سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئیسلام
ئه‌ندازیار عوسمان
له سایته‌کانى ئینته‌رنیت دا به سه‌دان هه‌واڵ ده‌بینین له باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئیسلامه‌وه، ئاخر چۆن بڵاونابێته‌وه دینێک که مایه‌ى ئازادى و به‌خته‌وه‌رى و ئاسووده‌یى بێت و به‌رده‌وامیش موعجیزه‌کانى ده‌ربکه‌ون.
یه‌که‌م: ده‌زگایه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى مه‌سیحى له به‌ریتانیا ده‌ڵێت: ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌چن بۆ مزگه‌وت له‌ساڵى ٢٠٤٠ ز دا ده‌بنه دوو ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وانه‌ى که ده‌چن بۆ که‌نیسه‌کان و، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌چن بۆ که‌نیسه‌کان له سى ساڵى داهاتودا که‌م ده‌بێته‌وه بۆ یه‌ک له‌سه‌ر سێ و له ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه هه‌ژده هه‌زار که‌نیسه ده‌رگاکانى داده‌خات.
.،ڕۆژنامه‌ى تلیگراف أون صنده‌ى/ به‌ریتانى ،گوَڤارى المجتمع /١٧/٩/٢٠٠٥.
دووه‌م: ڕۆژنامه‌ى معاریف ى عیبرى له ڕاپۆرتێکیدا ده‌ڵێت: به هۆى ئه‌و هه‌موو فشاره‌ى که توندڕه‌وه جووله‌که‌کان ده‌یکه‌نه سه‌ر موسوڵمانان له فه‌ڕه‌نسا٨٠ % ى ئه‌وانه‌ى موسوڵمان ده‌بن له فه‌ڕه‌نسا جووله‌که‌ن.. چونکه ئه‌و فشاره واده‌کات زۆر جووله‌که بپرسێت ئه‌م فشاره له‌به‌رچى ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش واى لێده‌کات دیراسه‌ى ئیسلام بکات، که دیراسه‌شى کرد زۆریان موسوڵمان ده‌بن. ڕۆژنامه‌که داوا له به‌رپرسان ده‌کات که به هه‌ر جۆرێک بێت ڕِِێبگرن له‌موسوڵمانبوونى جووله‌که‌کانى فه‌ڕه‌نسا. (المجتمع/7/1/2006).
سێیه‌م: سه‌رۆکى مه‌جلیسى شیوخى ئیتاڵى ( مارشيلو بيرا ) داواى کرد که ڕێبگیرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئیسلام له ئه‌وروپاداو ئاماژه‌ى به وته‌یه‌کى ڕۆژهه‌ڵاتناسى ئینگلیزى کرد که له ڕۆژنامه‌ى ( كورييرى ديلا سيرا )ى ئیتاڵیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه که ده‌ڵێت: سه‌د ساڵى تر ئه‌وروپا موسوڵمان ده‌بێت.هه‌مان سه‌رچاوه .
چواره‌م: دکتۆر عبدالله ئیمام سه‌رۆکى لیژنه‌ى موسوڵمان‌بوون له ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: له ده‌ساڵى ڕابردوودا یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زارکه‌س موسوڵمان‌بوون له به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه‌دا، که زۆربه‌یان خه‌ڵکى ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و وڵاتانى ئاسیاى ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌فریقیا بوون. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هێرشێکى ڕاگه‌یاندنى ناڕه‌واى زۆر ده‌کرێته سه‌ر ئیسلام و، ئه‌وهێرشه له ماوه‌یه‌ک دواى ١١ى سێپته‌مبه‌ر کاریگه‌رى هه‌بوو، به‌ڵام ورده ورده کاریگه‌رىیه‌که‌ى که‌م بووه‌وه‌و ئێستا خه‌ڵکى زۆر زیاتر له جاران ڕووده‌که‌نه ئیسلام. ( سايتى التوابون.كوم ) ٢٣/١/٢٠٠٦.
