سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى که‌سى موفه‌سیر
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زانایان جگه له‌وه‌ى جۆره‌کانى ته‌فسیریان باس کردووه‌و هه‌روه‌ها توێژه‌کانى پیاوانى ته‌فسیریشیان باس کردووه باسى وردیشیان ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌کانى که‌سى موفه‌سیر کردووه له‌وانه:
١- که‌سى موفه‌سیر ئه‌بێت خاوه‌نى عه‌قیده‌و بیروباوه‌رێکى رێک و راست بێت" چونکه عه‌قیده‌ى راست و ره‌وان جگه له‌وه‌ى کاریگه‌رى رۆحى به‌سه‌ر نووسینه‌که‌و خوێنه‌رانییه‌وه به‌جێ ده‌هێڵێت رێگه‌ش له موفه‌سیره‌که ئه‌گرێت که ملى ئایه‌ته‌کان خوار بکاته‌وه بۆ مانا‌و مه‌به‌ستێک که ئایه‌ته‌کان هه‌ڵى ناگرن و ئه‌و مانایه ناده‌ن به ده‌سته‌وه.
٢- که‌سى موفه‌سیر ئه‌بێت ئاره‌زوو په‌رست نه‌بێت و به شوێن حه‌زو ئاره‌زووه‌کانى خۆیدا نه‌گه‌رێت له قورئاندا وه‌ک چۆن (شيعةكان و موعتةزيلةكان و قةدةرييةكان و توندڕةوةكان ز قاديانييةكان) کتێبه‌کانى خۆیانیان به‌و ڕا شاز‌و ناله‌بارانه ناخنیوه‌و هه‌رکه‌س هه‌ندێ ئاگادارى هه‌بێت خێرا پێیان ئه‌زانێت.
٣- ئه‌بێت سه‌ره‌تا بۆ ته‌فسیرکردنى قورئان په‌نا بۆ قورئان خۆى به‌رن و ئه‌م ئایه‌ت به‌و ئایه‌ت و ئه‌م سوره‌ت به‌و سوره‌ت ته‌فسیر بکه‌ن چونکه وه‌ک زانایانى متمانه‌دارى ئه‌م ئوممه‌ته ده‌ریانخستوه قورئان خۆى خۆیى ته‌فسیر کردووته‌وه ئه‌وه‌ى له ئایه‌تێکدا به (مجمل) هاتبێت ئه‌وه له ئایه‌تێکى تردا به (مفصل)ى هاتووه ئه‌وه‌شى له ئایه‌تێکدا به کورتى وترابێت له‌ئایه‌ت و سوره‌تى تردا به درێژى باسى لێوه‌کراوه.
٤- پاش ئه‌مه پێویسته که‌سى موفه‌سیر په‌نا بۆ سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌رێت بۆ ته‌فسیرکردنى قورئان چونکه ئه‌وه له شته زانراو و پێویسته‌کانىئه‌م دینه‌یه که بزانن پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم راڤه‌که‌رو رۆشنکه‌ره‌وه‌ى ماناى مه‌به‌سته‌کانى قورئانه, وه‌ک ئه‌فه‌رموێت: (وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ)النحل/٤٤ یان ئه‌فه‌رموێ (إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ)النساْ /١٠٥ ده‌ى پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ئه‌م کاره‌ى کردووه ئیبن ته‌یمیه به‌ره‌حمه‌ت بێت ئه‌فه‌رموێ (يجب ان يعلم ان النبى بين لاصحابه معانى القرا‌ن, كما بين له‌م الفاظه, فقول تعالى(لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ)یتناول هذا وهذا
٥- ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌فسیره له‌ناو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دا ده‌ست نه‌که‌وت پێویسته په‌نا به‌رێت بۆ راو بۆچوون و قسه‌ى ئه‌صحابه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم چونکه قورئان له‌ناو ئه‌واندا هاتووه‌ته خواره‌وه ئاگایان له مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى هه‌بووه به‌ره‌یه‌کى نه‌جیبزاده‌و زۆر موسڵمانیش بوون سه‌لیقه‌ى عه‌ره‌بیزانیشیان له خه‌ڵکى تر زیاتر بووه خاوه‌نى (علم)و (عمل)ى به‌که‌ڵکیش بوون و پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم شایه‌تى باس و پاکییان بۆ ئه‌دات ئه‌فه‌رموێ (خير القرون قرنى, ثم الذين يلونهم, ثم الذين يلونهم)
