سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نزا‌و پاڕانه‌وه له قورئانی پیرۆزه‌وه..
شاخه‌وان مام ده‌روێش
بسم الله، الحمدُ لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصَحْبِه ومَن والاه، أمَّا بعدُ
خوای گه‌وره له قورئانه پیرۆزه‌که‌یدا له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان فێرمان ده‌کات که چۆن به‌جوانترین شێوه لێی بپاڕێنه‌وه‌و داوی لێ‌خۆش بوونی لێ بکه‌ین جا چ له‌وه باشتر ده‌بێت که به ئایه‌ته پیرۆزه‌کانی قورئان بپاڕێینه‌وه‌و داوی لێ‌خۆش بوون بکه‌ین
، داوای ئه‌و نیعمه‌ته بکه‌ین که خوای گه‌وره خۆی پێمان ده‌فه‌رموێت و فێرمان ده‌کات چۆن داوای بکه‌ین، خوای گه‌وره له‌سه‌رزمانی فریشته‌کانه‌وه ده‌فه‌رموێت،
الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ
(غافر: ٧)
واته: ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه،
جا کاتێک فریشته‌کان داوی لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه‌ن له‌لای خوای ته‌باره‌ک وه ته‌عالا ئه‌ی ئیتر چۆن ده‌بێت ئێمه بۆخۆمان فێر نه‌بین ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه که خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ( دروودی خوای لێبێت ) فێرمان ده‌کات و داوامان لێ ده‌کات دڵه‌کانمان به یادو زیکری خوا پاراو بکه‌ین و به جوانترین شێوه لێی بپاڕێنه‌وه، تا به‌و شێوه‌یه مل که‌چی و به‌ندایه‌تی خۆمان بۆ خوای گه‌وره بسه‌لمێنین ئه‌و وویست وخواسته‌ی هه‌مانه داوای بکه‌ین،
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت
وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْڕ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ
﴿الأعراف: ٢٠٥﴾
واته: به‌لاره ملێ و ترسه‌وه‌و به‌نهێنی و له‌سه‌رخۆ، هه‌میشه گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگارت یادبكه ، هه‌موو به‌ره‌به‌یان و، ده‌ماو ده‌می ئێوارانێك هه‌رگیز له بێ ئاگایان مه‌به، واته: له‌وانه په‌ند وه‌رناگرن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
والذاكرين الله كثيرا والذاكرات أعد الله له‌م مغفرة وأجرا عظيما
﴿الأحزاب: ٣٥﴾
ئه‌و پیاوو ژنانه‌ی كه زرۆر یادی خوا ئه‌كه‌ن، خوا لێبوردن و پاداشتێكی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌كردون
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّـهَ ذِكْرًا كَثِيرًا
﴿الأحزاب: ٤١﴾
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکه‌ن (هه‌میشه ناوی پیرۆزی ئه‌وتان له‌یاد بێ له دڵ و ده‌روونتانا جۆش بخواو بێته سه‌ر زارتان
فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ
(البقره: ١٥٢)
ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن
جا له‌به‌ر گرنگی نزا‌و پاڕانه‌وه، منیش هه‌ستاوم به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌ی که له قورئاندا هاتوون و تایبه‌تن به زیکرو دووعاو پاڕانه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین به‌و شێوه بپاڕێنه‌وه له خوای گه‌وره و خوای گه‌وره‌ش له هه‌موولایه‌کمان قبووڵ بکات إنشاألله، هه‌فتانه ئه‌و ئایاتانه داده‌به‌زێنین که تایبه‌تن به هاوارکردنه خوا‌و پاڕانه‌وه لێی.
خوای گه‌وره چۆن له سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ران ( دروودی خوایان لێبێت ) و پیاو چاکان فێرمان ده‌کات که به‌و شێوه‌یه لێی بپاڕێنه‌وه‌و یادی بکه‌ین ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت
قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا
به‌ڵێ به پشتیوانی خوا له‌م بابه‌ته‌و چه‌ند بابه‌تێکی داهاتوودا ، باس له زۆر به‌ی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ین که بۆ پاڕانه‌وه شیاون به‌و هیوایه‌ی بتوانین به‌و شێوه‌یه که شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان له خوای خۆمان بپاڕێنه‌وه.
داوای لێخۆشبوو‌ن
رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ ![]()
(آل عمران: ١٦)
په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْڕنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِڕينَ
(آل عمران:١٤٧)
په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا
رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ
(البقرة:٢٨٥)
په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ
﴿المؤمنون: ١٠٩﴾
په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.
رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِڕينَ
(الأعراف: ٢٣)
په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.
رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ
(الحشر: ١٠)
په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
﴿الممتحنة: ٥﴾
په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ
﴿المؤمنون: ١١٨﴾
په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.
رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِڕينَ
﴿البقرة: ٢٨٦﴾
په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا.
فێربوون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دووعایه‌ی ئاخری سوره‌تی به‌قه‌ره سونه‌ته جونکه پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای لێبێت ) وهاوه‌ڵانی هه‌موو کاتێ ئه‌یان خوێند له فه‌رمووده‌یه‌کیشدا ئیمامی ( موسلیم ) له ( ئیبن مه‌سعوده‌و ) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت (من قرأهاتين الآيتين من آخر سوره البقره في ليله کفتاه )واته: هه رکه‌سێک له هه‌ر شه‌وێكدا- ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی ئاخری سووره‌تی (به‌قه‌ره)یه بخوێنێ، بۆ ئه‌و شه‌وه به‌سیه‌تی. یان هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: ( من قرأهما بعد العشاء مرتين أجزأته من قيام الليل ، وكفتاه من شر الشيطان فلا يكون له عليه سلطان ). واته: هه‌ر كه‌سێك پاش نوێژی خه‌وتنان دووجار ئه‌و دووئایه‌ته بخوێنێ، ئه‌وا له‌باتی شه‌و نوێژی ئه‌و شه‌وه بۆی ده‌نوسرێت و، له خراپه‌و شه‌ڕی (شه‌یتان)یش پارێزراو ده‌بێ و، ده‌ره‌قه‌تیشی نایه‌ت.
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّار
﴿البقرة: ٢٠١﴾
په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
له‌م مالپه‌ره وه‌رگیراوه