پێنجه‌م: مه‌جلیسى په‌یوه‌ندى ئیسلامى ئه‌مریکى له‌سه‌ره‌تاى ٢٠٠٦ز دا ڕایگه‌یاند: بیست هه‌زار ئه‌مریکى داواى قورئانى ڕاڤه‌کراوى ئینگلیزیان کردووه که بۆیان بنێرن به مه‌به‌ستى شاره‌زابوون له ئیسلام. هه‌مان سه‌رچاوه.
شه‌شه‌م: ڕۆژنامه‌ى ( سلوبودنا دالماسيا )ى کرواتىده‌ڵێت: کرواتیه‌کان به‌ژماره‌ى زۆر ده‌چن به‌ره‌و ئیسلام و زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن که هاتوچۆى که‌نیسه‌کانیان ده‌کرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ى که موسوڵمان بوون و ڕۆژنامه‌که‌مان چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ کردون جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ى که نه‌چوونیان بۆ که‌نیسه کفرکردن نیه به‌خوا به‌ڵکو بڕوا هێنانه به خوایه‌کى تاک و ته‌نها که نه له که‌س بووه ونه‌که‌سیشى لێده‌بێت، یه‌کێ له‌وکه‌سانه‌ى موسوڵمان بووه‌و ناوى (بوغدان رادونيتش ) ه‌و ناوى خوَى گوَڕیوه بۆ یوسف ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و پرسیاره ئیمانیانه‌ى هه‌مبوون له ئیسلامدا وه‌ڵامه‌کانیم ده‌ستکه‌وت و واشده‌زانم که خه‌ڵکێکى زۆر له‌کرواتیه‌کان دێن به‌ره‌و ئیسلام). ( سايتى تةوابوون.كوم )
حه‌وته‌م: ئه‌مساڵ ٢٠٠٦له ئه‌مریکا ٢١٢ هه‌زار گه‌نج و تازه پێگه‌یشتووى کوڕ‌و کچ کۆبوونه‌وه له باخچه گه‌وره‌کانى واشنتۆن و په‌یمانیان دا له‌سه‌ر داوێنپاکى و ١٥٠ که‌سیان چوون بۆ چاوپێکه‌وتنى سه‌رۆک بۆش به جلى سپیه‌وه که نیشانه‌ى پاکێتیه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌ڵاییه‌ى که هه‌یه.
له ئێواره‌ى هه‌مان ڕۆژدا ٢٥ هه‌زار کوڕ‌و کچ له‌به‌رده‌م کۆشکى سپی‌دا وه‌ستان سروودى داوێن پاکیان ده‌ووت له کاتێکدا بارانیش ده‌بارى..
لێکوڵینه‌وه‌کانیش ده‌ریان خستووه که ٨٠% ى ئافره‌ته ئه‌مریکیه‌کان حه‌ز ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خووڕه‌وشتى به‌رزو داوێن پاکى . له دیراسه‌یه‌کى تردا که له‌سه‌ر ٤٠٠٠ ئافره‌ت کرا ده‌رکه‌وت که ٦٠% حه‌زناکه‌ن ئازادى بێ سنوور بده‌ن به کچه‌کانیان و ٧٥% یشیان حه‌ز ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانى خێزانى و داوێنپاکى، ئه‌وه‌ى سه‌یره ئه‌وه‌یه که ٨٧% ى ئه‌و ئافره‌تانه نه‌یانده‌ویست یه‌کسان بن له‌گه‌ڵ پیاواندا.
ئه‌م ده‌نگوباسانه‌ش هۆشیاربوونه‌وه‌ىکۆمه‌ڵگاىڕۆژئاوایه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ فیتره‌ت و مژده‌شه بۆ داهاتوویه‌کى گه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئیسلام که فیتره‌ته‌و، ئیتر خه‌ڵک به‌شه‌واره ناکه‌وێت به بریق و باقى ئه‌وان وئیتر زوڕنا ژه‌نه‌کانى نه‌فامى ئه‌بێت بێده‌نگ بن و سه‌ریان داخه‌ن له شه‌رمدا.
