ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(أحكام النون الساكنة والتنوين) حوکمه‌کانی نونی سکوندار و ته‌نوین

(أحكام النون الساكنة والتنوين)  حوکمه‌کانی نونی سکوندار و ته‌نوین

کتێبخانه‌ى محوى

هه‌رکاتێک نونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بیان له‌دوا هات چوار باریان بۆ دروست ده‌بێت که‌ئه‌مانه‌ن:
١- (الأدغام) – تێکهه‌ڵکێشان
٢- (الإقلاب) – وه‌رگێڕان
٣- (الإخفاء) – شاردنه‌وه‌
٤- (الإظهار) – ئاشکراکردن.

١- الإدغام:
(إدغام) ده‌بێته‌ دووبه‌ش که‌ئه‌مانه‌ن:
(أ) (ادغام بغنة) (1).- تێکهه‌ڵکێشانی به‌مینگه‌.
ئه‌مه‌ش له‌وکاته‌ ده‌بێت که‌ نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین یه‌کێک له‌م چوار پیته‌ی له‌دوا بێت (ي، ن، م، و) که‌له‌وشه‌ی (يَنْمُو) کۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌وکاته‌ نونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ تێکهه‌ڵده‌کێشرێ له‌گه‌ل ئه‌و پیته‌ی که‌له‌دوای دێت وه‌کو یه‌ک پیتی شه‌دده‌داری لێ دێت له‌جنسی پیتی دووه‌م له‌گه‌ل مینگه‌ (غنة) ئه‌مجۆره‌ تێکهه‌ڵکێشانه‌ش دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو به‌ش:
١- (الإدغام الكامل بغنة):
ئه‌مه‌ش له‌گه‌لأ دوو پیت ده‌بێت (ن) وه‌ (م) له‌م به‌شه‌دا نوونی سکون دارو ته‌نوینه‌که‌ به‌ته‌واوی ده‌غم ده‌کرێ له‌گه‌ل (ن) و (م)ه‌که‌ بۆیه‌ له‌ قورئانه‌کان شه‌دده‌ له‌سه‌ر (ن) و (م) کراوه‌.
٢- (الإدغام الناقص بغنة):
ئه‌مه‌ش له‌گه‌لأ دووپیت ده‌بێت (و) وه‌ (ي).
له‌م به‌شه‌دا نوونه‌ سکون داره‌که‌و ته‌نوینه‌که‌ شوێنه‌وارێکی ده‌مێنێ له‌کاتی ده‌غم، بۆیه‌ له‌قورئانه‌کان شه‌دده‌ له‌سه‌ر (و) و (ي) نه‌کراوه‌.
نموونه‌ له‌سه‌ر (ادغام بغنة)

پيتةكان

نووني زةنةدار

تةنوين

ي

مَنْ يقولُ

فِئَةٌ ينصرونه

 

أنْ يقولوا

لقومٍ يؤمنون

و

مِنْ ورائهم

سراجاً وهاجاً

 

مِنْ وليٍّ

جناتٍ وعيون

م

منْ ملجأ

صراطٍ مستقيم

 

مِنْ ماء

هدىً من

ن

عن نفس

مَلِكاً نُقاتِل

 

أن نقول

رسولاً نبيّا

 

(ب) إدْغَم بِڵاغُنَّه‌ – تێکهه‌ڵکێشانی بێ مینگه‌.
ئه‌مه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک که‌نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین پیتی (لام) یا (را)ی له‌دوا دێت ئه‌وکاته‌ تێکهه‌ڵده‌کێشرێن به‌ شێوه‌یه‌ک لێ ده‌کرێن وه‌ک یه‌ک پیتی شه‌دده‌دار له‌جنسی پیتی دووه‌م به‌بێ مینگه‌ ئه‌م جۆره‌ تێکهه‌ڵکێشانه‌ش پێی ده‌وترێت (ادغام كامل) واته‌ تێکهه‌ڵکێشانی ته‌واو چونکه‌ پیتی یه‌که‌م به‌خۆی و به‌سیفه‌ته‌که‌یه‌وه‌ نامێنێ، وه‌ک:
 

ثيتةكان

نووني زةنةدار

تةنوين

ل

أن لن

أنداداً ليضلوا

 

أن لو

هدىً للمتقين

ر

أن رَءا

بَشَراً رَسُولا

 

من ربك

غفورٌ رَحيم

 

روونکردنه‌وه‌ له‌به‌شی (إدغام)
١- تێکهه‌ڵکێشان (ادغام) ده‌بێ له‌ دوو وشه‌ دابێت، نابێت له‌یه‌ک وشه‌دابن ئه‌مه‌ش له‌چوار وشه‌ له‌ قورئان دا هاتووه‌ که‌ ئه‌مانه‌ن: (الدنيا، صنوان، بنيانهم، قنوان).
٢- له‌م دوو شوێنه‌دا که‌ نوونی زه‌نه‌دار واوی له‌دوا دێت ده‌غم ناکرێن.
أ- (يس والقرآن الحكيم) ب- (ن والقلم).

