سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باوه‌ڕبون به غه‌یب
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
هه‌ریه‌ک له پایه‌کانى ئیمان راستییه‌کى نادره‌و , مرۆڤ به هه‌سته‌وه‌ره‌کانى خۆى په‌ى پێ نابات , بۆیه پێویسته
بزانین ئیمان کردن به نادیار (غةيب) تا چ ڕاده‌یه‌ک مه‌نتیقیانه‌یه و سنورى ئه‌و ئیمانه‌ش چه‌نده یه ,
خواى گه‌وره له وه‌سفى ئه‌وکه‌سانه‌ى خۆیان له گوناهان ده‌پارێزن (المتقون) دا ده‌فه‌رموێت ( الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ
وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ )[البقرة : 3] واته : ئه‌وانه‌ن ئیمانیان به نادیار هه‌یه و نوێژ ده‌که‌ن و له‌وه‌ى
پێمان به خشیون ده‌به‌خشن ٠
ئیمانبون به نادیار ئه‌و ئاسۆیه‌یه
, که مرۆڤ ده‌یگاتێ , ئاستى شایسته‌ى مرۆڤانه‌ى خۆیه‌تى : که پێى له ئاستى نزمى
ئاژه‌ڵیانه ده‌رده‌چێت , چونکه په‌ى ده‌بات به‌وه‌ى , که ئه‌م بونه‌وه‌ره گه‌وره‌تر و فراوانتره له‌و جوغزه ته‌سک و ڕوبه‌ره
بچوکه‌ى , که هه‌سته‌وه‌ره‌کان په‌ى پێ ده‌به‌ن ٠ له کاتێکدا که ئاژه‌ڵ نازانێت نادیار چییه‌و ئه‌وه‌ى به هه‌سته‌وه‌ره‌کانى
ده‌رکى پێ نه‌کات نایزانێت , بێگومان ئه‌م ڕوانگه‌یه بۆ بونه‌وه‌ر کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر بیر کردنه‌وه‌ى مرۆڤ
وهه‌ڵسه‌نگاندنى ژیانى و په‌ى بردن به ڕاستییه‌کان و ناسینى خودى خۆى و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه کردنى له‌گه‌ڵ شته‌کانى
ده‌ورو به‌ریدا ٠ چونکه ده‌زانێت , که ده‌سه‌ڵاتێکى بێ سنور و توانایه‌کى کاربه‌جێ له پشت ئه‌م بونه‌وه‌ره‌وه‌یه و به مه‌به‌ستێک
به‌دیهێناوه و ژیانى له زه‌ویدا فه‌راهه‌م هێناوه و ئه‌و شتانه‌ى , که تێیدان سه‌رجه‌م خزمه‌ت به‌و ژیانه ده‌که‌ن و , ته‌واوکه‌رى
ڕۆڵى یه‌کترین و سه‌رده‌سته‌ش له گۆڕه‌پانى ئه‌و ژیانه‌دا مرۆڤ و ده‌وره‌که‌شى به‌و ماوه کورته‌ى سه‌ر شانۆى زه‌وى کۆتایى نایه‌ت
, ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت که ئیمان کردن به راستییه نادیاره‌کان نابێت ڕه‌هاو بێ سنور بێت , به‌ڵکو ده‌بێت زانیارى له
سه‌رچاوه‌ى بێگه‌ردى خۆیه‌وه , که سروشى پیرۆزى په‌روه‌ردگاره ده‌رباره‌یان وه‌ربگیرێت , چونکه بوارى فیکرى مرۆڤ نییه تاکو
به ئامرازى بیرکردنه‌وه‌ى خۆى په‌ییان پێ ببات ٠ چونکه تواناى زۆرى تێدا به فیڕۆ ده‌ڕوات و , هیچیش به هیچ ناکات ٠ له
هه‌مان کاتیش‌دا نابێت به پێى بۆ چونى خه‌ڵکى له هه‌ر بارێکه‌وه بێت و بۆ هه‌ر بوارێک ئیمان به نادیار بکه‌ین , چونکه ئه‌و
کاته له ڕاستییه‌کان لاڕێ ده‌بین و ده‌که‌وینه ئه‌فسانه‌و شتى بێ سه‌رو به‌ره‌وه ٠

