سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ماناى سوره‌تى فاتیحه
نوسینى : ناصح ابراهیم سازانى
(بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2) الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيڕ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ (7)) (الفاتحة: ١ – ٧).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لاى زۆربه‌ى زانایان پێویسته لێکدانه‌وه‌ى واتاى وشه‌کانى نوێژ له‌ناو نوێژدا, هه‌روه‌ها واجبه له هه‌موو رکاتێکدا بخوێنرێت و گه‌وره‌ترین سوره‌تى قورئانه, به‌ڵکو سه‌رجه‌م مه‌به‌ستى سوره‌ته‌کانى قورئانى پیرۆزى له خۆ گرتووه, بۆیه به باشمانزانى به‌کورتى ته‌فسیرى بکه‌ین و هه‌ندێ له فه‌زڵه‌کانى بخه‌ینه روو..
* (بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ )[الفاتحة : 1] به ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان, ئه‌و خوایه‌ى که سه‌رچاوه‌ى به‌خشینى بێ کۆتاییه‌و ره‌حمه‌تى ته‌واو بوونى بۆ نییه..
*[بِسْمِ اللهِ]سه‌ره‌تاى هه‌موو کارێکى خێر‌و گرنگه, ئه‌م ووشه پاراوه پیرۆزه هه‌روه‌ک دروشمى ئیسلامه, له هه‌مان کاتدا زیکر و ویردى هه‌موو بوونه‌وه‌رانیشه به زمانى حاڵیان..
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو شتێک له بونه‌وه‌ردا به‌زمانى حاڵ ده‌ڵێت: [بِسْمِ اللهِ] ئه‌وا ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌موو کارێکمان "به‌ناوى خوا"وه بێ..
به‌خشینمان "به‌ناوى خوا"وه بێت..
وه‌رگرتنمان "به‌ناوى خوا"وه بێت..
"به‌ناوى خوا "وه کاره‌کانمان به‌جێ بهێنین.
به‌ڵێ, وته‌ى: *[بِسْمِ اللهِ] گه‌نجینه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وایه که "هه‌ژارى" و"بێ ده‌سته‌لآتى"ى مرۆڤ به میهره‌بانییه‌کى گه‌وره‌و ده‌سه‌لآتێکى هێنده نه‌بڕاوه‌و بێ کۆتاییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌کات که جڵه‌وى بوونه‌وه‌رانى هه‌ر له گه‌ردیله‌کانه‌وه تا گه‌له ئه‌ستێره‌کان له ده‌ستدایه, به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و "هه‌ژارى" و"بێ ده‌سته‌لآتى"یه‌ى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته پله‌یه‌ک که‌ده‌بن به تکاکار و, نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان له ده‌رگانه‌ى خواوه‌ندى به‌ده‌سه‌لآت و میهره‌بان و شکۆمه‌نددا گیرا ده‌کات(1) ..
* (الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ) سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگارى جیهانیان.
* (الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ ) : به‌خشنده‌ى میهره‌بان.
* (الرَّحْمـنِ): ئه‌و زاته‌یه که که‌ره‌م و ره‌حمه‌تى له دنیادا هه‌موو شتێکى گرتۆته‌وه.
* (الرَّحِيمِ ): سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ره‌حمه‌ته ده‌گه‌یه‌نێت که ته‌واو بوونى بۆ نیه.
* (مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ): خاوه‌نى رۆژى قیامه‌ت رۆژى سزا‌و پاداشت دانه‌وه, ئه‌و رۆژه‌ى جگه له خودا که‌س خاوه‌ن ده‌سه‌لآت نیه.
* (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ): خودایه! هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین له تۆ زیاتر ملکه‌چى که‌سى تر نابین, هه‌روه‌ها جگه له تۆ په‌نا بۆ هیچ که‌س و هیچ شتێکى تر نابه‌ین. چونکه له تۆ زیاتر که‌سێکى تر نییه خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و تواناى ره‌ها بێت له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا.
* (اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ ): خودایه رێگاى راستمان پیشان بده و هیدایه‌تمان بده بۆ شوێن که‌وتنى.
* (صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ): خودایه! رێگاى ئه‌و که‌سانه‌مان پیشان بده که چاکه‌ت له گه‌ڵ کردوون له پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاکان, به راستى ئه‌وانه بۆ تۆ سوڵحان و که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردووه یارمه‌تیمان بده بۆ شوێنى که‌وتنى ئه‌و رێگا راسته.
