سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سۆز‌و به‌زه‌یی خواى گه‌وره داویه‌تى به‌به‌نده‌کانى بۆ ئاماده‌کردن و پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنى مندالآن:
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
ئه‌و هه‌سته جوامێریه‌ى خواى گه‌وره به‌خشیویه‌تى به‌دڵى دایک و باوک هه‌ستى سۆز‌و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به‌مندالآن, نه‌رم و نیانى له‌گه‌ڵیان, دڵسۆزى و به‌سۆزى به‌رامبه‌ریان.. هه‌ستێکى ره‌سه‌نه‌و کاریگه‌رى هه‌یه بۆ ئاماده‌کردن و پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنى مندالآن و, به‌ده‌سهێنانى چاکترین ئامانج و, گه‌وره‌ترین ئاسه‌وار.
بێگومان هه‌ر دڵێ خاڵى بێ له‌و سۆز‌و به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر به‌مندالآن, ئه‌وا خاوه‌نه‌که‌ى ره‌وشت خراپ و دڵ ره‌ق ده‌ناسرێت, زبر‌و بێ به‌زه‌یی و سه‌رزه‌نشتکراو ده‌بێ, شاراوه نیه له که‌س ئه‌و سیفاته ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ش کاردانه‌وه‌ى خراپیان ئه‌بێ له‌سه‌ر مندالآن, ده‌بێته هۆی لادانیان له‌ڕێى راست, سه‌ره‌نجام مندالآن ده‌ڕۆن به‌ره‌و بێسه‌روبه‌ره‌یی, ده‌که‌ونه ناو چاڵى گومرایی و نه‌فامى و توشى نه‌گبه‌تى و نه‌هامه‌تى ده‌بن..
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه شه‌ریعه‌تى به‌رزى ئیسلام ئاوپژێنى دڵى خه‌ڵکى کردووه به ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی, باوکان و دایکان و مامۆستایان و به‌رپرسانى هانداوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیانى پێ بڕازێننه‌وه‌و, خوبگرن به‌و ره‌وشته جوان و به‌رزانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و گرنگیدانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم )به‌لایه‌نى سۆز‌و به‌زه‌یی و زۆر سووربوونى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که گه‌وره‌کان په‌یڕه‌وى بکه‌ن, خۆیان بڕازێننه‌وه به‌ڕه‌وشته به‌رزه‌کان و هه‌سته جوامێریه‌کان:
* عه‌مرى کوڕی شوعه‌یب ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه له باوکیه‌وه ئه‌یش له باپیریه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )فه‌رمویه‌تى: (مَنْ لَمْ يَرْحَمْ صَغِيرَنَا وَيَعْڕفْ حَقَّ كَبِيڕنَا فَلَيْسَ مِنَّا)(1) . واته: له ئێمه نیه ئه‌و که‌سه‌ى ره‌حم و به‌زه‌یی نه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌بچوکمان, قه‌درو رێزى گه‌وره‌مان نه‌زانێ.
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه‌و گوتویه‌تى: پیاوێک هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )مناڵێکى پێ‌بوو گوشى به‌خۆیه‌وه‌و ماچى کرد پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )فه‌رموی: (أتَرحَمَه؟) واته: ئایا به‌زه‌ییت هه‌یه به‌رامبه‌رى و ره‌حمى پێ ده‌که‌یت؟ پیاوه‌که گوتى: به‌ڵێ. فه‌رموی: (فالله أرحَم بِكَ مِنكَ بِه وَهُو أرحَمُ الراحمِين) (2) . واته: ده‌ى خوا له تۆ زۆر به‌ڕه‌حم تر‌و به‌به‌زه‌یی تره به‌رامبه‌ر به‌و منداڵه‌و هه‌ر ئه‌ویش به‌به‌زه‌یی ترینه له‌وانه‌ى که خاوه‌نى به‌زه‌یین.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )ئه‌گه‌ر بیبینیایه یه‌کێک له هاوه‌لآنى سۆز‌و به‌زه‌یی نیه به‌رامبه‌ر به منداڵه‌کانى ئه‌وا زۆر به‌توندى رێگرى لێده‌کردو, ئاراسته‌ى ده‌کرد به‌وه‌ى به‌سۆزو به‌به‌زه‌یى و چاک بێ به‌رامبه‌ر به‌منداڵه‌کانى و خانه‌واده‌که‌ى, ماچکردن رۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌یه له جولآندنى هه‌ست وسۆزى منداڵدا, ده‌بێته هۆى دامرکاندنه‌وه‌ى هه‌ڵچوون و توڕه‌یی, په‌یوه‌ندى پته‌و دروستده‌کات له نێوان گه‌وره‌و بچوکدا, دڵی منداڵ ده‌گه‌شێنێته‌وه‌و ده‌روونى ده‌کاته‌وه.
