سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتاى ئایه‌تى [إِيَّاكَ نَعْبُدُ ]...( الفاتحة : 5)...
نوسینى: محمد فتح الله گولن
وه‌رگێرانى: حبیب محمد سعید
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
هه‌روه‌ک هه‌موومان ئه‌زانین و ، هه‌روه‌ک له هه‌موو ته‌فسیره‌کانیش دا هاتووه،کورته‌ى ناوه‌رۆکى بابه‌ته‌که لێره‌دا که (مفعول به) پێش خراوه به‌م جۆره‌یه: خوایه ئێمه ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر خوایه‌تیى تۆ ئه‌ده‌ین و له غه‌یرى تۆیش مل که‌چیى بۆ هیچ که‌س ناکه‌ین و ، ته‌نها له لاى تۆش ئاسووده‌یى و حه‌سانه‌وه و دڵ دانه‌وه‌مان ده‌ست گیر ئه‌بێ .
خاڵه‌که‌ى تریش که شایانه لێره‌دا تۆمار بکرێ ئه‌مه‌یه
که له بریى به‌کارهێنانى کردارى ((عبد)) ى رابوردوو ، شێوه‌ى رانه‌بوردووى هه‌مان کردار که ((نَعْبُدُ)) وه هاتووه . چونکه شێوه‌ى رابوردوو چه‌ند مانایه‌ک ئه‌گرێته‌وه وه‌ک: خوا په‌رستییمان کرد ... نوێژمان به‌جێ هێنا ... وه‌ها و وه‌هامان کرد .. واته هه‌ندآ ماناى غروورى تێدایه که له‌گه‌ڵ رۆحى خواپه‌رستیى و به‌ندایه‌تیى دا ناگونجێن .به‌ڵام شێوه‌ى ((نَعْبُدُ)) دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و جۆره خراپ تآ گه‌یشتنه نیه ، چونکه کردارى ((نَعْبُدُ)) ئاماژه بۆ ده‌سته‌وسانیى و هه‌ژاریى مرۆڤ ئه‌کات له‌به‌رده‌م حزوورى مه‌زنى خوایى دا و ، ئاماژه‌ش بۆ به‌رده‌وامیى زانینى ئه‌و ده‌سته‌وسانى یه و ئه‌و هه‌ژارى یه ئه‌کات و ، ئه‌شتوانین ئه‌وه‌ى که مرۆڤ ئه‌یه‌وآ لێره‌دا بیڵێ به‌م شێوه‌یه کورتى بکه‌ینه‌وه: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم ! ... بڕیارم داوه جگه له خۆت سه‌ربه‌ستییم بۆ هیچ که‌س نه‌که‌مه قوربانیى و ، خۆشم بۆ هیچ که‌س زه‌لیل نه‌که‌م . له‌به‌ر ئه‌وه به هه‌موو دڵێکمه‌وه ، به نیه‌تى به‌ندایه‌تیى و زه‌لیلى یه‌وه روو له خۆت و له ده‌رگانه‌ت ئه‌نێم و ، به دڵێکیشه‌وه که پڕبآ له تاسه‌مه‌ندیى و خۆشه‌ویستیى روو له په‌رستن و گوآ ڕایه‌ڵییت ئه‌نێم و ، بڕیاریشم داوه له یاخیى بوون له فه‌رمانت و له هه‌ر شتێک که تۆ خۆشت نه‌وێت و لێى رازیى نه‌بى که‌نار بگرم... نیه‌تم له کرده‌وه‌م گه‌ورتر و چاک تره و ، لێیشت ئه‌پارێمه‌وه که نیه‌ته‌که‌م به کرده‌وه وه‌ربگریت ! کرده‌وه‌یه‌ک به پێى ئه‌وه‌ى که نیه‌تى کردنى دێنم ، نه‌ک به پێى ئه‌وه‌ى که کردوومه ، ئه‌ى په‌روه‌ردگارم !....)) پاشان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌کاته‌وه که ئه‌م له‌م تکا و پاڕانه‌وه‌یه‌ى دا به ته‌نیا نیه ، به‌ڵکو ئه‌ڵێ براکانیشى له‌م تکا و پاڕانه‌وه‌یه‌ى دا له‌گه‌ڵیا هاوبه‌شیى ئه‌که‌ن . واته لێره‌دا گومان باشى یه‌کى فراوان و گشت گیر ئه‌خاته پێش چاوان و، له هه‌مان کاتیش دا پشت گیریى و هاوبه‌شى یه‌که‌یان ئه‌داته پاڵ خۆى ، به‌مه رێک که‌وتن و یه‌ک ده‌نگى یه‌کى وه‌ها مسۆگه‌ر ئه‌کات که ناتوانرێ له‌که‌دار بکرێ ، له کاتێک دا که روو له ده‌رگانه‌ى خواوندى فریادڕه‌س ئه‌کات ، ئیتر له وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتان رزگارى ئه‌بێت و ، له‌به‌رده‌م خوایه‌تیى کامڵ و ره‌هادا وێنه‌یه‌کى ته‌واوى به‌ندایه‌تى یه‌کى ته‌واو پێشکه‌ش ئه‌کات .

![واتاى ئایه‌تى [إِيَّاكَ نَعْبُدُ ]...( الفاتحة : 5)...](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/ykkk.jpg)