سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پاپا قایل نابێت دانوستان بکات به ئاشکرا:.....
ئه‌ندازیار عوسمان
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : [قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْاْ إِلَى كَلَمَةٍ سَوَاء بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللّهَ وَلاَ نُشْڕكَ بِهِ شَيْئاً وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقُولُواْ اشْهَدُواْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ]آل عمران ٦٤
واته:ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب وه‌رن بۆ لای ووشه‌یه‌ک که یه‌کسان بێت له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا که هیچ که‌سێک نه‌په‌رستین ته‌نها الله نه‌بێت و، هیچ هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین.ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌کی خواییه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌که‌ن که خاوه‌ن به‌رنامه‌ن که وه‌رن با یه‌ک ووشه هه‌ڵگرین ئه‌ویش که یه‌کتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه.
کاتێک پێغه‌مبه‌ر(ص)نامه‌ی بۆ هیره‌قلی گه‌وره‌ی ڕۆم که له‌سه‌ر ئاینی نه‌سرانی بوو نارد بۆی نوسی :
{ أسلم تسلم و الا فان عليك اثم الاريسيين } واته : موسوڵمان ببه سه‌لامه‌تیت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌موو تاوانی ده‌ست و پێوه‌ندو که‌سانی ترت له ئه‌ستۆیه.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی مێژوی بابه‌وی بکه‌ین جگه له یه‌ک حاڵه‌ت نه‌بێت ئیتر هه‌میشه بابا له به‌رده‌م وه‌رگرتنی ئاینی خوای گه‌وره‌دا وه‌ستاوه‌و وه‌ک دیوارێکی ئه‌ستور نه‌یهێشتووه شوێنکه‌وتوانی ئاینی ڕاستی خوایان پێبگات.
کاتێک هیره‌قل نامه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری پێگه‌شت، ئه‌ویش یه‌کسه‌ر نامه‌ی نووسی بۆ حیبری ئه‌عزه‌می ڕۆما، که نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر گه‌یشت به حیبر وخوێندیه‌وه، زانی که ئه‌مه نامه‌یه‌کی ئاسایی نیه‌و خاوه‌نی ئه‌م نامه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و ئیتر خۆی له ڕۆماوه هات بۆ لای هیره‌قل له سوریا، دوای تاوتوێکردنی ناوه‌ڕۆکی نامه‌که بابا ئیعلانی باوه‌ڕبونی خۆی کرد، به‌ڵام ئه‌وانی تری ده‌وری هیره‌قل ئه‌مه‌یان پێ وه‌رنه‌گیراو هه‌ر له‌وێ کوشتیان و بو به شاهیدێک به سه‌ریانه‌وه، ئه‌وه‌بوو هیره‌قلیش ویستی ئیمان بێنێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوپێوه‌ندو قه‌شه‌کانی ده‌وروبه‌ری بونه ڕێگر لێی و په‌شیمان بۆوه.
له‌و کاته‌شه‌وه پۆلسی جووله‌که توانی ئاینی نه‌سرانی له ئاینی یه‌کتاپه‌رستیی یه‌کخواییه‌وه به‌ره‌و سێ خوایی و به‌و شێوه‌یه به‌رێت که ئێسته هه‌یه، ئیتر مێژووی که‌نیسه بووه چه‌واشه‌کردنی حه‌قیقه‌ت و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵک به ناوی ئاینه‌وه.