* (أَنعَمتَ عَلَيهِمْ): ئه‌و که‌سانه‌ن هه‌قیان ناسیوه‌و شوێنى که‌وتوون.
* (غَيڕ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ ): نه‌مانخه‌یته سه‌ر رێبازى ئه‌وانه‌ى خه‌شم و قینیان لێگیراوه, هه‌روه‌ها نه‌مانخه‌یته سه‌ر رێبازى ئه‌وانه‌ش که سه‌رگه‌ردان و گومڕان.
* (المَغضُوبِ عَلَيهِمْ): ئه‌وانه‌ن ده‌زانن هه‌ق کامه‌یه به‌لآم شوێن هه‌واو هه‌وه‌سى خۆیان ده‌که‌ون, (الضَّالِّينَ ): ئه‌وانه‌ن که نه‌زان و نه‌فامن.
* عه‌دى کوڕى حاتم ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (الْيَهُودُ مَغْضُوبٌ عَلَيْهِمْ وَالنَّصَارَى ضُلَّالٌ)(2) . واته: (المَغضُوبِ عَلَيهِمْ) واته: جوله‌که‌کان, (الضَّالِّينَ ): واته گاوره‌کان.
له دواى خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌وه سووننه‌ته بوترێت (آمين): واته خوایه لێمان وه‌ربگره و قبوڵى بفه‌رموو.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِژَا أَمَّنَ الْإِمَامُ فَأَمِّنُوا فَإِنَّهُ مَنْ وَافَقَ تَأْمِینُهُ تَأْمِینَ الْمَڵائِکَه‌ِ غُفِرَ ڵهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ژَنْبِهِ(3) . واته: کاتێک ئیمام له دواى (ولاالضَّالِّينَ ): وتى ئامین ئێوه‌ش به‌دوایا بیڵێن, چونکه ئامینى هه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ ئامینى مه‌لائیکه پێکه‌وه بوترێن, خواى گه‌وره له تاوانه‌کانى رابردووى ده‌بوورێ.
بێگومان سوره‌تى فاتیحه گه‌وره‌ترین سوره‌تى قورئانه, له شارى مه‌ککه‌ى پیرۆز هاتۆته خواره‌وه, بۆیه پێى ده‌وترێت سوره‌تى فاتیحه چونکه له سه‌ره‌تاى سوره‌ته‌کانى قورئانه‌وه‌یه, هه‌روه‌ها (سبع المثاني)شى پێ ده‌وترێت چونکه به( بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ )ه‌که‌وه حه‌وت ئایه‌ته, له‌نوێژدا دووباره ده‌کرێته‌وه..هه‌روه‌ها (أم الكتاب) یشى پێ ده‌وترێت, چونکه ئه‌م سوره‌ته سه‌رجه‌م مه‌به‌سته‌کانى قورئانى له خۆ گرتووه.
سوره‌تى فاتیحه نمونه‌یه‌کى نوورانى قورئانى پیرۆزه, به هه‌مان جۆر "نوێژ"یش پێڕستێکى نوورانییه که هه‌موو په‌رستشه‌کان له خۆ ده‌گرێت و نه‌خشه‌یه‌که رێ و شوێنى په‌رستشه‌کانى سه‌رجه‌مى به‌دیهاتووانى له‌سه‌ر دانراوه و ئاماژه‌ى بۆ کراوه.
* (أبي سعيد رافع كوڕى المُعلّى) ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: له مزگه‌وت نوێژم ده‌خوێند, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بانگى کردم, وه‌لآمم نه‌دایه‌وه, له‌پاش سلآو دانه‌وه وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! نوێژم ده‌کرد بۆیه وه‌لآمم نه‌دایته‌وه, فه‌رمووى: فه‌رمووى: (أَلَمْ يَقُلْ اللَّهُ). واته: مه‌گه‌ر خواى گه‌وره نا فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ) [الأنفال : 24]. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه! به ده‌م بانگه‌وازى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه‌و رێبازێک که ده‌تان ژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه. پاشان فه‌رمووى: (أَلاَ أُعَلِّمُكَ أَعْظَمَ سُورَةٍ في القُرْآن قَبْلَ أنْ تَخْرُجَ مِنَ الْمَسْجِدِ؟). واته: ئایا گه‌وره‌ترین سوره‌تت فێر بکه‌م له قورئاندا پێش ئه‌وه‌ى بچیته ده‌ره‌وه له مزگه‌وت؟ ئینجا ده‌ستى گرتم کاتێک ویستمان پێکه‌وه بچینه ده‌ره‌وه, وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! تۆ فه‌رمووت گه‌وره‌ترین سوره‌تت له قورئاندا فێرده‌که‌م, فه‌رمووى: ( الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ، هِيَ السَّبْعُ المَثَانِي وَالقُرْآنُ العَظِيمُ الَّذِي أُوتِيتُهُ )(4) . واته: ئه‌و سوره‌ته سوره‌تى ( الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ )ه که ناویشى حه‌وت ئایه‌تى دووباره بوه‌وه‌یه, هه‌روه‌ها ناویشى قورئانى گه‌وره‌یه که به من به‌خشراوه.
