سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌روازه‌کانى ناسینى خوا ده‌روازه‌ى یه‌که‌م : سه‌رنجدان و ورد به‌نه‌وه له بونه‌وه‌ر و ژیان أ-فراوانى بونه‌وه‌ر :
ئاماده‌کردنى : کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى: بۆ ماڵپه‌ر: دلاوه‌ر کوردى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ [البقرة : 255] واتة : واته : کورسى خواى گه‌وره به ئه‌ندازه‌ى ڕوبه‌رى ئاسمانه‌کان و زه‌وى فراوانه‌٠ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ )[الذاريات : 47] واته : ئاسمانمان به‌هێز بنیاد ناوه‌و هه‌ر به‌رفراوانى ده‌که‌ین پێغه‌مبه‌ریش درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت
: (ما السَّمَاواتُ السَّبعُ في الكرسيَّ، إلا كَحَلقَةِ مُلقاة بأرضٍ فلاة ، وَفضلُ العَرشِ عَلَى الكُرسيَّ ، كَفَضلِ تِلكَ الفَلاة ِعَلَى تِلكَ الحَلقَة "(واته : گه‌وره‌یى حه‌وت ئاسمانه‌کان له چاو کورسى خوادا , وه‌ک ئه‌ڵقه‌یه‌ک وایه له ده‌شتێکى چۆلدا فڕێ درابێت گه‌وره عه‌رش به‌سه‌ر کورسیدا , وه‌ک گه‌وره‌یى ئه‌و ده‌شته‌چۆڵه وایه له چاو ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا
٠٠ گه‌ردون ناسه‌کانیش ده‌ڵێن : دةلَيَن : ئةوةندةى , تائيستا ثةى ثىَ براوة بة نويَترين دةزطاى (تةلسكؤب ) که له
دورى چوار هه‌زار ساڵى تیشکییه‌وه ئه‌ستێره به‌دى ده‌کات هه‌زار ملیۆن کاکه‌شان هه‌یه و هه‌ر کاکه‌شانێکیش له هه‌زار ملیۆنه‌وه , تاکو سى هه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره‌ى تێدایه , ئه‌و په‌ڕى تواناى زانستى مرۆڤ هێشتا په‌ى به‌وه‌نده بردوه ,به‌ڵام خۆ ئه‌وه کۆتایى بونه‌وه‌ر نییه! باشه جیهانێک به ڕوانگه‌ى کورت بینى مرۆڤ هێنده فراوان بێت ده‌بێت له ڕاستیدا ده‌بێت چه‌نده فراوان بێت ؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه فراوانى بونه‌وه‌ر بێت که هه‌رگیز به‌بیرى مرۆڤ مه‌زنده ناکرێت , ئه‌ى ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى دروستى کردوه چه‌نده گه‌وره و توانا بێت ؟!
ب-ورده‌کارى بونه‌وه‌ر :
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ )[النمل : 88] واته: ئه‌و شاخه‌ى ,که ده‌ى
بینن دروستکراوى خوایه که , هه‌مو شتێکى به ورده‌کارى دروست کردوه ٠ یان ده‌فه‌رموێت (إنَّا كُلَّ شَيء خَلَقناه بِقَدَڕِ ) [القمر : 49] واته: ئێمه هه‌مو شتێکمان به ئه‌ندازه‌ى دیاریکراو دروست کردوه ٠ به‌م پێیه هه‌مو شتێک مانگ و خۆر ,
شه‌و ڕۆژ , باران بارین , ڕۆزى گیانداران , له دایک بون و مردن و٠٠٠ هتد , به ئه‌ندازه‌ى دیاری‌کرا و دروست کراون ده‌جۆڵێن
و ڕوده‌ده‌ن , هه‌رگیز له تواناى مرۆڤدا نییه , به‌شێکى که‌مى ئه‌م بونه‌وه‌ره به شێوه‌یه‌کى (كت و مت ) ئامار بکات , گه‌رچى له
کاتژمێرى (الكترون) یش و رده‌کارتر دابهێنێت , که له چرکه‌یه‌کدا (1/000ر100 يةك لة سةد هةزار ) تۆمار ده‌کات ,چونکه هه‌ر له