گه‌وره‌ترین سته‌م شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه، گه‌وره‌ترین ڕاستیش ناسینی خوای په‌ره‌وردگاره‌و شوێن که‌وتنی دوایین پێغه‌مبه‌ره که محمده (ص)، له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ڕۆشن و ڕونانه‌ی که له به‌ر چاوون، به‌ڵام هه‌میشه باباکان و ئه‌وانیش له دوای ئه‌وانه‌وه هاتوون ڕاستیه‌کانیان له شوێنکه‌وتووه‌کانی خۆیان شاردۆته‌وه‌و چه‌واشه‌یان کردوون، له کاتێکا زۆر به دڵنیاییه‌وه ئه‌زانن که محمد ێلى الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و مه‌سیح علیه السلام مژده‌ی هاتنی پێ داوه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : [الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْڕفُونَهُ كَمَا يَعْڕفُونَ] (البقرة 146 )واتا: ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێ داوون ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌ناسن هه‌ر وه‌ک چۆن مناڵه‌کانی خۆیان ئه‌ناسنه‌وه‌ْ بۆیه کاتێک گاوره‌کانی نه‌جران هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر دوای مشت و مڕێکی زۆر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ خوێندنه‌وه ئیتر داوای موباهه‌له‌ی لێ کردن واته : کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا به ماڵ و مناڵه‌وه‌وپاڕانه‌وه که له‌عنه‌تی خوا له درۆزنان بێت ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانوێرا، بۆ؟ له به‌ر ئه‌وه لایان ڕۆشن بوو که محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و ڕاست ئه‌کات و ئه‌ترسان له‌وه‌ی که خوا نهێنیان هه‌ڵماڵێت و ناودڵیان که‌شف بکات.
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و ترسناکترین سته‌می پاپا بۆ شوێن که‌وتوانی بڕیاردانی نه‌وه‌و فرستاده‌یه بۆ خوای گه‌وره-په‌نا به خوا- سه‌ری تاوانیش لێره‌دا پاپایه ، ڕون و ئاشکرایه که مه‌سیح علیه السلام به یه‌کتاپه‌رستی هاتووه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ، وه داوای لێ کردوون که ته‌نها خوا بپه‌رستن و به‌س، به‌ڵام دوای مه‌سیح به چه‌ند سه‌د ساڵێک پۆلس هات جوله‌که‌یه‌کی دوژمن بوو به نه‌سرانیه‌کان، به‌رده‌وام ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری شوێن که‌وتووانی مه‌سیحی ده‌ده، به‌ڵام سه‌یری کرد چه‌ند توند بێت له سه‌ریان هه‌ر زیاتر ئه‌بن و گه‌شه ئه‌که‌ن، ئیتر وتی پێویسته من به شێوازێکی تر ئه‌م دینه له ناوبه‌رم، ئه‌ویش به‌وه‌ی ده‌بێ بنچینه‌ی ئاینه‌که له‌ته‌وحیدو یه‌کتاپه‌رستیه‌وه بکه‌م به ئاینی شیرک و هاوه‌ڵگیری، ئه‌وه‌بوو بڵاوی کرده‌وه که من تا ئێسته جوله‌که بووم به‌ڵام له ئێسته به دواوه ئیتر بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئاینی مه‌سیحی ڕاسته‌و بوومه گاور، ئه‌وه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئاینی نه‌سرانی له ئاینێکی یه‌کخواناسیه‌وه بۆ ئاینی سێ خوایی، پۆلس توانی ئه‌وه‌ی به ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار بۆی نه‌کرا، به‌م شێوه‌یه بیشێوێنێت له ناوه‌ڕۆکی خۆی دوری بخاته‌وه، ئیتر له‌و کاته‌وه تاکو ئێسته‌ش ئه‌م ئاینه بۆته سه‌رچاوه‌ی شیرک و هاوبه‌ش په‌یداکردن، کاتێک که مه‌سیح دێته زمان ئه‌ڵێت : من به‌نده‌ی خوام{اني عبدالله}( مريم:30 ) و ناڵێت من کوڕ‌و فرستاده‌ی خوام!، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئێسته ده‌ستور ئه‌ده‌ن به دووملیار مه‌سیحی که بڵێن عیسا کوڕی خوایه‌و ناردویه‌تیه سه‌ر زه‌وی له پێناوی تاوانی مرۆڤایه‌تیداو زۆرێک له‌و قسه بێ بنه‌مایانه.
ئه‌گه‌ر تۆزێک به مێژوودا بچینه خواره‌وه ئه‌بینین که پاپا ده‌ورێکی ئێجگار خراپیهه‌بووه‌و، هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتێکی توند‌و تیژ‌و داپڵۆسینی به کارهێناوه.
