سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سیماى ئیمانى ڕاسته‌قینه
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
یه‌که‌م : ده‌بێت مرۆڤ تێگه‌یشتنێکى ژیرانه‌ى دروستى هه‌بێت ,که به هۆیه‌وه په‌ى به‌ڕاستییه‌کانى ژیان و بونه‌وه‌ر ببات ,سه‌ر چاوه و تیشکۆى ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش ته‌نها سروش (وةحى) ى بێ خه‌وشى خواى
گه‌وره‌یه وه‌ک ده‌فه‌رموێت (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ) [الملك : 2]
واته : په‌روه‌ردگار ئه‌و خوایه‌یه ,که مردن وژیانى دروست کردوه بۆ ئه‌وه‌ى تاقیتان بکاته‌وه ,ئاخۆ کامتان چاکترین کرده‌وه ئه‌نجام ده‌دات ...ئینجا سه‌رنجام و ورد بونه‌وه له بونه‌وه‌ر و ژیان , ئیمانى مرۆڤ پته‌و تر و دامه‌زراو تر ده‌کات ,وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت
(إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ [190]الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ )[آل عمران : 191]
واته :
له دروست کرانى ئاسمانه‌کان و زه‌وى و گۆرانى شه‌و رۆژدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى زۆرى تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ى ژیرن , ئه‌وانه‌ى یادى خواى ده‌که‌ن به هه‌ستان و دانیشتن و به ڕاکشانه‌وه‌و بیر له دروستکرانى ئاسمانه‌کان و زه‌وى ده کرنه‌وه ده‌ڵێن . ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئه‌م بونه‌وه‌رت بێ هوده دروست نه‌کردوه ,پاک و بێ گه‌ردى بۆ تۆیه خوایه له ئاگرى دۆزه‌خ په‌نامان بده .
دووه‌م : ده‌بێ ئه‌و تێگه‌یشتنه ژیرانه‌یه بگاته ڕادده‌ى دڵنیایى ته‌واو ,به چه‌شنێک
ته‌م ومژى هیچ جۆره گومان و دودڵییه‌ک له ده‌رونیدا نه‌هێڵێى ,خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا ) [الحجرات : 15]
واته : موسڵمانان ئه‌وانه‌ن ,که ئیمانیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى هێناوه‌و ,پاشان هیچ جۆره گومانێکیان له دڵدا بۆ دروست نه‌بوه .
سێ یه‌م : ده‌بێت ئه‌و تێگه‌یشتنه ژیرانه‌یه‌ى که مروڤ قه‌ناعه‌تى ته‌واوه‌تى پێى کردوه ,هاوڕێ بێت له‌گه‌ڵ مل که‌چى و گوێ ڕایه‌ڵى و پابه‌ند بون به ته‌علیماتى خوا وپێغه‌مبه‌که‌یه‌وه درودى خواى له‌سه‌ر بێت وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً )[النساء : 65]
واته : نه‌خێر –ئه‌ى محمد سوێند به په‌روه‌ردگارت ,ئیمانیان نابێت ,هه‌تا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌ر له‌وکێشانه‌دا , که له‌نێوانیاندا ڕوده‌دات ,وه نابێت له دڵ و ده‌رونیشیاندا هه‌ست به هیچ گرى و گرفتێک بکه‌ن به هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه , که بۆت داناون و ده‌بێت به ته‌واوى مل که‌چ
ببن .
جواره‌م : ده‌بێ ئه‌و تێگه‌یشتنه دامه‌زراوه و ئه‌و مل که‌چییه ته‌واوه هه‌ست و سۆزێکى گه‌رم و به تینى له گه‌ڵدا بێت و , وا له مرۆڤ بکات به پێى داخوازى َ ئیمانه‌که‌ى مامه‌له بکات و به هه‌موو ئاکاره ڕه‌وشتى و کرده‌وه‌ییه‌کانه‌وه پابه‌ند بێت وئاماده‌ى خۆ به‌خت کردن وماڵ به‌خشین و جیهاد کردن بێت , خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ
(إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَاناً وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ [: 2] الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَوةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ [: 3]أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقّاً لَّهُمْ دَرَجَاتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَڕزْقٌ كَڕيمٌ )
[الأنفال 2 -4]
واته : موسلمانان ئه‌وانه‌ى ئه‌گه‌ر باسى خواى گه‌وره له‌لایان کرا دڵیان ڕاده‌چڵه کێت هه‌ست و هۆشیان بۆ خواپه‌رستیى ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کانى خوایان بۆ خوێنرایه‌وه , ئیمانیان زیاد ده‌کات و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن ئه‌وانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن , که نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و سامانه‌ى پێمان به‌خشیون ده‌به‌خشن , ئا ئه‌وانه به‌ڕاستى موسڵمانى راسته‌قینه‌ن . هه‌ر بۆیه حه‌سه‌نى به‌سریش ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت گوتویه‌تى (ليسَ الايمان بالتمنَّي ولا بالتحَلّي , ولكِن شيءٌ وَقر في القَلب وَصدقه العمل ) واته : ئیمان به ئاوات خوازى و خۆ ڕازاندنه‌وه نییه , به‌ڵکو شتێکه له دڵدا جێگیر ده‌بێت و کرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت که که ڕاسته .

