سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(1) ڕاستگۆیى له‌نیه‌تدا
نوسینى/ دانا عوسمان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
مه‌به‌ست له‌م جۆره راستگۆییه ئه‌وه‌یه که تۆ له کردنى هه‌ر کارێک‌دا یان وتنى قسه‌یه‌کدا ته‌نها مه‌به‌ستت ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت و هیچى تر گه‌ر وات کرد ئه‌وه به‌راستى له‌نیه‌تدا رستگۆ بوویت و ئه‌و کرده‌وه‌یه یان ئه‌و گوفتاره‌ى که‌ده‌یڵێت به عیباده‌ت بۆت ده‌نوسرێت نیه‌تى پاک و نیه‌تى چاک سه‌رجه‌م ژیانت له (عادةتة)وه ده‌کاته (عيبادةت) به‌مه‌رجێک له دڵتدا خۆت یه‌کلا کردبێته‌وه و نیه‌تت بۆ خواى گه‌وره بێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (من طلب الشهادة بصدق بلغه الله منازل الشهداء وان مات على فراشه) رواه مسل. واته: هه‌رکه‌سێ به‌راستى داواى شه‌هیدبوون بکات له‌خواى گه‌وره, ئه‌وه خواى گه‌وره پله‌ى شه‌هیدى بۆ ده‌نوسرێ گه‌ر له‌سه‌ر جێگه‌ش بمرێت !! یان له فه‌رموده‌یه‌کى تردا ده‌فه‌رموێت: (الدنيا لاربعة نفر: الرجل معه مال و طائع لله و ينفق المال فى سبيل الله ونهارا, والثانى: ليس عنده مثل الاخر ولكنه يقول: لو كان عندى مثل فلان لفعلت مثلما فعل فهما فى الاجر سوا‌ء)
رواه الترمزى و امام احمد. واته: دنیا بۆ چوار که‌سه, که‌سێک خواى گه‌وره ماڵى دابنێ و پاشان فه‌رمانبه‌رداریى خوابکات و خێر له‌به‌ر خوا بکات به‌شه‌و رۆژ, دووه‌میان: که‌سێک ئه‌وه‌ى نه‌بێت که‌که‌سى یه‌که‌م هه‌یه‌تى له‌پاره و ماڵ به‌ڵام بڵێت: گه‌ر خواى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌م بداتێ وه‌ک فڵانه که‌س ئه‌وه هه‌ر ئه‌و کاره چاکه و خێر ئه‌نجام ده‌ده‌م!! بێ گومان ئه‌م دوو جۆره که‌سه له پاداشتدا وه‌ک یه‌ک وه‌هان... کۆمه‌ڵێک هه‌بوون له مه‌دینه‌دا له‌به‌ر هه‌ندێ هۆکارى دروست نه‌یان ده‌توانى به‌شدارى جیهاد بکه‌ن و بچن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵاندا به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌وانه‌ى فه‌رموو که له‌گه‌ڵیدا به‌ڕێ که‌وتبوون بۆ جیهاد. کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ن له نێو مه‌دینه‌دا که له‌گه‌ڵ ئێوه دانین و نه‌هاتوون بۆ غه‌زا, به‌وێنه‌ى ئێوه پاداشتیان هه‌یه له‌لاى خواى گه‌وره. ئێوه چه‌نده شی‌و و دۆڵتان بریوه وه‌چه‌نده ماندووبوونه و ئاره‌قتان کردۆته‌وه به‌شدارن له‌گه‌ڵتاندا به‌ڵام بۆیان نه‌گونجاوه!!!
له‌وانه هه‌بووه تواناى کرینى هۆکارى جه‌نگى نه‌بووه, یان نه‌خۆش بووه یان فه‌رمانره‌وایى و به‌رپرسیارى مه‌دینه‌ى پێ سپێردراوه.... سه‌رنج بده خواى گه‌وره چه‌نده به‌سۆزه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیاندا به‌مه‌رجێک ئه‌وان نیه‌تیان پاک بێت و راستگۆ بن له دڵدا. ده‌گونجێت ئێمه له‌ژیانماندا بۆ ته‌نها جارێکیش نیه‌تى وه‌ها له دڵماندا دروست بووبێت و وتبێتمان گه‌ر خواى گه‌وره زانستى فڵانه زاناى پێ ده‌دام ئه‌وه بانگى خه‌ڵکێکم پێ ده‌کرد بۆ ئیسلام یان گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بوومایه ئه‌وه مووچه‌م بۆ هه‌ژاران ده‌بڕیه‌وه و چه‌ندین کارى خێرم پێ ئه‌نجام ده‌دا... گه‌ر له نیه‌تماندا راستگۆ بووبین ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه خواى گه‌وره پاداشتى ئه‌و نیه‌تانه‌مانى بۆ نووسیوین گه‌ر ئه‌نجامیشمان نه‌دابێت!!

