سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌ست و سۆزى ده‌روونى به‌رامبه‌ر مندالآن
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
مه‌به‌ست له هه‌ستی ده‌روونى: ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستى و به‌زه‌ییه‌یه که خواى گه‌وره خستویه‌تیه دڵى باوک و دایکه‌وه به‌رامبه‌ر به‌مناڵه‌کانیان.. حیکمه‌تیش له‌وه‌دا نه‌هێشتنى ئه‌و دابونه‌ریته دزێو‌و ناشیرینانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامیه که له‌ناو دڵ و ده‌روونى هه‌ندێ که‌سی نه‌خۆشدا تا ئێستاش هه‌ر ماوه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌چاوى سوکه‌وه سه‌یرى کچان ده‌که‌ن, هه‌روه‌ها ده‌رخستنى گه‌وره‌یى و پاداشتى خێرى ئه‌و که‌سانه‌یه که خۆراگرن له‌سه‌ر مردنى منداڵ.. له کۆتایدا ده‌بێت دایک و باوک چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى منداڵ یه‌کنه‌که‌وت له‌که‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ئیسلامدا؟
ئه‌م هه‌موو هه‌ست و سۆزه دڵ و ده‌روونیانه‌و, چه‌نده‌ها پرسیار‌و بیر‌و بۆچوونتان به‌پشتیوانى خواى گه‌وره له‌م بابةتة بۆ روون ده‌که‌ینه‌وه:
أ- خۆشه‌ویستى دایک وباوک بۆ مناڵ کارێکى فیترییه:
وه‌ک ئاشکراو روونه خۆشه‌ویستى و ئاره‌زووى منداڵ له‌دڵى دایک و باوک‌دا شتێکى فیتریه‌و ره‌گى داکوتاوه له‌ناو دڵ و ده‌روونیاندا, به‌و هه‌ست و نه‌سته‌یه باوک و دایک مناڵه‌کانیان ده‌پارێزن, به‌زه‌ییان پێیاندا دێته‌وه, به‌خێویان ده‌که‌ن و, گرنگى ده‌ده‌ن به‌ئه‌رک و کار‌و باره‌کانیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوایه ئه‌وا جۆری مرۆڤه‌کان له زه‌ویدا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چوو, دایک و باوک خۆڕاگر نه‌ده‌بوون له‌سه‌ر چاودێرى منداڵه‌کانیان, خه‌رجیان نه‌ده‌کێشان, په‌روه‌رده‌یان نه‌ده‌کرن, شه‌ونخونیان نه‌ده‌کێشا له پێناوى ئه‌رکه‌کانیاند, به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌به‌ر چاو نه‌ده‌گرت.
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که قورئان چه‌نده به‌شێوه‌یه‌کى جوان ئه‌و هه‌سته راسته‌قینه‌یه‌ى دایک و باوکى وێنه‌کێشاوه جارێ مندالآنى به‌زینه‌ت و جوانى و ژیانى دنیا ناوى هێناوه: [الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا..]. الکهف: ٤٦. واته: سامان و ماڵ و منداڵ زینه‌ت و خۆشى ژیانى دونیان..
جارێکى تربه به‌خششێکى گه‌وره ناوى ده‌بات که هه‌قه سوپاسگوزارى خواى له‌سه‌ر بکرێ: [وَأَمْدَدْنَاكُم بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا].( الاسرا‌ء:6) واته: ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌کى زۆرمان پێ به‌خشین, وه ژماره‌مان گه‌لێک زۆرکردن هه‌تا رێگاى راست بگرنه‌به‌رو ئاماده‌بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان ..
سێیه‌م جار له شوێنێکى تردا به‌ڕووناکى و بیبیله‌ى چاو ناویان ده‌بات ئه‌گه‌ر شوێن رێبازى خوا ناس خاوه‌ن ته‌قواکان بکه‌ون: [وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا]. (الفرقان: 74). واته: ئه‌وانه‌ى به‌دڵ له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانماندا که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ى رووناکى چاومان و شادمانى دڵمان, له چاکه‌کارى و خوا ناسیدا بمانکه به‌پێشه‌وا بۆ ئیماندارانى له خوا ترس و خاوه‌ن ته‌قوا, یارمه‌تیمان بده بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانتیان پێ بگه‌یه‌نین و, رێَنماییان بکه‌ین بۆ سه‌ر رێگاى راست .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌و چه‌نده‌ها ئایه‌تى تر وێنه‌ى سۆز‌و به‌زه‌یی دایک و باوکمان بۆ روون ئه‌که‌نه‌وه به‌رامبه‌ر مناڵه‌کانیان و راستى هه‌ست و نه‌ست و خۆشه‌ویستیان به‌دڵ بۆ جگه‌رگۆشه‌و به‌رهه‌مى دڵه‌کانیان.