هه‌شته‌م: زۆربه‌ى ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسى ومه‌غریبیه‌کان له ٢٤/٣/٢٠٠٦ دا هه‌واڵى موسوڵمانبوونى ڕاهێنه‌رى به‌ناوبانگى تۆپی پێى فه‌ڕه‌نسى ( فيليث رؤسيية )ى بڵاوکرده‌وه که‌ناوى خۆى گۆڕى بۆ عومه‌رو هاوسه‌ره‌که‌شى که ناوى خۆى کرد به ئامیینه. شایانى باسه له ساڵى ٢٠٠٢ دا ناوبراو هه‌ڵبژَێردرا به چاکترین ڕاهێنه‌رى ئاسیا، عومه‌ر و هاوسه‌ره‌که‌ى پاش موسوڵمانبوونیان دوومناڵى بێباوکیان که‌فاله‌ت کرد که‌ناویان (سةلما و مةريةم) بوو.( اسلام ئون لاين ).
یاریزانى فه‌ڕه‌نسى ئه‌نیلکا هێرشبه‌رى ڕیاڵ مدریدی پێشوو پێشتر موسوڵمان بوون و چه‌ند یاریزانێکى تر‌ى فه‌ڕه‌نسیش موسوڵمان بوون و هێشتا له‌به‌ر فشار‌و ته‌نگپێهه‌ڵچنین ئیعلانیان نه‌کردووه، هه‌رچه‌ند بڵاوبۆته‌وه که فییرا و تییرى هنرى له‌م دواییه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌نیلکادا چوون بۆ مه‌ککه بۆ عومره‌کردن هه‌روه‌ها فرانک ریبیرى ناسراو به بیلال ریبیرى هه‌موو ئه‌وروپا ده‌زانیت چۆن موسلمان بووه..
نۆیه‌م: ڕۆژنامه‌ى هه‌فتانه‌ى به‌حره‌ینى ڕایگه‌یاند که مایکڵ جا‌کسۆن پیش ئه‌وه‌ى بمرێت موسوڵمان بووه‌و خه‌ریکى ده‌رکردنى ئه‌لبوومێکى سروودى ئیسلامیه له‌سه‌ر شێوازى سامى یوسف. هه‌روه‌ها وته‌یه‌کى ناوبراوى بڵاوکرده‌وه که‌وتویه‌تى: کاتى ئه‌وه هاتووه که دان بنێ به هه‌ڵه‌کانیا له باره‌گاى په‌روه‌ردگاردا، به‌تایبه‌ت که‌زۆر گوناهى کردووه‌و ئه‌یه‌وێت داواى لێبووردن بکات لێى.
شایانى باسه ناوبراو ده‌یه‌وێت له به‌حره‌ین بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش کۆشکێکى کڕیوه که زۆر فراوان و گه‌وره‌یه.
گوَڤارێکى ڕۆژئاوا کاریکاتێرێکى کردبوو که له مایکڵ جا‌کسۆن ده‌چوو، بۆیه ناوبراو شکاتى لێکردن و وتى: له جیاتى ئه‌و شتانه باشتر وایه بچن قورئان بخوێنن.
جێرمان ى براى که پێشتر موسوڵمان بووه‌و ناوى خۆى کردووه به محمد عبدالعزیز زۆر هانده‌رى مایکڵ بوو به‌ره‌و ئیسلامه‌تى (سايتى تةوابوون. كوم).
ده‌یه‌م: سه‌رۆک کۆمارى گامبیا له‌دایک و باوکێکى موسوڵمان له دایک بووه‌وپاش ئه‌وه‌ى ده‌چێته رۆژئاوا بیر‌و بۆچوونى ده‌گۆڕێت و ده‌بێته گاور و پاش ئه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى ئازاد ده‌کات و ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر فیتره‌تى و موسوڵمان ده‌بێته‌وه‌و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: هه‌میشه هه‌ستم ده‌کرد وه‌ک دوودڵم هه‌بێت، دڵێک هانى ده‌دام به‌ره‌و سیاسه‌ت و دیراسه‌ت و سه‌رۆکایه‌تى و دڵێکیش به‌ره‌و خۆ دۆزینه‌وه‌و ئیمان وهه‌رده‌م هانى ده‌دام هه‌روه‌ک چۆن له جه‌نگى ده‌ره‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووم ئاوه‌هاش له جه‌نگى ده‌روونیمدا سه‌رکه‌تووبم، هانى ئه‌دام خۆم بته‌کێنم له تۆز‌و خۆڵى عیلمانیه‌ت و گاورێتى، زانیم که ئه‌م دڵه‌م ڕاست ده‌کات له‌گه‌ڵماو گه‌ڕامه‌وه سه‌ر بیروباه‌ڕى ڕاست و خۆمم دۆزیه‌وه.
