سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٥/ خواى گه‌وره چۆن ئاده‌میزادى له‌و مه‌به‌سته ئاگادار کردۆته‌وه که بۆ به‌ندایه‌تى کردنى خۆى به‌دیهێناوه ؟
نوسینى طارق حسن
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
وه‌ڵام:به‌چه‌ند رێگایه‌ک:
یه‌که‌م:پاش به‌دیهێنانى ئاده‌م خواى گه‌وره هه‌ر ئه‌و کاته له پشتى ئاده‌م به‌ڵێنى له نه‌وه‌که‌ى وه‌رگرت که‌وا هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاریانه و ده‌بێت به ته‌نها به‌ندایه‌تى و په‌رستن بۆ ئه‌و بکه‌ن ،چونکه هه‌ر ئه‌وشایه‌نى په‌رستن وبه‌ندایه‌تى کردنه..
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره (وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُوڕهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُواْ بَلَى شَهِدْنَا أَن تَقُولُواْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (172أ) َوْ تَقُولُواْ إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِّن بَعْدِهِمْ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ ( 173 ) وَكَذَلِكَ نُفَصِّلُ الآيَاتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (174)) (الأعراف :172-174) واته: وه ئه‌و کاته‌شیان یاد بخه‌ره‌وه کاتێک که‌په‌روه‌ردگارت له جیهانى په‌نهانى و شاراوه‌دا پشتا و پشتى نه‌وه‌ى ئاده‌مى کۆ کرده‌وه و په‌یمانى لێ وه‌رگرتن و کردنى یه شایه‌ت به‌سه‌رخۆیانه‌وه وپێى فه‌رموون : ئایه‌من په‌روه‌ردگارى ئێوه نیم ؟ ئه‌وانیش هه‌موو وتیان:به‌ڵێ َشایه‌تیمان داوه ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌کو له‌ڕۆژى قیامه‌تدا بڵێن:به‌راستى ئێمه له‌مه بێ‌ئاگا بوین !! یاخود نه‌وه‌ک بڵێن:جا ئێمه چى بکه‌ین ،به‌ڕاستى باو وباپیرانمان له‌پێشدا هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره بڕیار داب‌و وئێمه‌ش نه‌وه‌ک بوین دواى ئه‌وان هاتین و شوێنى ئه‌وان که‌وتین و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى ترمان پێ نه‌بو،ئایه ئێمه سزا ده‌ده‌یت به‌هۆى کرده‌وه‌ى خراپه کارانه‌وه؟ ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕونده‌که‌ینه‌وه ،تا لێى ورد بنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه.هه‌روه‌ها
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک (خواى لىَ رازى بيَت ) که‌واپێغه‌مبه‌رخوا درودى خواى له سه‌ر بێت فه‌رمویه‌تى: (يَقُولُ اللهُ تَبَارَكَ وَتعالى لأَهْوَنِ أَهْلِ النَّاڕ عَذَاباً: لَوْ كَانَتْ لَكَ الدنْيَا وَمَا فِيهَا، أَكُنْتَ مُفْتَدِياً بِهَا ؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ، فَيَقُولُ: قَدْ أَرَدْتُ مِنْكَ أَهْوَنَ مِنْ هَذَا وَأَنْتَ فِي صُلْبِ آدَمَ: أَنْ لا تُشْڕكَ وَلا أُدْخِلَكَ النَارَ، فَأَبَيْتَ إلا الشِّرْ).(رواه البخاري (13/رقم/6557)(ومسلم (4/رقم/2805)
واته:خواى گه‌وره له رۆژى قیامه‌تدا به که‌سێک که سوکترین سزا ده‌درێت ده‌فه‌رمێ: ئایه ئه‌گه‌ر هه‌رچى له سه‌ر زه‌ویدایه موڵکى تۆ بوایه ده‌تدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌م سزایه رزگارت بوایه ؟ئه‌ویش ده‌ڵێ :به‌ڵێ جائه‌ویش پێى ده‌فه‌رمووێ:من زۆر له‌وه که‌مترم لێ داوا کردى ،کاتێک که له پشتى ئاده‌مدا بویت:که‌وا هیچ هاوبه‌شێکم بۆ بڕیار مه‌ده ،منیش ناتخمه دۆزه‌خه‌وه ،به‌ڵام تۆ هه‌ر رازى نه‌بویت و هاوبه‌ش بۆ بڕیاردام.
دووه‌م:که له دایک ده‌بن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و فیتره‌ته پاکه له دایک ده‌بن ،تا دایک و باوک و کۆمه‌ڵگا ده یانگۆڕن..