ئه‌وه‌ش ئێوه- ئه‌ى خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان- هۆنراوه‌ى شاعیره به‌ناوبانگه‌کان ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى منداڵ و هه‌ست و سۆزى ده‌روونى نه‌رم و نیانى به‌رامبه‌ریان, ئه‌و هه‌موو هۆنراوانه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستییه‌ى که‌خواى گه‌وره به‌خشیویه‌تى به‌دڵى دایک و باوک, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچی له توانایاندا هه‌یه بیخه‌نه‌گه‌ڕو هه‌وڵبده‌ن بۆ په‌روه‌رده‌کردنى منداڵ و ئاماده‌ى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مرۆڤێکى چاک بۆ ژیان.
- سه‌ره‌تا له هۆنراوه‌یه‌کى (أمية بن أبو صلت)وه ده‌ست پێده‌که‌ین که ده‌رباره‌ى کوڕه‌که‌ی ئازارى دابوو وتویه‌تى, یه‌کێکه له‌و هۆنراوه ناسک و پاراوانه‌ى که راستى هه‌ست و سۆزى دڵ و ده‌روونى باوکایه‌تى ده‌رده‌خه‌ن به‌رامبه‌ر به منداڵ:
(غذوتُك مولوداً وعلتُك يافعاً
تَعُلّ بما أجني عليك وتنهل
إذا ليلةٌ ضافتك بالسقم لم أبت
لسقمك إلاّ ساهراً أتململ
كأني أنا المطروقُ دونك بالذي
طُڕقتَ به دوني فعينيَ تَهمِل
تخاف الردى نفسي عليك وإنها
لتعلم أن الموت وقت مؤجل
فلما بلغت السنّ والغايةَ التي
إليها مدى ما آنت فيك أؤمِّل
جعلتَ جزائي غلظةً وفظاظة
كـأنك أنت المنعم المتفضِّل
فليتك إذ لم ترعَ حق أبوّتـي
فعلتَ كما الجار المجاور يفعل
فأوليتني حق الجوار فلم تكن
عليَّ بمالٍ دون مالك تبخل.)
- گوێ بگرن بزانن(أبو بكر الطرطوسي) ده‌رباره‌ى چه‌شتنى ئازار‌و ناره‌حه‌تى باوک و دایک له کاتى وه‌فاتى منداڵیاندا ده‌ڵێ چی:
( لو كان يدري الابنُ أيّة غُصّةٍ
يتجرّعُ الأبوان عند فِراقهِ
أمٌّ تهيج بوَجْد حيرانـة
وأبٌ يسحّ الدمعَ من آماقه
يتجرعان لِبَيْنه غصصَ الرَّدَى
ويبوح ما كتماه من أشواقه
لَرَثَى لأمٍ سُلّ من أحشائها
وبكى لشيخ هام في آفاقه
ولبدّل الخلق الأبيَّ بعطفه
وجزاهما بالعطفِ من أخلاقه)
- یه‌کێکى تر له‌و شاعیرانه ده‌رباره‌ى هه‌ست و سۆزى دڵ و ده‌روونى باوکایه‌تى ده‌ڵێ:
(لقد زاد الحياة اليّ حبا
بناتى إنهن مـن الضعاف
أحاذر أن يريْنَ الفقرَ بعدي
وأن يشربْن رنْقاً بعد صاف
وأن يريْن إن كُسيَ الجواري
فتنبو العينُ عن كرم عجاف
ولولا ذاك قـد سوَّمت مُهر
وفي الرحمن للضعفاء كاف
أبانا مَنْ لنا إن غبت عنا
وصار الناس بعدك في اختلاف)
* * *
(ولولا بُنيّات آزُغْب القطا
حُطِطْنَ من بعضٍ إلى بعض
لكان لي مضطربٌ واسع
في الأر ذات الطول والعرض
وإنما أولادنا بيننا
أكبادنا تمشي على الأرض
لو هبّت الريح على بعضهم
لامتنعت عيني من الغمض)
* * *
