سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حه‌یز و بىَ نوێژى (الحيض)له قورئان و زانستى نوێ
نووسینى // غه‌ریب عه‌زیز ئاماده‌كردنى // نجات رواندزى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموىَ: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّڕينَ ) البقرة 222
واته
(ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - پرسیارت لىَ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى عاده‌ى مانگانه‌ى ئافره‌تان پێان بڵىَ : ئه‌وه ئازاروو زه‌ره‌ره ، كه‌وابوو له‌و حاڵه‌ته‌دا خۆتان بگرن له هاوسه‌ره‌كانتان و نزیكیان مه‌كه‌ون تا پاك ده‌بنه‌وه ،جا كاتێك پاك و خاوێن بوونه‌وه - خۆیان شوشت - بچنه لایان ، به‌و شیوه‌یه‌ى كه خوا فه‌رمانى داوه ، به‌ڕاستى خوا ته‌وبه‌كاران و پاكانى خۆش ده‌وێت ).
ئه‌گه‌ر هاتوو له منداڵدان پیتێن (Fertilization) رووى نه‌دا ئه‌وا له دواى چه‌ند ڕۆژێك ئافره‌ته‌كه دووچارى عاده‌ى مانگانه (بىَ نوێژى ) ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش به هۆى سووربوونه‌وه و داماڵین و خوێن به‌ربوونى دیوى ناوه‌وه‌ى دیوارى منداڵدان ده‌بىَ ، وه هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان گۆرانكارى تر به‌سه‌ر ئافره‌تى حه‌یز دێت ،ئینجا له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رگرى ( مناعه ) ى له‌شى ئافره‌ته‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه وله هه‌ر كاتێكى تر ئاسانتر توشى نه‌خۆشى ده‌بێت به‌تایبه‌تى كه خوێنى حه‌یز شوێنێكى زۆر له‌باره بۆ گه‌شه‌كردنى میكرۆب ،جا ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى جووت بوو ئه‌وا ئه‌ویش تووشى نه‌خۆشى ده‌بێت ، به‌تایبه‌تى سوتانه‌وه‌ى میزه‌رۆ (التهاب مجرى الرحم ) له‌وانه‌شه ئافره‌ته‌كه زیانى تر‌ى پىَ بگات وه‌ك سوتانه‌وه‌ى ملى منداڵدان ( التهاب عنق الرحم )له‌به‌ر ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ر دووركه‌تنه‌وه‌ى پیاوه له‌سه‌ر جێكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له‌كاتى حه‌یزدا ،وه ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه ته‌نها ته‌نها له‌جووت بوونه ، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله علیه وسلم -ده‌فه‌رموىَ (اصنعوا كل شى الا النكاح ) واته (هه‌موو شتێكى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن جگه له‌سه‌ر جێیى و جیماع مه‌كه‌ن) هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ى سه‌ره‌وه ئافره‌تێكى پزیشك له فه‌ره‌نسا دواى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ى له‌باره‌ى گرینگ‌ترین ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى كه پیاو و ئافره‌ت له ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا تووشى ده‌بن باسى كردووه ، ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه له‌نه‌خۆشى ئافره‌تاندا پسپۆره دواى ئه‌وه‌ى كه زانى ئه‌م راستیه له قورئانى پیرۆزدا ڕوون كراوه‌ته‌وه ، بووه موسڵمان و گووتى : (بۆم روون بووه كه قورئان فه‌رمووده‌ى خودایه ،چونكه هیچ كه‌سێك پێش (1400)ساڵ له توانایدا نه‌بووه ، ئه‌و مه‌ترسیانه دیارى بكات كه تووشى پیاو وئافره‌ت ده‌بن له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌یان له كاتى حه‌یز ئه‌گه‌ر زانیارى توێكارى زانى (علم التشریح ) و پزیشكى نه‌خوێند بێت ).