شایانى باسه ناویشى له ( ديفيد كيربا ) وه گۆڕى بۆ ناوه‌که‌ى زووى که ( داود جاوارا ) بوو. ( سايتى هدي الاسلام. كوم ).
یانزه‌یه‌م: دکتۆر ئه‌حمه‌د نه‌سیم سوسه، دکتۆراى هه‌بوو له ئه‌ندازه‌ى ئاودێریداو، له‌جووله‌که‌کانىعێراقه‌و چه‌ند په‌ڕاوى به‌نرخى هه‌یه وه‌ک :(مفصل العرب واليهود في التأريخ ) و ( في طريقي الى الاسلام ) له‌م په‌ڕاوه‌یدا باسى ژیاننامه‌و موسوڵمانبوونى خۆى ده‌کات و ده‌ڵێت : حه‌زکردنم بۆ ئیسلام بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ى که بۆ یه‌که‌م جار قورئانم خوێند، زۆر کارى تێ‌کردم وهۆگرى بووم و به‌خوێندنه‌وه‌ى گه‌شامه‌وه .
زۆربه‌ى زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ته‌ورات ته‌حریف کراوه‌و ته‌نها قورئانه که‌وه‌ک خۆى ماوه‌و ده‌ستکارى یه‌ک پیتى نه‌کراوه. له قورئاندا هاتووه که زاڵ و سه‌رپه‌رشتیاره به‌سه‌ر کتێبه‌کانى پێش خوَیدا ، به‌هۆى ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌ى باسى ده‌کات له باره‌ى ئه‌و کتێبانه‌وه ، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى که ده‌ستکارى و هه‌ڵه‌کانیان ڕاست ده‌کاته‌وه ..ئه‌و هه‌موو بیر‌و بۆچوون و ته‌شریعات و باسانه‌ى له قورئانایه ئه‌سته‌مه که‌سێک بتوانى َ شتى وا هه‌ڵبه‌ستێ و له خوَیه‌وه بیڵێت.
ئایا که‌سێک هیچ چارێکى ده‌مێنێت نه‌ڕوات به‌ره‌و موعجیزه‌ى قورئان، پاش ئه‌وه‌ى که‌زانى حه‌زره‌ت نه‌خوێنده‌وار بووه و پاش ئه‌وه‌ى که له ژیاننامه‌ى حه‌زره‌ت ورد بۆوه..به‌ڕاستى موعجیزه‌ى قورئان له‌م سه‌رده‌مى زانسته‌دا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مه‌کانى نه‌فامى و جه‌هاله‌ته‌وه ). هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
دوانزه‌یه‌م: ئارسه‌ر میلاسنتوس دکتۆراى هه‌یه له لاهوتداو، که‌سایه‌تى سێیه‌م بوو له مجمعى که‌نائیسى قاڕه‌ى ئاسیادا . باسى موسوڵمانبوونى خۆى ده‌کات و ده‌ڵێت: له کاتى کارکردنمدا له به گاورکردنى خه‌ڵکدا وتم: چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر قورئان بخوێنمه‌وه تا بتوانم ڕه‌دى موسوڵمانان بده‌مه‌وه. بۆیه داوام له موسوڵمانێک کرد که قورئانێکم بداتێ ئه‌ویش بۆى هێنام، کاتێک خۆێندمه‌وه بۆ یه‌که‌م جار هه‌ستم به کێشمه‌کێشێکى گه‌وره‌کرد له ناخمدا، ده‌نگێک له ناخمه‌وه هانى ده‌دام موسوڵمان ببم و بچمه سه‌ر ئه‌و ئایینه‌ى که په‌یوه‌ندى مرۆڤ ڕاسته‌و خۆیه له‌گه‌ڵ خواداو پێویست به قه‌شه ناکات له‌نێواندا بێت و پسووڵه‌ى لێخۆشبوو‌ن بفرۆشێت. ڕۆژێک ده‌ستنوێژم شت و قورئانم گرت به ده‌ستمه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه ( أفلا يتدبرون القرآ‌ن أم على قلوب أقفالها ) موچڕکه‌م پیاهات و پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ش ( اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتى ورضيت لكم الاسلام دينا ) ڕۆحى په‌رۆشمى ئارامکرد وهه‌ستم کرد تازه له‌دایک بووم، بۆیه هه‌رئه‌وشه‌وه چووم بۆ لاى هاوه‌ڵه موسوڵمانه‌که‌م و موسوڵمان بووم..هه‌مان سه‌رچاوه.ئه‌ویش وه‌رى گرتووه له په‌ڕاوى (ربحت محمدا ولم أخسر المسيح) د.عبد المعگى الدالاتى.
سیانزه‌یه‌م: له‌م دواییه‌دا گۆرانیبێژى ڕووسى ناودار یولیان موسوڵمانبوونى خۆى ڕاگه‌یاند له مزگه‌وتى شارى غودرمیس له شیشان، ئه‌م مزگه‌وته تازه دروستکراوه‌و ڕووبه‌ره‌که‌ى ٢٥٠٠ مه‌تر دووجایه‌و مناره‌که‌ى ٥٣ مه‌تر به‌رزه و سێ هه‌زار نوێژخوێن نوێژىتیاده‌که‌ن.
چوارده‌یه‌م: کرست راجا زانایه‌کى گاوره‌و خه‌ڵکى ویلایه‌تى تلماندوَى خوارووى هینده و، شاره‌زایى ته‌واوى هه‌یه له‌په‌ڕاوه پێشینه‌کانداو، واى ده‌زانى قورئان له ته‌ورات و ئینجیله‌وه دزراوه‌و حه‌زى ده‌کرد موسوڵمانان هه‌موو ببن به گاور. ڕۆژێک زانایه‌کى موسوڵمان ده‌که‌وێته گفت و گۆ له گه‌ڵیاو پێى ده‌ڵێت: هیچ شتێک نابینى له قورئاندا که عه‌قڵ وفیتره‌ت نه‌یانه‌وێت، ئه‌مه‌ش واى لێکرد که دووجار ته‌رجومه‌ى قورئان به‌زمانى تامیلى بخوێنێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام دڵنیابوو که قورئان ڕاسته‌و ته‌ورات و ئینجیل ته‌حریف کراون، بۆیه ده‌ستى له نازو نیعمه‌ت و ماڵ و سامانى که‌نیسه هه‌ڵگرت و موسوڵمان بوو بۆ خوا. ئنجا هاوسه‌ره‌که‌ىو سێ مناڵه‌که‌ى موسوڵمان‌بوون و چه‌نده‌ها که‌سى تریش له‌سه‌ر ده‌ستیا ئیمانیان هێناو به‌رده‌وامیش شارودێ ده‌گه‌ڕێت بۆ گه‌یاندنى دینى خوا‌و ده‌ڵێت: هه‌رکه‌س هه‌موو قورئان بخوێنێته‌وه موسوڵمان ده‌بێت..