له کۆتاییدا شاعیرى گه‌وره مامۆستا (عمر بهاء الأميري) کاتێک هه‌ر هه‌شت منداڵه‌که‌ى بۆ گه‌شت و گوزار ده‌چنه هاوینه‌هه‌وارى حه‌له‌ب, ئه‌ویش له‌ماڵه‌وه به‌ته‌نها ده‌بێت, هۆنراوه‌یه‌کى جوان و پاراو ده‌هۆنێته‌ه‌وه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى باوک به‌رامبه‌ر به‌مندالآن و ده‌ڵێ:
(أين الضجيج العذبُ والشغَبُ
أين التدارسُ شابَه اللعبُ
أين الطفولة في تَوَقُّده
أين الدُمى في الأرض والكتبُ
أين التشاآس دونما غرضٍ
أيـن التـشاكي ماله سبَبُ
أين التباكي والتضاحكُ في
وقتٍ معاً، والحزنُ والطربُ
أين التسابق في مجاورت
شغَفاً إذا أكلوا وإن شربوا
يتزاحمون على مجالستي
والقرب مني حيثما انقلبوا
يتوجهون بسَوْق فطرتهم
نحوي إذا رَهبُوا وإن رغبوا
فنشيدُهُمْ: (بابا) إژا فڕحوا
ووعیدُهُمْ: ( بابا ( إذا غضبوا
وهتافهُم:) بابا( إذا ابتعدوا
ونجيُّهم: ) بابا( إذا اقتربوا
بالأمس كانوا ملءَ منزِلنا
واليومَ، ويحَ اليوم، قد ذهبوا
وكأنما الصمتُ الذي هبَطَت
أثقاله في الدار إذ غَرَبوا
إغفاءةْ المحموم هدْأتُها فيها
يشيعُ الهمّ والتعب
ذهبوا، أجلْ ذهبوا، ومسكنُهُم
في القلب، ماشطّوا وما قرّبوا
إني أراهم أينم التفتَتْ
نفسي وقد سكنوا، وقد وثبوَا
وأحسّ في خلَدي تلاعبُهم
في الدار ليس ينالهم نصبُ
وبريقَ أعينهم، إذا ظفروا
ودموعَ حُرقتهم إذا غُلبُوا
في كل ركن منهمُ أثرٌ
وبكلّ زاوية له‌م صَخَبُ
في النافذات زُجاجَها حطموا
في الحائط المدهون قد ثقَبُوا
في الباب قد آسروا مَزالجه
وعليه قد رسموا وقد كتبوا
في الصحن فيه بعضُ ما أكلوا
في علبة الحلوى التي نهبُوا
في الشطر من تفاحَة قضموا
في فضلة الما‌ء التي سكبوا
إني أراهم حيثما اتجهت
عيني كأسراب القطا سَرَبوا
بالأمس في قرنايلٍ نزلوا
واليوم قد ضَمتهُمُ حَلَبُ
دمعي الذي آَتّمتُه جلداً لما
تباكوا عند ماركبوا
حتى إذا ساروا وقد نزعوا
من أضلعي قلباً به‌م يجبُ
الفَيْتُني كالطفل عاطفةً
فإذا به الغيث ينسكب
قد يعجب العُذَّال من رجلٍ
يبكي، ولو لم أبكِ فالعجبُ
هيهات ما كل البُكا خَوَر
إني وبي عز الرجَال أبُ)
به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رکه‌وت خۆشه‌ویستى دایک وباوک بۆ منداڵ کارێکى سروشتى و فیتریه, یاسایه‌کى یه‌کجار گونجاوه له‌گه‌ڵ یاساى سه‌رجه‌م ژیان و فیتره‌تى مرۆڤه‌کان, ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چاودێری و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن, گرنگى بده‌ن به کاروبارو به‌رژه‌وه‌ندیان.
مرۆڤ حه‌ز ده‌کات وێنه‌ى خۆى له منداڵه‌که‌یدا ببینێته‌وه میرات به‌رێک له‌دواى خۆى به‌جێ بهێڵێ, بۆ ئه‌وه‌ى به‌رى ماندووبوونى به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ..]. الروم:٣٠. واته: دینێکى بنه‌ڕه‌تیه‌و له سروشتدا خوا ئه‌و خه‌ڵکه‌ى هه‌ر یه‌کتا په‌رستى وه‌دى هێناوه, کارى خودا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه..

