سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى( ٨) ئایه ئیسلام چیه ؟
وه‌ڵام/ (الاسلام)له زمانى عه‌ره‌بدا ملکه‌چى و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌گه‌یه‌نێت.به‌ڵام له‌شه‌رعدا دو حاله‌تى هه‌یه:
حاله‌تى یه‌که‌م :
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (إيمان) دا پێکه‌وه باس نه‌کرێت ،ئه‌وه له‌وکاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌موو ئاینى ئیسلامه ،به بنه‌ما و لق و پۆپه‌کانێوه (بِاُصٌوِلِهِ وَفُرُوعِهِ)..
وه‌کو : فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ) [آل عمران : 19] واته بێگومان ئاینى وه‌رگیراو لاى خواى گه‌وره ته‌نها ئیسلامه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِڕينَ )[آل عمران : 85]
واته:وه هه‌رکه‌سێک بێجگه له ئیسلام په‌یڕه‌وى ئاینێکى تر بکات ئه‌وه هه‌رگیز لێى وه‌رناگیرێت و له دواڕۆژیشدا له‌دۆڕاو و زه‌ره‌رمه‌ندانه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ ادْخُلُواْ فِي السِّلْمِ كَآفَّةً وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ) (البقرة : 208)
واته:
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى که باوه‌ڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان بێنه ژێر سایه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه و به ته‌واوه‌تى په‌یڕه‌وى لێبکه‌ن و شوێنى هه‌نگاوه‌کانى شه‌یتان مه‌که‌ون ،چونکه به‌ڕاستى ئه‌و دوژمنى ئاشکراى ئێوه‌یه.
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌که‌ى عه‌مرى کوڕى عه‌به‌سه‌دا هاتوه خواى لێ رازى بێت که‌وا پیاوێک پرسیارى له پێغه‌مبه‌رى خودا درودى خواى له‌سه‌ر بێت کرد وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئیسلام چیه؟
پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى (أن يُسلِمَ قَلبُكَ لِلّهِ عَزَّ وَجلَّ وَأن يسلَمَ المُسلِمُونَ مِن لِسَانِكَ وَيَدِكَ)
واته: ئه‌وه‌یه که‌وا دڵت به‌ته‌واوه‌تى ملکه‌چ و ته‌سلیمى خواى گه‌وره ببێت و موسڵمانان له زمان و ده‌ستت سه‌لامه‌ت و بێوه‌ى بن .وتى ئه‌ى چى ئیسلامه‌تیه‌ک چاکتره ؟ فه‌رمووى (الإيمان) واته باوه‌ڕهێنان ووتى ئه‌ى ئیمان چیه ؟ فه‌رمووى ( تُؤْمِنَ بِاللَّهِ , وَمَلائِكَتِهِ , وَكُتُبِهِ ، وَرُسُلِهِ , وَبِالْبَعْثِ بَعْدَالمَوت)
واته: باوه‌ر ِبێنیت به‌خوا و به فریشته‌کان و به کتێبه ئاسمانێکان و به‌پێغه‌مبه‌ران و به زیندو بونه‌وه‌ى پاش مردنیش.(رَاوَهُ أحمَد 4/4 وَطَبَراني في الكَبير،كَما في مَجمَع الزَّوَائد للِهَيثَمي (1/64 ) وقال ورجاله پقات ،انڤرمعارج القبول بتحقیق عمر بن محمود)(2/596).
حاله‌تى دووه‌م:
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (إيمان) دا پێکه‌وه باس بکرێت ،ئه‌وه له‌و کاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌موو کردار و گوفتاره ئاشکراکانه .
وه‌کو فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره: (قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ )[الحجرات : 14]
واته: هه‌ندێک له عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کان وتیان :ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه ،تۆش ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ .نه‌خێر ،باوه‌ڕتان نه‌هێناوه ،به‌ڵکو بڵێن :موسڵمان بوین ،هێشتا به‌ته‌واوه‌تى باوه‌ر ِنه‌چوه‌ته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و جێگرنه‌بوه.