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: هه‌ندێک ده‌شته‌کى هاتنه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم, وتیان: ئایا ئێوه مناڵه‌کانتان ماچ ده‌که‌ن؟. فه‌رموی: به‌ڵێ ئێمه مناڵه‌کانمان ماچ ده‌که‌ین. وتیان: سوێند به‌خوا ئێمه ماچیان ناکه‌ین. فه‌رموی: (أَوَ أَمْلِك إنْ كَانَ اللهُ نَزَعَ مِنْ قُلُوبِكُم الرَّحْمَةَ!) (3) . ده‌سه‌لآتم چیه خواى گه‌وره سۆز‌و خۆشه‌ویستى له دڵى ئێوه‌دا هه‌ڵکێشاوه؟.
* ئه‌بو هوڕه‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )حه‌سه‌نى کوڕى عه‌لى ماچکرد له‌و کاته‌دا ئه‌قره‌عى حابسى ته‌میمى لاى دانیشتبوو, ئه‌قره‌ع وتى: من ده مناڵم هه‌یه تائێستا هیچ کامیانم ماچ نه‌کردووه, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )ته‌ماشایه‌کی کردوو پاشان فه‌رموی: (مَنْ لاَ يَرْحَمْ لاَ يُرْحَمْ !)(4) . واته: ئه‌وه‌ى به‌ڕه‌حم و به‌به‌زه‌یی نه‌بێ, ره‌حم و به‌زه‌یشى پێ ناکرێ.
* ئه‌نه‌سى کوڕی مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: ئافرتێک هاته خزمه‌تى عائیشه دوو مناڵى پێ‌بوو, عائیشه سێ ده‌نکه خورمای دا به‌ئافره‌ته‌که ئه‌ویش یه‌کى ده‌نکه خورمایه‌کى دا به‌مناڵه‌کان و دانه‌یه‌کى بۆ خۆى هه‌ڵگرت, دوو مناڵه‌که یه‌کى ده‌نکه خورماى خۆیان خوارد‌و سه‌یرى دایکیان ده‌کرد, ئه‌ویش ده‌نکه خورماکه‌ى کرد به‌دوو له‌ته‌وه‌و یه‌کى له‌تێکى دانێ, کاتێ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه عائیشه به‌سه‌رهاته‌که‌ى بۆ گێڕایه‌وه‌و فه‌رموى: بۆچى سه‌رت له‌وه سووڕ ده‌مێنێ؟ بێگومان به‌هۆى به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ى به‌و دوو منداڵه‌دا خواى گه‌وره ره‌حمى پێ ده‌کات(5) .
هه‌رکاتێ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )مناڵێکى بدیایه له گیانه‌لآدا بوایه چاوه‌کانى فرمێسکیان هه‌ڵده‌وه‌ران ئه‌وه‌نده سۆز‌و به‌زه‌یی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به مندالآن, به‌و شێوه‌یه ئوممه‌ته‌که‌ى فێرده‌کرد که به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی بن..
