سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٣/ ئایه‌خواى گه‌وره هه‌موو به‌دیهێنراوه کانى خۆى سه‌رپشک کردوه ،ئازادى هه‌ڵبژاردنى پێداون، له‌به‌ندایه‌تى کردن و نه‌کردنى خۆیدا؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام :له‌ناو به‌دیهێنراوه‌کانى خوی‌دا خواى گه‌وره به‌ویستى خۆى ته‌نها نه‌وه‌ى ئاده‌م و جنوکه‌ى سه‌رپشک کردوه له به‌جێهێنانى ئه‌و به‌ندایه‌تى کردنه‌وه،تاقى کردنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆیان ،به‌لام هیچ له به‌دیهێنراوه‌کانى تر ئه‌و ئازادیه‌یان نیه.
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره که‌ده‌فه‌رموێ (إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُوماً جَهُولاً) [الأحزاب : 72] واته: ئێمه هه‌ڵگرتنى ئه‌مانه‌تى ئازادى گوێرایه‌ڵى کردنمان نیشانى ئاسمانه‌کانى و زه‌وى و کێوه‌کاندا،جا ئه‌وان هه‌موو ڕ‌ازى نه‌بون هه‌ڵیبگرن و ترسان لێى،که‌چى ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و خستیه ئه‌ستۆى خۆى ،به‌راستى ئه‌و سته‌مکار و نه‌فام بوو،سته‌مى له‌خۆى کرد
که ئه‌وباره قورسه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆى ونه‌فامیش بوو به‌ئه‌نجامى ئه‌وهه‌ڵگرتنه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ ) [البلد : 10]واته:ئێمه رێنموایى مرۆڤمان کردوه و ڕێگاى چاکه و خراپه‌مان بۆى رونکردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ ) وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا ( 7) فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا (8)قَدْ أَفْڵحَ مَن زَکَّاهَا (9) وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا (10 )) (الشمس :7-10) واته: سوێند بێت به ده‌رون و به‌و زاته‌ش که چاک و ڕێکوپێکى کردوه.جا تواناى چاکه و خراپه و خواناسى و خوانه‌ناسیشى تێدا دابینکردوه و بۆیشى ڕون کردۆته‌وه .جا هه‌رکه‌سێک نه‌فسى خۆى پاک بکاته‌وه و له خراپه دورى خاته‌وه ،ئه‌وه سه‌ر فراز بووه .هه‌ر که‌سێکیش پاکى نه‌کاته‌وه و به‌ره‌و خراپه‌کردن بیبات ،ئه‌وه دۆڕاو و به‌دبه‌خت ده‌بیێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنكُمْ وَالصَّابِڕينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ )[محمد : 31] واته : وه بێگومان ئیمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه،تا وه‌کو له جیهانى واقیعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا بێت بۆمان ،وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌ڵس و که‌وته‌کانى ئێوه‌مان بێته ده‌ست.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ )[الملك : 2] واته: ئه‌و خوایه‌یه که مردن و ژیانى به‌دیهێناوه تا تاقیتان بکاته‌وه کێ له ئێوه کرده‌وه‌ى چاک و په‌سه‌ندتره.