پانزه‌یه‌م: دکتۆر سه‌رحان به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕابیته‌ى عاله‌مى ئیسلامى له جۆهانسبێرگ له خوارووى ئه‌فریقیا باسى موسوڵمان بوونى مناڵێکى ئه‌مریکى ده‌کات و ده‌ڵێت: له شیکاگۆ له ئه‌مریکا قه‌شه‌یه‌کى کاسۆلیکى مناڵێکى وریاى ده‌بێت و زۆر هه‌وڵده‌دات که له‌ژێر سایه‌ى که‌نیسه دا په‌روه‌رده ببێت و له کتێبخانه‌ى که‌نیسه زۆرجار داى ده‌نا تا به ئاره‌زووى خۆى سه‌یرى کتێب بکات و حه‌زى له خوێندنه‌وه ببێت، مناڵه‌که له‌سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ک ئینجیلى به‌رنابا ده‌بینێ که ده‌یکاته‌وه چه‌ند دێڕێک ده‌که‌وێته به‌ر چاوى که‌نووسراوه: مه‌سیح ده‌ڵێت ( دواى من ثيَغةمبةريَك لة عةرةب ديَت كةناوى ئةحمةدة ). ئه‌م قسه‌یه‌ى لا سه‌یرده‌بێ و بۆ باوکى ده‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌ویش هه‌رچۆنێک بێت ده‌یه‌وێ له‌بیرى به‌رێته‌وه‌و گرنگى نه‌دات به‌وباسه، مناڵه‌که کۆڵناداو خواردنگه‌یکى عه‌ره‌به‌کان ده‌بینێ له‌شاره‌که‌ى خۆیان و هه‌ندێ پرسیاریان لێده‌کات و ئه‌وانیش ده‌ینێرن بۆ مزگه‌وتێک له‌و ناوه و مناڵه‌که ده‌چێت و پرسیار ده‌کات و ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ى تۆ له‌و ئینجیله‌دا خوێندوته‌وه له قورئانیشدا هه‌یه، له قورئانێکى وه‌رگێڕدراوى ئینگلیزی‌دا ئه‌م ئایه‌ته‌ى پیشان ده‌ده‌ن[ وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرائيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ] (الصف/6). مناڵه‌که له ئایه‌ته‌که ورد بۆوه وتى: که‌واته مه‌سیح ڕاستى فه‌رمووه‌و ئینجیله‌که ته‌واوه‌و باوکم درۆى له‌گه‌ڵ کردووم، ئنجا وتى: من ئه‌مه‌وێ ببمه شوێنکه‌وته‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، ئه‌وانیش فێرى شایه‌تمانیان کرد‌و وتى: اشهد ان لااله الاالله واشهد ان محمدا رسول الله، ناوى خۆشى گۆڕى بۆ محمد.
مناڵه به‌خوَشیه‌وه هاته‌وه‌و وتى: باوکه موسوڵمانانم دوَزىیه‌وه که شوێنکه‌وته‌ى ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ن و منیش موسوڵمان بووم..هه‌روه‌ک هه‌وره تریشقه ئه‌م هه‌واڵه له باوکىدا, ماوه‌یه‌ک له‌ماڵه‌وه نه‌یهێشت بچێته ده‌رێ، دوایى ترسا له‌وه‌ى که هاوه‌ڵه‌کانى هه‌واڵى بپرسن و حکومه‌ت پێ بزانێ، بۆیه ناردى بۆ لاى دایک و باوکى له ته‌نزانیاو مه‌سله‌که‌ى به ته‌له‌فون تێگه‌یاندن و پێى وتن که به‌هیچ جۆرێک نه‌یه‌ڵن په‌یوه‌ندى بکا به موسوڵمانانه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆشیان چاره‌سه‌ر نه‌کرا له ناوى به‌رن، مناڵه له ته‌نزانیاش مزگه‌وت و موسوڵمانانى دۆزیه‌وه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر شاره‌زا ده‌بوو، موسوڵمانانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به مه‌سه‌له‌که‌یان زانى و خوَشیان ده‌ویست. باپیره‌ىو نه‌نکى پاش هه‌وڵى زۆر که زانیان بۆیان چاره‌سه‌ر ناکرێت ژه‌هریان بۆکرده خواردنه‌و، هه‌رئه‌وه‌نده مناڵه‌که هه‌ستى به ئازارى ناوسکى کرد به‌دزىیه‌وه به هه‌رحاڵێک بووبه‌په‌له خۆى گه‌یانده مزگه‌وت و ئه‌وانیش بردیانه خه‌سته‌خانه‌و چاره‌سه‌ریان کرد‌و پاشتر ناردیان بۆ أپیوبیا و له‌وێشه‌وه بۆ خوارووى ئه‌فریقیا، له‌وێ موسوڵمانان گرتوویانه‌ته خۆیان و ئه‌ویش بلیمه‌تێکى لێده‌رچووه باسى ئیسلام بۆ خه‌ڵک ده‌کاو بۆته بانگخوازیکى بچکۆله‌ى هیممه‌ت گه‌وره بۆ دینى خوا. سایتى (بوابة الاسلام.كوم ).
شانزه‌یه‌م: بانگخوازێک ئه‌زموونى خۆى ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: له‌جه‌نگى که‌نداوى سێیه‌مدا ویستمان هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانى که‌تیبه‌یه‌کى چینی‌دا، به‌ڵکو له کوفر و شیرکه‌وه بیانهێنین به‌ره‌و یه‌کخواپه‌رستى، خوا به‌ره‌که‌تى خسته بانگه‌واز کردنه که‌مانه‌وه‌و ژماره‌یه‌کى باشیان موسوڵمان بوون و نوێژه‌کانیان به ڕێکوپێکى ئه‌نجام ده‌دا، بۆ نوێژى به‌یانیش که زۆر سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له کاتى خۆیدا بیکه‌ن، سه‌عاتیان ده‌خسته سه‌ر جه‌ڕه‌س.
ده‌نگى جه‌ڕه‌سه‌کان سه‌ربازى تریشى خه‌به‌رده‌کرده‌وه له‌خێمه‌کانیاندا بۆیه ئه‌فسه‌ره‌کانیان سه‌عاته‌کانیان لێسه‌ندن. ئه‌وانیش بیریان کرده‌وه له‌ڕێگایه‌کى تر بۆ هه‌ستان بۆ نوێژى به‌یانى ؟؟! هه‌ریه‌که‌یان پێش نووستن بڕێکى باش ئاوى ده‌خوارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌و خه‌به‌رى ببێته‌وه‌و، کاتێک خه‌به‌ریان ده‌بۆوه سه‌یرى سه‌عاتیان ده‌کرد ئه‌گه‌ر کاتى نوێژ بوایه نوێژیان ده‌کردو، ئه‌گه‌ر کاتى نوێژیش نه‌بوایه ئاوى تریان ده‌خوارده‌وه‌و ده‌نووستنه‌وه، به‌و شێوه‌یه تا خوَیان ڕاهێنا له‌سه‌ر نوێژى به‌یانى که به‌داخه‌وه هه‌ندێ موسوڵمان له ماڵى خۆیدایه‌و له‌هیچى که‌م نیه، که‌چى هه‌ڵناستێ بۆ نوێژ‌و شه‌یتان میز ده‌کاته گوێیه‌وه هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت () فه‌رموویه‌تى. هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو..
حه‌ڤده‌یه‌م: ویسام عبدالله خه‌ڵکى میسره‌و بیست ساڵه له ئه‌مریکا ده‌ژى و پسپۆره له ته‌ورات و ئینجیلداو له ماوه‌ى پێنج ساڵدا له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه که له پاڵتۆکدا ژوورێکى هه‌بوو به‌ناوى ( اظهار الحق ) و ئێستاش ناوه‌که‌ى کردووه به ( الحوار الاسلامى المسيحى)، توانى شه‌ش سه‌د که‌س موسوڵمان بکات له سه‌تاسه‌رى جیهاندا.
خۆزگه‌مان به‌خۆى به هه‌ریه‌کێکیان به‌هێنده‌ى دنیا‌و چى تێدایه خێرى بۆ ده‌نووسرێت. ( سايتى التوابون.كوم ).
