سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌ندێ ئادابى خواردن و خواردنه‌وه....
ئاماده‌کردنى: یوسف رشید
((إنَّ الله لَيَرضى عَنِ العَبدِ أَنْ يأكُلَ الأكْلَةَ فَيَحمَدَهُ عَلَيها , أو يَشربَ الشَّربةَ فَيَحمدَهُ عَليها)) (أخرجه مسلم والترمذي وأحمد).
واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره ڕ‌ازى ده‌بآ له به‌نده‌یه‌کى خۆى کاتێک که پارویه‌ک ده‌خوات سوپاس‌و ستایشى خواى له‌سه‌ر ده‌کات , یان قومه ئاوێک ده‌خوات سوپاس‌و ستایشى خواى له‌سه‌ر ده‌کات ،واته خواى گه‌وره ڕ‌ازى ده‌بێت له‌به‌ندى خۆى به هۆى ئه‌و سوپاس‌و ستایشه‌ى که له‌سه‌ر خواردن‌و خواردنه‌وه ده‌یکات.
((بَيْتٌ لا تَمْرَ فيه , كالبيتِ لا طعام فيه)) (اخرجه ابن ماجة واسناده حسن).
واته: هه‌ر ماڵێک خورماى تیا نه‌بێت , وه‌کو ماڵێک وایه که خواردنى تیا نه‌بێت،
.ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که خورما چه‌ند خێر‌و به‌ره‌که‌تی تێدایه به بونی له ناو مالأ دا.
((إن طعام الواحد يكفي الإثنين , وإن طعام الإثنين يكفي الثلاثة والأربعة, وان طعام الأربعة يكفي الخمسة والستة)) (أخرجه ابن ماجة إسناده صحيح بشواهد).
واته: به‌ڕاستى خواردنى یه‌ک که‌س به‌شى دوان ئه‌کات ئه‌گه‌ر به کۆمه‌لأ بیخۆن وه خواردنى دوانیش به‌شى سیانو چوار ده‌کات وه خواردنى چوار که‌سیش به‌شى پێنج‌و شه‌ش ده‌کات،. ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که خێر‌و به‌ره‌که‌تی زۆر له کۆمه‌لأ دایه واته موسڵمانان یه‌ک کۆمه‌لأ بن له خواردن و کاره‌کانی تریش دا ، وه به پێچه‌وانه‌وه خێر و به‌ره‌که‌ت له پارچه پارچه‌یی و حیزب حیزبێنه‌دا نىیه به‌ڵکو سزاى خودا و مه‌ینه‌تیه بۆ ئه‌م ئومه‌ته.
(( إن البركة وسط القَصْعَة , فكلوا مِنْ نواحيها , ولا تأكلوا من رأسها )) (رواه السري بن يحيى وإسناده صحيح) .
واته : به‌ڕاستى به‌ره‌که‌تى خواردن له ناوه‌ڕاستى قاپه‌که‌دایه , که‌واته ئێوه له قه‌راغیه‌وه بیخۆن , وه له سه‌رىیه‌وه , ناوه‌ڕاستىیه‌وه مه‌خۆن
((حَرَّمَ الله الخَمْرَ , وكلُ مُسْكر حرامٌ))(رواه النسائي والطبراني وابن عساكر واسناده صحيح).
واته: خواى گه‌وره عاره‌قى حه‌رام کردووه , وه هه‌موو سه‌رخۆش که‌رێک حه‌رامه.

