سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٩/ئایا ئیمان چیه؟
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام/(الإيمان):له‌زمانى عه‌ره‌بدا باوه‌ڕپێکردن ده‌گه‌یه‌نێت..
براکانى پێغه‌مبه‌ر یوسف به باوکیان وت: (وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لِّنَا )[يوسف : 17]
واته :وه بێگومان تۆ باوه‌ڕیشمان پێناکه‌یت..
به‌ڵام له ڕ‌وى شه‌رعه‌وه ئه‌میش به هه‌مان شێوه دوو حاله‌تى هه‌یه :-
حاله‌تى یه‌که‌م :ئه‌گه‌ر به ته‌نها بێت ،بێ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ (الإسلام) دا پێکه‌وه باسکرابێت ،ئه‌وه له‌و کاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌مووئاینه..
وه‌کو فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره ( اللّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُواْ يُخْڕجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوُڕ )[البقرة : 257]
واته :خواى گه‌وره خۆى پشت و په‌نا و خاوه‌نى باوه‌ڕدارانه ،له تاریکى بێباوه‌ڕى و سته‌مه‌وه ده‌ریان ده‌کات بۆ ڕوناکى ئیسلام و دادپه‌روه‌رى ..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ ( وَاللّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ )[ال عمران : 68]
واته: وه بێگومان خواى گه‌وره یار و یاوه‌ر و پشگیرى باوه‌ڕدارانه .
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ى تر‌ى قورئان که باس له سیفه‌تى باوه‌ڕداران ده‌کات .
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى ئیبنو عه‌باس خوا له خوى و باوکى رازى بێت ده‌رباره‌ى وه‌فده‌که‌ى عه‌بدولقه‌یس ،که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له سه‌ربێت فه‌رمانى پێکردن به باوه‌ڕهێنان به خواى تاک و ته‌نها ،پاشان فه‌رمووى (أتَدرُونَ مَالإيمَانُ بِاللهِ؟) واته:ئایه ده‌زانن باوه‌ڕهێنان به خواى تاک و ته‌نها چیه ؟وتیان خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا زاناترن،پێغه‌مبه‌رى خواش درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى :(شَهَادةُ أن لاَ إلَهَ إلاَّاللهُ وَانَّ مُحَمَّداََ رَسُولُ اللهِ وَإقَامُ الصَلاَةِ وإِيتَاءُ الزَّكَاةِ وَ صَومُ رَمَضَانَ وَأن تُؤدَّوا خُمُسَاََ مِنَ المَغنَم)
واته :شایه‌تى دان به‌وه‌ى هیچ په‌رستراوێک نیه به‌ڕاستى شایه‌نى په‌رستن بێت جگه له خواى گه‌وره ،وه موحه‌ممه‌دیش نێرراوى خواى گه‌وره‌یه،و هه‌ستان به‌کردنى نوێژه‌کان به ڕێکوپێکى و زه‌کات دانى ماڵ و سامان و ڕۆژوگرتنى مانگى ڕه‌مه‌زان و دانى پێنچ یه‌ک له ده‌ستکه‌تى جه‌نکدا.(رَاوَهُ البُخَاري (8/رقم/4368)وَمُسلِم (1/رقم/17)واللفڤ لهُ)
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌بو هو ره‌یره خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى ((الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ شُعْبَةً فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الْأَذَى عَنْ الطَّڕيقِ وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنْ الْإِيمَانِ))(رواه البخارى) (1/رقم/9) ومسلم (1/رقم/35)
واته : باوه‌ڕهێنان هه‌فتا و ئه‌وه‌نده به‌شه ،به‌رزترینیان وتنى (لاإلةالاالله) یه ،ونزمترینیشیان لابردنى خراپه و ئازارێکه له‌سه‌ر رێگاوبانى خه‌ڵکى .هه‌روه‌ها له روانگه‌ى ئه‌م پێناسه‌یه‌وه زانایانى پێشین فه‌رموویانه (الاِيَمَان إِعتِقَادُُ وَقَول وَعَمَل) واته:باوه‌ڕهێنان :بیرباوه‌ڕ و گوفتار و کرداریشه.
هه‌روه‌ها فه‌رمووى (إِنَّ الاَعمَالَ كُلّهَا دَاخِلة فِي مُسَمَّى الإيمَان) واته: کرده‌وه‌کان هه‌ر هه‌موو ده‌که‌وێته ژێر ناوى باوه‌ڕ و ئیمانه‌وه.
حاله‌تى دووه‌م:ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل (الإسلام)دا پێکه‌وه باسکرابێت ،ئه‌وه له‌و کاته‌دا ،مه‌به‌ست پێى بیر و باوه‌ڕه شاراوه‌کانى ناو دڵه ..
وه‌کو :فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره (قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ )[الحجرات : 14]
واته:هه‌ندێک له عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کان وتیان ،ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه،تۆش ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ :نه‌خێر،باوه‌ڕتان نه‌هێناوه ،به‌ڵکو بڵێن موسڵمان بوین،هێشتا به‌ته‌واوه‌تى باوه‌ڕ نه‌چوه‌ته ناو دڵه کانتانه‌وه و جێگیرنه‌بوه..
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى عومه‌ر،که له‌مه‌وپاش باسى ده‌که‌ین (خواى لىَ رازى بيَت) که به‌فه‌رمووده‌که‌ى جیبریل ناسراوه.
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌بو هوره‌یره خواى لێ رازى بێت که‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت نوێژى له‌سه‌ر جه‌نازه‌یه‌ک کرد ،جا دوعاى خێرى بۆ کرد و فه‌رمووى (اللَّهُمَ مَن أحيَيتَهُ مِنَّا فَأحيِهِ عَلَى الاِسلاَم وَمَن تَوَفَّيتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّهُ عَلَى الاِيمَان) (رَوَاهُ أبو داود(3/رقم/3201)والترمزی(3/رقم/1024) وبن ماجه((1/رقم/1498) وهو حدیپ صحیح،الالیانی فی المشکاه (1675)
واته:ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وه‌مان ده‌ژێنى ئه‌وه له‌سه‌ر ئیسلام بیژێنه ،و ئه‌وه‌شمان ده‌مرێنى ئه‌وه له‌سه‌ر باوه‌ڕ و ئیمان بیمرێنه ..
دیاره لێره‌دا ئیسلام بریتیه له کرداره ئاشکراکان ،که له‌کاتى ژیاندا ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر موسڵمان مرد ئه‌وه ته‌نها کرده‌وه‌کانى دڵى ده‌مێنێ ،بوَیه فه‌رمووى له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕبیمرێنه .

