سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌ند ئایه‌تێك له باره‌ى خوێندنه‌وه‌و گوێ لێگرتنى قورئانه‌وه
خواى بةخشندة لة سورةتى (الكهف) دا دةفةرويةتى[ وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ لاَ مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا(27)]
دیاره خواى بىَ هاوتا لێره‌دا ڕاسته‌وخۆ پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌دوێنىَ و فه‌رمانى پىَ ده‌كا كه كتێبى خوا بخوێنیته‌وه
، به‌لاَم زانایان وه‌ك بنچینه‌یه‌كى شه‌رعى له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون كه هه‌موو دواندنێكیش بۆ عزوجل له قورئاندا بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص) بریتین له دواندنیش بۆ ئوممه‌ته‌كه‌یشى، وه به به‌ڵگه‌یه‌كى تایبه‌ت ، ئه‌گه‌رنا هه‌رچى خواى په‌روه‌ردگار ئاراسته‌ى(محمد) ى كردووه ، ئاراسته‌ى ئوممه‌ته‌كه‌یشى كردوه له دواى ئه‌وه‌وه.
جا لێره‌دا كه ده‌فه‌رموىَ :( وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ...) وه‌كو چۆن له‌گه‌ڵ(محمد)یه‌تى(ص) ، له‌گه‌ڵ ئوممه‌ته‌كه‌شیه‌تى ، چونكه خوا سبحانه و تعالى هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌ناردوه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ری لىَ بكرىَ و به فه‌رمانى خوا گوێرایه‌ڵیى بۆ بكرىَ ، هه‌روه‌ها خواى بىَ هاوه‌ڵ ده‌فه‌رموىَ:( وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ.... )النساْ (64)
واته :هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ریى لىَ بكرىَ و به فه‌رمانى خوا گوێرایه‌ڵیى بۆ بكرىَ.هه‌روه‌ها خواى بىَ هاوه‌ڵ ده‌فه‌رمووێ (لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ٢١به‌ڕاستی په‌یامبه‌ری خوا چاكترین نموونه‌ی ڕێك و پێكی و سه‌رمه‌شقه‌بۆتان ، ده‌سا ئێوه‌ش له‌دڵسۆزیی و سیاسه‌تی و جیهادیی و ئارامیی و ته‌قوایی و ته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا چاوی لێبكه‌ن و به‌دوایدا بچن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وكه‌سه، كه‌به‌ته‌مای خوا‌و رۆژی دوایییه یادی خواش زۆر ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌كو بنچینه‌یه‌ك با له مێشكماندا بچه‌سپىَ، كه خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خۆى فه‌ڕزى كردوه له قوڕئان و له سوننه‌تدا ، ئه‌وا ئوممه‌ته‌كه‌یشى پێى مولزه‌مه و ده‌بىَ پاٍبه‌ندى بىَ، مه‌گه‌ر شتێك تایبه‌ت كرابىَ به پێغه‌مبه‌ره‌وه(ص) به به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌كى دیاریكراو و روون.
جا خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموىَ[ وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ لاَ مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا(27)] الكهف،واته: وه ئه‌وه‌ى كه بۆت ڕاوانه كراوه له كتێبى په‌روه‌ردگارت بیخوێنه‌وه ، بێگومان به هیچ جۆرێك گۆرین و ده‌ستكاریى كردن بۆ وشه‌كانى نیه ، وه جگه له‌ویش په‌نایه‌كى دیكه‌ت نیه.
هه‌روه‌ها خواى زانا و كاربه‌جىَ له ئایه‌تى ژماره (45)ى (العنكبوت)دا فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (ص) و له پشت ئه‌ویشه‌وه به تێكڕاى ئوممه‌ته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌فه‌رموىَ: [:( وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ كِتَابِ رَبِّكَ.] ، واته:ئه‌وه‌ى له كتێب بۆت ڕه‌وانه كراوه بیخوێنوه، دیاره ئه‌لیف لامى سه‌ر (كتاب) ئه‌لیف و لامى (عهد)ه، واته: ئه‌و كتێبه كه زانراوه و،(معهود)ه، كه قورئانه.
وه له سوره‌تى (المزمل)دا دیسان خواى به‌رزو مه‌زن فه‌رمان به پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان ده‌كات كه قورئان بخوێنىَ و ده‌فه‌رموىَ: [ وَرَتِّلْ الْقُرْآنَ تَرْتِیلاً] ، واته: قورئان بخوێنه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌كى روون و چاك و پوخت..
وه له ئایه‌تى (98)ى سوره‌تى (النحل)یشدا خواى بالاَده‌ست فه‌رمان به پێغه‌مبه‌رى خۆى ده‌كات و ده‌فه‌رموێ : [ فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنْ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ] ، واته:وه كاتێك قورئانت خوێند، په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانى دوور خراوه له ڕه‌حمه‌تى خوا، (رجیم) واته (مرجوم)، واته ئه‌وه كه دوور خراوه‌ته‌وه و نه‌فره‌تى لىَ كراوه ، سوننه‌ته ئینسان بڵىَ (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) پێش ئه‌وه‌ى كه قورئان بخوێنىَ،.
وه له ئایه‌تى (204)ى سوڕه‌تى (الاعراف)دا ده‌فه‌رموىَ:[ وَإِذَا قُڕئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ] الاعراف ٢٠٤ واته:هه‌ر كاتىَ قورئان خوێندرایه‌وه گوىَ بگرن و بێده‌نگ بن ، به‌ڵكو ڕه‌حمتان پىَ بكرىَ و به به‌زه‌ییتان له‌گه‌ڵدا بنوێنرىَ