* ئوسامه‌ى کوڕی زه‌ید ره‌زاى خوای لێ بێ فه‌رموی: یه‌کێ له کچه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )هه‌واڵى نارد بۆ باوکى و گوتى: یه‌کێک له مناڵه‌کانم خه‌ریکه ئه‌مرێ بابێ بۆ لام, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )به نێردراوه‌که‌دا سلآوى بۆ نادوو فه‌رموی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لاى و پێی بڵێ: (أَنَّ لِلَّهِ مَا أَخَذَ وَلَهُ مَا أَعْطَى وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِأَجَلٍ مُسَمًّى فَمُرْهَا فَلْتَصْبِرْ وَلْتَحْتَسِبْ) . واته: بێگومان خواى گه‌وره خۆى خاوه‌نى ئه‌و شته‌یه که ئه‌یباته‌وه‌و خاوه‌نى ئه‌وه‌شه که ئه‌یبه‌خشێ, هه‌موو شتێک لاى ئه‌و دیاریکراوه, به‌لآم با ئارام بگرآ و رازى بێ به به‌شى خوا‌و بڵێ: (حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ) واته: هه‌ر خوامان به‌سه, چه‌ند پشت پێ به‌سراوێکى چاکه. ئه‌ویش جوابی نارده‌وه بۆ باوکى و سوێندى خواردبوو که‌ئه‌بێ بیهێنن بۆ لام, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )هه‌ستا له‌گه‌ڵ سه‌عدى کوڕى عوباده‌و مه‌عازى کورى جه‌به‌ل و ئوبه‌ى کوڕى که‌عب و زه‌یدى کوڕى پابت و چه‌ند پیاوێکى تردا ره‌زاو ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ رۆشتن بۆ ماڵى کچه‌که‌ی, مناڵه‌که‌یان به‌رزکرده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم, ئه‌ویش له‌کۆشى خۆیدا داینا, مناڵه‌که ده‌ستیکرد به‌جولآن و ناڕه‌حه‌ت بوو بارى تێکچوو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم )چاوه‌کانى فرمێسکى لێ ئه‌هاته خواره‌وه بۆى, سه‌عد وتى: ئه‌وه چیه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا؟ فه‌رموی: (هَذِهِ رَحْمَةٌ جَعَلَهَا اللَّهُ فِي قُلُوبِ عِبَادِهِ وَإِنَّمَا يَرْحَمُ اللَّهُ مِنْ عِبَادِهِ الرُّحَمَاءَ) ئه‌وه ره‌حم و به‌زه‌ییه خواى گه‌وره خستویه‌تیه دڵى به‌نده‌کانى. له ریوایه‌تێکى تردا فه‌رمویه‌تى: ئه‌وه ئه‌و سۆز‌و به‌زه‌ییه‌یه خواى گه‌وره بیه‌وێ ئه‌یخاته دڵى به‌نده‌کانى, خواى گه‌وره سۆز‌و به‌زه‌یی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ى که‌وا خاوه‌نى سۆز‌و به‌زه‌یین.
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر سۆز‌و به‌زه‌یی له‌دڵى دایک و باوک‌دا چه‌سپا ئه‌و کاته هه‌ڵده‌ستن به‌جێبه‌جێ کردن و ده‌سته‌به‌رکردنى ئه‌و ئه‌رکانه‌ى که خواى گه‌وره واجبى کردووه له‌سه‌ریان به‌رامبه‌ر به‌چاودێریکردن و به‌خێوکردن و به‌رپرسیارێتى منداڵه‌کانیان.
1- قال الشيخ الألباني: صحيح, رواه ابوداود: 4943, والترمذي: (1921).
2- صحيح رواه البخاري في الأدب المفرد: 1 /137 برقم: 377.
3- مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: أخرجه البخاري: 8/9 ( 5998 ) ، ومسلم: 7/77 ( 2317 ) ( 64 ) ..
- 4- مُتَّفَقٌ عَلَيه: ِأخرجه البخاري 8/8 ( 6011 ) ، ومسلم 7/77 ( 2318 ) ( 65 ) .
5- قال الألباني صحيح في الأدب المفرد:1 /25 برقم : 89.
- 6- متفقٌ عَلَيْهِ . البخاري: 1284 ، ومسلم: 923.