٦- ئه‌گه‌ر له ژیان و قسه‌و راوبۆچوونى صه‌حابه‌کاندا مانا‌و مه‌به‌ستى ئایه‌تێکمان ده‌ست نه‌که‌وت پێویسته که‌سى موفه‌سیر بگه‌رێته‌وه بۆ پیاوانى موفه‌سیرى ناو (تابعين) به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان که ناودارن له‌ناویاندا وه‌ک قوتابیه‌کانى ئیبن عه‌بباس و قوتابییه‌کانى زه‌یدى کورى پابت عه‌بدوڵڵاى کورى مه‌سعود هه‌روه‌ها. (تابعين) که‌سى وایان تێدا هه‌ڵکه‌تووه که ته‌فسیرى هه‌موو قورئانى له‌ده‌م صه‌حابه‌کانه‌وه وه‌رگرتووه ئایه‌ت به ئایه‌ت و سوره‌ت به سوره‌ت بۆ نمونه موجاهید ئه‌ڵێ (عرضت المصحف على ابن عباس ثلاث عرضات من فاتحته الى خاتمته, استوقفه عند كل اية واساله عنها)
٧- ئه‌گه‌ر که‌سى موفه‌سیر ته‌فسیرى ئایه‌تێکى له قورئاندا ده‌ست نه‌که‌وت و له سوننه‌تیشدا ده‌ستى نه‌که‌وت و له ژیاننامه‌و قسه‌و ره‌فتارى (ئةصحاب و تابعين)یشدا ده‌ستى نه‌که‌وت پێویسته په‌نابه‌رێت بۆ بنه‌ماکانى زمانى عه‌ره‌بى چونکه ئه‌م قورئانه به عه‌ره‌بى هاتۆته خواره‌وه مانا‌و مه‌به‌ستى هه‌ر وشه‌یه‌کش یان به "شه‌رع" یان به "زمان" یان به "عورف" دیارى ده‌کرێت وه‌ک ئیبن ته‌یمییه رووى لێکۆڵینه‌وه‌و به دواداچوونیدا ده‌ریخستووه. موجاهید ده‌ڵێت: (لا يحل يؤمن باالله واليوم الاخر ان يتكلم فى كتاب الله اذا لم يكن عالما بلغات العرب) واته: حه‌ڵال نییه و که‌سێک که ئیمانى به خوا‌و رۆژى دوایى بێت که قسه له کتێبى خوادا بکات و شاره‌زایى له هجه‌و زمانه‌کانى عه‌ره‌ب نه‌بێت: له‌مه‌وه‌یه هه‌ندێ ئه‌وه مه‌رج ئه‌گرن که که‌سى موفه‌سیر پێویسته شاره‌زاى باشى له "زمانى عه‌ره‌بى و نه‌حو و صه‌رف و به‌لاغه‌و..." دا ببێت چونکه زمانى عه‌ره‌بى به (سةر)ێک یان(بؤر)یه‌ک ماناکانى ئه‌گۆرێت که‌سى نه‌شاره‌زا ده‌م و ته‌فسیرى قورئان بکوتێت ئه‌که‌ویته هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌وه خه‌ڵکیش به‌هه‌ڵه‌دا ئه‌بات کابرایه‌ک وتبووى له قیامه‌تدا هه‌موو که‌سێکى کۆترباز و راوچى په‌له‌وه‌ره‌کانى خۆى ئه‌خرێته ملى وتبویان چۆن؟ وتبووى قورئان ئه‌فه‌رموێ ()!! کابرا واى زانیبوو که (طائره) یانى په‌له‌وه‌ره‌که‌ى خۆى له کاتێکدا ئه‌و ئایه‌ته یانى (نامةى كردةوةكانى) نه‌ک (ثةلةوةرةكانى). یان کابرایه‌ک وتبوى: (فامه هاوية) واته: قوڕ به‌سه‌ر خۆى دایکیشى له کاتێکدا ئه‌و ئایه‌ته یانى (هاويه) که ناوێکى تر‌ى جه‌هه‌نمه ئه‌بێته شوێن و سه‌رچاوه‌ى کافران ئیبن قوته‌یبه (مشكل القرا‌ن)دا شتى زۆر سه‌یرو ناوازه له‌م باره‌یه‌و باس ئه‌کات و باسى نهێنییه‌کانى زمانى عه‌ره‌بى ده‌کات دکتۆر (فازل السامرائى)یش له کتێبى (التعبير القرانى)دا به‌هه‌مان شێوه زۆر نهێنى زمانى عه‌ره‌بى و سه‌رو بۆرو ژێر‌و زه‌نه ئه‌کات و هه‌رکه‌س بێه‌وێ با بۆیان بگه‌رێته‌وه زانایان پاش ئه‌م مه‌رجانه چه‌ند مه‌رجى تر له رووى ئه‌وه‌وه باس ئه‌که‌ن که پێویسته که‌سى موفه‌سیر تێدا بێت تا بتوانێت هێزى بشکێت به‌سه‌ر ده‌رهێنانى مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى قورئاندا له‌وانه:
٨- زانینى (زانستةكانى قورئان = علوم القرا‌ن)وه‌ک زانستى خوێندنه‌وه‌کانى قورئان یان زانستى "توحید یه‌کتاپه‌رستى" تا له قسه‌کردنى له ئه‌و ئایه‌ته‌دا به هه‌ڵه‌دا نه‌چێت که باسى نزیکبوونه‌وه‌ى عه‌بدو خوا ئه‌کات یان باسى ده‌ست و چاوو رووى خوا (جل جلاله)ده‌کات گرنگترین زانستى قورئانى پێرۆز بۆ موفه‌سیر بریتییه له زانینى بنه‌ماکانى ته‌فسیر= اصول التفسیر و زانستى (اسباب النزول) و (ناسخ و منسوخ)و مه‌به‌سته‌کان و راستییه‌کانى ئه‌م زانسته
