سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌مک و واتاى ئیمان
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
زانایان ده‌رباره‌ى واتاى ئیمان گوتویانه:(قول باللسان ،واعتقاد بالقلب و عمل بالجوارح)
واته: وته‌یه به زمان و ،ئیمانه به‌دل َو کرده‌وه‌یه به ئه‌ندامه‌کانى لاشه، به‌م پێودانگه:
ئیمان ته‌نهاچه‌ند ووشه‌یه‌ک نییه به زمان بوترێت چونکه مرۆڤى دووڕوو هه‌میشه بانگه‌شه‌ى بڕوادارى خۆى ده‌کات ،به‌ڵام خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :(وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِڕ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ )[البقرة : 8]
واته:له‌خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن ده‌ڵین :ئیمانمان هێناوه به خوا و ِرۆژى دوایى و باوه‌ڕداریش نین.
هه‌روه‌ها ئیمان ته‌نها تێڕوانینێکى بێ به‌رهه‌م و ڕاو سه‌رنجێکى سارد و سوڕنییه ده‌رباره‌ى ڕاستییه‌کان .چونکه
زۆر که‌س په‌ی به ڕاستییه‌کان بردوه و دڵنیا بوه ،که ڕاستن ،به‌ڵام نکۆڵى لێکردون وسته‌مکاری و خۆبه‌زلزانى به‌رچاویان تاریک کردوه،خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى فیرعه‌ون و شوین که‌وتوانى ده‌فه‌رموێت:( وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْماً وَعُلُوّاً فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ )[النمل : 14]
واته : نکوڵییان له‌ئایه‌ته‌کان کرد‌و ئیمانیان پێ نه‌هێنان و له‌ناخیشه‌وه دڵنیابون ،که راِستن به‌ڵام به‌هۆى سته‌مکاریى و لوت به‌رزییه‌وه ئیمانیان نه‌هێنا.
هه‌روه‌ها ئیمان چه‌ند کرده‌وه‌و دروشمێک نییه که ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت به‌س بێت ،چونکه هه‌موو که‌سێکى فێڵباز-بۆ ڕوپایى-ده‌توانێت هه‌مان کرده‌وه ئه‌نجام بدات ،موسوڵمانێکى ڕاسته‌قینه ئه‌نجامى ده‌دات ،وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت(إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاَةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَآؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللّهَ إِلاَّ قَلِيلاً )[النساء : 142]واته دوو ڕووه‌کان –به‌نیازى خۆیان-خوا ده‌خه‌ڵه‌تێنن،به‌ڵام خوا هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ى پیلانى ئه‌وانه،ئه‌وانه که بۆ نوێژ هه‌ڵده‌ستن ،به‌ته‌مبه‌ڵى،ڕوپایى بۆ خه‌ڵک ده‌که‌ن و به‌که‌مى نه‌بێت یادى خوا ناکه‌ن.
که‌واته ئیمان :ئه‌و هه‌ست و نه‌سته به‌رز و پیروَزه‌یه ،که‌له‌ناخى مرۆڤدا جێگر ده‌بێت و تێکڕایى ده‌رونى داده‌گرێت وهه‌میشه به‌زمانى ده‌رى ده‌بڕێت و تین وته‌وژم ده‌دات به هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى و وا له مرۆڤ ده‌کات ،که هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌کى به‌نرخى هه‌یه له گیان و ماڵ و که‌س و کارى له پێناویدا به‌ختیان بکات ،چونکه به‌لایه‌وه له هه‌موویان به‌نرختره.

