سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شی‌و و دۆڵه‌کانى دۆزه‌خ
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دۆزه‌خ جیهانێکى زۆر فراوان و گه‌وره‌یه سه‌ره‌تا و کۆتایى یه‌که‌ى به ته‌واوى نازانرێت له چه‌ند شیوو دۆڵ و شاخێک پێک دێت هه‌ندێ ووشه که له قورئانى پیرۆز‌و فه‌رموده‌ى به‌نرخدا هاتوون که هه‌ریه‌که‌یان واتاى جۆرێک له جۆره‌کانى سزا ده‌گه‌ینێت هه‌ندێ له پێشینه چاکه‌کان (سلفى صالح) ئه‌و ووشانه‌یان به شیوه‌کانى دۆزه‌خ لێک داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا)(مريم/59) واته به دواى ئه‌و زانایه‌دا کۆمه‌ڵێک هاتن نوێژیان زایه ده‌کردو شوێن ئاره‌زووه‌کانیان ده‌که‌وتن و سه‌رگه‌ردان بوون جا ئه‌م کۆمه‌ڵه به تۆڵه‌ى تاوان و ئه‌نجامى بێ فه‌رى خۆیان ده‌گه‌ن. لێره‌دا وشه‌ى (غى) هاتوه که ده‌ڵێن شیوێکه له شیوه‌کانى دۆزه‌خ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (ومن يفعل ذلك يلق اثاما)الفرقان/٨
هه‌ر که‌س ئه‌م گوناهانه بکات به تاوانى ناهه‌موارى خۆى ده‌گات له دۆزه‌خدا جا لێره‌شدا ووشه‌ى (اثام)هاتووه که زانایان ده‌فه‌رمون ناوى شیوێکى دۆزه‌خه هه‌روه‌ها ووشه‌ى (ويل) له سوره‌تى (ويل للمطففين) دا هاتوه که ده‌ڵێن هاواره یاخود شیوێکى هه‌ڵه‌ت و سه‌خته له دۆزه‌خدا ئه‌و که‌سانه‌ى تێده‌چن که ته‌رازوو بازى ده‌که‌ن وه‌ک له فه‌رموده‌یه‌کشدا هاتوه که ده‌فه‌رموێت (تفسير الويل الوادى فى جهنم يهوى فيه الكافر اربعين خريفا قبل ان يبلغ قعرة) واته ته‌فسیرى وه‌یل به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانى دۆزه‌خ کراوه بێ باوه‌ڕى تێ فرێ ده‌درێت که به چل پایز هێشتا ناگاته بنکه‌که‌ى.عه‌بدڵڵاى کورى عباس فه‌رمویه‌تى (ان من جهنم لواديا تستعيذ جهنم من ذلك الوادى كل يوم اربع مائة مرة اعد المرائين من امة محمد) واته: به‌راستى له دۆزه‌خدا شیوه‌ک هه‌یه که دۆزه‌خ هه‌موو رۆژێک چوار سه‌د جار په‌نا ده‌گرێ به خوا له‌و شیوه ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وانه‌ى رووپامایى ده‌که‌ن له ئوممه‌تى محمد صلى الله علیه وسلم. هه‌روه‌ها ئیمامى عه‌لى فه‌رموویه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى (نعوذوا بالله الجب الحزن او وادى الحزن, قيل: يارسول الله وما جبالحزن او وادى الحزن , قال فى جهنم تتعوذ منه جهنم كل يوم سبعين مرة اعد الله للقراء المرائين) واته: په‌نا بگرن به خوا له شیوى خه‌فه‌ت, ووترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا شیوى خه‌فه‌ت چى یه؟ فه‌رمووى شیوێکه له دۆزه‌خدا دۆزه‌خ هه‌موو رۆژێک حه‌فتا جار په‌نا پێ ده‌گرێت ئاماده کراوه بۆ قورئان خوێنه رووپامایى که‌ره‌کان.
عبدالله کورى مه‌سعود (رضى الله عنه) فه‌رمویه‌تى له‌باره‌ى (فسوف يلقون غيا) قال: (واد فى جهنم يقذف فيه الذين يتبعون الشهوات)واته: (غبا) شیوێکه له دۆزه‌خ ئه‌وانه‌ى تێ فڕێ ده‌درێ که شوێن هه‌واو ئاره‌زووه‌کانیان ده‌که‌ون. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى له‌باره‌ى (سارهقة صعودا) (جبل من نار يكلف صعودة, فاذا وضع يده عليه ذابت, فاذا رفعها عادت, واذا رجعه عليه ذابت, فاذا رفعها عادت, يصعد سبعين خريفا ثم يهوى كذلك) واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌باره‌ى وئه‌م ئایه‌ته‌وه فه‌رموویه‌تى (صعود) شاخێکه له ئاگر زۆرى ده‌کرێ که سه‌رکه‌وێ پیایدا که ده‌ستى ده‌خاته سه‌رى ده‌توێته‌وه که هه‌ڵى ده‌گرێت له‌سه‌رى ده‌گه‌رێته‌وه حه‌فتا پایز سه‌رده‌که‌وێت و پاشانیش حه‌فتا پایز ده‌که‌وێته خواره‌وه.