قوسته‌نتینی ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆما پێش ئه‌وه‌ی ببێ به نه‌سرانی، بت په‌رست بوو، کاتێکیش ئه‌م ئاینه‌ی وه‌رگرت، هه‌ر سه‌ره‌تا به لاری وه‌ری گرت و ئه‌م ئاینه شێواوه‌ی که تێکه‌ڵاو بوو به بیروبوچونی بت په‌رستی، بووه به‌ردی بناغه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمانی و تا ئێسته‌ش سه‌ری ڕمه له دوژمنایه‌تی کردنی خوای گه‌وره‌دا و ئه‌م دوژمنایه‌تیه‌ش تا ڕۆژی دوایی هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌م شێوه‌یه ئه‌م ئاینه تێکه‌ڵاو به هه‌واو ئاره‌زوی قوسته‌نتین وهه‌واو ئاره‌زوی بابای ئه‌و کاته بووه ئاینی ڕه‌سمی ئیمبراتۆری ڕۆمان. له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا سێ کۆچکه‌ی پاشا‌و ده‌ره‌به‌گ و بابا ده‌ستیان له بینه‌قاقای هه‌ژاران و خه‌ڵکی داماوی ئه‌وروبا نابوو، به شێوه‌یه‌ک که مێژوو شه‌رم ئه‌کات باسی بکات، چۆن دینێک که بابا گه‌وره‌ترین نوێنه‌ریه‌تی ده‌ستی له گه‌ڵ زوڵم و سته‌مدا تێکه‌ڵاو کرد، چۆن نوێنه‌ری خوا له سه‌ر زه‌ویدا گه‌شته ئه‌وه‌ی که به‌هه‌شت مه‌تربه مه‌تر بفرۆشی که به "چه‌کی لێخۆشبوو‌ن" ناسراوه له مێژوودا.. !
نمونه‌ی زوڵم و سته‌می که‌نیسه به نوێنه‌رایه‌تی بابا له مێژودا که‌م بووه، به‌ڵکو ئه‌توانین بڵێین هاوشێوه‌ی نه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئه‌نده‌لوس ڕوخاو خاچ په‌رسته‌کان زاڵ بوون، سه‌ربڕینگایه‌کیان دانا به ناوی دادگا‌و ناویان نا "محاکم التفتیش"" دادگای پشکنین" که مێژوو سه‌ردائه‌خات کاتێک باسی ئه‌کات، چۆن ژن و مناڵ و گه‌وره‌و بچوک به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سزا دراون زۆریان لێ کراوه که دینی خۆیان بگۆڕن ئه‌نا ئه‌کوژرێن و چه‌نده‌ها چیرۆکی دڵته‌زێن که مێژوو تۆماری کردووه به شێوه‌یک که دوای چه‌ند ساڵێکی که‌م تاکه مسوڵمانێک به‌ئاشکرا له‌و ووڵاتانه‌دا نه‌ما.
که‌نیسه به نوێنه‌رایه‌تی پاپا چه‌ندی له توانادا ببوایه هه‌وڵی ئه‌دا که‌س له ئینجیل نزیک نه‌بێته‌وه ته‌نها خۆی نه‌بێت، له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا قه‌ده‌غه بوو هه‌ر که‌سێکی تر جگه له‌بابا و قه‌شه‌کانی تر ئینجیل بخوێننه‌وه هه‌رچه‌ند خوێنه‌واریش که‌م بووه، کاریگه‌ری خراپی ئه‌م فه‌تواو ده‌سه‌ڵاته‌ی بابا وای کرد که بزوتنه‌وه‌یه‌کی چاکسازی له ناو خودی مه‌سیحیه‌کاندا دروست ببێت که مارتن لۆسه‌ر ڕابه‌رایه‌تی ئه‌کردو کۆمه‌ڵێ داواکاری که له ٩٢ خاڵ پێک هاتبون بیخه‌نه به‌رده‌م پاپاو له دوایشدا که‌نیسه‌ی پرۆتستانت به ته‌واوی پێکهات و له کاسۆلیک جیابونه‌وه، یه‌که‌مین داواکاریشیان ئه‌وه بوو که نابێت له نێوان خوا‌و مرۆڤدا هیچ واسیته‌یه‌ک هه‌بێت و هه‌موو که‌سێکی مه‌سیحی بۆی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ ئینجیل بخوێنێته‌وه‌و شاره‌زای ببێ، که ئه‌مه‌شیان له مسوڵمانه‌کانه‌وه وه‌رگرتبوو، چونکه کاتێک له هێرشی خاچ په‌رسته‌کاندا بینیان وا موسوڵمانه‌کان هه‌موویان خۆیان قورئان ئه‌خوێننه‌وه‌و تێی ئه‌گه‌ن، ئیتر وتیان بۆ ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان نه‌که‌ین، بۆچی ئینجیل هه‌ر ئه‌بێ لای قه‌شه بێ و هه‌ر ئه‌و شاره‌زایی هه‌بێت تیایدا.
