سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تیاچوونى گه‌لان له قورئان
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز له چه‌نده‌هائایه‌تدا سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێ بوَتیاچوونى گه‌لان له ئه‌نجامى خراپه‌کاریان و توَڵه‌ى خواوه بۆیان و ، داواشمان لێده‌کات که بگه‌ڕێین به زه‌ویدا تاوه‌کو سه‌ره‌نجامى ئه‌و گه‌لانه‌و پاشماوه‌کانیان ببینین ، تا ببێته په‌ندو وانه‌و هوشیارى دڵ و دوورکه‌وتنه‌وه له گوناهو تاوان ..هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :
١-(اولم يسيروا فى الارض فينظرو كيف كان عاقبة الذين من قبلهم كان‌و اشد منهم قوة و اثارو الارض وعمروها اكثرمما عمروهاوجاء ته‌م رُسُلهم بالبينات ، فما كان الله ليظلمهم ولكن كانوا انفسهم يظلمون،ثم كان عاقبة الذين اساؤا السوأى ان كذبوا بايات الله وكانوا بها يستهزئون) (الروم 10)..
واته:ئایا به زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشابکه‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى پێش ئه‌ماندا هێناوه ، له‌مان زوَر به‌هێزترو به ده‌سه‌ڵاتتربوون ، زه‌ویان ده‌کێڵاو ژێره‌و ژووریان ده‌کرد و ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان ،پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتێخۆى به‌ڵگه‌ى زۆر‌و ئاشکرایان بۆ هێنان ؟ به‌ڵام بێ سوود بوو ، زوَربه‌یان بڕوایان نه‌کرد،
جا وه‌نه‌بێ خوا سته‌مى لێ کردبن ، به‌ڵکو
هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد .پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامى ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد ،چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانى خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ‌کرد. .
٢-( افلم يسيروا فى الارض فينظروا كيف كان عاقبة الذين من قبلهم ، دمر الله عليهم و للكافرين امثالها )(محمد 10)
واته : ئایه ئه‌وه نه گه‌ڕاون به زه‌وىدا و سه‌رنج بده‌ن تا بزانن سه‌ره‌نجامى ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ى پێشیان چۆن بووه ؟؟ خواى به ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانى به‌سه‌ردا ڕووخاندن ، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزاى ئاوا شتێکى چاوه‌ڕوان کراوه و،دره‌نگ بێ یان زوو دوو چاریان ده‌بێت .
٣- قل سیروا فى الارچ فا نڤروا کیف کان عاقبه المکژبین (الا‌نعام11) (قل سيروا في الارض فانظروا كيف كان عاقبة المجرمين) ¬(النمل 69)
واته/پێیان بڵێ:بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و سه‌یربکه‌ن سه‌ره‌نجامىتاوان باران و ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به به‌رنامه‌ىخوا نه‌کردووه چوَن بووه .
٤-(ولما جاءت رُسلنا ابراهيم بالبُشرى قالوا :انا مُهلكوا اهل هذه القرية ان اهلها كانوا ظالمين ،قال ان فيها لوطا ، قالوا :نحن اعلم بمن فيها ، لننجينه و اهله الا امراته كانت من الغـابرين ، ولما ان جاءت رسـلنا لوطا سـئ به‌م و ضاق به‌م ذرعا وقالوا لا تخف ولا تحزن انا مُنَجُوك و أهلك الا امراتك كانت من الغابرين انا منزلون على اهل هذه القرية رجزا من السما‌ء بما كانوا يفسقون ، ولقد تركنا منها آية بينة لقوم يعقلون )(العنكبوت35 )
واته :جا کاتێک که فریشته‌کانمان گه‌یشتنه لاى ابراهیم و مژده‌ى هاتنه دنیاى ئیسحاقیان پێبه‌خشى ، وتیان : به ڕاستى ئێمه له ناو به‌رى خه‌ڵکى ئه‌م شاره‌ین ، چونکه بێگومان خه‌ڵکه‌که‌ى زۆر سته‌مکار بوون . ئیبراهیم وتى : ئاخر لوگ له‌وێیه ،فریشته‌کان وتیان :ئێمه چاکتر ده‌زانین کێى لێیه‌و کێىلێنیه ،دڵنیابه که ئه‌وو خاو‌و خێزانى ڕزگار ده‌که‌ین جگه له هاوسه‌ره‌که‌ى که له تیاچوان ده‌بن .. .