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره(فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفاً فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ [ 30] (الروم : 30)
واته:ئه‌ى ئاده‌میزاد تۆ به‌دڵێکى پاک و بێگه‌رده‌وه ڕوو بکه‌ره ئاین و به‌رنامه‌ى خوا و ئه‌ملاو ئه‌ولا مه‌که،ئه‌مه ئاینى حه‌ق و فیتره‌تى پاکى خواى گه‌وره یه که خه‌ڵکى له‌سه‌ر به‌دیهێناوه.وه‌هیچ گۆڕانێکیش به‌سه‌ر به دیهێنانى خواى گه‌وره‌دا نایه‌ت ،ئا ئه‌مه‌یه ئاینى ڕاست و دروست ،به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵکى له‌م ڕاستیانه بێ‌ئاگان .
هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌بوهوریره خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت ( مَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلَّا يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ(وفي رواية لمسلم : على ملة) ، فَأَبَوَاهُ یُهَوِّدَانِهِ ، وَیُنَصِّرَانِهِ ، وَیُمَجِّسَانِهِ ،)(رواه البخاري (3/رقم/1358)ومسلم (4/رقم/2658)
واته: هیچ منداڵێک له دایک نابێت ئیللا له‌سه‌ر فیتره‌تى پاکى و یه‌کخواپه‌رستى له دایک ده‌بێت ،جا باوک ودایکى ده‌یکه‌نه جوله‌که یان گاورپه‌رست یان ئاگرپه‌رست.
هه‌روها فه‌رمووده‌که‌ى (عياضى كورى حيمار)خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خودا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى :خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى( وَإِنِّي خَلَقْتُ عِبَادِي حُنَفَاءَ كُلَّهُمْ , وَإِنَّهُمْ أَتَتْهُمُ الشَّيَاطِينُ فَاجْتَالَتْهُمْ عَنْ دِينِهِمْ , وَحَرَّمَتْ عَلَيْهِمْ مَا أَحْلَلْتُ لَهُمْ , وَأَمَرَتْهُمْ أَنْ يُشْڕكُوا بِي مَا لَمْ أُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا( (رواه مسلم (4/رقم/2865 )
واته: وه من هه‌موو به‌نده‌کانم له‌سه‌ر حه‌ق و راستى و فیتره‌ت پاکى به‌دیهێناوه ،به‌ڵام شه‌یتانه‌کان هاتن بۆ لایان ولایانیاندا له‌ئاینه راسته‌که‌یان ،جا ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر حه‌رام کردن که من بۆم حه‌ڵاڵ کردبون ،وه فه‌رمانیشیان پێکردن هاوبه‌ش بۆ من بڕیاربده‌ن ،که هیچ به‌ڵگه‌یه‌که‌م له‌سه‌ر دانه‌به‌زاندوه..
سێیه‌م:خواى گه‌وره له‌خودى خۆیان پێغه‌مبه‌رانى بۆ ره‌وانه کردن وکتێبیشى له‌گه‌ڵدا بۆ ناردون ،تاوه‌کو ئه‌و به‌ڵێنه یه‌که‌م جاریان یاد بخه‌نه‌وه و بیانهێننه‌وه سه‌ر فیتره‌تى پاک و مژده‌ى به‌هه‌شتیان پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌رانى بکه‌ن و بیشیانترسێنن له ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى و نافه‌رمانى خواى خۆیان بکه‌ن .
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره (هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولاً مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ )[الجمعة : 2]
واته :هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکى نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکى ڕه‌وانه کردوه له خۆیان ،ئایه‌تاکانى خواى گه‌وره‌یان به‌سه‌ر دا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌رون و ڕواڵه‌تیان پاک و پوخت ده‌کات و شاره‌زایان ده‌کات له‌کتێبه‌که‌ى خوا و فێرى دانایى و حیکمه‌تیان ده‌کات ،له کاتێکدا که ئه‌وان له‌ناو گومڕایى و سه‌رلێشێوانێکى ئاشکرادا ده‌ژیان.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ(إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيراً وَنَذِيراً وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خلَا فِيهَا نَذِيرٌ )[فاطر : 24]
واته بێگومان ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردوه به‌حه‌ق و ڕاستیه‌کى ته‌واوه‌وه ،موژده ده‌ربێت بۆ باوه‌ڕداران و ترسێنه‌ریش بیت بۆ ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕن ،وه هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بوه که بێدارکه‌ره‌وه‌ى خواییان بۆ ره‌وانه نه‌کرابێت .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ )[النحل : 36]
واته:وه بێگومان ئێمه بۆ هه‌موو ئومه‌تێک پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کردوه که‌وا به‌تاک وته‌نها په‌رستش وبه‌ندایه‌تى خواى گه‌وره بکه‌ن و دوربکه‌ونه‌وه له به‌ندایه‌تى کردنى ئه‌وانه‌ى له سنورى خۆیان ده‌رکراون..