که‌نیسه به نوێنه‌رایه‌تی پاپا جه‌نگێکی بێ به‌زه‌یی به‌رپاکردبوو دژی هه‌رچی زانا‌و شاره‌زاو ڕۆشنبیر هه‌یه، به ناوی خواوه تا سه‌ر ئێسقان دوژمنایه‌تی زانست و زانایانی ئه‌و کاته‌ی ئه‌کرد، سه‌ره‌تا خه‌ڵکی لایه‌نگری که‌نیسه بوون، به‌ڵام ورده ورده که‌نیسه لاواز بوو تاکو به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی چوار دیواردا خۆی بینیوه‌ته‌وه‌و پیرو داماوو په‌ک که‌وته‌کان نه‌بێت که‌س هاتو چۆی ناکات.
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستا که‌نیسه به نوێنه‌رایه‌تی بابا سه‌ری ڕم بوو دژی جیهانی ئیسلامی ئه‌و کاته، پاپا ئوربانی دووه‌م وه‌ک مه‌کوک ئه‌گه‌ڕا به سه‌ر ووڵاته‌کانی فه‌ره‌نسه‌و به‌ریتایناو وڵاتانی تردا تاکو توانی هه‌موو ئه‌وروپا یه‌ک بخات و بۆ هێرش بردنه سه‌ر جیهانی ئیسلام، ئه‌وه بوو هێرشه‌کانی شه‌ڕی خاچ په‌رستی دروست بوو که باباکانی ئه‌و کاته ده‌وری سه‌ره‌کیان هه‌بوو تیایدا و هه‌ستی ئاینی پاڵنه‌ریان بوو، ئه‌و کاته‌ش ئه‌وروپا چاوی ته‌ماعی بریبووه به‌روبومی جیهانی ئیسلامی، له یه‌کێک له قسه‌کانیان وتویانه : به ڕاستی وڵاتی موسوڵمانه‌کان هه‌نگوین و گه‌زۆی لێ ده‌بارێ..ئه‌مه‌ش بووه هۆی هێرشێکی درێژخایه‌ن بۆ سه‌ر مسوڵمانان و وه‌ک مێژوو ده‌ڵێت: ته‌نها له قودس دا حه‌فتا هه‌زار که‌سیان کوشت و سه‌ریان بڕین، ته‌نانه‌ت یه‌کێکیان که له‌و کاته‌دا سه‌ردانی بیت المقد‌س ی کردووه ده‌ڵێت : نه‌متوانی قاچ هه‌ڵگرم له به‌رسه‌ری ئه‌و موسڵمانانه‌ی که بڕابوون و لێکرابونه‌وه‌و خوێن له هه‌ندێ شوێن تا خوار ئه‌ژنۆ هاتبوو، به‌م شێوه‌یه جیهانی نه‌سرانی ئه‌و کاته له شه‌ڕو کوشتن و بڕین زیاتری نه‌ئه‌زانی، تاکو تێکه‌ڵاوبوون له گه‌ڵ موسوڵمانان و سه‌یریان کرد که موسوڵمانان خاوه‌نی شارستانین و زانیاری و خوێندن و کۆمه‌ڵێ شتی ترن که ئێسته جێگه‌ی باسی نیه، ئیتر ورده ورده هه‌وڵیان دا که خۆیان خه‌ریکی خۆیندن و خوێنده‌واری بکه‌ن، چونکه تا ئه‌و کاته ڕه‌نگه به په‌نجه‌ی ده‌ست خوێنه‌واره‌کانی ئه‌وروبا بژمێردرانایه، به‌ڵکو نه‌ک خوێنده‌واری بگره دژی خوێندنیش بوون و هه‌ر که‌سێک خاوه‌ن تێڕوانین و تیورێکی زانیاری بووایه توشی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار ده‌بوو.