هه‌ژده‌یه‌م: بانگخوازێک له دێیه‌کى دووره ده‌ستى وڵاتى مالى له ئه‌فریقیا خه‌مى بڵاوکردنه‌وه‌ى دینى خواى ده‌بێت، بۆیه ئێستگه‌یه‌ک له ماڵه‌وه ته‌رتیب ده‌کات و به‌یانیان دووسه‌عات و ئێوارانیش دووسه‌عات به‌رنامه‌کانى خوَى په‌خشده‌کات که کاریگه‌رییه‌کى زۆرى له‌سه‌ر خه‌ڵکى دێیه‌که هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له‌ماڵیش نه‌بێت چه‌ند کاسێتێکى تۆمارکراو بۆ خێزانه‌کى به‌جێده‌هێڵێ که بڵاوى بکاته‌وه، (المختار الاسلامى. كوم ).
نۆزده‌یه‌م: له شه‌مه‌نده‌فه‌رى قاهیره بۆ ئه‌سکه‌نده‌رىیه له‌ساڵى ١٩٨٠ ز دا پیاوێکى خواناس به‌ناوى ( على )که بانگخوازى به ئه‌رکى سه‌رشانى ده‌زانى، چاوى به‌لاوێک که‌وت که ناوى ( رضا طعيمة )بوو، سه‌رتاپاى لاسایى کردنه‌وه‌ى ئه‌وروپیه‌کان بوو، بازن له ده‌ستیا و ملوانکه له‌ملیاو وه‌ک کۆلاره له هه‌واى خۆیدابوو!!
ناوبراو له‌بوارى نواندن و ده‌رهێناندا کارى ده‌کردو خه‌ووخه‌یاڵى ئه‌وه‌بوو چۆن ببێ به ده‌رهێنه‌رێکى جیهانى.
شێخى بانگخواز لێى پرسى: برام موسوڵمانى؟؟
وتى: به‌ڵێ له‌سایه‌ى خواوه موسوڵمانم. ئنجا شێخ نه‌سته‌له‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و، پاشان لێى پرسى: برام چیت بۆ یه‌که‌م شه‌وى گۆڕ ئاماده کردووه ؟؟؟
هه‌روه‌ک له بانێک به‌رى بده‌نه‌وه، گۆڕى چى و خۆ ئاماده‌کردنى چى؟؟ به‌یه‌ک چاره‌ک قسه‌کردن، شێخ على توانى ١٨٠ پله بیگۆڕێ و ڕێى ڕاستى دۆزىیه‌وه‌و توانى کاره‌کانى والێبکات که خزمه‌ت به دینى خوابکه‌ن و، چه‌نده‌ها کارى هونه‌رى پوختى ئیسلامى به‌رهه‌م هێناو له کتێبخانه‌که‌یدا چوار هه‌زار په‌ڕاوى ئیسلامى هه‌یه‌و سه‌ردانى په‌نجا وڵاتى کردووه بۆ بانگه‌وازکردن و یه‌که‌م بانگخوازه که چوو بۆ ئه‌لبانیا دواى ڕزگاربوون له کۆت و پێوه‌ندى په‌نجا ساڵه‌ى شیوعیه‌ت..ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى که چه‌نده‌ها په‌ڕاوى بڵاوکردۆته‌وه.
من نازانم چ ئیخلاس و بۆ خوا سوڵحانێکه، له ته‌نها پانزه خوله‌کدا جه‌نابى شێخ عه‌لى ئه‌م هه‌مووه‌ت له باردا بوو بۆ دینى خوا، دیاره ان شا‌و الله خوا ئیراده‌ى خێرى پێته بۆیه ئاوا ته‌وفیقى داویت و به‌کاری هێناوى بۆ بانگه‌وازه‌که‌ى، به‌ڕاستى بانگه‌وازکردنیش ڕزقێکه‌و خواده‌ینێرێت مه‌گه‌ر ڕه‌سوولى نازدار () نافه‌رموێت:
(اذا أراد الله بعبد خيرا استعمله، فقيل كيف يستعمله يارسول الله ؟؟ قال يوفقه لعمل صالح قبل موته) ئه‌نه‌س گێڕاویه‌تیه‌وه‌و (صحيح) ه. (سايتى مشكاة.نيت).