جا کاتێک فریشته‌کان گه‌یشتنه لاى (لوط )،به هاتنیان زوَر دڵته‌نگ بوو ،نه‌یده‌زانى که فریشته‌ن و سه‌رى دنیاى لێهاته‌وه یه‌ک ، وتیان :مه‌ترسه‌و بێ خه‌م به ، ئه‌وانه ناتوانن ده‌ست درێژى بکه‌نه سه‌ر ئێمه ،ئێمه فریشته‌ین ،بێگومان ئێمه ڕزگارکه‌ری توَو خاووخێزانتین جگه له هاوسه‌ره‌که‌ت که له تیاچوانه .
به‌ڕاستى ئێمه دابه‌زێنه‌ری سزا‌و به‌ڵاى ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌م شاره‌دا به هوَى ده‌رچون له‌فه‌رمانىخوا ،سوێند به خوا به‌ڕاستى سه‌ره‌نجام ئاسه‌وارێکى ئاشکرامان له شارى کاول و وێران به‌جێهێشت بوَ که‌سانێک که ژیر‌و هوَشمه‌ند بن.
[والى مدين اخاهم شعيبا فقال يا قوم اعبدوا الله وارجوا اليوم الاخر ولا تعثوافى الارض مفسدين ،فكذبوه فاخذتهم الرجفة فاصبحوا فى دارهم جاثمين وعادا وثمودا ولقد تبين لكم من مساكينهم وزين له‌م الشيطان اعمالهم فصدهم عن السبيل وكانوا مُستبصرين ](العنكبوت 38 )
واته:هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ره‌وانه کرد بوَلاى براکانى له شارى مه‌دیه‌ن ،پێی وتن: ئه‌ى گه‌ل و هوَزم ته‌نها خوا بپه‌رستن ،به هیواى قیامه‌ت و ئاینده بژین وترسى ته‌نگانه‌ى ئه‌و ڕوَژه‌تان هه‌بێ ، گوناهوتاوان و خراپه له‌سه‌ر زه‌وىدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن چونکه زه‌وى بێخاوه‌ن نىیه وژیانتان تا سه‌ر نى یه, له ئاکامدا خه‌ڵکه‌که بڕوایان پێنه‌کرد ، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ک دووچاریان بوو،هه‌رهه‌موویان له ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن ومردن و بوون به‌ژێرخاک وخۆڵه‌وه..
هه‌روه‌ها (عاد)گه‌لى حه‌زره‌تى هودو (ثمود) گه‌لى حه‌زره‌تى صاڵحمان له‌ناوبرد که ئاشکرابوو بۆتان تیاچوونیان له شوێنه‌وارى کاولیانه‌وه ، شه‌یتانیش کرده‌وه‌ى خراپیانى بۆ ڕازاندبوونه‌وه ، له‌ڕێگه‌و ڕێبازى ڕاست ودروست وێڵى کردبوون له کاتێکدا ئه‌وان خاوه‌نى عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیش بوون ..
(وقارون وفرعون وهامان ولقد جاءهم موسى بالبينات فاستكبروا فى الارض وماكانواسابقين)( 39 العنكبوت)
/واته :قارون وفیرعه‌ون و هامانیشمان له‌ناوبرد ،سوێند به‌خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ى زوَرى بوَ هێنان ، که‌چىخوَیان زوَر به‌گه‌وره داناله زه‌ویدا ،سه‌ره‌نجام نه‌یانتوانى له سزا‌و توَڵه‌ى خوا خوَیان رزگار بکه‌ن ..
[فكُلاً اخذنا بذنبه ،فمنهم من ارسلنا عليه حاصبا،ومنهم من اخذته الصيحة ومنهم مَن خسفنا به الارض ومنهم مَن اغرقنا،وما كان الله ليَظلمَهم ولكن كانوا انفسَهُم يظلمون] (العنكبوت/40 )
واته /ئێمه هه‌ریه‌کێک یان هه‌رده‌سته‌یه‌ک له‌وانه‌مان به سزاى تاوانى خوَی گه‌یاند ، جاهه‌یانبوو به‌ردبارانمان کرد ،هه‌یانبووده‌نگ وسه‌داى به‌هێز له‌ناوى برد،هه‌یانبوو به‌ناخى زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه ،هه‌شیان بوو نوقمى زه‌ویمان کرد،جا وه‌نه‌بێ خوا سته‌مى لێ کردبن ،به‌ڵکو خوَیان سته‌میان له‌خوَیان ده‌کرد..
