سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له سووده‌كانى ئاو نه‌خواردنه‌وه له‌كاتى رِۆژوودا
ئاو نزیكه‌ى (%65-70) ى كێشى له‌شى پێگه‌یشتوان پێكده‌هێنێت و بۆ دوو به‌شى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌بێت :
به‌شێك له‌ناو خانه‌كاندا و به‌شێك له ده‌ره‌وه له نێوان خانه‌كاندا له شانه‌و موولوله خوێنیه‌كان و ده‌ردرواه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس و ....هتد. له نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌دا هاوسه‌نگیه‌كى ورد هه‌یه . گۆڕان له چربوونه‌وه (تركیز)ى خوێییه‌كاندا به تایبه‌تى سۆدیۆم ، كه له شله‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خانه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه ، دوو پرۆسه‌ى بنه‌ره‌تى له ناو له‌شدا ڕاده‌گرێت ئه‌وانیش میكانیزمى ده‌ردانى هۆرمۆنى دژه‌میز كردن(AHD) و میكانیزمى هه‌ستكردن به تینویه‌تین، كه هه‌ردووكیان كار ده‌كاته سه‌ر ئاماده‌كاریى له‌ش بۆ پارێزگارى له ئاو له كاتى ناره‌حه‌تى دا.
نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاو له كاتى رۆژوودا ده‌بێته هۆى زیادكردنى گه‌وره له میكانیزمى خه‌ستبوونه‌وه‌ى میز له گورچیله‌دا ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى له هێزى ئۆسمۆسز(ده‌لاَندن)ى میزدا كه ده‌كاته (1000تا12000)مل ئۆسمۆ/كگم ئاو ،به‌م شێوه‌یه ئه‌م میكانیزمه گرنگانه بۆ دروستیى ئه‌ركه‌كانى گورچیله چالاك ده‌بن. هه‌روه‌ها نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاو له كاتى رۆژوودا قه‌باره‌ى ئاو له‌ناو مولووله‌كانى خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ خۆى ده‌بێته هۆى چالاككردنى میكانیزمى ناوخۆیى به رێكخستنى مولوله‌كانى و زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى پرۆستا گلاندین(prostaglandin) كه ڕۆلى له زیندو هێشتنه‌وه و چالاكیى خرۆكه سووره‌كانى خوێندا هه‌یه ، هه‌روه‌ها ڕۆڵى له ده‌ستبه‌راگرتنى تواناى ئه‌م خرۆكانه ، بۆتێپه‌ڕین به دیوارى مولوله‌كانى خوێنه‌كاندا هه‌یه هه‌ندێك له جۆره‌كانى ڕۆلیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشه‌لۆگى گه‌ده پاشان كه‌مكردنه‌وه‌ى دروستبوونى برینى (قرحه المعده)دا هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌لماوه له ئاژه‌ڵه تاقیكراوه‌كاندا ، ڕۆڵیشى له چاره‌سه‌رى نه‌زۆكیدا هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵى له رێكخستنى سوڕى سكپریى له لاى ئافره‌ت هه‌یه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر چه‌ند هۆرمۆنێك له ناو له‌شدا هه‌یه و ده‌ردانى هۆرمۆنی (الرینین) وریا ده‌كاته‌وه ... هتد
هه‌ر بۆیه تینویه‌تى له كاتى رۆژوودا سودى زءرى هه‌یه ، به شێوازى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به هۆى زیادكردنى ماده‌ى پرۆستاگلاندین، به جۆرێك كه لێهاتوویى خانه‌كانى خوێن چاكده‌كات و له‌ش له برینى گه‌ده(قرحه المعده) ده‌پارێزێت و هاوبه‌شى له چاره‌سه‌رى نه‌زۆكیدا ده‌كات هه‌روه‌ها یاده‌وه‌رى مرۆڤ(زاكیره) به‌هێز ده‌كات و میكانزمه‌كانى كارى گورچیله چاك ده‌كات . گۆڤارى كۆمه‌ڵه‌ى شاهانه بۆ ته‌ندروستى له ساڵى (1997) توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر چالاكى ڕۆژانه و به‌جێهێنانى خوێندن و ته‌ندروستى له‌كاتى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زاندا . ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌به‌شى خۆراك و زانستى خواردن له كۆلیژى زانستى ته‌ندروستى له كوێت ئه‌نجام درا , بۆ ئاشكرا كردنى كاریگه‌رى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر چالاكى ڕۆژانه و ته‌نروستى و به‌جێهێنانى خوێندن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانى زانكۆ كه ژماره‌یان (265) كه‌س بوون كه (163 پیاو 102 ئافره‌ت) بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان (20 - 72) ساڵیدا بوون . شیكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ى ده‌رخست , كه زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له كاتى خوێندندا له كه‌مترین حاڵه‌تى دڵه‌ڕاوكێدان و له بارێكى چالاكیی ڕوحیى باشدان .
هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنه‌وانه‌یان ده‌خوارده‌وه ،كه ماده‌ى (كافین)ى كه‌میان تێدایه‌و جگه‌ره‌شیان كه‌م ده‌كێشا ، گۆرانكاریش له كێشیان زیادى كردبوو ، (%48) یان كێشیان نه‌گۆرا بوو (%35) یان كێشیان دابه‌زیبوو (%13) یان كێشیان زیادى كردبوو دابه‌زینى كێشى به زۆرى له نێوان نه‌خۆشه‌كاندا بوو ،هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كى زۆر له نه‌خۆشه‌كان له مانگى ره‌مه‌زان دا چاكبوونه‌وه ، به تایبه‌تى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه به‌ده‌ست قه‌بزى و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌رسه‌وه ده‌یاننالاَند.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سوودانه‌ى ئاو نه‌خواردنه‌وه له كاتى رۆژوودا ، ئه‌و جۆره رۆژووه‌ى ، كه رێگه به ئاو خواردنه‌وه له كاتى رۆژوودا ده‌دات (جگه له رۆژووى ئیسلام )ده‌بێته هۆى دروستبوونى جه‌ندین جۆر زیان بۆ له‌ش ، وه‌ك ده‌رچوونى ئاوى زۆر له‌گه‌ڵ میزدا و له ده‌ستدانى خوێیه به سووده‌كانى وه‌ك سۆدیۆم ، كه ئه‌گه‌ر شوێنى ئه‌و خوێیانه پرنه‌كرێته‌وه ، ئه‌وا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ دروستده‌كات.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ، كه خواى گه‌وره تواناى دروستكردنى ئاوى له رێگه‌ى كاروگۆرانه كیمیایی جۆراو جۆره‌كانه‌وه به له‌شى مرۆڤ به‌خشیوه ،ئه‌مه‌ش له هه‌موو خانه‌كانى له‌ش ڕوو ده‌دات، كه له كاتى پرۆسه‌ى گۆڕ‌انى خۆراكییه‌كاندا گه‌ردى ئاو پێكدێت ، هه‌روه‌ها له كاتى پێكهێنانى وزه له جگه‌رو گورچیله و مێشك و خوێن و .......هتد، زانایان ئه‌و ئاوه‌یان له رۆژێكدا به (سىَ یه‌ك) ، یان (نیو) لیترخه‌ملاَندووه به ئاوى خۆیى ، یان ناوه‌كه‌ى(intrinsic water) نا وده‌برێت.
له‌گۆڤارى هه‌یڤ وه‌رگیراوه