خواى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ )[الحجر : 87]
واته: سوێند به‌خوا به‌ڕاستى حه‌وت ئایه‌تى دووباره کراوه‌مان پێ به‌خشیت, هه‌روه‌ها قورئانى گه‌وره‌ش.
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زای خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَا أَنْزَڵ اللَّهُ فِی التَّوْرَاه‌ِ وَڵا فِی الْإِنْجِیلِ مِپْڵ أُمِّ الْقُرْآنِ وَهِێ السَّبْعُ الْمَپَانِی.. (5)) . واته: نه له ته‌ورات نه له ئینجیل‌دا ئایه‌ت نه‌هاتۆته خواره‌وه فه‌زڵ و خێرى به‌قه‌د سوره‌تى فاتیحه بێت که (أُمِّ الْقُرْآن) و (سَّبْعُ الْمَثَانِي)ه.
* عوباده‌ى کوڕى صامت ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لاَ صَلاَةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ)(6) . واته: ئه‌و که‌سه‌ى سوره‌تى فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژى بۆ نیه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَنْ صَلَّى صَلاَةً لَمْ يَقْرَأْ فِيهَا بِأُمِّ الْقُرْآنِ فَهِيَ خِدَاجٌ فَهِيَ خِدَاجٌ فَهِيَ خِدَاجٌ غَيْرُ تَمَامٍ)(7) . واته: هه‌ر که‌سێک سوره‌تى فاتیحه نه‌خوَنێت له نوێژدا ئه‌وه نوێژه‌که‌ى ته‌واو نیه ته‌واو نیه ته‌واو نیه.
* خواى گه‌وره له فه‌رمووده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رموێت: (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: قَسَمْتُ الصَّلاةَ بَيْنِي وَبَيْنَ عَبْدِي نِصْفَيْنِ فَنِصْفُهَا لِي وَنِصْفُهَا لِعَبْدِي، وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: يَقُولُ الْعَبْدُ (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) ێقُولُ اللَّهُ: حَمِدَنِی عَبْدِی ێقُولُ الْعَبْدُ (الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ) ێقُولُ اللَّهُ: أَپْنَى عَڵیَّ عَبْدِی ێقُولُ الْعَبْدُ: (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) فَهَژِهِ الآێه‌ُ بَیْنِی وَبَیْنَ عَبْدِی وَلِعَبْدِی مَا سَأَڵ ێقُولُ الْعَبْدُ: (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْڕ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ، وَلا الضَّالِّينَ) فَهَۆُلاوِ لِعَبْدِی وَلِعَبْدِی مَا سَأَڵ)(8) . واته: نوێژم دابه‌ش کردووه له نێوان خۆم و به‌نده‌که‌مدا ئه‌وه‌ى به‌نده‌که‌م داواى ده‌کات پێى ده‌به‌خشم.. کاتێک به‌نده ده‌ڵێت: (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) سوپاس و ستایش بۆ خواى خاوه‌نى هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ر, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌که‌م سوپاس و ستایشى کردم.. کاتێک به‌نده ده‌ڵێت: (الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ) به‌خشنده‌و میهره‌بانه ئه‌و خوایه‌ى کانگاى ره‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه, خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌که‌م مه‌دح و سه‌ناى کردم..کاتێک ده‌ڵێت: (مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ) خاوه‌ن و سه‌ردارى رۆژى قیامه‌ت, ده‌فه‌رموێت: سه‌رنج بده‌ن ئه‌وه‌تا به‌نده‌که‌م به‌خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و شکۆمه‌ندم ده‌زانێت.. کاتێک ده‌ڵێت: (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) خودایه عیباده‌ت هه‌ر بۆ تۆ ده‌که‌م, داواى کۆمه‌کى هه‌ر له تۆ ده‌که‌م, پشت و په‌نام هه‌ر تۆى, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌که‌م راست ده‌کات ئه‌وه‌ته به‌کردارو به‌گوفتار هه‌ر من ده‌په‌رستێت و هه‌ر منیش به پشتیوان ده‌زانێت .. تائێره به‌ینى من و به‌نده‌که‌م بوو, بۆ به‌نده‌که‌م هه‌یه داوا بکات, کاتێک ده‌ڵێ: (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْڕ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ، وَلا الضَّالِّينَ) ده‌فه‌رموێت ئه‌مه بۆ به‌نده‌که‌مه, ئه‌وه‌ى داواى کرد پێى ده‌به‌خشم.