٢- الإقلاب( ).: وه‌رگه‌ڕان
(اقلاب) بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک له‌دوای نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین پیتی (ب) هات جا له‌یه‌ک وشه‌دابوون یا له‌دوو وشه‌، نوونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ ده‌کرێ به‌میمێکی خه‌فیف له‌گه‌لأ مینگه‌ وه‌ک:
(مِن بَعْدِ) له‌دوای اقلاب ده‌خوێنرێته‌وه‌ (مِمْبَعد)
(الأنبياء) له‌دوای اقلاب ده‌خوێنرێته‌وه‌ (الأمْبياء)
(عليمٌ بِذات) له‌دوای اقلاب ده‌خوێنرێته‌وه‌ (عَليمُمْبِذاتِ)

تێبینی/ له‌کاتی (إقلاب) دوو لێوه‌کان به‌نه‌رمی به‌یه‌کیه‌وه‌ ده‌نووسێن.
٣- (الإظهار): ئاشکراکردن.
ئه‌مه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک که‌له‌دوای نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نووین یه‌کێک له‌م شه‌ش پیتانه‌ هات (ء، هـ، ع، ح، غ، خ)(2) ( ). جا له‌یه‌ک وشه‌ دابوون یا له‌دوو وشه‌ ئه‌وکاته‌ نوونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ ئاشکرا ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێک به‌سه‌ریان دابێت وه‌ک:

ثيت

(نْ) لةيةك وشةدا

(نْ)لةدوو وشةدا

تةنوين (-ًٍ ٌ)

أ

يَنْأَونَ

مَنْ آمَنَ

رسولٌ أمين

هـ

يَنْهَونَ

إنْ هو

سَلامٌ هِيَ، جُرُفٍ هارٍ

ع

يَنْعِقُ

مِنْ عِلْمٍ

سميعٌ عليم

ح

يَنْحِتونَ

مِنْ حَسنةٍ

عليمٌ حكيم

غ

يُنْغِضُونَ

مِنْ غِلٍ

عزيزٌ غفور

خ

والمُنْخَنِقَةُ

من خَيرٍ

فُلاناً خليلا

 

٤- (الأخفاء): شاردنه‌وه‌
(اخفاء بريتيية لةوةي هةركاتيَك كةلةدواي نووني زةنةدار يا تةنوين يةكيَك لةم ثازدة ثيتةي لةدوا هات كةئةمانةن (ص، ذ، ث، ك، ج، ش، ق، س، د، ط، ز، ف، ت، ض، ظ) ئه‌م پازده‌ پیته‌ کۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای وشه‌کانی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌:
(صف ذا ثَنا كَمْ جاد شخص قد سما
دم طيبا زد في تقى ضع ظالما)

ئینجا له‌یه‌ک وشه‌دا بوون یا له‌دوو وشه‌ پێویسته‌ نوونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ مینگه‌ی تێدا بکرێت وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک لێ بکرێت که‌ بکه‌ونه‌ نێوانی (إظهار) و (ادغام) واته‌ نه‌وه‌کو (اظهار) ئاشکرا بکرێت نه‌وه‌کو (ادغام)میش ده‌غم بکرێ وه‌ک:
 

پيت

لةيةك وشةدا

لةدوو وشةدا

له‌گه‌ل ته‌نووین

ص

يَنصُركم

مِنْ صَياصِيهِم

جِمالَةٌ صُفر

ذ

أنذِرهم

مِن ذهبٍ

وطعاماً ذا

ث

منثورا

مِن ثمَرَةٍ

نطفةٍ ثُمَّ

ك

أنكالاً

أَن كانَ

وأجرٍ كريمٍ

ج

أَنجاكم

أن جاءَكم

صعيداً جُرُزا

ش

مَنشُورا

لِمَن شاء

جبّاراًشقيا

ق

يَنقلِبون

أَن قد

عَفواً قَديرا

س

الانسان

مِن سُلالة

قيلاً سَلاما

د

أَنداداً

مِنَ دَابَّة

دَكاً دكّا

ط

فانْطَلقا

مِن طين

بَلدةٌ طيبة

ز

أَنزلنا

مَن زكّاها

نفساً زكيا

ف

أنفسكم

مِن فَوقِهِم

أحداً فقولى

ت

كنتم

مَن تابَ

نِعمةٍ تجزى

ض

مَنضُود

وَمَن ضَلَّ

وكُلاً ضَرَبنا

ظ

يَنظرون

مِن ظل

ظلاً ظليلا

 

تێبینی:
١- ده‌نگی نون و ته‌نوین ئه‌گه‌ر (إخفاء) کران گه‌وره‌ ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر پیتێکی گه‌وره‌یان له‌دوا هات وه‌ک (مِن قبل-منصوراً) وه‌ک لێره‌ ده‌بینین (ق) وه‌ (ص) له‌دوای (ن) هاتوون که‌ هه‌ردووکیان پیتی (استعلاء)ن.

٢- وه‌ ده‌نگی نون و ته‌نوین ئه‌گه‌ر (إخفاء) کران باریک ده‌کرێن ئه‌گه‌ر پیتێکی باریکیان له‌دواهات وه‌ک (أن كان-الإنسان).

 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز