سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نـوێـژ کـردن
م.ناصح ابراهیم سازانى
نوێژ یه‌کێکه له عیباده‌ته گه‌وره‌کان, یه‌که‌م عیباده‌ته که فه‌رزکرا له سه‌ر موسوڵمانان, نزیکه‌ى سێ سالأ پێش ئه‌وه‌ى کۆچ بکه‌ن بۆ مه‌دینه, ئه‌و فه‌رزه‌یه که له ئاسماندا له شه‌وى میعراجدا راسته‌وخۆ له نێوان په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم به‌بێ واسیته روویدا, له‌و ئاهه‌نگه پڕ شکۆیه‌دا که یه‌که‌م جاره مرۆڤ بگاته ئه‌و شوێنه به‌رزه, پێنج جار له شه‌و و رۆژێکدا فه‌رزکرا: (إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَاباً مَّوْقُوتاً )[النساء : 103]واته: به‌راستى نوێژ هه‌میشه له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزێکى کات بۆ دیاریکراوه .
* عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب ره‌زاو ره‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر بێ فه‌رمووى:
رۆژێک له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا) صلى الله علیه وسلم) دانیشتبووین, له ناکاو پیاوێک په‌یدا بوو, جل و به‌رگێکى زۆر سپی له‌به‌ردا بوو, مووى زۆر ره‌ش بوو, هیچ نیشانه‌ى سه‌فه‌رى پێوه دیار نه‌بوو, چونکه ئه‌و که‌سه‌ى سه‌فه‌رى بێت و له ده‌شت و بیابانه‌وه بێت ته‌پ و تۆزى لێده‌نیشێت جل و به‌رگه‌که‌ى وا به سپێتى نامێنێته‌وه, مووى ریش و سمێڵى به‌و ره‌شیه نامێنێته‌وه, که‌س له ئێمه نه‌یده‌ناسى, هات و زۆر له نزیک پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علية وسلم( دانيشت, بة شيَوةيةك ئةذنؤى نا بة ئةذنؤى ثيَغةمبةرةوة, هةردوو دةستى لةسةر هةردوو ئةذنؤى دانا ئينجا وتى: ئةى موحةممةد ثيَم بلَيَ ئيسلام ضية؟ ثيَغةمبةرى خوا صلى الله علية وسلم فةرمووى: ئيسلام ئةوةية: شايةتى بدةيت كة هيض كةس شايةنى ثةرستن و خوايةتى نية جطة لة(الله)نه‌بێت, هه‌روه‌ها شایه‌تى بده‌یت موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌رى خوایه, نویژ بکه‌یت , رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان بگریت, حه‌ج بکه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو, وتى: راستت فه‌رموو. ئێمه‌ش سه‌رمان سوڕمابوو, له‌وه‌ى پرسیار ده‌کات و ته‌سدیقیشى ده‌کات, پاشان وتى: ئیمان چیه؟ فه‌رموی: ئه‌وه‌یه ئیمان بهێنى به خوا‌و به مه‌لائیکه‌کانى و کتێبه‌کانى و پێغه‌مبه‌ره‌کانى و رۆژى قیامه‌ت و به قه‌زاو قه‌ده‌ر به چاک و خراپیه‌وه. وتى راستت فه‌رموو. ئینجا وتى: ئه‌ى ئیحسان چیه؟, فه‌رموی: ئیحسان ئه‌وه‌یه خوا بپه‌رستیت وه‌ک ئه‌وه چاوت لێى بێت, خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینى ئه‌و تۆ ده‌بینێت. له کۆتایى فه‌رمووده‌که‌دا کاتێک پرسیارکه‌ره‌که رۆشت پێى فه‌رمووم: ئه‌ی عومه‌ر! ده‌زانیت ئه‌وه کێ بوو پرسیاره‌کانى کرد؟. وتم خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم باشتر ده‌زانن. فه‌رموی: ئه‌وه جوبره‌ئیل بوو سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ, هاتبوو فێرى دینه‌که‌تان بکات(1) .
* پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت: (مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَصَامَ رَمَضَانَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ)(2) . واته: ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى به خوا و پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت نوێژه‌کانى به چاکى ئه‌نجام بدات و رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان بگرێت خواى گه‌وره ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه.
1- أخرجه مسلم: (1/161).
2- أخرجه البخاری: (2581).