گه‌ردیله‌وه , تا کاکه‌شانه زه‌به‌لاحه‌کان ورده‌کارییه‌کى له ڕاده به‌ده‌ریان تێدایه , بۆ نمونه : (الكترون) له گه‌ریله‌دا به پێچه‌وانه‌ى
میلى کاتژمێره‌وه به ده‌ورى ناوکدا ده‌سورێته‌وه ٠ هه‌روه‌ها زه‌وى ومانگ وخۆر وتێکراى ئه‌ستێره‌کان و کاکه‌شانه‌کان , هه‌ر هه‌مویان به
پێچه‌وانه‌ى میلى کاتژمێره‌وه به خولگه‌یه‌کى هێلکه‌یى (ئيهليجى ) دا‌و به لارى ده‌سورێنه‌وه , له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه , ڕێژه‌ى
دوریى نێوان ئه‌لیکترۆن وناوک به ئه‌ندازه‌ى ڕێژه‌ى دوریى نێوان خۆر و ئه‌ستێره گه‌رۆکه‌کانه‌٠
ج-گۆڕانکارى له بونه‌وه‌ر و ژیاندا :
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاء لَجَعَلَهُ سَاكِناً ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلاً [ 45]
ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضاً يَسِيراً [ 46] وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاساً وَالنَّوْمَ سُبَاتاً وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُوراً [47]
وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْراً بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُوراً [ 48] لِنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتاً وَنُسْقِيَهُ مِمَّا
خَلَقْنَا أَنْعَاماً وَأَنَاسِيَّ كَثِيراً )[الفرقان 45: 49] واته: ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر –له به‌ره‌به‌یاندا-
درێژ ده‌کاته‌وه , ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه جێگیرى ده‌کردو به‌هه‌ڵهاتنى خۆره‌که نه‌ده‌سرایه‌وه, پاشان خۆرمان کرده‌وه
به هۆیه‌ک بۆ دروست بونى سێبه‌ر, پاشان به هێواشى ده‌یکێشینه‌وه بۆلاى خۆمان , هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه شه‌وى کردوه به
پۆشاک و خه‌وى کردوه به مایه‌ى حه‌وانه‌وه و ڕۆژى کردوه به کاتى بڵاوه لێ کردن بۆ کار‌و کاسبى , هه‌ر ئه‌وه له پێش
هاتنى ڕه‌حمه‌ته‌که‌یه‌وه –وه‌ک موژده‌یه‌ک – با هه‌ڵده‌کات ,که بارانه , وه له ئاسمانه‌وه ئاوێکى خاوێن که‌ره‌وه‌مان
باراندوه ,بۆ ئه‌وه‌ى خاکێکى وشکى مردوى پێ زیندو بکه‌ینه‌وه و ئه‌و ئاژه‌ڵ و خه‌ڵکه زۆره به‌و بارانه تێر ئاو بکه‌ین
که دروستمان کردون ٠ گۆڕانکارى له ژیان و بونه‌وه‌ردا به‌رده‌وامه, له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کانه‌وه ٠ ڕۆژانه بگره هه‌مو
کاتژمێر و چرکه و خوله‌کێک ڕوداوێک , یان زیاتر ڕو ده‌دات , بۆ نمونه له‌دایک بون, مردن , ده‌سه‌ڵات په‌یدا کردن
, ژێرده‌ست بون , هه‌ژارکه‌وتن , ده‌وڵه‌مه‌ند بون , نه‌خۆش که‌وتن ,چاک بونه‌وه و٠٠٠هتد ,ئه‌مانه وه‌ک گیاندار ٠٠
ئینجا وه‌ک سه‌ر زه‌وى ڕۆژ هه‌ڵاتن شه‌وداهاتن , با هه‌ڵکردن باران بارین , خۆر گیران و٠٠٠ هتد به‌م چه‌شنه گۆڕانکارى
بێ وچان به‌ڕێوه‌یه ٠٠٠دیاره زۆر و که‌م ناخى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن و ڕاى ده‌چڵه‌کێن و په‌لکێشى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بپرسێت باشه
