سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێناسه‌ى ڕاستگۆیى له زاراوه‌ى شه‌رعدا
نوسینى/دانا عوسمان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئیمامى (جرجانى)ده‌فه‌رموێت (مطابقة الحكم للواقع, وهذا هو ضد الكذب) واته: ڕاستگۆیى بریتى یه له‌هاو ئاست بوون و نه‌ترازاندنى فه‌رمان له‌گه‌ڵ واقعدا, ئه‌مه‌ش دژى درۆیه. یان وتراوه ڕاستگۆیى بریتییه له (استواء السر و العلانية والظاهر و الباطن الا تكذب احوال العبد اعماله) واته: رێک بوون و هاوئاست بوونى دیار و نادیار ڕووى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌درۆ نه‌که‌یت له‌حاڵى به‌نده‌یه‌ک له کرده‌وه‌یدا .کاتێک باسى لێوه ده‌که‌یت. که‌واته به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ڕاستگۆیى بریتى یه له :
ڕاست و دروست گێرانه‌وه‌ى هه‌واڵه‌کان یان ڕووداوه‌کان یان وه‌سفکردنى که‌سه‌کان یان شته‌کان به‌و جۆره‌ى راستیان چۆنه به‌بێ زیادوکه‌م.
بناغه‌ى ڕاستگۆیش بریتییه له دڵ, واته پاک بوون و چاکى دڵ هانده‌رى سه‌ره‌کى و یه‌که‌مه له هاندانى ئه‌و که‌سه له ڕاستگۆیى. یان تێک نه‌دان و نه‌شێواندنى ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى شته‌کان و باسکردن و گوزارشت لێ کردنیان به‌و جۆره‌ى که‌هه‌ن. زاناى پایه‌به‌رز (جنيدى بغدادى) ده‌رباره‌ى ڕاستگۆیى ده‌ڵێت (حقيقة الصدق ان تصدق فى موطن لاينجيك منه الا الكذب) واته: حه‌قیقى راستگۆیى بریتییه له‌وه‌ى که راستگۆ بیت له‌و شوێن و جێگایه‌ى که ڕزگارت نه‌بێت تێیدا ته‌نها به‌درۆ نه‌بێت !! واته: تۆ له جێگه‌یه‌کدا تووشى ناڕه‌حه‌تیه‌ک ده‌بێت و هیچ هانا و یارمه‌تیده‌رێکت نیه که ڕزگارت بکات به‌ڵام گه‌ر درۆیه‌ک بکه‌یت به ئاسانى رزگارت ده‌بێت تۆ له‌و کاته‌دا په‌نا بۆ ئه‌و درۆیه نه‌به‌یت و ناڕه‌حه‌تى قبوڵ بکه‌یت بێگومان ئه‌مه گه‌وره‌ترین ڕاستگۆییه.

