سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیرى سوره‌تى الکافرون ژماره (109)
نوسینى :د.عائض عبدالله القرنى
وه‌رگێڕانى : نـه‌وا محمد سعید
مافی له چاپدانه‌وه‌ى پاریزراوه بۆ نوسینگه‌ى ته‌فسیر
له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و شه‌ش ئایه‌ته
(بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ)
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
(قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ )[الكافرون : 1]
ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! به‌وانه بڵآ، که بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى نیه‌و ئایه‌ته‌کانى به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. لێره‌داوه‌ک ناشیرینکردن و سه‌رزه‌نشتکردن و وه‌سفێکى هاوده‌م، که ناپه‌سنده‌و، وه‌ک پاکانه له‌و که‌سانه، خوابه‌بآ بڕوا ناوزه‌دى کردن.
(لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ )[الكافرون : 2]
ئه‌و بتانه‌ى ئێوه ده‌یپه‌رستن، من نایپه‌رستم، به‌ڵکو خواى به‌خشنده ده‌په‌رستم، و، دژایه‌تى شه‌یتان ده‌که‌م و، قورئان ده‌خوێنمه‌وه‌و، له‌م ساخته‌و بوختانانه‌ى، که‌ده‌کرێت، پاکانه ده‌که‌م.
(وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ) [الكافرون : 3]
ئێوه‌ش خواى تاقانه‌ى من ناپه‌رستن، که هه‌ر ئه‌ویش شایسته‌ى په‌رستنه، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیار داوه‌و، پێغه‌مبه‌رکه‌یتان له‌لا درۆیه‌و، دژایه‌تى ئایینه‌که‌یتان کرد؛ ئه‌وا به‌ڕاستى ئێوه دوژمنى خوان.
(وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ )[الكافرون : 4]
من له ئایینده‌ش ئه‌و بتانه‌ى، که ئێوه ده‌یپه‌رستن، من نایانپه‌رستم، دواى ئه‌وه‌ى خوا ڕێى نیشان دام بۆ ئیسلام، من چۆن بڕوام به په‌روه‌ردگارى خۆم نابآ، له‌کاتێکدا هه‌رئه‌و منى وه‌دیهێناوه‌و ڕزق و ڕۆزیم ده‌دات.
(وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ )[الكافرون : 5]
ئێوه‌ش له‌ئایینده، خواى وه‌دیهێنه‌رى من ناپه‌رستن، چونکه مۆرى بآ بڕوایی به‌سه‌ردڵتان دا دراوه‌و، به‌دبه‌ختى و چاره ڕه‌شیتان له‌سه‌ر نوسراوه‌و، شایسته‌ى ئازار و ژانن.
(لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ )[الكافرون : 6]
ئایینى خۆتان بۆ خۆتان، که به‌ڕاستیی و که‌لله ڕه‌قى گرتوتانه‌و، سورن که به‌زوڵم و دژایه‌تى شوێنى بکه‌ون، منیش ئاینى حه‌قى خۆم بۆ خۆم، که په‌روه‌ردگارم بۆ ئه‌م ئایینه ڕێنمایی کردم و، ته‌نها ئه‌وم ده‌وآ، منیش له‌سه‌ر ڕێی ڕاست چه‌سپاوو پێگیرم.