بۆ ژیان و بونه‌وه‌ر ئه‌م هه‌مو گۆڕانه‌ى تێدا ڕوده‌دات ؟ کێ بزوێنه‌رى ئه‌م گۆڕانکاریانه‌یه ؟چۆن ئاوا به هاوسه‌نگى به‌ڕوه ده‌چن؟
د-دیارده‌ى ژیان ومردن :
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي
قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ) [الزمر : 42]
واته: خوا گیانه‌کان کاتى مردنیان ده‌کێشێت و گیانى ئه‌وانه‌ش , که له خه‌ودان ده‌کێشێت , ئنجا
گیانى ئه‌وانه گل ده‌داته‌وه , که مردن ده‌دات به‌سه‌ریانداو گیانى ئه‌وانه, که هێشتا سه‌ره‌ى مردنیان
نه‌هاتوه تا مۆڵه‌تێکى دیاریکراو ده‌هێڵێته‌وه, به ڕاستى ئه‌م ژیان ومردنه , به‌ڵگه‌ى زۆرى تێدایه بۆ
ئه‌وانه‌ى بیر ده‌که‌نه‌وه ٠ ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نى هه‌ستێکى ناسک و دڵێکى زیندو بێت, بێگومان دیارده‌ى
ژیان ومردن, کار له قوڵایى ده‌رونى ده‌کات٠٠٠ باشه چۆن له مادده‌یه‌کى بێ‌گیان و مردو ژیانێکى پڕ
جۆش و خرۆش وگه‌شه و جوڵه فه‌راهه‌م دێت ؟یه‌ک خانه‌ى زیندو به‌و ساده‌ییه‌ى خۆى ده‌بێت به هه‌مو
فه‌رمانه‌کانى ژیان هه‌ستێک له : خوردن و هه‌ناسه‌دان و گه‌شه‌کردن و زۆر بون وجوڵه و خۆ ڕاهێنان
له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا!! که‌س هه‌یه له خۆى ڕاببینێت , که تاکه مێشوله‌یه‌ک دروست بکات ؟ وڵاتى ڕوسیا داواى له (ئؤبارين) کرد که سه‌رۆکى په‌یمانگاى کیمیاگه‌رى سۆڤیه‌تى جاران بو , که له‌وه بکۆڵێته‌وه که تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى کارلێکى کیمیاییه‌وه ژیان به‌دى بهێنرێت , به‌ڵام پاش سه‌رقاڵێیه‌کى درێژ خایه‌ن , که بیست ساڵى خایاند له (1962) دا ڕایگه‌یاند , که کۆتایى به لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى هێناوه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى له ڕێگه‌ى هه‌مو که‌ناڵه جیهانییه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه که: له ڕاستیدا زانستى کیمیاگه‌رى ده‌سته‌وستانه‌وه له توانایدا نییه له تاقیگه‌دا ژیان به‌دى بهێنێت , زانست ته‌نها له‌گه‌ڵ مادده‌ى به‌رهه‌ستدا ده‌گاته ئه‌نجام ٠ ئه‌مه نهێنى ژیان بو٠٠٠
ئه‌ى مردن ؟
هه‌ر مرۆڤێک ده‌یان وسه‌دان خولیا و ئاوات له‌زیهنى دا گه‌ڵاڵه ده‌کات و, به هیوایه به‌دى یان بهێنێت, که
ده‌مرێت بۆ کوێ یان ده‌بات ؟ هه‌روا به ئاسانى ڕۆژگارى ژیانى ئاوا ده‌بن و خۆڵ چاوى پڕ ده‌کات؟! بێ
ئه‌وه‌ى به خۆى بزانێت , یاخود پرسى پێ بکرێت په‌رده‌ى شانۆى ژیانى داده‌رێته‌وه ؟! کێ یه ئه‌و
گیانه ده‌کێشێت و به چ سه‌ر ئه‌نجام و چاره‌نوسێکى ده‌گه‌یه‌نێت ؟(الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ
أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً )[الملك : 2] واته : ئه‌وخوایه‌ى مردن وژیانى دروست کردوه بۆ ئه‌وه‌ى
تاقیتان بکاته‌وه, ئاخۆ کامتان باشترین کرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟٠

