن له خێزانى یه‌که‌م چاکترو به‌هێزتر بن, هه‌تا ئه‌و دوو خێزانه‌ش وه‌چه‌و نه‌وه‌ى به‌تواناتر و چاکتریان لێ بکه‌وێته‌وه.
ئه‌م حقیقه‌ته‌ش یه‌کێکه له موعجیزه‌کانى تر‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم, وه‌ک چه‌نده‌ها موعجیزاتى تر‌و, و هه‌واڵه راسته‌کانى..
٤- هاوسه‌ر کچ بێت چاکتره:
یه‌کێکى تر له ئاراسته‌کردنه هۆشیاریه‌کانى ئیسلام له هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ردا ئه‌وه‌یه فه‌زڵى کچى داوه به‌سه‌ر بێوه‌ژندا, چونکه حیکمه‌تى زۆر‌و سوودى گه‌وره‌ى تێدایه!.
له‌و سوودانه: پاراستنی خێزانه له ناخۆشیه‌کانى ژیان و, که‌وتنه ناو داوى دووبه‌ره‌کى و دوژمنایه‌تى, له هه‌مان کاتدا کچ به‌په‌رۆشتره‌و خۆشه‌ویستى زیاتره بۆ مێرده‌که‌ى, چونکه یه‌که‌مجاره ده‌گات به‌پیاوێکى له‌و جۆره‌و یه‌کترى ئه‌ناسن, بۆ پاک راگرتنى خۆى و پاراستنى ئابڕ‌وى, هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌یه له رووى ئارامى و دڵنیایی ده‌روونیه‌وه.. به‌پێچه‌وانه‌وه بێوه‌ژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ که‌سێکى تردا کردووه, به‌ته‌واوی رووناداته مێردى دووه‌مى و خوى پێوه‌ناگرآ, خۆشه‌ویستى ته‌واوى ناداتآ, به‌ڕاستى و به‌دڵ وابه‌سته نابێ پێیه‌وه, له‌به‌ر ئه‌و جیاوازیه زۆره‌ى نێوان ره‌وشتى مێردى یه‌که‌مى و هه‌ڵسوکه‌وتى مێردى دووه‌مى.
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که خاتو عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ ماناى هه‌موو ئه‌مانه‌ى بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم روونکردۆته‌وه, له‌کاتێکدا که پێى فه‌رموو: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! ئه‌گه‌ر بچیته ناو شی‌و دۆڵێکه‌وه دار‌و دره‌ختى لێ بێ له‌وه‌ڕى لێ کرابێ و, دار‌و دره‌ختى وای لێ بێ له‌وه‌ڕى لێ نه‌کرابێ, له‌کامیان حوشتره‌که‌ت ده‌له‌وه‌ڕێنى؟ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم وه‌لآمى دایه‌وه‌و فه‌رموی: (فِي الَّذِي لَمْ يُرْتَعْ مِنْهَا). واته: له‌وه‌یان لێی نه‌خورابێ, عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: ده‌ى ئه‌وه منم(15) . مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو فه‌زڵى خۆى روون بکاته‌وه به‌سه‌ر خێزانه‌کانى تری‌دا به ئیعتیبارى ئه‌وه‌ى که ته‌نها ئه‌وى به‌کچێتى هێناوه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ئاماژه‌ى به‌هه‌ندآ له حیکمه‌تى هاوسه‌رى کچ داوه‌و فه‌رمویه‌تى: (عَلَيْكُمْ بِالْأَبْكَاڕ فَإِنَّهُنَّ أَعْذَبُ أَفْوَاهًا وَأَنْتَقُ أَرْحَامًا وَأَرْضَى بِالْيَسِيڕ)(16) . واته: کچان ماره‌بکه‌ن و بیان که‌نه هاوسه‌رى خۆتان, چونکه قسه‌یان خۆشه‌و منداڵى زۆریان ئه‌بێ و به‌که‌م قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ن و رازین به‌به‌شى خۆیان.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ئاماژه‌ى کردووه به‌وه‌ى که‌کچان خۆشه‌ویستیان زیاتره بۆ مێرد‌و زیاتر به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ چاک ڕاگرتنى خۆیان و ئابڕوویان.
کاتێک پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم له جه‌نگى(ذات الرقاع) گه‌ڕایه‌وه به جابرى فه‌رموو: ئایا ژنت هێناوه؟ گوتم: به‌ڵآ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا!. فه‌رموی: (أَبِكْرًا أَمْ ثَيِّبًا) کچه یان بێوه‌ژن؟ گوتم بێوه‌ژنه, فه‌رموی: (أَفَلَا تَزَوَّجْتَ بِكْرًا تُلَاعِبُكَ وَتُلَاعِبُهَا) بۆ کچت نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مه‌ت له‌گه‌ڵدا بکات و یاری و گه‌مه‌ى له‌گه‌ڵ بکه‌یت؟ دڵخۆش ئه‌بوون به‌یه‌کترو به‌یه‌که‌وه گونجانتان چاکتر ده‌بوو. گوتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! باوکم له جه‌نگى ئوحوددا مردووه حه‌وت خوشکم هه‌یه من به‌خێویان ده‌که‌م بۆیه بێوه‌ژنم هێناوه تاکو سه‌رپه‌رشتیان بکات, فێرى ئه‌ده‌ب و ره‌وشتى جوانیان بکات, قژیان شانه بکات, ئه‌گه‌ر هاوته‌مه‌نى خۆیانم بهێنایه ئه‌وه بێگومان خزمه‌تى ئه‌وانى به‌و شێوه‌یه پێنه‌ده‌کرا, پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموی: (أصَبتَ إنشَاءَ الله)(17) . به ویستى خوا پێکاوته.
ئه‌م فه‌رمووده‌ى جابره ره‌زاى خواى لێ بێ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى کچ خواستن چاکتره له بێوه‌ژن, ته‌نها له هه‌ندێ حاڵه‌تدا نه‌بێت, وه‌ک ئه‌و حاڵه‌ته‌ى جابر بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى و سه‌په‌رشتی منداڵه هه‌تیوه‌کان بکات و یارمه‌تی ده‌ریان بێت. بۆ سه‌لماندن و به‌جێهێنانى ئه‌م ئایه‌ته‌ش: [وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى..]. المائده: ٢. واته: له‌سه‌ر چاکه‌و ته‌قوا یارمه‌تى یه‌کترى بده‌ن..
٥- چاکتر وایه منداڵى ببێ و نه‌زۆک نه‌بێ:
یه‌کیکى تر له ئاڕاسته‌کردنه‌کانى ئایینى پاکى ئیسلام له هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ردا ئه‌وه‌یه منداڵى ببێت, ئه‌وه‌ش به‌دووشتدا ده‌رده‌که‌وێ:
یه‌که‌م: جه‌سته‌ى ساغ و سه‌لامه‌ت بآ له‌و نه‌خۆشیانه‌ى ئه‌بنه هۆى منداڵ نه‌بوون, ئه‌وه‌ش به‌یارمه‌تى پسپۆڕانى شاره‌زا له‌و بواره‌دا ده‌زانرێت.
دووه‌م: به‌سه‌یرکردنى حاڵى دایک و ئه‌و خوشکانه‌ى که شویانکردووه ئه‌گه‌ر ئه‌وان مناڵیان بوو, ئه‌وا ئه‌ویش به‌زۆرى ئه‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌وان.
وه‌ک ئاشکرایه له‌ڕووی پزیشکیه‌وه ئه‌و ئافره‌ته‌ى منداڵى ئه‌بێت به‌زۆرى ته‌ندروستى باشه‌و جه‌سته‌ى چالاک و به‌هێزه.. ئه‌وه‌ى ئه‌م دیاردانه‌ى تێدابآ باشتر ئه‌توانآ هه‌ستێ به‌به‌ڕێوه‌بردن و راپه‌ڕاندنى کاروبارى ناو ماڵ, به‌جێهێنانى ئه‌رکى په‌روه‌رده‌یى و, به‌ماناى جوامێرى و مه‌ردایه‌تى و به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو مافى مێرده‌که‌ى ده‌دات.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى که ژنێکى ئاوا ئه‌خوازآ مناڵى ببێ و, سوره له‌سه‌ر خستنه‌وه‌ى نه‌وه‌و وه‌چه, ئه‌بێ هه‌ستآ به‌ئه‌نجامدانى کاره‌کانى به رێک‌وپێکى و ئه‌و به‌رپرسێتیه‌ى له‌سه‌ر شانیه‌تى, ئیتر به‌رپرسێتی خه‌رجى و بژێوى ژیان بآ, یان به‌رپرسێتی په‌روه‌رده‌یی و فێرکردنى زانست و زانیارى بێ, ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی یان که‌موکوڕى بکات له‌و ئه‌رکانه‌ى له‌سه‌ریه‌تى ئه‌وا خواى گه‌وره لێی ده‌پرسێته‌وه موحاسه‌به‌ى ده‌کات, پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم راستى فه‌رمووه کاتێک که ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ سَائِلٌ كُلَّ رَاعٍ عَمَّا اسْتَرْعَاهُ, أحَفِظَ ذلِكَ أَمْ ضَيعَه؟ حَتّى يَسْأل الرَجُل عَن أهْل بَيْتِه)(18) . واته: خواى بالآ له هه‌موو لێپرسراوێک ده‌پرسێته‌وه, له‌باره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ژێر ده‌ستیدا کاریان کردووه, ئایا مافى ئه‌و که‌سانه‌ى پاراستووه یان فه‌وتاندوویه‌تى؟ ته‌نانه‌ت پیاویش ده‌رباره‌ى خانه‌واده‌که‌ى پرسیارى لێ ده‌کرێت.
به‌کورتى پوخته‌ى ئه‌وه‌ى له پێشه‌وه لێی دواین ئه‌وه‌یه: ئه‌وه‌ى ئه‌یه‌وێ ئه‌رکى به‌رپرسێتى منداڵه‌کانى بخاته‌گه‌ردنى خۆیه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى که ئیسلام داواى کردووه, بابگه‌ڕێت به‌دواى ئافره‌تێکى گونجاو‌دا که منداڵى ببێ و نه‌زۆک نه‌بێ, بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى نه‌ته‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم زیاد بکات که چاکترین گه‌ل و کۆمه‌ڵ بوون هێنراونه‌ته ئه‌م سه‌ر زه‌ویه بۆ که‌ڵک گه‌یاندن به‌خه‌ڵک و رێنمایی کردنیان, ئه‌وه‌ش ته‌نها به ئارسته‌کردنه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌بێت, کاتێک پیاوێک هاته خزمه‌تى و پێی گوت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم! من ئافره‌تێکى جوان و خانه‌دان و خاوه‌ن سامان‌و خۆشده‌وێ و ئه‌مه‌وێ خوازبێنى بکه‌م به‌لآم مناڵى نابێ, ئایا بیکه‌مه هاوسه‌رى خۆم؟ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم رێگه‌ى نه‌دا, دووه‌م جار هاته‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه رێگه‌ى نه‌دا, سێیه‌م جار هاته‌وه پێی فه‌رموو: (تَزَوَّجُوا الْوَلُودَ الْوَدُودَ فَإِنِّي مُكَاثِرٌ بِكُمْ الأُمَم)(19) . واته: ئه‌و ئافره‌تانه بکه‌نه هاوسه‌رى خۆتان که مناڵیان ئه‌بێ و خاوه‌نى خۆشه‌ویستى و ئه‌وینن, چونکه من شانازى به‌زۆریتانه‌وه ده‌که‌م له‌ناو نه‌ته‌وه‌کانى تردا, حه‌ز ده‌که‌م ژماره‌شتان زۆر بێ.
ئه‌مانه گرنگترین دروشمى هاسه‌رگرتن بوون, هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرنگیشیان هه‌یه به‌بوارى په‌روه‌رده‌وه..ئیسلام چاره‌سه‌رى بۆ په‌روه‌رده‌ى تاکه‌کان له‌سه‌ره‌تای پێکهێنانى خێزانه‌وه داناوه, چونکه وه‌لآمدانه‌وه‌ى سروشت و فیتره‌تى پاکى مرۆڤه‌و, له وێشه‌وه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرآ, هه‌نگاو هه‌ڵگرتنه له‌سه‌ر خۆشیه‌کانى ژیانى دنیا, منداڵ له رێگه‌ى نه‌ژاده‌وه ده‌گه‌یه‌نآ به‌باو باپیرانیان, کۆمه‌ڵگه‌ش ده‌پارێزآ له نه‌خۆشیه کوشنده‌و ترسناکه‌کان و, هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئاکار‌و ره‌وشته به‌رزه‌کان, وه ده‌سته‌به‌رکردنى هاوکارى ژن و مێرده بۆ په‌روه‌رده‌کردنى مندالآن به شێوه‌یه‌کى شیاو, په‌ره‌سه‌ندنى سۆز‌و خۆشه‌ویستى باوکایه‌تى و دایکایه‌تیه له ده‌روونیاندا..
بۆ ئه‌وه‌ى بناغه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى ژیان پته‌و بێت, ده‌بێت هاوسه‌ر به‌دین بێت, خانه‌دان و خاوه‌ن شه‌ره‌ف بێت, کچ بێت چاکتره له‌وه‌ى که بێوه‌ژن بێ.
کاتێ موسڵمان زانێ له کوێوه ده‌سپێده‌کات؟ بۆ پێکهێنانى خانه‌واده‌یه‌کى موسڵمان, خستنه‌وه‌ى وه‌چه‌ى چاک و, نه‌وه‌ى ئیماندار.. ئه‌و کاته ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌کانى تر له‌به‌ر چاوى ئاسایى ده‌بن.
بۆچى؟ چونکه به‌ردى بناغه‌ى ماڵه‌که‌ى پته‌وه که بیناى په‌روه‌رده‌ى راست و چاکسازى کۆمه‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ده‌کات, ئه‌ویش ئافره‌تێکى ئیماندار‌و چاکه!!.
که‌واته په‌روه‌رده‌کردنی مندالآن له ئیسلامدا پێویسته یه‌که‌م شت له هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى نمونه‌ییه‌وه ده‌ست پێ‌بکات, له‌سه‌ر دروشمى دامه‌زراوبێت, بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى چاکى هه‌بێت بۆ په‌روه‌رده‌و, ئاماده‌کردنى نه‌وه‌یه‌کى کامڵ و پێگه‌یشتوو!! .
ده‌ى که‌واته ئاگادار بن ئامۆژگارى وه‌ربگرن ئه‌ى خاوه‌ن ئاوه‌زو هۆشمه‌نده‌کان..
1- مالَ قةلآيةكة لةقةلآكانى بيروباوةڕى ئيسلام, بؤية ثيَويستة ئةو قةلآية لة نيَوخؤيدا ثتةو بيَ, تا دوذمن نةتوانيَت بةئاسانى بيَتة ناو ئةو قةلآيةوة, دايكى موسلَمانيش دةبيَت هاوكار بيَت, ضونكة تةنها بة باوك ئةو قةلآية ثتةوو ثاريَزراو نابيَ, ضاوديَر بيَ بةسةر كوڕ‌و كضةكانيةوةو يارمةتى باوك بدات بؤ ثةروةردةكردنيان بةضاكى و, راثةڕاندنى ئةركةكانى خؤى لةناو خانةوادةكةيدا.. وةرطيَڕ.
2- رواه مسلم: 2564 , 34.
2- متفق عليه, اخرجه البخاري: 509 , ومسلم: 1466.
4-رواه الطبرانى في الأوسط: 5/388برقم: 2432, قال الألبانى موضوع في ضعيف الترغيب والترهيب 2/1208.
5- صحيح سنن الترمذي: 866, الاروا‌ء: 1868 حديث صحيح.
6- ثيَويستة يةكةمين هةولَ ئاڕاستةى مالَ بكريَت, ئاڕاستةى هاوسةر يان دايك بكريَ, ثاشان ئاراستةى منالَةكان
بكريَت ثاشان بؤ كةس و كارى بةطشتى, ثيَويستة طرنطى تةواو بةثيَطةياندنى ئافرةتى موسلَمان بدريَت تا مالَيَكى موسلَمان ثيَ بطات و دروست ببيَ, ئةو كةسةش ئةيةويَت مالَيَكى موسلَمان بنيات بنيَ ثيَويستة يةكةمجار بةدواى ئافرةتيَكى موسلَماندا بطةڕيَت, ئةطينا بنيات نانى كؤمةلَى ئيسلامى دوادةكةويَ و ديوارةكانى بةبيَ هيَزى و ثڕ لة كةليَن دةميَنيَتةوة. لةكتيَبي د‌ستور الاسرة فى القرأن الكريم ص112وةرطيراوة.
7 -أخرجه مسلم 8/41 ( 2638 ) ( 160 ), والطيالسي والعسكري و إبن منيع, مشكاة المصابيح: 1/210.
8-ضعيف رواه دارالقطني والعسكري وإبن عدي مرفوعا, سلسلة الضعيفة: 1/69 برقم: 14.
9-صحيح, رواه ابن ماجه: 1957, ودارالقطني والحاكم, تحقيق الألباني : (صحيح) انظر حديث رقم: 2928 في صحيح الجامع.
10 موضوع: رواه إبن ماجة والديلمي, سلسلة الضعيفة: 7/3400.
11-رواه إبن عدي وإبن عساكر مرفوعا:حقيق الألباني: (موضوع) انظر حديث رقم: 2415 في ضعيف الجامع0
12- موضوع: في ضعيف الجامع: 2428.
13- رواه إبن عدي في الكامل مرفوعاً,تحقيق الألباني: (موضوع) انظر حديث رقم: 2428 في ضعيف الجامع. تيَ بينى ئةم فةرموودانةى سةرةوة هةموويان بةتةنها لاوازن بةلآم بةكؤ(حسن)ن.
14- ئةم فةرمودةية حافظى عيراقى لة تةخريج كتيَبى (الأحياء علوم الدين)ى ئيمام غةزاليدا بة وتةى عومةرى كوڕي خةتابى داناوة واتة لاى ئةو فةرموودة نية.
15-صحيح رواه البخاري, سلسلة الأحاديث الصحيحة: 7/3105.
16-حسنرواه إبن ماجة: 1851, سلسلة الصحيحة: 2/192برقم 623.
17-صحيحرواه البخاري ومسلم, سلسلة الصحيحة:6/604 برقم 2785.
18-- رواه ابن حبان في صحيحه : 4570, قال الألباني صحيح في غاية المرام: 271..
19-[1]صحيح رواه النسائي: 3175, وابو داود: 1754, سلسلة الأحاديث الصحيحه: 5/ 497, برقم: 2383.
20-ثيَغةمبةرى خوا صلي الله علية وسلم ثوختةى ئةو رةوشتانةى كة لةئافرةتيَكى هةلَبذاردةو شياودا هةية خستؤتةڕوو كة ئةمانةن: نةزؤك نةبيَ و وةضةو منالَ بخاتةوة, بةسؤزو بةزةيي و دلَ نةرم بيَ, كةموكوڕيةكان بشاريَتةوة, داويَن ثاك و ثاريَزطاربيَ, لةكردارو ڕةفتاردا دةروون بةرزبيَ و طويَڕايةلَى ميَردةكةى بيَ, بؤ ميَردةكةى كراوةو بؤ كةسانى تر داخراو بيَت, ميَردةكةى داواى ضى ليَكرد بيداتيَ, رةوشت زبر‌و دلَ ڕةق نةبيَ. وةرطيَڕ.