سوره‌تى فاتیحه ئه‌گه‌ر به ئیمانه‌وه به سه‌ر هه‌ر نه‌خۆشێکى ئیمانداردا بخوێنرێت به‌ویستى خوا شیفاى بۆ دێت چونکه سوره‌تێکى شیفا به‌خشه ..
* پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علية وسلم ) چه‌ند هاوه‌ڵێکى نارد بۆ کارێک دایان به لاى قه‌ومێک دا میواندارییان نه‌کردن, خواى گه‌وره دوو پشکێکى زاڵ کرد به‌سه‌ر گه‌وره‌که‌یاندا و پێوه‌ى دا, توشى ئازارێکى زۆر سه‌خت بوو, وتیان بنێرن بۆ لاى ئه‌و کۆمه‌ڵه بزانن یه‌کێکى خوێنه‌واریان تێدا نیه شتێکى پێدا بخوێنێ به‌ڵکو چاک بێته‌وه ـ مه‌به‌ستیان هاوه‌ڵه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بوو ـ هاتن بۆ لاى هاوه‌لآن و هه‌واڵه‌که‌یان دانێ, ئه‌وانیش وتیان: به‌ڵێ شتێکى به‌سه‌را ده‌خوێنین به مه‌رجێک مه‌ڕێکمان بده‌نێ بۆ خۆمان له جیاتیدا, یه‌کێ له هاوه‌لآن چوو سوره‌تى فاتیحه‌ى به‌سه‌ردا خوێند, که تا ئه‌و کاته‌ش ئازارێکى زۆر زۆرى هه‌بوو, هه‌ر وه‌ک وشترێکى به‌سراوه به‌ره‌لآى بکه‌ى ئاوا رزگارى بوو ئازارى نه‌ما, مه‌ڕه‌که‌یان دانێ, هاوه‌لآن له نێوان خۆیاندا وتیان بڵێى حه‌رام نه‌بێت, گۆشته‌که‌ى ناخۆین تا پرسیار له پێغه‌مبه‌رى (خوا صلى الله علية وسلم) نه‌که‌ین, کاتێک گه‌شتنه‌وه مه‌دینه هه‌واڵه‌که‌یان دا به پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علية وسلم )فه‌رمووى: بچن سه‌همێک له‌و گۆشته بۆ منیش بهێنن (9) !. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو هاوه‌لآنى دڵنیا بکات له‌وه‌ى ئه‌و گۆشته حه‌لآڵه ئه‌گینا ئه‌و پێویستى به‌و گۆشته نه‌بوو.
1- وته‌کان: مامۆستا نوورسی به‌ره‌حمه‌ت بێ.
2- (رواه الترمذي): (2954),( وأحمد في المسند): (4/378), (وإبن حبان): (2297) (وصححه الألباني).
3- (أخرجه البُخاري): (780), ومسلم: (410).
4- (أخرجه البُخاري): (6/77 ( 4647).
5- (صحيح جامع الترمذي): ٥/٢٩٧, (3125), والبیهقی: (1514), ومالک: ٣/٨١.
6- (أخرجه البُخاري): (756) (و مسلم): (34).
7- (صحيح سنن أبو داود): ١/٢١٦, برقم(821).
8- (أخرجه مسلم في الصلاة): (395), (وأبو داود في الصلاة): (132).
9- (أخرجه البخاري): (5007) ومسلم فی السلام: (65).