به ئاگاداری که‌نیسه‌و به فه‌رمانی بابا سه‌دان زانا‌و ڕۆشنبیرو هونه‌ردۆست و بیریاری ئه‌و کاته‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له سێداره دران یان سوتێنران یان نه‌فی و ده‌ربه‌ده‌رکران، نموونه‌کانی وه‌ک برۆنۆ که سوتێنراو گالیلۆ که بابا فه‌رمانی ده‌رکرد که نابێت که‌س بیدوێنێت و ته‌نانه‌ت ژنه‌که‌شی لێ قه‌ده‌غه‌کرد، تاکو له دواییدا به ملکه‌چی په‌شیمان بۆوه‌و هاته‌وه ده‌ستی پاپای ماچ کرد، تاوانه‌که‌شی ته‌نها ئه‌وه‌نده بوو که باوه‌ڕی به خولانه‌وه‌ی زه‌وی هه‌بوو که پێچه‌وانه بوو له گه‌ڵ بۆچونه‌کانی که‌نیسه که باوه‌ڕیان وابوو زه‌وی وه‌ستاوه‌و ناخولێته‌وه. فشاری که‌نیسه له سه‌ر زانا‌و ڕۆشنبیران هێنده توند‌و تیژ‌و به هێز بوو تاکو گه‌شته ڕادده‌یه‌ک که هه‌موو ئه‌وروپا هه‌ڵسا له که‌نیسه‌و به یه‌کجار شوَڕشیان به‌رپاکرد که تێوری په‌ره‌سه‌ندی داروین و کتێبه‌که‌ی "بنچینه‌ی جۆره‌کان" خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژوی دژ به که‌نیسه‌داو بۆ دوا جار خه‌ڵکی ڕووی کرده ئیلحادو بێباوه‌ڕی.
بۆچی ئه‌وروپا ئیلحادو بێ دینیان هه‌ڵبژارد؟ بۆچی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌وتنه دژایه‌تی کردنی که‌نیسه؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌نیسه هێمای دواکه‌وتویی و نه‌خوێنه‌واری بوو، به هه‌موو هێزو توانایه‌که‌وه به‌رگری له نه‌خوێنده‌واری ئه‌کرد، که‌نیسه هێمای ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو، هه‌میشه قه‌شه‌کان وده‌ره‌به‌گه‌کان له یه‌ک ئاستا ئه‌ژیان، قه‌شه‌کان پێشبڕکێیان ئه‌کرد له‌وه‌ی که کامیان دره‌نگتر خۆی ئه‌شوات یان ده‌م و چاوی ئه‌شوات تاکو له مه‌له‌کوت نزیکتر بێته‌وه.
ئاینێکی ئاوه‌ها به حه‌ق تلیاکی گه‌لانه‌و پێویسته بخرێته ناو چوار دیواره‌وه.
جا کاتێک ئه‌و کێشه‌یه به سه‌رکه‌وتنی عیلمانیه‌ت (واتة بيَ ديني ) له ئه‌وروپا کۆتایی هات، یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی ئیلحادو بێباوه‌ڕی له فه‌ڕه‌نسه دروست بوو که له سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تی کردنی ئه‌و دینه پێکهاتبو که بابا و شوێن که‌وتوانی نوێنه‌ری بوون، بۆیه هۆی سه‌ره‌کی ئیلحادو بێباوه‌ڕی ئه‌وروبا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باباو قه‌شه‌کان که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به ناوی دینه‌وه‌و به ناوی خواوه دژایه‌تی هه‌موو زانست و زانیاریه‌کیان ئه‌کرد.
