سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌جوڵه وه‌ستانى زه‌وى...
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسینگه‌ى ته‌فسیر
ئاماده‌کردنى: سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
زه‌وى له جوڵه‌یه‌کى یه‌کبینه و به‌رده‌وامدایه، به‌ڵام له هه‌ندێک ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆزدا ئه‌و ڕاستییه ده‌خوێنینه‌وه که له وه‌ستانى سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى یاخود وه‌ستانى جوڵه‌که‌یه‌وه چى ڕووده‌دات؟
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَى وَالْآخِرَةِ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ( 70) قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَداً إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَاء أَفَلَا تَسْمَعُونَ [71] (القصص/71-72)
واته: ئه‌ى محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵکینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بکات به هه‌میشه‌یى تا ڕۆژى قیامه‌ت هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه چ خوایه‌کى تر هه‌یه جگه له (الله) بتوانێت ڕووناکیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایا ئێوه ئه‌م ڕاستییانه نابیستن؟
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگارى کرده هه‌میشه‌یى له‌سه‌رتان، تا ڕۆژى قیامه‌تى خایاند، کام خوا هه‌یه جگه له (الله) شه‌وگارتان بۆ پێش بێنێت، تا ئارامیى تێدا بگرن، ئایا ئێوه سه‌رنجى ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟!
زانایان ئاشکرایان کردووه زه‌وى خولێک به‌ده‌ورى خۆیدا به‌ماوه‌ى (24 )کاتژمێر ته‌واو ده‌کات، ئه‌گه‌ر هاتوو خێرایى سوڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆیدا به بڕى (1) چرکه که‌م بکات له‌ماوه‌ى تێپه‌ڕبوونى (120 )هه‌زار ساڵ دا، ئه‌وا سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى له‌دواى (432 )ملیۆن ساڵ به ئه‌ندازه‌ى یه‌ک کاتژمێر که‌م ده‌کات.
له‌و کاته‌دا کۆى کاته‌کانى شه‌و و ڕۆژێک ده‌بێته (25 )کاتژمێر... ورده ورده که‌مبوونى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌وه‌ش ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژ درێژتر ده‌بێت، به‌م پێیه هه‌ر ده‌بێت ڕۆژێک له ڕۆژان زه‌وى له جوڵه بوه‌ستێت.
چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر زه‌وى له سوڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆیدا وه‌ستا؟ ئه‌و کاته ئه‌و نیوه‌یه‌ى گۆى زه‌وى که به‌رامبه‌ره به خۆر ده‌بێته ڕۆژێکى به‌رده‌وام و نیوه‌که‌ى تریش ده‌بێته شه‌وێکى هه‌میشه‌یى.
به‌دیهێنه‌رى به‌توانا له‌و ئایه‌ته‌ى پێشوودا پرسیارێک ده‌خاته‌ڕوو بۆ تێڕامان و بیرکردنه‌وه و گه‌ڕان، بۆ ده‌رخستنى توانایى زاتى (الله) له به‌دواییه‌کداهێنانى شه‌و و ڕۆژ.
خۆئه‌گه‌ر زه‌وى له‌جوڵه وه‌ستا، ئه‌و ده‌مه:
ڕووى به‌رامبه‌ر به خۆر هه‌میشه ڕۆژ ده‌بێت!
ڕووه‌که‌ى تر‌ى زه‌وى ده‌بێته شه‌وێکى هه‌میشه‌یى!
هه‌ر ئه‌و زانیارییه‌یه که خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا تۆمارى کردووه!