٥/ (افامن الذين مكروا السيئات ان يَخسِف الله به‌م الارض او ياتيهم العذاب من حيث لا يشعرون او يأخُذهم فى تقلبهم فما هم بمعجزين ،او يأخُذهم على تخوف فان ربكم لرؤوف رحيم )(النحل 47 )
واته:ئایا ئه‌وانه‌ى چه‌نده‌ها نه‌خشه‌وپلانىخراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ى که خودا نایان با به‌ناخى زه‌وىدا ،یا خود له‌لایه‌که‌وه سزا‌و توَڵه‌یان بوَبێت که هه‌رهه‌ستى پێنه‌که‌ن ؟! یاخود له‌کاتىهاتووچوَو سه‌رگه‌رم بونیان به کاروباره‌وه له‌ناویان ببات ،ئه‌وانیش ده‌سه‌وسانکه‌رى خوانین ؟! یا خودپه‌روه‌رگار به‌توانایه له‌کاتى ترس وناخوَشىوبیمدا ،بیانگرێت و له‌ناویان به‌رێ،به‌ڵام موَڵه‌ت ده‌دات به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان ،چونکه به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارتان به‌سوَزو میهره‌بانه ...
٦/(افامن اهل القرى ان يأتيهم بأسنا بياتا وهم نائمون ،اوأمن أهل القرى أن يأتيهم بأسنا ضُحى وهم يلعبون ،افأموا مكرَ الله فلا يأمن مكرَ الله الا القوم الخاسرون) ( الاعراف99) ،واته :ئایا خه‌ڵکى شاره‌کان له‌وه دڵنیان و ناترسن که توَڵه‌ى ئێمه بێت بوَیان له‌شه‌ودا له کاتێکدا ئه‌وان نوستوون ؟! ئایا خه‌ڵکى شاره‌کان دڵنیان وناترسن له‌وه‌ى که توَڵه‌ى ئێمه بێت بوَیان له چێشته‌نگاودا له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمى یارى و گه‌مه‌ن ..
ئایا دڵنیا وبێباک بوون له‌نه‌خشه‌و پلانى خوا ،جا که‌س بێ باک نابێ له‌نه‌خشه‌و پلانى خوا جگه له گه‌لى خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێ...
٧/[قل ارايتم ان اتاكم عذابه بياتا او نهارا ماذا يستعجلُ منه المجرمون ،اثُمَ اذاما وقع آمنتم به آلآن وقد كنتم به تستعجلون ](يونس/51).. واته :پێیان بڵێ :هه‌واڵم بده‌نێ، باشه ئه‌گه‌ر سزاوتوَڵه‌ى خوا له‌شه‌و یان له ڕوَژدا به‌روَکى گرتن ،تاوانباران به‌تاماى چین ؟ئاخوَ بوَچى په‌له ده‌که‌ن ؟!دواى ئه‌وه ئایا که قیامه‌ت ڕووىدا وبه‌رپابوو باوه‌ڕى پێ ده‌هێنن ؟!ئه‌وسا پێیان ده‌وترێ ! ئا ئێستا بڕواىپێده‌که‌ن ؟!خوَ به‌ڕاستى کاتىخوَى گاڵته‌تان پێده‌هات وپه‌له‌تان بوو بوَىو ده‌تان وت :کوا بوَنایه‌ت .. .
٨/ [ولله غيب السماوات والارض،وما امرُ الساعة الا كلمحِ البصر اوهو اقرب ان الله على كل شىء قدير ](نحل/77 )واته :هه‌رچى نهێنىوشاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان وزه‌وىدا هه‌ر بوَخوایه‌و، به‌رپابوونى قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ک چاو تروکاندنێک نه‌بێ یان له‌وه‌ش که‌متر ، به‌ڕاستى خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه..
له وتارێکى گوَڤارى نویزویکى ئه‌مریکى دا که باسى زانست و قیامه‌ت ده‌کات هاتووه که ده‌ڵێت:زانستى وشکى فیزیا‌و فه‌له‌ک و جیوَلوَجى هه‌رئه‌وه نیه خه‌فه‌تمان به‌نێ به ڵکو ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوون به به‌ڵگه‌وه ته‌حه‌دامان ده‌که‌ن که هیچ شتێک به قه‌ده‌ر قیامه‌ت نزیک نیه . (ل112 آيات الله المبصرة )