پاپای پێشتر یه‌کێک بوو له به‌ناوبانگترین پاپاکانی که‌نیسه له مێژوودا ، له به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا بوو له ده‌رونناسیدا، ئه‌یزانێ چۆن ووشه‌کان هه‌ڵبژێرێت و چۆنیش خۆیان لێ ده‌رباز بکات، یه‌کێک له دروشمه گه‌وره‌کانی که به‌رزی کردبۆوه حیوار‌و گفتۆگۆ بوو له گه‌ڵ مسوڵماناندا، به تایبه‌ت له دوای ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه له زۆر شوێندا باسی ئه‌وه‌ی ئه‌کرد که پێویسته گفتوگۆ بکرێت له گه‌ڵ موسوڵمانه‌کاندا، به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌به‌ستی پاپا گفتوگۆ نه‌بوو، به‌ڵکو به نه‌سرانی بوونی موسوڵمانه‌کان بوو، هه‌رکاتێک پاپاچوبێته وڵاتێک که زۆرینه‌ی مسوڵمان بوبێت (ثاثاي ثيَشووزياتر لة بيست ولاَتي ئيسلامي طةڕاوة)، بانگه‌شه‌ی گفتوگۆ‌و حیواری کردووه له گه‌ڵ مسوڵمانه‌کاندا، به‌ڵام کاتێک که ده‌رفه‌ت له بار بووه بۆ گفتۆگۆی ڕاسته‌قینه‌و بێ په‌رده ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو ئاینه گه‌وره‌یه، پاپا خۆی دزیوه‌ته‌وه‌و گوێی لێ که‌ڕکردووه، ئه‌م قسه‌یه‌ش له خۆمانه‌وه ناکه‌ین و لێره‌دا حه‌ز ئه‌که‌م نموونه‌یه‌کی زیندوو بهێنمه‌وه له سه‌ر ڕاستی بانگه‌شه‌ی پاپاو که‌نیسه له مه‌ڕ دانوستان له گه‌ڵ موسوڵمانه‌کان، ئایا به ڕاستیانه یان هه‌ر فرت و فێڵێکه بۆ له بار بوونی ئاووهه‌واوی گونجاو تاکو موسوڵمانه‌کان به‌ره‌و مه‌سیحیه‌ت بڕۆن.
مامۆستا ئه‌حمه‌د دیدات له نامیله‌که‌ی (خمسون ألف خطأ في الكتاب المقد‌س و حوار مع البابا) لاپه‌ڕ ه ١٦ به‌ناونیشانی (حوار البابا يعني التحول) ده‌ڵێت:
ئێمه ئه‌زانین که به ڕاستی بابا نایه‌وێ حیوار‌و گفتوگۆ بکات، له ڕاستیدا ئه‌و بانگه‌شه بۆ مژده‌ده‌ره‌کانی ئه‌کات تاکو بڕۆن و موسوڵمانه‌کان بگۆڕن به‌ره‌و مه‌سیحیه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووشه‌ی گۆڕینی به کار هێنا ئه‌وا موسوڵمانان ئاگادار ئه‌بنه‌وه‌و به‌رگری له دینه‌که‌یان ئه‌که‌ن، ئه‌و زۆر به وردی و لێهاتوییه‌وه ووشه‌ی گفتوگۆ-الحوار-به کاردێنێ له بریتی ووشه‌ی گۆڕین-التحویل-.
جا بۆ لابردنی ئه‌م گومانه به سه‌ر قوداسه‌تی باباوه، ئێمه به ده‌م داواکه‌یه‌وه هاتین و ویسته‌که‌یمان به جێهێنا له کردنه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌کی ڕاسته‌قینه له گه‌ڵ موسوڵمانان و بانگه‌شه‌مان کرد که ئێمه ئاماده‌ین به گرتنی حیوارێکی کراوه له گۆڕه‌پانی قدیس بوتروس (لة ناو فاتيكانداية) له ڕۆما له کات و مێژووی له باردا که ئه‌وان پێیان قبوڵه تاکو ئه‌رکی سه‌رشانی قوداسه‌تی بابا قورس‌تر نه‌که‌ین.
له به‌ر ئه‌وه نامه‌یه‌کمان بۆ نوسی له مێژووی ١ ره‌مه‌زانی ساڵی ١٤٠٤ کۆچی، به‌راورد له گه‌ڵ ١ یونی ١٩٨٤م.

